Hi. My name is Cameron Russell, and for the last little while, I've been a model. Actually, for 10 years. And I feel like there's an uncomfortable tension in the room right now because I should not have worn this dress.
سڵاو، من ناوم کامیرۆن ڕەسڵە، وە لەم دواییانەدا نمایشکار بووم. لە راستیدا، بۆ ماوەی ١٠ ساڵ. وە من هەست دەکەم ئێستا گرژییەکی دەروونی لەم ژورەدا هەیە چونکە من نەدەبوو ئەم جلە بپۆشم.
(Laughter)
(پێکەنین)
So luckily, I brought an outfit change. This is the first outfit change on the TED stage, so you guys are pretty lucky to witness it, I think. If some of the women were really horrified when I came out, you don't have to tell me now, but I'll find out later on Twitter.
خۆشبەختانە، هەندێ جلوبەرگم هێناوە. وە ئەمە یەکەم خۆگۆڕینە لەسەر ستەیجی تێد، من پێم وایە، بۆیە ئێوە شانستان هەیە کە ئەمە ئەبینن، ئەگەر هەندێک لە ژنەکان زۆر ترسان کاتێک هاتمە دەر، پیویست ناکات ئێستا پێم بڵێن، خۆم دواتر لە تویتەر ئەیدۆزمەوە.
(Laughter)
(پێکەنین)
I'd also note that I'm quite privileged to be able to transform what you think of me in a very brief 10 seconds. Not everybody gets to do that. These heels are very uncomfortable, so good thing I wasn't going to wear them. The worst part is putting this sweater over my head, because that's when you'll all laugh at me, so don't do anything while it's over my head. All right.
وە من تێبینی ئەوە دەکەم کە مافم هەیە کە بتوانم بیرکردنەوەی ئێوە بگۆڕم لەسەر خۆم لە ماوەیەکی کورتی ١٠ چرکەییدا. هەموو کەس ناتوانە ئەوە بکات. ئەم پێڵاوانەش زۆر بێزارکەرن، و شتە باشەکە ئەوەیە کە پێویست ناکا لەپێمدا بێت. خراپترین بەش لەبەرکردنی ئەم بلوسەیە. چونکە ئەوە ئەو کاتەیە کە ئێوە پێم پێدەکەنن بۆیە هیچ شتێ مەکەن کاتێ لەبەری دەکەم. زۆر باشە.
So, why did I do that? That was awkward.
کەواتە، من بۆچی ئەوەم کرد؟ شتێکی نامۆ بوو.
(Laughter)
(پێکەنین)
Well --
باشە --
(Laughter)
(پێکەنین)
Hopefully not as awkward as that picture. Image is powerful, but also, image is superficial. I just totally transformed what you thought of me, in six seconds. And in this picture, I had actually never had a boyfriend in real life. I was totally uncomfortable, and the photographer was telling me to arch my back and put my hand in that guy's hair. And of course, barring surgery, or the fake tan that I got two days ago for work, there's very little that we can do to transform how we look, and how we look, though it is superficial and immutable, has a huge impact on our lives.
هیوادارم هێندەی ئەو وێنەیە نامۆ نەبووبێت. وێنە بەهێزە. بەڵام لە هەمان کاتدا، وێنە ڕووکەشە. ئێوە بە تەواوی بیرکردنەوەتان گۆڕا لەسەر من لە ماوەی شەش چرکەدا. وە لەم وێنەیەدا، من هەرگیز هیچ خۆشەویستێکم نەبوو لە ژیانمدا. من بە تەواوی هەستم بە نائارامی دەکرد، و فۆتۆگرافەرەکە پێی دەوتم کە پشتم بنوشتێنمەوە و دەستم بخەمە ناو قژی ئەو کوڕە. بێگومان، جگە لە نەشتەرگەری، یان ئەسمەرکردنە ساختەکەی دوو ڕۆژ لەمەوبەر کردم بۆ ئیشەکەم، شتێکی زۆر کەم هەیە کە ئێمە دەتوانین بیکەین تا شێوەمان بگۆڕین، و ئێمە چۆن دەردەکەوین، وا بیر دەکەمەوە کە ڕووکەش و نەگۆڕە، کاریگەریشی زۆرە لەسەر ژیانمان.
So today, for me, being fearless means being honest. And I am on this stage because I am a model. I am on this stage because I am a pretty, white woman, and in my industry, we call that a sexy girl. I'm going to answer the questions that people always ask me, but with an honest twist.
بۆیە ئەمڕۆ، بۆ من، نەترسان واتای ڕاستگۆییە. من لەسەر ئەم ستەیجەم چونکە من نمایشکارم. من لەسەر ئەم ستەیجەم چونکە من ژنێکی سپی پێستی جوانم، لە پیشەسازییەکەی مندا، ئەمە پێی دەوترێ کچێکی ورووژێنەر. وە من بەردەوام وەڵامی پرسیاری خەڵک دەدەمەوە .بەڵام بە ڕاستییەکی پێچاوپێچ
So the first question is, how do you become a model? I always just say, "Oh, I was scouted," but that means nothing. The real way that I became a model is I won a genetic lottery, and I am the recipient of a legacy, and maybe you're wondering what is a legacy. Well, for the past few centuries we have defined beauty not just as health and youth and symmetry that we're biologically programmed to admire, but also as tall, slender figures, and femininity and white skin. And this is a legacy that was built for me, and it's a legacy that I've been cashing out on. And I know there are people in the audience who are skeptical at this point, and maybe there are some fashionistas who are like, "Wait. Naomi. Tyra. Joan Smalls. Liu Wen." And first, I commend you on your model knowledge. Very impressive.
یەکەم پرسیار ئەوەیە، چۆن بووی بە نمایشکار؟ من بەس دەڵێم، "ئاه، من هەر دۆزرامەوە" بەڵام ئەوە هیچ واتای نییە. ڕێگا ڕاستەکەی کە من بووم بە نمایشکار کە من یانسیبێکی بۆماوەییم بردەوە، و من هەلگری میراتێکم، و لەوانەیە ئێوە بڵێن ئەو میراتییە چییە. باشە، لە چەند سەدەی ڕابردوودا ئێمە جوانیمان تەنیا بە تەندروستی و گەنجی و ڕێکییەک پێناسەنەدەکرد کە بەشێوەیەکی بایۆلۆجی وا پرۆگرام کرابێتین ڕێزی لێبگرین، بەڵکو وەک کەسێکی باڵابەرزی باریک و لاواز، و کچانە و پێست سپیش. ئەمەش میراتییەکە کە بۆ من بنیاتنراوە، و ئەوە ئەو میراتیەیە کە من پارەی لەسەر وەردەگرم. و دەزانم لە ئامادەبوواندا خەڵک هەی بەگوومانن لەم خاڵە، و لەوانەیە هەندێک هەواداری نمایشکارانیش هەبن بڵێن، "بووەستە. ناۆمی، تیرا، جۆن سمۆڵس، لیو وێن" یەکەم شت ، ستایشی ئێوە دەکەم بۆ زانیاریتان لەسەر نمایشکارەکان. زۆر سەرسوڕهێنەرە
(Laughter)
(پێکەنین)
But unfortunately, I have to inform you that in 2007, a very inspired NYU Ph.D. student counted all the models on the runway, every single one that was hired, and of the 677 models that were hired, only 27, or less than four percent, were non-white.
بەڵام بەداخەوە، دەبێ پێتان بڵێم کە لە ساڵی ٢٠٠٧، خوێندکارێکی بەهرەمەندی دکتۆرا هەموو نمایشکارەکانی سەر ستەیجی ژمارد، هەموو ئەوانەی کە دامەزرابوون، وە لەو ٦٧٧ نمایشکارەی کە کاریاندەکرد. تەنیا ٢٧ کەسیان، یان کەمتر لە چوار لە سەد، سپی پێست نەبوون.
The next question people always ask is, "Can I be a model when I grow up?" And the first answer is, "I don't know, they don't put me in charge of that." But the second answer, and what I really want to say to these little girls is, "Why? You know? You can be anything. You could be the President of the United States, or the inventor of the next Internet, or a ninja cardiothoracic surgeon poet, which would be awesome, because you'd be the first one."
پرسیاری دواتر کە خەڵک بەردەوام دەیکات، "ئەتوانم ببم بە نمایشکار کە گەورە بووم؟" یەکەم وەڵام ئەمەیە، " من نازانم، ئەوان من بەرپرس نیم لەو کارە." بەڵام دووەم وەڵام ئەمەیە، و ئەو شتەی کە دەمەوێ بەو کچە بچوکانەی بڵێم ئەمەیە، بۆچی؟ ئەزانی؟ دەتوانی ببیت بە هەرشتێ کە دەتەوێ. تۆ ئەتوانی ببی بە سەرۆکی ئەمریکا، یان داهێنەری داهاتوی ئینتەرنێت، یان کەسێکی ئازا، و زیرەک و داهێنەر، شتێکی سەرسوڕهێنەریش ئەبێت چونکە ئەبیت بە یەکەم کەس."
(Laughter)
(پیکەنین)
If, after this amazing list, they still are like, "No, no, Cameron, I want to be a model," well, then I say, "Be my boss." Because I'm not in charge of anything, and you could be the editor in chief of American Vogue or the CEO of H&M, or the next Steven Meisel. Saying that you want to be a model when you grow up is akin to saying that you want to win the Powerball when you grow up. It's out of your control, and it's awesome, and it's not a career path.
ئەگەر، دوای ئەم لیستە سەرنجڕاکێشە، ئەوان هەر ئاوا بوون "نا نا،کامیرۆن،من ئەمەوێ ببم بە نمایشکار" منیش دەڵمێن، کەواتە ببە بە بەڕێوبەرم. چونکە من بەرپرسیار نیم لە هیچ، و تۆ دەتوانی ببی بە سەرنوسەری گۆڤاری ڤۆگی ئەمەریکی. یان بەڕێوبەری ئێچ ئان ئێم، یان ستیڤن میسێڵی داهاتوو. وتنی ئەوەی کە دەمەوێ ببم بە نمایشکار کاتێ گەورە بوم وەک ئەوە وایە بڵێی دەمەوێ یانسیبی پاوەربۆڵ ببەمەوە کاتێ گەورە بووم. ئەوە لە دەرەوەی کۆنترۆڵی خۆتە، شتێکی سەرسوڕهێنەرە و ڕێچکەیەکی کارکردن نییە.
I will demonstrate for you now 10 years of accumulated model knowledge, because unlike cardiothoracic surgeons, it can just be distilled right now. So, if the photographer is right there, the light is right there, like a nice HMI, and the client says, "We want a walking shot," this leg goes first, nice and long, this arm goes back, this arm goes forward, the head is at three quarters, and you just go back and forth, just do that, and then you look back at your imaginary friends, 300, 400, 500 times.
من ئێستا زانیاری کۆکراوەی ١٠ ساڵی نمایشکاریتان نیشان دەکەم. چونکە بە پێچەوانەی پزیشکەکانی نەشتەرگەری سنگ و دڵ دەتواندرێ هەر ئێستا پوخت بکرێتەوە. بۆیە، ئەگەر فۆتۆگرافەرەکە لێرە بێت، ڕووناکییەکان لێرەدابن، وەک ئامێرێکی لەمس، و بەکاربەرەکە دەڵێت، "وێنەیەکی کاتی ڕۆشتنمان دەوێت" ئەم قاچە یەکەم جار دەڕوات، جوان و درێژ، ئەم دەستە بۆ دواوە، ئەمەیان بۆ پێشەوە، وە سەر سێ بەشی دەرکەوتوە، تۆ هەر ئەچیتە پێشەوە و ئەگەڕێیتەوە. تەنیا ئەوە دەکەی، و دواتر سەیری هاوڕێ خەیاڵییەکانت دەکەی لە دواوە، ٣٠٠، ٤٠٠، ٥٠٠ جار.
(Laughter)
(پێکەنین)
It will look something like this.
شتێکە وەک ئەمە.
(Laughter)
(پێکەنین)
Hopefully less awkward than that one in the middle. That was -- I don't know what happened there.
خۆشبەختانە کەمتر نامۆیە وەک لەوەی ناوەڕاست. ئەمە -- نازانم لەوێ چی ڕوویدا.
Unfortunately, after you've gone to school, and you have a résumé and you've done a few jobs, you can't say anything anymore, so if you say you want to be the President of the United States, but your résumé reads, "Underwear Model: 10 years," people give you a funny look.
بەداخەوە، دوای ئەوەی دەچن بۆ خوێندنگا، سی ڤییەکتان درووستکرد و چەند کارێکی کەمتان کرد، ناتوانن چیتر هیچ بڵێن، بۆیە ئەگەر تۆ بڵێی دەتەوێ ببی بە سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکان. بەڵام لە سی ڤییەکەتدا بڵێن، "نمایشکاری جلی ژێرەوە: ١٠ ساڵ" خەڵک بە پێکەنینەوە سەیرت دەکەن.
The next question is, "Do they retouch all the photos?" And yeah, they pretty much retouch all the photos, but that is only a small component of what's happening. This picture is the very first picture that I ever took, and it's also the very first time that I had worn a bikini, and I didn't even have my period yet. I know we're getting personal, but I was a young girl. This is what I looked like with my grandma just a few months earlier. Here's me on the same day as this shoot. My friend got to come. Here's me at a slumber party a few days before I shot French Vogue. Here's me on the soccer team and in V Magazine. And here's me today. And I hope what you're seeing is that these pictures are not pictures of me. They are constructions, and they are constructions by a group of professionals, by hairstylists and makeup artists and photographers and stylists and all of their assistants and pre-production and post-production, and they build this. That's not me.
پرسیاری دواتر ئەمەیە، "ئایا هەموو وێنەکان دەستکاری دەکەن؟" بەڵێ، ئەوان زۆر دەستکاری هەموو وێنەکان دەکەن، بەڵام ئەوە بەشێکی کەمە لەوەی ڕوودەدات. ئەم وێنەیە یەکێکە لەو وێنانەی لە سەرەتادا گرتوومە، و ئەمە یەکەم جارەکان بوو کە جلی ژێرەوەم لەبەر کرد، و ئەوکاتە هێشتا سوڕی مانگانەشم نەبوو. ئەزانم ئەمە شتێکی تایبەتییە، بەڵام من کچێکی گەنج بووم. ئەمە شێوەی منە لەگەڵ داپیرەم تەنیا چەند مانگێک پێش ئەو کاتە. ئەوە خۆمم لەم وێنەیەدا هەر هەمان ڕۆژ. هاوڕێکەم هاتبوو بۆ لام. ئەوە منم لە ئاهەنگێکی شەوانە چەند ڕۆژێک بەر لەو وێنەیە بۆ گۆڤاری ڤۆگی فەڕەنسی. ئەوەش تیپی تۆپی پێ و گۆڤاری ڤی. ئەوەش هی ئێستامە. هیوادارم ئەوەی کە ئەیبینن ئەو وێنانە هیچی وێنەی من نین. ئەمانە دروستکراون، ئەمانە دروستکراوی دەستی کۆمەڵێ خەڵکی لێهاتوون، لە ئارایشتگا و شارەزای مکیاج و فۆتۆگرافەر و دیزاینەران و هەموو هاوکارەکانییان و پێش بەرهەمهێنان و دوای بەرهەمهێنان، و ئەمەیان درووست کرد. ئەوە من نیم.
Okay, so the next question people always ask me is, "Do you get free stuff?"
باشە، وە پرسیاری دواتر کە خەڵک هەمیشە لێم دەکات، " شتی بێبەرامبەر دەست دەکەوێ؟"
(Laughter)
(پێکەنین)
I do have too many 8-inch heels which I never get to wear, except for earlier, but the free stuff that I get is the free stuff that I get in real life, and that's what we don't like to talk about.
من کۆمەڵێ پێڵاوی پاژنە بەرزی ٨ ئینجیم هەیە کە هەرگیز لە پێیان ناکەم، جگە لە پێشتر، بەڵام ئەو شتە بەلاشانەی بەدەستیان دەهێنم ئەو شتانەن کە لە ژیانی ڕاستیدا بە دەستیان دەهێنم، ئەو شتەیە کە نامانەوێ لەبارەیەوە بدوێین.
I grew up in Cambridge, and one time I went into a store and I forgot my money and they gave me the dress for free. When I was a teenager, I was driving with my friend who was an awful driver and she ran a red and of course, we got pulled over, and all it took was a "Sorry, officer," and we were on our way. And I got these free things because of how I look, not who I am, and there are people paying a cost for how they look and not who they are.
من لە کامبریج گەورە بووم، جارێک چووم بۆ کۆگایەک و پارەم بیرچوو کراسێکیان بێبەرامبەر پێدام. کاتێ هەرزەکار بووم، لەگەڵ هاوڕێیەکم خەریکی شۆفێری بوین کە بەڕاستی شۆفێرێکی خراپ بوو لە ترافیکی سوری دا و بێگومان، پێکەوە گیراین، و هەموو ئەوەی کە ویستی ئەمە بوو "ببورە، ئەفسەر"، و ڕێگامان پێدرا بڕۆین هەموو ئەم شتە بێبەرامبەرانەم بەدەستهێناوە بەهۆی ڕووخسارمەوە، نەوەک من کێم، وە خەڵکانێک هەن پارە خەرج دەکەن بۆ ئەوەی کە چۆن دەردەکەون نەوەک ببن بە چی.
I live in New York, and last year, of the 140,000 teenagers that were stopped and frisked, 86% of them were black and Latino, and most of them were young men. And there are only 177,000 young black and Latino men in New York, so for them, it's not a question of, "Will I get stopped?" but "How many times will I get stopped? When will I get stopped?" When I was researching this talk, I found out that of the 13-year-old girls in the United States, 53% don't like their bodies, and that number goes to 78% by the time that they're 17.
من لە نیویۆرک دەژیم، و ساڵی ڕابردوو، لە ١٤٠،٠٠٠ هەرزەکارەکەی کە وەستێندراون و پشکندراون، لەسەدا ٨٦یان ڕەش پێست یان لاتینی بوون، و زۆربەیان پیاوی گەنج بوون. وە تەنیا ١٧٧،٠٠٠ گەنجی لاتینی و رەشپێشت هەن لە نیویۆرک، بۆیە بۆ ئەوان، ئەمە پرسیار نییە کە، "ئایا من دەوەستێندرێم؟" بەڵکو "من چەند جار دەوەستێندرێم؟ کەی دەوەستێندرێم؟" کاتێ خەریکی گەڕان بووم بۆ ئەم وتارە، ئەوەم دۆزییەوە کە کچانی تەمەن ١٣ ساڵ لە ئەمەریکا، لەسەدا ٥٣یان لەشی خۆیان بەدڵ نییە، و تا ئەوکاتەی دەبن بە ١٧ ساڵ ڕێژەکە بەرزدەبێتەوە بۆ لەسەدا ٧٨.
So, the last question people ask me is, "What is it like to be a model?" And I think the answer that they're looking for is, "If you are a little bit skinnier and you have shinier hair, you will be so happy and fabulous." And when we're backstage, we give an answer that maybe makes it seem like that. We say, "It's really amazing to travel, and it's amazing to get to work with creative, inspired, passionate people." And those things are true, but they're only one half of the story, because the thing that we never say on camera, that I have never said on camera, is, "I am insecure." And I'm insecure because I have to think about what I look like every day. And if you ever are wondering, "If I have thinner thighs and shinier hair, will I be happier?" you just need to meet a group of models, because they have the thinnest thighs, the shiniest hair and the coolest clothes, and they're the most physically insecure women probably on the planet.
بۆیە، کۆتا پرسیار کە خەڵک لە منی دەکات ئەوەیە، بوون بە نمایشکار شتێکی چۆنە؟" من پێم وایە کە وەڵامەکەی بە شوێنییەوەن ئەوەیە، "ئەگەر تۆ کەمێک لاوازتر بویتایە و قژێکی درەوشاوەترت هەبوایە، زۆر بەختەوەر و خۆشبەخت دەبووی." کاتێک لە پشتی شانۆین وەڵامێک دەدەینەوە کە لەوانەیە وایلێبکات وا دەر بکەوێت وابێت. دەڵێین، "بەڕاستی ئەوە خۆشە کە گەشت بکەیت، و خۆشە کە کارێکت هەبێت لەگەڵ خەڵکانێکی داهێنەر و خاوەن بەهرە بن و حەز بە کارەکەیان بکەن." ئەم شتانە راستین، بەڵام ئەوانە تەنیا نیوەی چیرۆکەکەن، چونکە ئەو شتەی ئێمە هەرگیز لە بەردەم کامێرا نایڵێین، کە هەرگیز لە بەردەم کامێرا نەموتووە، ئەوەیە، من هەست بە ئارامی ناکەم. من ئارام نیم چونکە دەبێ هەموو ڕۆژێک بیر لەوە بکەمەوە چۆن دەردەکەوم. ئەگەر هەرگیز خەیاڵتان بۆی نەچووە، "ئەگەر قاچەکانم لاوازتر بونایە و قژم درەوشاوەتر بوایە، ئایا دڵخۆشتر دەبووم؟" ئێوە تەنیا پێویستە گروپێک نمایشکار ببینن، چونکە ئەوان لاوازترین قاچ و درەوشاوەترین قژ و جوانترین جلوبەرگیان هەیە، و ئەوان لەوانەیە نائارامترین ژنەکانی سەر زەوی بن.
When I was writing this talk, I found it very difficult to strike an honest balance, because on the one hand, I felt very uncomfortable to come out here and say, "Look I've received all these benefits from a deck stacked in my favor," and it also felt really uncomfortable to follow that up with, "and it doesn't always make me happy." But mostly it was difficult to unpack a legacy of gender and racial oppression when I am one of the biggest beneficiaries.
کاتێ ئەم وتارەم ئەنووسی، زۆر قورس بوو بەلامەوە هاوسەنگییەکی ڕاستگۆیانە ڕاگرم چونکە لە لایەکەوە، هەستم بە نائارامی کرد کە بێمە ئێرە و بڵێم، "سەیرکەن من هەموو ئەم سودانەم بە دەست هێناوە لەم ڕێکخستنەی بە دڵی خۆمە،" بەڕاستی هەستم بە نائاسوودەیی دەکرد لەسەری بەردەوام بم و هەمووکات دڵخۆشم ناکات. بەڵام بەزۆری قورس بوو میراتییەکی جەور و ستەمی ڕەچەڵەکی و ڕەگەزی لابەری لەکاتێکدا خۆم یەکێکم لە گەورەترین سوودمەندەکان.
But I'm also happy and honored to be up here and I think that it's great that I got to come before 10 or 20 or 30 years had passed and I'd had more agency in my career, because maybe then I wouldn't tell the story of how I got my first job, or maybe I wouldn't tell the story of how I paid for college, which seems so important right now.
بەڵام دڵخۆش و شەرەفمەندیشم کە لێرەم و هەستێکی مەزنە کە توانیم بێم پێش ئەوەی ١٠ یان ٢٠ یان ٣٠ ساڵ تێپەڕیبێت و کاری زیاترم کردبێت، چونکە ئەوکاتە چیرۆکی ئەوەم نەدەگێڕایەوە کە چۆن یەکەم کاری خۆم دەستکەوت، یان چیرۆکی ئەوەی چۆن پارەی کۆلێژم داوە کە ئێستا لە زۆر گرنگ دەچێت.
If there's a takeaway to this talk, I hope it's that we all feel more comfortable acknowledging the power of image in our perceived successes and our perceived failures.
ئەگەر بمەوێ شتێک لەگەڵ خۆتان بەرنەوە هیوادارم ئەوەبێت هەموومان زیاتر هەست بە ئاسوودەیی بکەین بە دان نان بە هێزی وێنەی سەرکەوتنەکانی درکمان پێکردووە و شکستەکانیش کە درکمان پێکردوو.
Thank you.
زۆر سوپاس
(Applause)
(چەپڵەلێدان)