سڵاو. ناوم کامیرۆن ڕەسڵە، بۆ ماوەیەک مۆدێڵ بووم ڕاستیەکەی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ. هەروەها هەستەکەم ئێستا دۆخێکی نائاسایی لەم هۆڵەدا هەیە چونکە نەدەبوو ئەم عەزییە بپۆشم.
Hi. My name is Cameron Russell, and for the last little while, I've been a model. Actually, for 10 years. And I feel like there's an uncomfortable tension in the room right now because I should not have worn this dress.
(پێکەنین)
(Laughter)
هەر بۆیە خۆشبەختانە، جلێکم هێناوە خۆم بگۆڕم. ئەمە یەکەم خۆگۆڕینە لەسەر ستەیجی تێد کرابێت بۆیە هاوڕێیان واهەست دەکەم زۆر خۆشبەخت بن، کە ئەمە دەبینن. ئەگەر خانمەکان ئەم دیمەنەیان بەڕاستی لاسەیربو کە تەواوبوم، پێویست ناکات ئێستا پێمبڵێن، خۆم دواتر لە تویتەر دەیبینم.
So luckily, I brought an outfit change. This is the first outfit change on the TED stage, so you guys are pretty lucky to witness it, I think. If some of the women were really horrified when I came out, you don't have to tell me now, but I'll find out later on Twitter.
(پێکەنین)
(Laughter)
هەروەها ئەوە دەزانم کە زۆر بە بەختم کە بتوانم لەماوەی تەنیا ١٠ چرکەدا بیرکردنەوەتان لەسەر خۆم بگۆڕم. هەموو کەس ناتوانێت ئەوە بکات. زۆر نائاسودەم بەم پێڵاوە بەرزانە، باشترین شت ئەوەیە لای ببەم لە پێم. ناخۆشترین بەش ئەم بلووزەیە بە سەرمیدا دەکەم، چونکە ئەو کاتە هەموتان پێم پێدەکەنن، بۆیە هیچ مەکەن کاتێک .لەسەرمدایە زۆر باشە.
I'd also note that I'm quite privileged to be able to transform what you think of me in a very brief 10 seconds. Not everybody gets to do that. These heels are very uncomfortable, so good thing I wasn't going to wear them. The worst part is putting this sweater over my head, because that's when you'll all laugh at me, so don't do anything while it's over my head. All right.
کەواتە، بۆ ئەمەم کرد؟ نامۆ بوو.
So, why did I do that? That was awkward.
(پێکەنین)
(Laughter)
باشە--
Well --
(پێکەنین)
(Laughter)
خۆشبەختانە هێندەی ئەو وێنە نامۆ نەبوو. وێنە هێزی هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، وێنە ڕووکەشە. بەتەواوی لە ماوەی ٦ چرکەدا، شێوازی بیرکردنەوەتانم لەسەر خۆم گۆڕی. هەروەها لەم وێنەیەدا، کە تائێستا لە ژیانی ڕاستیمدا کەپڵم نەبووە. بە تەواوی نائاسوودە بووم، وێنەگرەکەش پێیدەوتم پشتم چاڵ بکەم و دەستیشم بخەمە ناو قژی کوڕەکە، بێگومان ئەگەر شتێک روونەدات، یان دوو ڕۆژ پێش ئێستابە شێوەیەکی دەستکرد ،خۆم ئەسمەر کردبوو بۆ ئیش زۆر کەمە کە ئەتوانین بیکەین بۆ گۆڕاینی چۆنیەتی دەرکەوتنمان شێوازی دەرکەوتنمان هەرچەندە ئەمە ڕووکەشە و نەگۆڕە، بەڵام کاریگەری گەورەی لەسەر ژیانمان هەیە.
Hopefully not as awkward as that picture. Image is powerful, but also, image is superficial. I just totally transformed what you thought of me, in six seconds. And in this picture, I had actually never had a boyfriend in real life. I was totally uncomfortable, and the photographer was telling me to arch my back and put my hand in that guy's hair. And of course, barring surgery, or the fake tan that I got two days ago for work, there's very little that we can do to transform how we look, and how we look, though it is superficial and immutable, has a huge impact on our lives.
بۆیە ئەمڕۆ، بۆ من چانەترسی واتە ڕاستگۆیی. من لەسەر ئەم ستەیجەم چونکە من مۆدێلم. لەسەر ئەم ستەیجەم چونکە ئافرەتێکی سپی پێست و جوانم. لە پیشەکەمدا بەوە دەڵێین ئەوە کچێکی سێکسی. وەڵامی ئەو پرسیارانە دەدەمەوە کە خەڵک هەمیشە لێم دەکەن، بەڵام ڕاستگۆیانە.
So today, for me, being fearless means being honest. And I am on this stage because I am a model. I am on this stage because I am a pretty, white woman, and in my industry, we call that a sexy girl. I'm going to answer the questions that people always ask me, but with an honest twist.
یەکەم پرسیار ئەوەیە، چۆن بووی بە مۆدێل؟ هەمیشە تەنیا دەڵێم “ئۆو، ڕاوکرام” بەڵام هیچ مانای نیە. ڕاستیەکەی ئەوەیە دوای ئەوە بووم بە مۆدێل کە ئە یانسیبی بۆ ماوەییم بردەوە، هەروەها من وەرگری ئەو میراتییەم، لەوانەیە بتانەوێ بزانن میراتی چییە. باشە، لە چەند سەدەی ڕابردوو پێناسەی جوانیمان تەنها لەسەر تەندروستی و گەنجی نەکردووە لێکچوونێک کە هەر بایەلۆجییەوە وا پرۆگرامکراوین کە سەرسامی بین بەڵام هەروەها لەسەر باڵای بەرز و بەژنی ڕێک مێینەییتی و سپی پێستیی. بۆیە ئەمە ئەو میراتەیە کە بۆ من دروستکراوە، ئەوە میراتەشە کە پارەم پێ پەیداکردووە. ئەزانم لە ناو ئێوەدا خەلک هەیە گومانیان لەم خاڵە هەیە، هەتا رەنگە هەندێ لە فاشیۆنەکانیش وابن، وەکو " وەیت. ناوومی. تیرا. جۆن سمۆڵس. لیو وین.” ستایشتان دەکەم لەسەر شارەزایتان لە مۆدێلینگدا. زۆر کاریگەرە.
So the first question is, how do you become a model? I always just say, "Oh, I was scouted," but that means nothing. The real way that I became a model is I won a genetic lottery, and I am the recipient of a legacy, and maybe you're wondering what is a legacy. Well, for the past few centuries we have defined beauty not just as health and youth and symmetry that we're biologically programmed to admire, but also as tall, slender figures, and femininity and white skin. And this is a legacy that was built for me, and it's a legacy that I've been cashing out on. And I know there are people in the audience who are skeptical at this point, and maybe there are some fashionistas who are like, "Wait. Naomi. Tyra. Joan Smalls. Liu Wen." And first, I commend you on your model knowledge. Very impressive.
(پێکەنین)
(Laughter)
بەڵام بەداخەوە، ئەبێت ئەوەتان پێبڵێم لە ساڵی ٢٠٠٧، خوێندکارێکی دکتۆرای زۆر خاوەن وزە لە نیویوۆک هەموو مۆدێڵەکانی سەر ڕێڕەوی نمایشی ژمارد هەموو ئەوانەی کە دامەزرابوون، لە ٦٧٧ مۆدێل کە دامەزرا بوون، تەنها ٢٧ کەسیان، کە دەکاتە لە ٪٤ کەمتر سپی پێست نەبوون.
But unfortunately, I have to inform you that in 2007, a very inspired NYU Ph.D. student counted all the models on the runway, every single one that was hired, and of the 677 models that were hired, only 27, or less than four percent, were non-white.
پرسیارێکی تر خەڵکی هەمیشە دەیکات ئەوەیە، “گەورە بووم دەتوانم ببمە مۆدێل؟” یەکەم وەڵامم ئەوەیە، “نازانم. ئەونیش لۆمەم ناکەن بەو وەڵامە” بەڵام وەڵامی دووەم، کە بەڕاستی دەمەوێت بە و کچە مناڵانەی بڵێم، ئەوەیە، “بۆچی؟ ئەزانی؟ ئەتوانی ببی بە هەرشتێک. دەتوانی ببی بە سەرۆکی ئەمریکاش، یان داهێنەری ئینتەرنێتی نەوەی داهاتوو ببی بە نینجا و پزیشکی دڵ و دەمار و شاعیریش ئەمەش نایاب دەبێ، چونکە تۆدەبیتە یەکەم کەس.”
The next question people always ask is, "Can I be a model when I grow up?" And the first answer is, "I don't know, they don't put me in charge of that." But the second answer, and what I really want to say to these little girls is, "Why? You know? You can be anything. You could be the President of the United States, or the inventor of the next Internet, or a ninja cardiothoracic surgeon poet, which would be awesome, because you'd be the first one."
(پێکەنین)
(Laughter)
ئەگەر دوای ئەم ڕیزبەندیە سەرنجڕاکێشە، هەر ویستیان، “نا، نا، کامیرۆن، ئەمەوێت ببمە مۆدێل،” باشە. ئەڵێم ” ببە بە بەڕێوەبەرم” چونکە من پەیوەندیم بە هیچ شتێکەوە نییە، هەروەها دەتوانی ببیتە سەرنوسەری ڤۆگی ئەمریکی یان بەڕێوبەری ئێچ ئێم، یا ستیڤن مێزڵێکی تر. بڵێی ئەتەوێت ببی بە مۆدێل کاتێک گەورە بویت وەک ئەوەیە بلێی ئەتەوێت یانسیبی پاوەر بۆڵ ببەیتەوە کە گەورە بویت. ئەوە لە کۆنترۆلی تۆدا نییە، سەرنجڕاکێشیشە، سەرەتایەک نابێ بۆ چوونەناو کار
If, after this amazing list, they still are like, "No, no, Cameron, I want to be a model," well, then I say, "Be my boss." Because I'm not in charge of anything, and you could be the editor in chief of American Vogue or the CEO of H&M, or the next Steven Meisel. Saying that you want to be a model when you grow up is akin to saying that you want to win the Powerball when you grow up. It's out of your control, and it's awesome, and it's not a career path.
من ئێستا پیشانتاندەدەم ئەزموونی کۆکراوەی ١٠ ساڵم لە مۆدێلدا، چونکە وەک پزیشکی نەشتەرگەری دڵ نیە، هەر ئێستا دەتوانم هەموو شتێکتان پیشانبدەم. بۆیە، ئەگەر فۆتۆگرافەرەکە لێرەدا بێت، ڕووناکیەکەش لەویا بێت، وەک HMI یەکی جوان. کڕیارەکەش دەڵێت، “دیمەنێکی ڕۆشتنمان دەوێت،” یەکەمجار ئەم قاچە دەڕوات،جوان و درێژ ئەم باڵە بۆ دواوە،ئەمەی تریش بۆ پێشەوە سەر بەم شێوە لاردەکەیتەوە، خۆشت تەنها بۆ دواوەو پێشەوە دەچی، تەنها ئەمە دەکەیت پاشان ئاوڕدەدەیتەوە بۆ لای هاوڕێ خەیاڵیەکانت ٣٠٠، ٤٠٠، ٥٠٠، جار.
I will demonstrate for you now 10 years of accumulated model knowledge, because unlike cardiothoracic surgeons, it can just be distilled right now. So, if the photographer is right there, the light is right there, like a nice HMI, and the client says, "We want a walking shot," this leg goes first, nice and long, this arm goes back, this arm goes forward, the head is at three quarters, and you just go back and forth, just do that, and then you look back at your imaginary friends, 300, 400, 500 times.
(پێکەنین)
(Laughter)
هەر شتێکی بەمشێوە دەردەچێت،
It will look something like this.
(پێکەنین)
(Laughter)
خۆشبەختانە هێندەی ئەوەی ناوەڕاست نامۆ نییە. ئەوە-- نازانم جی ڕووی دابوو لەوێدا.
Hopefully less awkward than that one in the middle. That was -- I don't know what happened there.
بەداخەوە، کاتێک چووی بۆ قووتابخانە، سی ڤیت هەیە و وە هەندێک ئیشیشت کردووە، ئیتر ناتوانیت هیج شتێک بڵییت، بۆیە ئەگەر بڵێی دەمەوێت ببم بە سەرۆکی ئەمریکا، بەڵام سیڤیەکەت دەڵێ، “مۆدێلی جلی ژێرەوە بۆ ١٠ ساڵ،” خەڵکی گاڵتەت پێدەکات.
Unfortunately, after you've gone to school, and you have a résumé and you've done a few jobs, you can't say anything anymore, so if you say you want to be the President of the United States, but your résumé reads, "Underwear Model: 10 years," people give you a funny look.
پرسیاريکی تر ئەوەیە، “ئایا دەستکاری ڕەسمەکان دەکەنەوە؟” بەڵی، زۆرجوان دەستکاری دەکەنەوە، بەڵام ئەوە تەنها شتێکی کەمە لەوەی کە ڕوو دەدات. ئەم وێنەیە یەکەم وێنەیە کە گرتومە، یەکەمجاریشم بوو بیکینی لەبەر بکەم، هێشتا باڵغیش نەبوبوم. ئەزانم بەرەو تایبەتمەندیەکانم ڕۆشتین، بەلام من کچێکی لاو بووم. ئەمە منم لەگەڵ نەنکم کە شێوەم چۆن بوو تەنها چەند مانگێک پێشتر. ئەمەش هەر خۆمم لە هەمان ڕۆژی وێنەگرتنەکە. هاوڕێیەکیشم هاتبوو ئەمە ئاهەنگی کچانەمان بوو چەند رۆژ پێش گرتنی وێنەکانم بۆ ڤەیگ ئەمەش منم لە یاری تۆپی پێ و لە ڤی مەگەزین. هەروەها ئەمەش منم ئەمڕۆ. هیوام ئەوەیە بزانن ئەو وێنانەی دەیبینن وێنەی من نین. ئەوانە دروستکراون، ئەوانە دروستکراون لەلایەن گرووپێکی پڕۆفێشناڵەوە لەلایەن کەسانێکی شارەزا لەبواری قژو ماکیاژو وێنەگرو ستایلیستەوە بە یارمەتی یاریدەدەرەکانیان پێش بەرهەمهێنانی و دوای بەرهەمێنانیشی، ئەمەی لێ دروستدەکەن . ئەوە من نییە.
The next question is, "Do they retouch all the photos?" And yeah, they pretty much retouch all the photos, but that is only a small component of what's happening. This picture is the very first picture that I ever took, and it's also the very first time that I had worn a bikini, and I didn't even have my period yet. I know we're getting personal, but I was a young girl. This is what I looked like with my grandma just a few months earlier. Here's me on the same day as this shoot. My friend got to come. Here's me at a slumber party a few days before I shot French Vogue. Here's me on the soccer team and in V Magazine. And here's me today. And I hope what you're seeing is that these pictures are not pictures of me. They are constructions, and they are constructions by a group of professionals, by hairstylists and makeup artists and photographers and stylists and all of their assistants and pre-production and post-production, and they build this. That's not me.
باشە، هەروەها پرسیارێکی دی کە هەمیشە لێم دەکەن، شتت بەخۆڕایی دەستدەکەوێت؟
Okay, so the next question people always ask me is, "Do you get free stuff?"
(پێکەنین)
(Laughter)
زۆر پێڵاوی بەرزی ٨ ئینچم هەیە کە هەرگیز لەپێیان ناکەم، جگە لەوەی پێشتر لە پێمبوو، ئەو شتانەی بەخۆڕایی دەستمدەکەون ئەوانەن لە ژیانی ڕاستیدا دەستمدەکەن، کە ئەو شتانەن زۆرحەز ناکەین باسیان بکەین
I do have too many 8-inch heels which I never get to wear, except for earlier, but the free stuff that I get is the free stuff that I get in real life, and that's what we don't like to talk about.
من لە کامبریج گەورە بووم، جارێکیان چووم بۆ دوکانێک پارەم بیرچوبوو ئەوانیش عەزیەکەیان بە خۆڕایی پێدام. کە هەرزەکار بووم، لەگەڵ هاوڕێیەکم ئۆتۆمبێلی لێدەخوڕی شۆفێرێکی زۆر خراپ بوو لەت رافیکی سووری دا بێگومان وەستێنراین، تەنیا ئەوەندەمان وت “ببورە جەنابی ئەفسەر” ئیتر بەردەوامبوین لە ڕۆشتن. ئەمانەم بە خۆڕایی دەستکەوتووە لەبەر شێوە و ڕوخسارم، نەک بۆئەوەی کە من کێم. خەڵکیش هەیە باجی ئەوە دەدات کە شێوەی چۆنە نەک کەسایەتی.
I grew up in Cambridge, and one time I went into a store and I forgot my money and they gave me the dress for free. When I was a teenager, I was driving with my friend who was an awful driver and she ran a red and of course, we got pulled over, and all it took was a "Sorry, officer," and we were on our way. And I got these free things because of how I look, not who I am, and there are people paying a cost for how they look and not who they are.
من لە نیو یۆرک دەژیم، ساڵی پار لە ١٤٠ هەزار هەرزەکار کە وەستێنرابوون و پشکنرابوون، لە ٨٦٪ ڕەشپێست و لاتینۆ بوون زۆربەشیان کوڕی گەنج بوون. لەکاتێكدا تەنها ١٧٧ هەزار ڕەشپێست و لاتینۆ لە نیویۆرکن، بۆیە بۆئەوان، ئەوە پرسیار نییە، “ئایا دەوەستێنرێم؟” بەڵکو “چەندجار دەوەستێنرێم؟ کەی دەوەستێنرێم؟” کاتێ گەڕانم بۆ بابەتەکە دەکرد ئەوەم بۆدەرکەوت کچانی تەمەن ۱۳ساڵ لە ئەمریکا لە ٪٥۳ یان حەزیان لە لاشەی خۆیان نییە، ئەو ڕێژەیە بەرزدەبێتەوە بۆ ٪۷۸ کاتێک دەگەنە تەمەنی ۱۷ ساڵ.
I live in New York, and last year, of the 140,000 teenagers that were stopped and frisked, 86% of them were black and Latino, and most of them were young men. And there are only 177,000 young black and Latino men in New York, so for them, it's not a question of, "Will I get stopped?" but "How many times will I get stopped? When will I get stopped?" When I was researching this talk, I found out that of the 13-year-old girls in the United States, 53% don't like their bodies, and that number goes to 78% by the time that they're 17.
کۆتا پرسیار خەڵک لێمدەکەن، “ئەگەر مۆدێل بی چۆنە؟” هەستەکەم ئەو وەڵامەی ئەوان بۆی دەگەڕێن، “ئەگەر تۆ باریک تر بیت و قژێکی درەوشاوەتر هەبێت، ئەوا تۆ کەسێکی دڵخۆش و ئەفسانەیییت.” کاتێکیش لە پشتەوەی ستەیجین، هەر وەڵامێکی هاوشێوە دەدەینەوە. دەڵێین، “بەڕاستی زۆر خۆشە گەشت دەکەین و لەگەڵ کەسانی زیرەک و داهێنەرو دڵسۆز ئیش دەکەین.” ئەوانە هەموویان ڕاستن، بەڵام تەنها نیوەی چیرۆکەکەن، چونکە ئەو شتانەی هەرگیز لەبەردەم کامێرادا نایڵێین، هەرگیزیش لەبەردەم کامێرادا نەموتوە.. ئەوەیە، “من ئاسودە نیم.” ئاسودە نیم چونکە هەموو ڕۆژێک دڵم لای ئەوەیە کە چۆن دەربکەوم. ئەگەر حەزئەکەن بزانن، “ئەگەر جەستەیەکی لاوازترو قژێکی درەوشاوەترم هەبێت، ئەوا من دڵخۆشتر دەبم؟” ئەوە پێویستە گروپێک لە مۆدێلەکان ببینن، چونکە ئەوان لاوازترین ڕان و درەوشاوەترین قژو جوانترین جلیان لەبەرە، کەچی لەوانەیە لەوانە بن زۆرترین نائاسودەیی جەستەییان هەبێت لەسەر زەوی.
So, the last question people ask me is, "What is it like to be a model?" And I think the answer that they're looking for is, "If you are a little bit skinnier and you have shinier hair, you will be so happy and fabulous." And when we're backstage, we give an answer that maybe makes it seem like that. We say, "It's really amazing to travel, and it's amazing to get to work with creative, inspired, passionate people." And those things are true, but they're only one half of the story, because the thing that we never say on camera, that I have never said on camera, is, "I am insecure." And I'm insecure because I have to think about what I look like every day. And if you ever are wondering, "If I have thinner thighs and shinier hair, will I be happier?" you just need to meet a group of models, because they have the thinnest thighs, the shiniest hair and the coolest clothes, and they're the most physically insecure women probably on the planet.
کاتێک ئەم وتارەم دەنووسی، زانیم کە زۆر گرانە باڵانسێکی ڕاستگۆیانە پیشانبدەم، چونکە لەلایەکەوە، زۆر هەستم بە نائاسودەیی دەکرد بێمە ئێرە و بڵێم قازانجەکەم لە ئەنجامی رێکخستنی کارتی پۆکەر بۆ بەرژەوەندی خۆم دەستکەوتوە زۆر ناخۆشیش بوو کە بەردەوام بووم لەسەری و “دڵخۆشیشم ناکات هەموو کاتێک.” بەڵام ئەوەی زۆر قورس بوو هەڵماڵینی کلتوری سەرکەوتکردنی رەگەزی و جێندەری بوو لەکاتێکا خۆم یەکێکم لە گەورەترین سودمەندەکانی
When I was writing this talk, I found it very difficult to strike an honest balance, because on the one hand, I felt very uncomfortable to come out here and say, "Look I've received all these benefits from a deck stacked in my favor," and it also felt really uncomfortable to follow that up with, "and it doesn't always make me happy." But mostly it was difficult to unpack a legacy of gender and racial oppression when I am one of the biggest beneficiaries.
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دڵخۆش و سەربەرز لێرە وەستاوم پێموایە ئەوە زۆر باشبوو کە هاتم پێش ئەوەی ١٠، ٢٠ یان ٣٠ ساڵ تێپەڕێت کە هێشتا وزەیەکی زۆرم هەیە لە پیشەکەمدا، چونکە لەوانەیە ئەوکاتە باسی چیرۆکی دەستکەوتنی یەکەم ئیشمم نەکردایە، یان لەوانەیە ئەوەم باس نەکردایە کە چۆن پارەی زانکۆم دەدا، کە بۆ ئێستا ئەوانە زۆر گرنگن.
But I'm also happy and honored to be up here and I think that it's great that I got to come before 10 or 20 or 30 years had passed and I'd had more agency in my career, because maybe then I wouldn't tell the story of how I got my first job, or maybe I wouldn't tell the story of how I paid for college, which seems so important right now.
ئەگەر پەیامێکی گرنگ هەبێت لەم وتارەدا، هیوادارم ئەوە بێت هەمومان هەست بە ئاسودەیی زیاتر بکەین، دان بەوەدا بنێین کە هێزی وێنە سەرکەوتنە هەستپێکراوەکانمان و شکستنە هەستپێکراوەکانیشمانە.
If there's a takeaway to this talk, I hope it's that we all feel more comfortable acknowledging the power of image in our perceived successes and our perceived failures.
سوپاس بۆ ئێوە.
Thank you.
(چەپڵەڕێزان)
(Applause)