I would be willing to bet I'm the dumbest guy in the room, because I couldn't get through school; I struggled with school. But I knew at a very early age that I loved money, I loved business and I loved this entrepreneurial thing. I was raised to be an entrepreneur. What I've been really passionate about ever since -- and I've never spoken about this ever, until now -- so this is the first time anyone's heard it, except my wife, three days ago. She said, "What are you talking about?" I told her that I think we miss an opportunity to find these kids who have the entrepreneurial traits, and to groom them or show them that being an entrepreneur is actually a cool thing. It's not something that is a bad thing and is vilified, which is what happens in a lot of society.
پێم خۆشه که گره‌و له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌م که من گه‌مژه‌ترین کوڕی ناو ئه‌م هۆڵهم جونکه نه‌متوانی قوتابخانه ته‌واو بکه‌م.من زۆرانبازیم له‌گه‌ل خوێندن ده‌کرد به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌ر که له مناڵیه‌وه ئه‌مزانی ئه‌وه‌بوو که زۆرم حه‌ز له پاره و بازرگانی بوو وه حه‌زم له کاری بازرگانی بوو به‌وشێوه‌یه‌ش په‌روه‌رده کرام که ببمه بازرگان ئه‌وشته‌ی که له‌وسه‌رده‌مه‌وه حه‌زم لێی بوو شتێکه که تاکو ئێستا باسم نه‌کردووه که‌واته ئه‌مه شتێکه که تاکو ئێستا که‌س گوێی لێ نه‌بووه ،جگه له ژنه‌که‌م ، که سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر بۆم باسکرد چونکه ئه‌و پرسی "به‌نیازی باسی چی بکه‌یت" ، منیش پێم ووت که وا هه‌ست ده‌که‌م خه‌ریکه هه‌لێک له ده‌ست ده‌ده‌ین له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و مندڵانه‌ی که توانای بوون به بازرگانیان تێدایه تاکو تێ‌یان بگه‌یه‌نین که بوون به بازرگان له راستیدا شتێکی زۆر باشه بازرگانی شتێک نیه که خراپ بێت و بۆ خەڵهتاندنی خه‌ڵک بێت که پێ ده‌چێت له زۆر کۆمه‌ڵگادا به‌و شێوه‌یه بێت
Kids, when we grow up, have dreams, and we have passions, and we have visions, and somehow we get those things crushed. We get told that we need to study harder or be more focused or get a tutor. My parents got me a tutor in French, and I still suck in French. Two years ago, I was the highest-rated lecturer at MIT's Entrepreneurial Master's Program. It was a speaking event in front of groups of entrepreneurs from around the world. When I was in grade two, I won a citywide speaking competition, but nobody had ever said, "Hey, this kid's a good speaker. He can't focus, but he loves walking around and getting people energized." No one said, "Get him a coach in speaking." They said, get me a tutor in what I suck at.
منداڵان ، کاتێک که گه‌وره ده‌بن خه‌ونیان هه‌یه سۆز و بینینی جیاوازمان بۆ شتەکان هه‌یه به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ، تیاماندا نامێنێت هه‌میشه پێمان وتراوه که زیاتر خۆمان به خوێندنه‌وه ماندوو بکه‌ین یاخود زیاتر ورد ببینه‌وه یان مامۆستای تایبه‌ت بگرین دایک و باوکم مامۆستای فه‌ره‌نسیان بۆ گرتم وه تا ئێستاش له فه‌ره‌نسیدا خراپم تا دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر مامۆستایه‌ک بووم خاوه‌نی به‌رز ترین پله بووم له وتنه‌وه‌ی وانه‌ی بازرگانی به خوێندکارانی ماسته‌ر له (میت) بووم که ئه‌وه‌ش قسه کردنه له‌به‌رده‌م چه‌ندین گروپی بازرگانی له جیهاندا کاتێک که له قۆناغی دووه‌م بووم ، هه‌ڵبژێردرام به باشترین قسه‌که‌ری سیتی-واید به‌ڵام هه‌رگیز که‌سێک نه‌یگوت هێی ، ئه‌م کوره قسه‌که‌رێکی باشە ئه‌و ناتوانێت له شته‌کان ورد ببێته‌وه به‌ڵام ئه‌و حه‌ز به جوڵه ده‌کات و ده‌توانێت هێز بداته خه‌ڵک که‌س نه‌یگوت ، "مامۆستایه‌کی قسه کردنی بۆ بگره به‌ڵکو ده‌یانگوت ، "مامۆستای ئه‌و ده‌رسه‌م بۆ بگره که خراپم تیایدا
So as kids show these traits -- and we need to start looking for them -- I think we should be raising kids to be entrepreneurs instead of lawyers. Unfortunately, the school system is grooming this world to say, "Let's be a lawyer," or, "Let's be a doctor." We're missing that opportunity, because no one ever says, "Hey, be an entrepreneur." Entrepreneurs are people -- we have a lot of them in this room -- who have ideas and passions or see these needs in the world and decide to stand up and do it. And we put everything on the line to make that stuff happen. We have the ability to get the groups of people around us that want to build that dream with us. And I think if we could get kids to embrace the idea at a young age, of being entrepreneurial, we could change everything in the world that's a problem today. Every problem out there, somebody has the idea for. And as a young kid, nobody can say it can't happen, because you're too dumb to realize that you couldn't figure it out.
که‌واته کاتێک که منداڵان ئه‌و هێمایانه‌یان تیادا ده‌رده‌که‌وێت ده‌بیت بۆ ئه‌و هێمایانه بگه‌رێین و بایه‌خیان پێ بده‌ین واهه‌ستده‌که‌م که ده‌بێت منداڵ وا گه‌وره بکرێت که ببنه بازرگان له جیاتی ئه‌وەی که ببنه پارێزه‌ر به‌داخه‌وه سیسته‌می قوتابخانه‌کان وا له جیهان ده‌که‌ن که بڵێن ، "هێی ، با ببین به پارێزه‌ر یان دکتۆر ئێمه ئه‌و هه‌لانه‌مان له ده‌ست ده‌چێت ، چونکه که‌سێک هه‌رگیز ناڵێت ، هێی ، ببه به بازرگان بازرگان ئه‌و که‌سانه‌ن - چونکه ژماره‌یه‌کی زۆر بازرگان له‌م هۆڵه‌دا ئاماده‌ن ئه‌و که‌سانه‌ن که بیرۆکه‌یان هه‌یه ، سۆزیان هه‌یه ،هه‌روه‌ها ده‌زانن جیهان پێویستی به چی یه وه بریار ده‌ده‌ین که هه‌ستین و پێداویستیه‌کان جێبه‌چێ بکه‌ین هه‌موو هه‌وڵێکیشمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ تاوه‌کو سه‌رکه‌وتوو ده‌بین ئێمه توانای ئه‌وه‌مان تێدایه ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که خه‌ونیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێمه بیهێنه دی و هاوکاریان بکه‌ین وا هه‌سته‌که‌م ئه‌گه‌ر توانیمان منداڵانیش بهێنین ده‌توانین ئه‌و بیرۆکه‌یه به‌درۆ بخه‌ینه‌وه که ده‌ڵێت: بازرگانی ده‌بێت له ته‌مه‌نی لاوێتیدا بێت ئه‌وکاته ده‌توانین هه‌موو ئه‌وشتانه بگۆڕین که ئێستا کێشه‌ن له جیهاندا هه‌ر کێشه‌یه‌ک هه‌بێت ، که‌سێک چاره‌سه‌ری لایه بۆیه منداڵانیش ، هه‌رگیز ناڵێن ئەمە مەحاڵە چونکه زۆر له‌وه گه‌مژه ترن که هه‌ست به‌وه بکه‌ن که ناتوانن چاره‌سه‌ری بکه‌ن
I think we have an obligation as parents and a society to start teaching our kids to fish instead of giving them the fish -- the old parable: "Give a man a fish, you feed him for a day. Teach a man to fish, you feed him for a lifetime." If we can teach our kids to be entrepreneurial, the ones that show the traits to be, like we teach the ones who have science gifts to go on in science, what if we saw the ones with entrepreneurial traits and taught them to be entrepreneurs? We could have these kids spreading businesses instead of waiting for government handouts.
وابزانم ئێمه وه‌ک دایک و باوک و کۆمەڵگه ، ئه‌رکێکمان له‌سه‌ره ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که منداڵان فێری ڕاوه ماسی بکه‌ین له‌بری ئه‌وه‌ی ماسیان بده‌ینێ په‌ندێکی کۆن هه‌یه ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر ماسیه‌ک بده‌یته پیاوێک ، خواردنی ڕۆژێکی دابین ده‌که‌یت ئه‌گه‌ر فێری ڕاوه ماسی بکه‌یت ، خواردنی هه‌موو ژیانی دابین ده‌که‌یت ئه‌گه‌ر بتوانین منداڵه‌کانمان فێربکه‌ین ببنه بازرگان مه‌به‌ستم ئه‌و منداڵانه‌یه که هێمای بون به بازرگانیان پێوه دیاره هه‌روه‌ک چۆن ئه‌و منداڵانه فێر ده‌که‌ین که به‌هره‌ی زانستیان تێدایه ، بچنه بواری زانسته‌کانه‌وه ئه‌ی چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و منداڵانه‌مان بینی که هێمای بون به بازرگانیان تێدایه فێریان بکه‌ین که ببنه بازرگان ؟ ئه‌وکاته ئه‌و هه‌موو منداڵانه‌مان ده‌بێت کە بتوانن تەشەنە بە بازرگانی بکەن له‌بری ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی حکومه‌ت بین که کارمان بداتێ
What we do is teach our kids the things they shouldn't do: don't hit; don't bite; don't swear. Right now we teach our kids to go after really good jobs; the school system teaches them to go after things like being a doctor and being a lawyer and being an accountant and a dentist and a teacher and a pilot. And the media says it's really cool if we could go out and be a model or a singer or a sports hero like Luongo or Crosby. Our MBA programs do not teach kids to be entrepreneurs. The reason I avoided an MBA program, other than that I didn't get into any, since I had a 61 percent average out of high school, then a 61 percent average at the only school in Canada that accepted me, Carlton, is that our MBA programs don't teach kids to be entrepreneurs. They teach them to work in corporations.
ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یکه‌ین ئه‌وه‌یه که داده‌نیشین و ئه‌وه فێری منداڵه‌کانمان ده‌که‌ین که نابێ بیکه‌ن له‌که‌س مه‌یه ؛ گاز مه‌گره ؛ سوێند مه‌خۆ ئێسته ئێمه ئه‌وه فێری منداڵه‌کانمان ده‌که‌ین که دوای ئیشی زۆر باش بکه‌ون ده‌زانن، سیسته‌می قوتابخانه‌ش فێری ئه‌وه‌یان ده‌کات که : ببنه پزیشک و ببنه پارێزه‌ر یاخود ببنه ژمێریار و پزیشکی ددان یان مامۆستا و فڕۆکه‌وان ڕاگه‌یاندنه‌کانیش ده‌ڵێن شتێکی زۆر باشه ئه‌گه‌ر ببنه مۆدێل یان گۆرانی بێژ یاخود ببنه پاڵه‌وانی وه‌رزش وه‌کو: لۆونگۆ کرۆسبی پڕۆگرامی خوێندنی ماسته‌ری ئێمه فێری منداڵان ناکه‌ن که ببنه بازرگان هۆکاره‌که‌ش ئه‌وه‌یه که من نه‌چومه خوێندنی ماسته‌ر یاخود ڕاستیه‌که‌ی بڵێم که من نه‌متوانی بچم چونکه نمره‌ی کۆتای خوێندنی ئاماده‌یم ته‌نها 61 بوو ٦١-م هێنا لەو له‌و تاکه خوێندنگایه‌ی (که‌نه‌دا) که منی وه‌رگرتبوو، کاڕڵتۆن.. به‌ڵام پڕۆگرامی خوێندنی ماستهرەکەمان منداڵان فێر ناکه‌ن که ببنه بازرگان ئه‌وان فێریان ده‌که‌ن که بچن کار له کۆمپانیادا بکه‌ن
So who's starting these companies? It's these random few people. Even in popular literature, the only book I've ever found -- and this should be on all your reading lists -- the only book I've ever found that makes the entrepreneur a hero is "Atlas Shrugged." Everything else in the world looks at entrepreneurs and says we're bad people. I look at even my family. Both my grandfathers and my dad were entrepreneurs. My brother, sister and I, all three of us own companies as well. We all decided to start these things because it's the only place we fit. We didn't fit in normal work; we couldn't work for somebody else, we're stubborn and we have all these other traits.
که‌واته کێ ئه‌م هه‌موو کۆمپانیایه داده‌مه‌زرێنێت ؟ ته‌نها ئه‌و ژماره که‌مه خه‌ڵکه‌ن ته‌نانه‌ت له‌و ئه‌ده‌به به‌ناوبانگه‌ش که هه‌مانه ، تاکه کتێبێک که به‌لامه‌وه باش بێت وه ده‌بێت هه‌مووتان بیخه‌نه لیستی ئه‌و کتێبانه‌ی ده‌یخوێننه‌وه تاکه کتێبێک که تا ئێستا بینیبێتم که باس له بازرگانێک بکات وه‌ک پاڵه‌وانێک ، کتێبی (ئه‌تڵه‌س شرێگد)ه هه‌رچی شتی تری جیهانه وا ته‌ماشای بازرگان ده‌که‌ن که ئێمه که‌سانێکی خراپ نین ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت ته‌ماشای خێزانه‌که‌م بکه‌م هه‌ردوو باوهگهورهکانم و باوکیشم بازرگان بوون هه‌ر دوو براکه‌م، هه‌روه‌ها خوشکه‌که‌شم، هه‌رسێکمان کۆمپانیای تایبه‌ت به خۆمانمان هه‌یه ئێمه بڕیارمان دا که ده‌ست بکه‌ین به‌م کارانه چونکه به ڕاستی ئه‌وه تاکه شوێنێکه که به ته‌واوی جێگه‌ی ئێمه بێت ئێمه بۆ ئیشی ئاسایی نه‌ده‌گونجاین. نه‌مانده‌توانی بۆ که‌سی تر ئیش بکه‌ین چونکه ئێمه زۆر که‌له ڕه‌قین و چه‌ندین سیفاتی ئاوهامان هه‌یه
But kids could be entrepreneurs as well. I'm a big part of a couple organizations called the Entrepreneurs' Organization and the Young Presidents' Organization. I just came back from speaking in Barcelona at the YPO global conference. And everyone I met over there who's an entrepreneur struggled with school. I have 18 out of the 19 signs of attention deficit disorder diagnosed. So this thing right here is freaking me out.
به‌ڵام منداڵانیش ده‌توانن ببنه بازرگان من به‌شێکی گه‌وره‌ی چه‌ند ڕێخراوێکی جیهانیم که ناوی (رێخراوی بازرگانی و سه‌رکرده لاوه‌کان)ه من ئه‌وه‌نده نابێت له قسه‌کردن له به‌رشه‌لۆنه گه‌ڕاومه‌ته‌وه له کۆنفرانسی جیهانی؛ وای - پی - ئۆو به هه‌رکه‌سێک گه‌یشتم له‌وێ ئه‌وانه‌ی که بازرگان بوون که‌سیان له خوێندن باش نه‌بوون من 18 هێما له 19 هێماکه‌ی که‌می توانای وردبونهوهم تێدایه بۆیه ئه‌م شته ته‌واو من ده‌ترسێنێت
(Laughter)
(پێکه‌نین)
It's probably why I'm a bit panicked, other than all the caffeine I've had and the sugar. But this is really creepy for an entrepreneur. Attention deficit disorder, bipolar disorder. Do you know that bipolar disorder is nicknamed the CEO disease? Ted Turner's got it. Steve Jobs has it. All three of the founders of Netscape had it. I could go on and on. Kids -- you can see these signs in kids. And we're giving them Ritalin and saying, "Don't be an entrepreneurial type. Fit into this other system and try to become a student." Sorry, entrepreneurs aren't students. We fast-track. We figure out the game. I stole essays. I cheated on exams. I hired kids to do my accounting assignments in university for 13 consecutive assignments. But as an entrepreneur, you don't do accounting, you hire accountants. So I just figured that out earlier.
له‌وانه‌یه هی ئه‌وه‌بێت که که‌مێک سور هه‌ڵگه‌ڕاوم به هۆی ئه‌و هه‌موو کافین و شه‌کره‌ی که خواردومه‌ته‌وه که شتێکی ترسناکه بۆ که‌سێکی بازرگان توشبوون به نه‌خۆشی بێئاگایی ، وه ئاژاوه‌ی دوو لایه‌نی ئایا ده‌زانن که توشبوون به نه‌خؤشی بێئاگایی نازناوه‌که‌ی' سی ئی ئۆ' یه ؟ تێد تێرنه‌ر توشبووه ، ستیڤ جۆبس توشبووه وه هه‌رسێ داهێنه‌ره‌که‌ی (نێت سکایپ) ئه‌م نهخؤشییهیان هه‌یه . ده‌توانم که چه‌ند نمونه‌یه‌کی تریش بڵێم منداڵان --- ئێوە ده‌توانن ئه‌و هێمایانه له منداڵاندا ببینن ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یکه‌ین ئه‌وه‌یه که ته‌نها پێیان ده‌ڵێین لاسایی بازرگانه‌کان مه‌که‌ره‌وه بچۆرە ناو سیسته‌مێکی تره‌وه و ببه به خوێندکار به‌داخه‌وه ، بازرگانه‌کان خوێندکار نین ئێمه وریاین و زوو له گه‌مه‌که تێده‌گه‌ین من چه‌ندین نوسینم دزیوه ، له تاقیکردنه‌وه‌کانیشدا غه‌شم کردووه مووچه‌م ده‌دایه که‌سانی تر تاوه‌کو ئه‌رکه ژمێریاریه‌کانی زانکۆم بۆ بکه‌ن بۆ 13 ئه‌رکی یه‌ک له دوای یه‌ک به‌ڵام بازرگان هه‌رگیز ئه‌رکی ژمێریاری بۆخۆی ناکات ، به‌ڵکو که‌سانی تر ئه‌گرێت به کرێ که‌واته من زووتر له‌مه تێگه‌یشتوم
(Laughter)
(پێکه‌نین)
(Applause)
(چه‌پڵه )
At least I can admit I cheated in university; most of you won't. I'm also quoted -- and I told the person who wrote the textbook -- I'm now quoted in that exact same university textbook in every Canadian university and college studies -- in managerial accounting, I'm chapter eight. I open up chapter eight, talking about budgeting. I told the author, after they did my interview, that I cheated in that same course. She thought it was too funny to not include it.
لانی که‌م من دان به‌وه‌دا ده‌نێم که له تاقیکردنه‌وه‌کاندا غه‌شم کردووه هەروەها منیش وەک ئەوان خوێندنم تەواو کرد، وه به‌و که‌سه‌شم وت که کتێبه‌که‌ی نوسیوه من ئێستا ناوم هه‌یه له هه‌مان کتێبی ئه‌و زانکۆیه‌دا له هه‌موو زانکۆیه‌کی که‌نه‌دی و کۆلێژی فێربووندا له به‌رێوه بردنی زانستی ژمێریاریدا ، من هه‌شته‌م به‌شم ده‌چمه سه‌ر به‌شی هه‌شته‌م که باس له دابه‌ش کردنی بودجه ده‌کات دوای ئەوەی کە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کردم، بە نوسەری کتێبەکەم گووت کە من غەشم کردووە ئەویش دەیگوت. ئەوە زۆر کارێکی پێکەنیناویە ئەگەر لە بارەی ئەو غەشەی منەوە شت نەنوسێت به‌ڵام منداڵان، ئێوه ده‌توانن ئه‌و هێمایانه له‌واندا به دی بکه‌ن
But kids, you can see these signs in them. The definition of entrepreneur is "a person who organizes, operates and assumes the risk of a business venture." That doesn't mean you have to go to an MBA program, or that you have to get through school. It just means that those few things have to feel right in your gut. We've heard, "Is it nurture or is it nature?" Right? Is it thing one or thing two? What is it? Well, I don't think it's either. I think it can be both. I was groomed as an entrepreneur.
پێناسه‌ی بازرگان ئه‌وه‌یه که "یاساکانی کارکردن ده‌زانێت وه مه‌ترسیه‌کانی سه‌ره‌ڕۆیی بازرگانی له‌خۆ ده‌گرێت به‌ڵام مانای ئه‌وه نیه که پێویسته بڕۆیت بۆ خوێندنی ماسته‌ر له به‌رێوه بردنی کاردا وه مانای ئه‌وه‌ش نیه که پێویسته خوێندن ته‌واو بکه‌یت واته ئه‌بێت هه‌ست به بوونی ئه‌و به‌هرانه بکه‌ین له ناخماندا وه ئه‌وه‌شمان بیستوه که ئه‌و به‌هرانه له‌گه‌ل مرۆڤه‌کاندا له‌دایک ده‌بێت ، وانیه ؟ به‌ڵام مرۆڤ ئاوا له‌دایک ئه‌بێت ؟ یان فێر ده‌کرێت که وا بێت ؟ کامیانه ؟ به‌هه‌رحاڵ ، من وا هه‌ست ناکه‌م بە ته‌نها یه‌کێکیان بێت ، له‌وانه‌یه هه‌ردووکیان بێت . من گونجاوبوم بۆ کاری بازرگانی
When I was growing up as a young kid, I had no choice, because I was taught at a very early age, when my dad realized I didn't fit into everything else that was being taught to me in school, that he could teach me to figure out business at an early age. He groomed us, the three of us, to hate the thought of having a job and to love the fact of creating companies where we could employ other people.
کاتێک که گه‌وره‌بووم ... هیچ هه‌ڵبژاردنێکم له‌به‌ر ده‌ستدا نه‌بوو چونکه زۆر زوو فێر کرام ، له ته‌مه‌نێکی لاوێتیدا که کاتێک باوکم زانی که گونجاو نیم بۆ ئه‌وه که بخوێنم له قوتابخانه و بۆ زۆر کاری تر هه‌ر زوو له ته‌مه‌نێکی لاوێتیدا فێری کردم ببمه بازرگان ئێمه‌ی فێر کرد ... هه‌رسێکمان که ڕقمان له‌وه بێت کار بۆ خه‌ڵکی تر بکه‌ین وه ئه‌و ڕاستیه‌مان خۆشبوێت که ده‌توانین کۆمپانیا دروست بکه‌ین و خه‌ڵک دابمه‌زرێنین یه‌که‌مین و بچوکترین کاری سهرهڕۆیم ئه‌وه بوو که ته‌مه‌نم حه‌وت ساڵ بوو له (وینیپێگ) بووم
My first business venture: I was seven years old, in Winnipeg. I was in my bedroom with one of those long extension cords, calling all the dry cleaners in Winnipeg to find out how much they'd pay me for coat hangers. And my mom came into the room and said, "Where are you going to get the hangers to sell to the dry cleaners?" And I said, "Let's go look in the basement." We went down to the basement, and I opened up this cupboard. There was about 1,000 hangers that I'd collected, because, when I told her I was going out to play, I was going door to door in the neighborhood to collect hangers to put in the basement, because I saw her a few weeks before that -- you could get paid, they used to pay two cents per coat hanger. So I was like, well, there's all kinds of hangers, so I'll just go get them. I knew she wouldn't want me to get them, so I just did it anyway. And I learned that you could actually negotiate with people. This one guy offered me three cents and I got him up to three and a half. I even knew at seven years old that I could get a fractional percent of a cent, and people would pay it, because it multiplied up. At seven years old I figured it out. I got three and a half cents for 1,000 hangers.
پاڵکه‌وتبوم له ژوری نوستنه‌که‌م که گوریسێکی دوور درێژیشی تێدا بوو وه ته‌له‌فونم بۆ هه‌موو ئه‌و دوکانی جل شتنانه کرد که له (وێنیپێگ) بوون بۆئه‌وه‌ی که بزانم چه‌ندێک پاره‌م ده‌ده‌نێ بۆ عه‌لاگه‌یه‌کی جل هه‌ڵواسین . وه دایکم هاته ژوره‌وه و وتی ئه‌م هه‌موو عه‌لاگانه له کوێ په‌یداده‌که‌یت ؟ که به‌ته‌مایت بیانفرۆشیت ؟ منیش وتم : بابچین سه‌یری ژێر زه‌مینه‌که بکه‌ین وه چوینه خواره‌وه بۆ ژێر زه‌مینه‌که و دۆڵابێکم کرده‌وه وه هه‌زاره‌ها عه‌لاگه‌ی جل ههڵواسینم پیشاندا که کۆم کردبونه‌وه چونکه ، کاتێک که پێم ئه‌وت ئه‌چمه ده‌ره‌وه بۆ یاری کردن له‌گه‌ڵ منداڵه‌کاندا ئه‌چوم ده‌رگا به ده‌رگای ماڵه دراوسێکان ئه‌گه‌رام بۆ کۆکردنه‌وه‌ی عه‌لاگه‌ی جل هه‌ڵواسین بۆئه‌وه‌ی له ژێر زه‌مینه‌که کۆیانبکه‌مه‌وه بۆ فرۆشتن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک پێش ئه‌وه بینیم که که‌سێک دوو سه‌نتی ده‌دا به‌رامبه‌ر هه‌ر عه‌لاگه‌یه‌کی جل هه‌ڵواسین منیش سه‌رسام بوم ، وه هه‌موو جۆره عه‌لاگه‌یه‌کی جل هه‌ڵواسینی لێ‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه ده‌رمهێنان و کۆمکردنه‌وه وه زانیم ئه‌گه‌ر به دایکم بڵێم ناهێڵێت ئه‌و کاره بکه‌م ،به‌ڵام هه‌ر کردم وه زانیم که چۆن ده‌توانیت په‌یوه‌ندی دروست بکه‌یت له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا ئه‌و که‌سه سێ سه‌نتی ده‌دامێ و منیش پێم به‌رز کرده‌وه بۆ سێ سه‌نت و نیو له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا بوم ئه‌وه‌م ده‌زانی که ده‌توانم به‌شێکی که‌م له ڕێژه‌ی سه‌دی سەنتێک به‌ده‌ست بهێنم وه خه‌ڵک ئه‌و پاره‌یه‌یان ده‌دا چونکه دووقات زیادی ده‌کرد وه منیش له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵاندا بوم که ده‌متوانی هه‌زاره‌ها عه‌لاگه‌ی جل هه‌ڵواسین بفرۆشم به سێ سه‌نت و نیو وه دواتر ده‌ستم کرد به فرۆشتنی تابلۆی ژماره‌ی سه‌یاره‌ی رێگه پێدراو
I sold license plate protectors door to door. My dad actually made me go find someone who would sell me them at wholesale. At nine years old, I walked around in the city of Sudbury selling license-plate protectors door to door. And I remember this one customer so vividly -- I also did some other stuff with these clients, I sold newspapers, and he wouldn't buy a newspaper from me, ever. But I was convinced I was going to get him to buy a license-plate protector. And he's like, "We don't need one." I said, "But you've got two cars." Remember, I'm nine years old. I'm like, "You have two cars and they don't have license-plate protectors. And this car has one license plate that's all crumpled up." He said, "That's my wife's car." I said, "Why don't we test one on her car and see if it lasts longer?" So I knew there were two cars with two license plates on each. If I couldn't sell all four, I could at least get one. I learned that at a young age.
له ڕاستیدا باوکم وای فێر کردم که به‌دوای که‌سێکدا بگه‌ڕێم که ئه‌و شتانه‌م به کۆ پێبفرۆشێت . له ته‌مه‌نی نۆ ساڵیدا به ناو شاری (ساودبوری)دا ده‌گه‌ڕام ئه‌و تابلۆی ژمارانه‌م ده‌فرۆشت به هه‌موو ئه ماڵانه‌ی که به‌لایاندا ده‌ڕۆیشتم وه زۆر به ئاشکرا ئه‌م موشتهریهم بیره چونکه زۆر شتی ترم کردووه له‌گه‌ل ئه‌م کڕیارهدا . جهریدهم ده‌فرۆشت وه هه‌رگیز جه‌ریده‌یه‌کی له من نه‌کریوه وه باوه‌ڕم وابوو که ده‌توانم تابلۆیه‌کی ژماره‌یه‌کی تایبه‌ت به سه‌یاره‌که‌ی پێ بفرۆشم وتی " باشه ، پێویستمان به یه‌ک دانه نییه " منیش وتم "به‌ڵام تۆ دوو سه‌یاره‌ت هه‌یه " ته‌مه‌نم نۆ ساڵ بوو وتم " تۆ دوو سه‌یاره‌ت هه‌یه و هیج تابلۆیه‌کی سه‌یاره‌ت نیه " ئه‌ویش وتی " ئه‌زانم " وتم " تابلۆی ژماره‌ی ئه‌و سهیارهیهیان زۆر تێکچووه " ئه‌ویش وتی "به‌ڵێ ئه‌مه سه‌یاره‌ی ژنه‌که‌مه" وتم ئه‌ی بۆ دانه‌یه‌ک تاقیناکهیتهوه به‌پێشی سه‌یاره‌ی ژنه‌که‌ته‌وه تابزانین بۆ ماوه‌یه‌کی زیاتر به‌رگه ناگرێت " ده‌مزانی که دوو سه‌یاره‌ی لێیه ... که ده‌توانم چوار تابلۆ بفرۆشم وه به‌خۆمم وت ئه‌گه‌ر نه‌توانم چوار دانه بفرؤشم ، هیچ نه‌بێت با یه‌ک دانه بفرۆشم ئه‌وه فێربووم له ته‌مه‌نێکی زۆر لاوێتیدا .
I did comic book arbitrage. When I was about 10 years old, I sold comic books out of our cottage on Georgian Bay. I would go biking up to the end of the beach, buy all the comics from the poor kids, then go back to the other end of the beach to sell them to the rich kids. It was obvious to me: buy low, sell high. You've got this demand over here that has money. Don't try to sell to the poor kids; they don't have cash. The rich people do. Obvious, right? It's like a recession. So there's a recession. There's still 13 trillion dollars circulating in the US economy. Go get some of that. I learned that at a young age. I also learned, don't reveal your source: I got beat up after four weeks of this, because one of the rich kids found out where I was buying my comics, and didn't like that he was paying more.
وه ده‌ستم کرد به فرۆشتنی چیرۆکی کارتۆنی کاتێک له ته‌مه‌نی ده ساڵیدا بووم ، کتێبی کارتۆنیم ده‌فرۆشت له خانویه‌کی یه‌ک نهۆمی له که‌نداوی (جۆرجیا) وه به پاسکیله‌که‌م ده‌ڕۆیشتم بۆ کۆتایی که‌نار ده‌ریاکه تاکو هه‌موو کتێبه کارتۆنیه‌کان بکڕم له منداڵە فه‌قیره‌کان دواتر ده‌گه‌ڕامه‌وه بۆ سەرەتای که‌نار ده‌ریاکه و ده‌مفرۆشته‌وه به منداڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان ئیشەکە دیار بوو .. به نرخێکی که‌م ده‌مکڕی و به نرخێکی به‌رز ده‌مفرۆشته‌وه داخوازیه‌کی زۆری له‌سه‌ر بوو ، وه پاره‌یه‌کی زۆریش بوو هه‌وڵم نەئەدا که به منداڵه هه‌ژاره‌کانی بفرۆشیت چونکه پاره‌یان پێ نییه ، ته‌نها منداڵه دهوڵهمهندهکهن پێیانبوو ئه‌مه زۆر ئاشکرابوو بۆ من ، وایه ؟ وه‌کو قه‌یرانی ئابوری وایه ، که‌واته ئه‌مه قه‌یرانی ئابورییه هێشتا 13 تریلیۆن دۆلار له پاشه‌که‌وتی ئه‌مه‌ریکادا هه‌یه برۆ هه‌ندێک له‌وه به‌ده‌ست بهێنه ،هه‌ر له ته‌مه‌نێکی منداڵیه‌وه ئه‌وه‌م ده‌زانی هه‌روه‌ها فێریشبووم که سه‌رچاوه‌ی به‌ده‌ست هێنانهکانم ئاشکرا نه‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که لێدانم خوارد له دوای چوار هه‌فته له‌سه‌ر ئه‌م کاره‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌کێک له منداڵا ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان زانی که من چۆن ئه‌و چیرۆکانه ده‌کڕم پێی ناخۆش بوو که ئه‌و پاره‌یه‌کی زیاتر ده‌دات ناچار بوم که جه‌ریده دابه‌ش بکه‌م ، ئەو کاتە تەمەنم ١٠ ساڵان بوو
I was forced to get a paper route at 10 years old. I didn't want a paper route, but my dad said, "That's your next business." Not only did he get me one, but I had to get two. He wanted me to hire someone to deliver half the papers, which I did. Then I realized: collecting tips is how you made all the money. So I'd collect tips and get payment. I would collect for the papers -- he could just deliver them. Because then I realized I could make money. By this point, I was definitely not going to be an employee.
لە ڕاستیدا حه‌زم له‌م کاره نه‌بوو باوکم له ده ساڵیدا پێی وتم : ئه‌م کاره کاری دوا ڕۆژم ئه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که له‌سه‌ر دوو هێڵ کارم ده‌کرد نه‌ک یه‌ک هێڵ وه داوای لێکردم که یه‌کێک بگرم به کرێ و نیوه‌ی جهریدهکانم له‌گه‌ڵدا دابه‌ش بکات کردم ، دواتر زانیم که کۆکردنه‌وه‌ی به‌خشیش باشترین پاره‌یه که به ده‌ستی ده‌هێنین منیش ده‌ستم کرد به کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و بهخشیشانه و موچەم وەردەگرت بۆیە ده‌گه‌ڕام و هه‌موو جهریدهکانم کۆ ده‌کرده‌وه ئه‌ویش ته‌نها جه‌ریده‌کانی دابه‌ش ده‌کرد چونکه زانیم به‌م شێوه‌یه ده‌توانم پاره کۆ بکه‌مه‌وه له‌م خاڵه‌دا ، من نه‌ده‌بوم به کارگوزاری که‌س
(Laughter)
(پێکه‌نین)
My dad owned an automotive and industrial repair shop. He had all these old automotive parts lying around. They had this old brass and copper. I asked what he did with it, and he said he just throws it out. I said, "Wouldn't somebody pay for that?" And he goes, "Maybe." Remember: at 10 years old, 34 years ago, I saw opportunity in this stuff, I saw there was money in garbage. And I collected it from the automotive shops in the area on my bicycle. Then my dad would drive me on Saturdays to a scrap metal recycler where I got paid. And I thought that was kind of cool. Strangely enough, 30 years later, we're building 1-800-GOT-JUNK? and making money off that, too.
باوکم دوکانی چاککردنی پیشه‌سازی هه‌بوو زۆر پارچه‌ی سه‌یاره‌ی به‌کارهاتوی هه‌بوو که له‌ملاولا که‌وتبوون وایه‌ری مسی کۆنی زۆری لێ بوو منیش به باوکمم وت : چی له‌وشتانه ده‌که‌یت ؟ وتی : فرێیان ده‌ده‌م وتم : ئه‌ی که‌سێک نیه ئه‌وانه‌ی پێ بفرۆشیت ؟ وتی : له‌وانه‌یه بیرمه که ده ساڵ بووم ، واتە ٣٤ ساڵ بەر لە ئێستا ئەم شتانەم وەک هەلێک دەهاتە پێش چاو له‌م پاشماوانه‌دا پاره‌م ده‌بینی وه له راستیدا ده‌گه‌ڕام به پاسکیله‌که‌م و ئه‌و وایهرانهم کۆده‌کرده‌وه که له‌و ناوچانه‌دا بوون باوکیشم له ڕۆژی یه‌ک شەمماندا دهیگهیاندم بۆ ئه‌و کارگانه‌ی که دووباره کانزا به‌کار ده‌هێننه‌وه مەبەستم ئەو جێیەیە کە پارەیان پێ دەدام وامده‌زانی کارێکی زۆر خۆشه سەیرە، دوای ٣٠ ساڵ کارگەیەکی تایبەت بەخۆم دادەمەزرێنم کە ئەو شتانە دەکڕمەوە کارگەکە ناوی ١-٨٠٠ گۆت جەنک-ە پارەم بەوەش پەیدا دەکرد هه‌ڵگری ده‌رزی دهمبوسم دروست ده‌کرد کاتێک که ته‌مه‌نم 11 ساڵ بو له (کوبس)
I built these little pincushions when I was 11 years old in Cubs. We made these pincushions for our moms for Mother's Day out of wooden clothespins -- when we used to hang clothes on clotheslines outside. And you'd make these chairs. And I had these little pillows that I would sew up. And you could stuff pins in them. Because people used to sew and they needed a pincushion. But I realized you had to have options, so I spray-painted a whole bunch of them brown, so when I went to the door, it wasn't, "Do you want to buy one?" It was, "Which color would you like?" I'm 10 years old; you're not going to say no, especially if you have two options, the brown one or the clear one. So I learned that lesson at a young age.
ئه‌م هه‌ڵگری ده‌رزی دهمبوسانهمان دروست ده‌کرد بۆ جه‌ژنی دایکان ئەم ئه‌م هه‌ڵگری ده‌رزی دهمبوسانهمان لە جل گرەی تەختەیی درووست دەکرد ئەم جل گرانەش به‌کارده‌هێنرێن بۆ ڕاگرتنی ئه‌و جلانه‌ی که له ده‌ره‌وه هه‌ڵده‌واسرێن ئه‌م کورسیانه دروست ده‌که‌ین وه ئه‌م دۆشه‌که بچوکانه‌م پێوه ده‌دورین که ده‌توانیت ئه‌و ده‌رزیه دهمبوسانهی تێبکه‌یت چونکه خه‌ڵک پێویستی بوو بۆ دورین و به ئاسانی ئه‌و ده‌رزیانه بدۆزنه‌وه دواتر بۆمده‌رکه‌وت که پێویسته به دڵی خۆت هه‌ڵیبژێریت بۆیه له ڕاستیدا هه‌ندێکیانم بۆیاخی قاوه‌یی کرد وه کاتێک که ده‌چووم به یه‌کێکم ده‌فرۆشت نهمدهووت - ئه‌ته‌وێت دانه‌یه‌ک بکریت ؟ بەڵکو دەمگوت حه‌زت له چ ڕه‌نگێکه ؟ وه هه‌ستم نه‌ده‌کرد که که‌سێک هه‌بێت بڵێت نامه‌وێت، کاتێک که ته‌مه‌نم ده ساڵ بوو به‌تایبه‌تی کاتێک که دوو هه‌ڵبژاردنت له‌به‌ر ده‌ستدا بێت ، قاوه‌یی یان ساده له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و ده‌رسانه هه‌ر زوو فێر بووبوم
I learned that manual labor really sucks. Right, like cutting lawns is brutal. But because I had to cut lawns all summer for all of our neighbors and get paid to do that, I realized that recurring revenue from one client is amazing, that if I land this client once, and every week I get paid by that person, that's way better than trying to sell one clothespin thing to one person, because you can't sell them more. So I love that recurring revenue model I started to learn at a young age.
دواتر بۆم ده‌رکه‌وت که ئیشی ده‌ست قورس ترین ئیشه وایه ؟ وه‌کو بڕینی گژوگیا ، کارێکی زۆر قورسه چونکه گژوگیای دراوسێکانمانم ده‌بڕی له هاویندا ، وه پاره‌م وه‌رده‌گرت له به‌رامبه‌ردا زانیم که ئه‌مه داهاتێکه و دووباره ده‌بێته‌وه له یه‌ک موشته‌ریدا گرنگه . که کاتێک گژوگیای باخی که‌سێکم ده‌بڕی وه هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک ده‌گه‌ڕامه‌وه بۆ لای و له به‌رامبه‌ردا پاره‌م وه‌رده‌گرت ئەمە زۆر ئاسانتر بوو وەک لەوەی بچم دەرزی دەمبوس بفرۆشم چونکه نا‌توانیت جارێکی تر پێیان بفرۆشیته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه حه‌زم له‌و داهاته بوو که دووباره ده‌بووه‌وه که له منداڵیه‌وه فێری بووبوم
Remember, I was being groomed to do this. I was not allowed to have jobs. I would go to the golf course and caddy for people, but I realized there was this one hill on our golf course, the 13th hole, that had this huge hill, and people could never get their bags up it. So I'd sit there in a lawn chair and carry for all the people who didn't have caddies. I'd carry their golf bags to the top; they'd pay me a dollar, while my friends worked for hours hauling some guy's bag around for 10 bucks. I'm like, "That's stupid. You have to work for five hours. That doesn't make sense. Figure out a way to make more money faster.
بیرتان بێت که له‌سه‌ر ئه‌مه په‌روه‌رده کرابووم ، رێگه‌م پێنه‌درابوو که کاری تر بکه‌م وه دواتر له یاریگای گۆڵفدا کارم ده‌کرد که یارمه‌تی یاریزانی گۆڵفم ده‌دا زانیم کە ئەو گردەی لێ یە بە درێژایی هەموو یاریگای گۆڵفەکە کە چاڵی ژمارە ١٣ی تیادا بوو، گردێکی بەرز بوو خه‌ڵکیش نه‌یده‌توانی به‌و جانتا قورسانهیانهوه پیایدا سه‌ربکه‌ون له‌به‌رئه‌وه له‌وێ داده‌نیشم له‌سه‌ر کورسهکی بچوک وه چاوه‌ڕێم ده‌کردن بۆئه‌وه‌ی جانتا قورسه‌کانیان بۆ هه‌ڵگرم بۆ ئه‌وانه‌ی که یاریده‌ده‌ریان نه‌بوو جانتای گۆڵفهکهم بۆ هه‌ڵده‌گرتن بۆ سه‌ر گرده به‌رزه‌که و له به‌رامبه‌ردا یه‌ک دۆلاریان ده‌دامێ له کاتێکدا که هاوڕێکانم بۆ ماوه‌ی پێنج سه‌عات کاریان ده‌کرد له‌گه‌ڵ که‌سێکدا ده‌بوون بۆ ئه‌و ماوه‌یه ته‌نها ده دۆلاریان وه‌رده‌گرت به خۆمم ده‌وت که شتێکی بێمێشکانه‌یه که بۆ ماوه‌ی پێنج سه‌عات کار بکه‌یت به‌رامبه‌ر ئه‌و پاره‌یه. هیچ مانای تێدا نیه ئه‌مه ، پێویست ده‌کات ڕێگه‌یه‌کی باشتر بدۆزیته‌وه بۆ به‌ده‌ست هێنانی پاره‌یه‌کی باشتر وه هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک ده‌چومه دوکانێکی نزیک، ئه‌و تۆپه بچوکانه‌م ده‌کڕی
Every week, I'd go to the corner store and buy all these pops, Then I'd deliver them to these 70-year-old women playing bridge. They'd give me their orders for the following week. I'd deliver pop and charge twice. I had this captured market. You didn't need contracts, you just needed to have a supply and demand and this audience who bought into you. These women weren't going to go to anybody else because they liked me, and I kind of figured it out.
ده‌گه‌ڕامه‌وه بۆ یاریگای گۆڵفه‌که و ده‌مفرۆشت به‌و پێرێژنە ٧٠ ساڵانەی کە یاریان دەکرد ئەوانێش بۆ کاری تر بۆ هەفتەی داهاتوو ڕایان دەسپاردم دواتر ئه‌وه‌ی داوایان ده‌کرد بۆم ده‌هێنان و دووقات پاره‌م وه‌رده‌گرت له‌گه‌ڵ فرۆشیاری تۆپه‌کاندا کارم ده‌کرد به بێ هیچ گرێبه‌ستێک تۆ ته‌نها پێویستت به پیشاندان و داواکاری هه‌بوو له‌و که‌سانه‌ی که له منیان ده‌کڕی ئه‌و ژنانەش ته‌نها له منیان ده‌کڕی ، له که‌سی تریان نه‌ده‌کڕی چونکە دەمزانی منیان خۆشدەوێت
I went and got golf balls from golf courses. But everybody else was looking in the bush and looking in the ditches for golf balls. I'm like, screw that. They're in the pond. And nobody's going into the pond. So I'd go into the ponds and crawl around and pick them up with my toes, just pick them up with both feet. You can't do it onstage. You get the golf balls, throw them in your bathing suit trunks and when you're done, you've got a couple hundred of them. But the problem is, people didn't want all the golf balls. So I just packaged them. I'm like 12, right? I packaged them up three ways. I had the Pinnacles, DDHs and the really cool ones. Those sold for two dollars each. Then I had the good ones that didn't look crappy: 50 cents each. And then I'd sell 50 at a time of all the crappy ones. And they could use those for practice balls.
کارم ده‌کرد له کۆکردنه‌وه‌ی تۆپی گۆلف له یاریگاکه‌دا هه‌موو که‌سێک ده‌چوو ناو داره‌کان ده‌گه‌ڕا له ساحه لمینه‌کان ده‌گه‌ڕان به خۆمم ده‌وت ، به‌نه‌فره‌ت بێت ، هه‌موو تۆپه‌کان له زهلکاوهکهدان که‌سیش نه‌ده‌چووه ناو ئه‌و زهلکاوانهوه بۆ ئه‌و تۆپانه منیش پێڵاوه‌که‌م داده‌که‌ند و ده‌چوومه ناو زه‌لکاوه‌که‌وه و به په‌نجه‌کانی قاچم ههڵمدهگڕتنهوه به هه‌ردوو قاچم تۆپهکانم ده‌رده‌هێنایه‌وه ناتوانم ئێستا لێره‌دا نیشانتان بده‌م تۆپه‌کان ده‌رده‌هێنیته‌وه و ههڵیاندهدهیته ناو ئه‌و جانتایه‌ی که له نزیکته‌وه‌یه وه کاتێک که ته‌واو ده‌بیت دووسه‌د تۆپت ده‌دۆزیه‌وه به‌ڵام کێشه‌که ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک ئه‌و تۆپه کۆنانه‌یان نه‌ده‌ویست له‌به‌رئه‌وه دهمپێچانهوه ، منیش 12 ساڵ بووم ، وایه ؟ به سێ شێوه دهمپێچانهوه شێوه‌ی یه‌که‌م پیناسلێس شئوهی دووه‌م دی دی ئێچ ئێس وه شێوه شازه‌کان که هه‌ر یه‌که‌یانم به دوو دۆلار ده‌فرۆشت وه ئه‌و تۆپانه‌ی که وا ده‌رده‌که‌وتن تۆزێک خراپ بوو بوون به نیو دۆلار ده‌مفرۆشت وه ئه‌وانه‌ی که خراپ بوون هه‌ر 50 دانه‌یه‌کم به‌یه‌که‌وه ئه‌فرۆشت وه دواتر یاریزانه‌کان بۆ مه‌شق کردن به‌کاریان ده‌هێنا
I sold sunglasses when I was in school, to all the kids in high school. This is what really kind of gets everybody hating you, because you're trying to extract money from all your friends all the time. But it paid the bills. So I sold lots and lots of sunglasses. Then when the school shut me down -- they called me into the office and told me I couldn't do it -- I went to the gas stations and sold lots of them to the gas stations and had the gas stations sell them to their customers. That was cool because then, I had retail outlets. I think I was 14.
چاویلکەی هەتاوییم ده‌فرۆشت کاتێک که له قوتابخانه بووم به هه‌موو ئه‌و قوتابیانه‌ی که له ناوه‌ندی بوون ئه‌م کاره واده‌کات که هه‌مویان ڕقیان لێت بێت چونکه هه‌وڵده‌ده‌یت لەهەموو هاوڕێکانی ترت پاره‌ی زیاتر وه‌ربگریت له هه‌موو کاتێکدا به‌ڵام ئه‌م کاره کرێکانی منی ده‌رده‌هێنایه‌وه لهبهرئەوە ژمارەیەکی زۆرم لە چاویلکە هەتاوییەکان فرۆشت دواتر قوتابخانه ڕایان گرتم له‌م کاره وه دواتر بانگ کرام بۆ ژوری به‌ڕێوه‌به‌ر وه ئاگادار کرامه‌وه که نابێت ئه‌م کاره بکه‌م . لەبەرەئەوە چووم بۆ به‌نزینخانە چاویلکەی زۆرم فرۆشت به به‌نزینخانه‌کان وه ئه‌و به‌نزینخانانه‌ش ده‌یانفرۆشته‌وه به کڕیاره‌کانی خۆیان ئه‌م کاره زۆر باش بوو بۆ من چونکه پاره‌یه‌کی زۆرم لێوه‌ی ده‌ست ده‌که‌وت وابزانم 14 ساڵ بووم
Then I paid my entire way through first year of university at Carlton by selling wineskins door to door. You know you can hold a 40-ounce bottle of rum and two bottles of coke in a wineskin? So what, right? But you know what? Stuff that down your shorts when you go to a football game, you can get booze in for free. Everybody bought them. Supply, demand, big opportunity. I also branded it, so I sold them for five times the normal cost. It had our university logo on it.
پاشان توانیم کرێی خوێندنم دابین بکه‌م بۆ یەکەم ساڵی خوێندنم له زانکۆی کارڵتۆن بە فرۆشتنی مەی لە ڕێگەی دەست گێڕیەوە وەک دەزانن ده‌توانی 40 ئۆقه شوشه لە شه‌راب هەڵبگریت یان دوو قوتوی کۆلای پڕ لە مەی ، وا هه‌ست ناکه‌ن که کارێکی ئاسانه ؟ به‌ڵێ ، به‌ڵام ده‌زانی چۆنه ؟ ده‌توانیت له‌گه‌ڵ خۆتدا بیبه‌یته . ناو یاریگایه‌که‌وه و ده‌توانیت بیرهیت دەستبکەوێت بە خۆڕایی زۆربه‌یان ئه‌مه‌یان لێ کڕیم داواکاریه‌کی زۆری له‌سه‌ر بوو وه هەلێکی گه‌وره بوو وه نیشانه‌یه‌کی بازرگانیم لێدابوو بە پێنج قاتی نرخی خۆی ده‌مفرۆشته‌وه وه لۆگۆی زانکۆی خۆمانم لێدابوو
You know, we teach our kids and we buy them games, but why don't we get them games, if they're entrepreneurial kids, that nurture the traits you need to be entrepreneurs? Why don't you teach them not to waste money? I remember being told to walk out into the middle of a street in Banff, Alberta. I'd thrown a penny out in the street, and my dad said, "Go pick it up. I work too damn hard for my money. I'm not going to see you waste a penny." I remember that lesson to this day.
ده‌زانن که ئێمه منداڵه‌کانمان فێردەکهین و یارییان بۆ ده‌کڕین به‌ڵام بۆچی یارییه‌کی وه‌هایان بۆ نەکڕین که هانده‌ریان بێت بۆئەوەی ببنه بازرگان کێ دەڵێت؟ لەوانەیە لەو جۆرە بن کە پێویستیان بە مەشق و ڕاهێنان بێت بۆ ئەوەی ببن بە بازرگان؟ بۆچی فێریان ناکه‌ین که پاره به فیڕۆنه‌ده‌ن ؟ بیرمه که پێموترا بگه‌ڕێم له ناوه‌ڕاستی شەقامی بانیف - ئه‌لبێرتا چونکه بنسێکم فڕێداوه‌ته سه‌ر شەقامەکە وه باوکم وتی "بڕۆ به‌دوایدا بگه‌ڕێ" وتی "من زەحمەتی زۆر دەکێشم تاکو پارەکانم دەستدەکەوێت. نامەوێت هەرگیز تۆ ببینم کە بنسێک بەفیڕۆ دەدەیت" هه‌تاکو ئه‌مڕۆ ئه‌و وانه‌یه‌م له‌بیره پارەی ڕۆژانەکان منداڵەکان فێری خووی خراپیان دەکات
Allowances teach kids the wrong habits. Allowances, by nature, are teaching kids to think about a job. An entrepreneur doesn't expect a regular paycheck. Allowance is breeding kids at a young age to expect a regular paycheck. That's wrong, for me, if you want to raise entrepreneurs. What I do with my kids, nine and seven, is teach them to walk around the house and the yard, looking for stuff that needs to get done. Come and tell me what it is. Or I'll say, "Here's what I need done." And then, you know what we do? We negotiate. They go around looking for what it is, then we negotiate what they'll get paid. They don't have a regular check, but they have opportunities to find more stuff, and learn the skill of negotiating and of finding opportunities.
پارەی ڕۆژانەکان، بەشێوەیەکی سروشتی منداڵەکان فێری ئەوە دەکات کە بیر لە ئیشێک بکەنەوە به‌ڵام بازرگان ڕازی نابێت به مووچه‌ی مانگانه پارەی ڕۆژانە دەبێتە هۆی ئەوەی کە منداڵەکان هەر لە تەمەنی گەنجیەوە ڕازی بن بە مووچەی مانگانە بەڵای منەوە ئه‌م کاره هەڵەیە، ئه‌گه‌ر بته‌وێت منداڵێکی بازرگان په‌روه‌رده بکه‌یت وەک ئه‌و کاره‌ی که ئێستا من لەگەڵ منداڵه‌کانمدا ده‌یکه‌م ، دوو منداڵم هەیە که یه‌کێکیان نۆ ساڵه و ئه‌وی تریان حه‌وت ساڵه فێریان ده‌که‌م که بگه‌ڕێن به ناو ماڵ و حەوشەکەدا به دوای شتێکدا بگەڕێن که گرنگ بێت دواتر بێن بۆلای من و پێم بڵێن، ئەمە چیە یان من ده‌چم بۆلایان و پێیان ده‌ڵێم ئەم شتانەی لێرەدایە بۆچی پێویستن دواتر دەزانن بۆچی وادەکەین؟ ڕێکدەکەوین . ئەوان دەڕۆن بۆ ئەو دەوروبەرە وسەیردەکەن تا بزانن ئەوە چیە دواتر ڕێکدەکەوین و پارەی وەردەگرن لە بەرامبەر ئەو ئیشەی کردویانە ئه‌وان پاره‌یه‌کی نه‌قد وه‌رناگرن له به‌رامبه‌ردا به‌ڵام هەلی زیاتریان دەبێت تاکو شتی زیاتر بدۆزنەوە ئەوان فێری کارامەیی و لێزانی دەبن لە ڕێککەوتندا وە فێری ئەوە دەبن کە چۆن هەلەکان بدۆزنەوە بە باشترین شێوە
You breed that kind of stuff. Each of my kids has two piggy banks. Fifty percent of all the money they earn goes in their house account, 50 percent goes in their toy account. The toy account, they spend on whatever they want. The 50 percent in their house account, every six months, goes to the bank. they walk up with me. Every year, all the money in the bank goes to their broker. Both my nine- and seven-year-olds have a stockbroker already. I'm teaching them to force that savings habit. It drives me crazy that 30-year-olds are saying, "Maybe I'll start contributing to my RSP now." Shit, you've missed 25 years. You can teach those habits to young kids, when they don't even feel the pain yet.
تۆ ده‌بیته هۆکار بۆ ئه‌و کارانه ، هه‌ردو منداڵه‌که‌م حسابی بانقیان هه‌یه له سه‌دا پهنچای ئه‌و پاره‌یه وه‌رده‌گرن که په‌یدای ده‌که‌ن یان به‌ده‌ستی ده‌هێنن وه له سه‌دا په‌نجاشی ده‌چێته سه‌ر حسابی ماڵه‌وه و له سه‌دا په‌نجای بۆ سه‌ر حسابی یاریه‌کانیان. ئه‌و پاره‌یه‌ی که له‌سه‌ر حسابی یاریه‌کانه به ئاره‌زوی خۆیان ده‌توانن به‌کاری بهێنن یان خه‌رجی بکه‌ن وه ئه‌و له‌سه‌دا په‌نجایه‌ی که له‌سه‌ر حسابی ماڵهوەیە هه‌موو شه‌ش مانگ جارێک ده‌چێته حسابی بانکیه‌وه له‌گه‌ڵ مندا له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن، وه له‌کۆتایی هه‌موو ساڵێکدا ئه‌و پاره‌یه ده‌چێت بۆ ده‌ڵاڵه‌کانیان له بانک هه‌ردوو منداڵه حه‌وت ساڵه و نۆ ساڵانه‌که‌م ده‌ڵاڵی بانکییان هه‌یه بەڵام فێریان دەکەم بۆ ئەوەی فێری هەڵگرتنی پارە بن ئه‌وه‌ی که من زۆر توڕه ده‌کات ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک هه‌یه ته‌مه‌نی 30 ساڵ زیاتره ده‌ڵێت "لهوانەیە دەستبکهم به کۆکردنه‌وه‌ی پاره" به‌داخه‌وه ، تۆ ٢٥ساڵت به‌فیڕۆداوه پێویسته ئه‌و کاره فێری منداڵه بچوکه‌کان بکه‌یت که جارێ هه‌ست به هیچ ئازارێک ناکه‌ن به‌رله خه‌وتنیان چیرۆکیان بۆ مه‌خوێنه‌ره‌وه هه‌موو شه‌وێک
Don't read bedtime stories every night -- maybe four nights of the week, and three nights, have them tell stories. Why don't you sit down with kids and give them four items, a red shirt, a blue tie, a kangaroo and a laptop, and have them tell a story about those four things? My kids do that all the time. It teaches them to sell, teaches them creativity, teaches them to think on their feet. Do that kind of stuff, have fun with it.
لەوانەیە چوار شه‌و له هه‌فته‌یه‌کدا بۆیان بخوێنه‌ره‌وه باشتره وه له سێ شه‌وه‌که‌ی تردا وایان لێ بکه که ئه‌وان چیرۆکێکت بۆ بخوێننه‌وه . بۆ دانه‌نیشین له‌گه‌ڵیان و چوار پارچه شتیان بهینێ ، وه‌ک ، تیشێتێکی سور ، بۆینباخێکی شین ، که‌نغه‌رێک ، له‌گه‌ڵ لاپتۆپێک وه وازیان لێ بهێنه با باسی ئه‌و چوار شته‌ت بۆ بکه‌ن منداڵه‌کانی من ئه‌وه ده‌که‌ن هه‌موو کات ئه‌وه فێری فرۆشتنیان ده‌کات ، فێری داهێنانیان ده‌کات فێریاندهکات که پشت به خۆیان ببه‌ستن به‌س بیر له‌وه‌بکه‌ره‌وه و چێژی لی وه‌ربگره .
Get kids to stand up in front of groups and talk, even if it's just in front of their friends, and do plays and have speeches. Those are entrepreneurial traits you want to be nurturing. Show kids what bad customers or bad employees look like. Show them grumpy employees. When you see grumpy customer service, point it out. Say, "By the way, that guy is a crappy employee." And say, "These are good ones."
با منداڵه‌کانتان له‌به‌رده‌م خه‌ڵكدا هه‌ستن و قسه بکه‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئهوخهڵکانهش هاوڕێکانی خۆشیانبێت با کاری شانۆیی بکه‌ن و قسه بکه‌ن ده‌بێت منداڵه کانمان له‌سه‌ر ئه‌و کارانه فێربکه‌ین .. کاری بازرگانی. نیشانی منداڵەکانتی بدە که کڕیاری خراپ یاخود فەرمانبەری خراپ چۆنە ئەو فەرمانبەرانەیان نیشان بدە کە گلەیی و گازندە دەکەن کاتێک که فه‌رمانبه‌رێکی خراپ ده‌بینیت گلەیی دەکات ئه‌وه نیشانی منداڵه‌کانت بده بڵێ "سه‌یرکه ئه‌و کوڕە فه‌رمانبه‌رێکی خراپه" وه بڵی "ئه‌وه‌ش یەکێکە لە فه‌رمانبه‌رە باشەکان"
(Laughter)
(پێکه‌نین)
If you go into a restaurant and have bad customer service, show them what bad customer service looks like.
ئه‌گه‌ر چویت بۆ رێستۆرانتێک و خزمه‌تگوزاری باش نه‌بوو پێیان بڵێ که کارگوزاری خراپ چۆنه
(Laughter)
(پێکه‌نین)
We have all these lessons in front of us, but we don't take those opportunities; we teach kids to get a tutor. Imagine if you actually took all the kids' junk in the house right now, all the toys they outgrew two years ago and said, "Why don't we sell some of this on Craigslist and Kijiji?" And they actually sell it and learn how to find scammers when offers come in. They can come into your account or a sub account or whatever. But teach them how to fix the price, guess the price, pull up the photos. Teach them how to do that kind of stuff and make money. Then 50 percent goes in their house account, 50 percent in their toy account. My kids love this stuff.
هه‌موو ئه‌م ده‌رسانه له‌به‌ر ده‌ستماندایه به‌ڵام ئێمه ئه‌و هەلانە ناقۆزینه‌وه، ئێمه منداڵان فێرده‌که‌ین که مامۆستای تایبه‌ت بگرن له‌راستیدا بیهێنه به‌رچاوی خۆت که هه‌موو شته کۆنه‌کان کۆبکه‌یته‌وه له‌ماڵه‌که‌دا هەر ئێستا وه هه‌موو یاریه‌کانی منداڵه‌کان که هی دوو ساڵ له‌مه‌وپێشه وه پێموتن (بۆ ئه‌مانه نه‌به‌ین له بازاڕی شته‌کۆنه‌کان یان بازاڕی شته به‌کارهاتووه‌کان بیانفرۆشین) له‌راستیدا ده‌توانن بیفرۆشن. وه فێرده‌بن که چۆن که‌سێکی ته‌ڵه‌که‌باز ده‌ناسنه‌وه که کاتێک ئیمهیلی داواکارییان بۆ ده‌نێرێت که ده‌توانن بێنه ناو حسابهکهتهوه یان بێنه ناو حسابی به‌شه‌که‌ته‌وه یه‌ن هه‌رشتێکی تر منداڵه‌کانتان فێربکه‌ن که چۆن نرخ دابنێن یان چۆن نرخ ده‌خه‌مڵێنن وێنەکانیان ڕابكێشن فێریان بکه که چۆن پاره په‌یدابکه‌ن یان چۆن ئه‌و شتانه به‌ده‌ست بهێنن که ده‌فرۆشرێت دواتر نیوه‌ی ئه‌وپاره‌یه‌ی که پهیدایدهکهن نیوه‌ی ده‌چێته سه‌ر حسابی ماڵه‌وه نیوه‌که‌ی تری ده‌چێته سه‌ر حسابی یاریه‌کان منداڵه‌کانی من حه‌زیان له‌م جۆره کارانه‌یه.
Some of the entrepreneurial traits you've got to nurture in kids: attainment, tenacity, leadership, introspection, interdependence, values. All these traits, you can find in young kids, and you can help nurture them. Look for that kind of stuff. There's two traits I want you to also look out for that we don't get out of their system. Don't medicate kids for attention deficit disorder unless it is really, really freaking bad.
دەبێت هه‌ندێک له خاسیه‌ته‌کانی بازرگانی فێری منداڵه‌کان بکه‌یت سه‌رکه‌وتن ، ده‌ست بەسەرداگرتن ، رابه‌ریکردن ، دەروون پشکنین، پشت به‌یه‌ک به‌ستن و نرخ. ئه‌مانه هه‌مووی له منداڵه‌کانماندا به‌دی ده‌که‌ین ،وه ده‌توانین راهێنانیان پێ بکه‌ین بگه‌ڕێ به دوای ئه‌و شتانه‌دا . وه دوو شتی تر هه‌یه که لە ئێوەم ده‌مه‌وێت لهبارهیانەوە پرسیار بکەن کەچی ئێمە ئه‌ودوو شته پشت گوێ ده‌خه‌ین ، له سیسته‌می فێرکردنماندا ده‌رمان مه‌ده به‌و منداڵانه‌ی که که‌م ئاگان بێجگە لەوانەی کە بەڕاستی هۆشیان خراپە
(Applause)
(چه‌پڵه )
The same with the whole things on mania and stress and depression, unless it is so clinically brutal, man. Bipolar disorder is nicknamed "the CEO disease." When Steve Jurvetson, Jim Clark and Jim Barksdale have all got it, and they built Netscape -- imagine if they were given Ritalin. We wouldn't have that stuff, right? Al Gore really would have had to invented the Internet.
وه هه‌مان هەموو ئەو شتانە له‌گه‌ڵ ئەوانەشدا دەبێت بکرێت کە هیلاک بوون و ڕوخاون جگە لەوانەی نەخۆشی دڕندانەیان هەیە ئاژاوه‌ی دوولایه‌نانه که ناسراوه به نه‌خۆشی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه جی کردن کاتێک (ستیڤ جێرسۆن و جیم کلارک ) وه (جیم بارکسدال ) توش بوون که (نێت سکایپ)یان داهێنا بیهێنه به‌رچاوی خۆت ئه‌گه‌ر (ریتالین)یان بدایایهتێ ئه‌وکاتە ئەو داهێنانهمان به‌ده‌ست نه‌ده‌گه‌یشت ، وایه ؟ (ئال گۆری)یش ئینته‌رنێتی داهێنا
(Laughter)
(پێکه‌نین)
These are the skills we should be teaching in the classroom, as well as everything else. I'm not saying don't get kids to want to be lawyers. But how about getting entrepreneurship to be ranked right up there with the rest of them? Because there's huge opportunities in that.
ئه‌م بههرانهیه که پێویسته فێربکرێین له قوتابخانه‌کاندا هه‌روه‌ک چۆن ئه‌وانی تر فێرده‌کرێین من ناڵێم نابێت منداڵان ببن به پارێزه‌ر به‌ڵام له هه‌مان کاتدا پێویسته فێریانبکهین ببنه بازرگان بۆ ئەوەی پلەیەکی بەرزیان هەبێت لەگەڵ هەموو شتێکی باش‌دا؟ چونکه هەلێکی گه‌وره هه‌یه له‌وه‌دا ئه‌مه‌وێت به ڤیدیۆیه‌کی کەمی خێرا کۆتایی پێبهێنم
I want to close with a quick video that was done by one of the companies I mentor. These guys, Grasshopper. It's about kids. It's about entrepreneurship. Hopefully, this inspires you to take what you've heard from me and do something with it to change the world.
ئەمە ڤیدیۆیەکە کە تەواو کراوە لەلایەن کۆمپانیایەکەوە کە من ئامۆژگاریم کردوون ئەم کەسانە، گەشبینن ده‌رباره‌ی منداڵانه.. هەروەها ده‌رباره‌ی بازرگانیه هیواخوازم که سودتان له‌وه وه‌رگرتبێت که ئه‌مرۆ باسم لێوه کرد وه یارمه‌تیم دابن که به‌کاری بهێنن وه‌ک ڕێگه‌یه‌ک بۆ گۆڕینی جیهان . کوڕه (وا ههستدەکهیت که ده‌توانیت هه‌موو شتێک بکه‌یت ؟)
[Kid... "And you thought you could do anything?"]
(هێشتا ده‌توانیت)
[You still can.]
(له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که زۆربه‌ی شت که ئێمه به مه‌حاڵی ده‌زانین)
[Because a lot of what we consider impossible] [is easy to overcome]
(ده‌توانیت بە ئاسانی تەواوی بکه‌یت) (له‌وانه‌یه بێ ئاگا بیت ..ئێمه له جیهانێکدا ده‌ژین)
[Because in case you haven't noticed, we live in a place where] [one individual can make a difference]
(که تاکه که‌سێک ده‌توانێت جیاوازی دروست بکات) (بۆت بسه‌لمێنم ؟)
[Want proof?] [Just look at the people who built our country:] [Our parents, grandparents, our aunts, uncles] [They were immigrants, newcomers ready to make their mark] [Maybe they came with very little] [or perhaps they didn't own anything except for] [a single brilliant idea] [These people were thinkers, doers] [innovators] [until they came up with the name] [entrepreneurs]
(تەنها سه‌یری ئه‌وانه بکه ووڵاتەکەمانیان دروست کردووه ) (دایک و باوکمان ، باوباپیرانمان ، مامهکانمان ، پورهکانمان ) ( ئه‌وان گه‌ڕۆک بوون ، تازه هاتوون و ئاماده بوون که جێ ده‌ستی خۆیان به‌جێ بهێڵن ) (له‌وانه‌یه هه‌ندێکیان زۆریان به ده‌ست نه‌هێنابێت) یاخود له‌وانه‌یه پێشبینی هیچ شتێکیان نەکردبێت تا (ببێتە بیرۆکه‌یه‌کی زیره‌کانه ) ( ئه‌م کەسانە بیرۆکەیان هەبوو، داهێنه‌ربوون ) (نوێ خواز بوون ) (تا دواتر ناسراون به ) (بازرگانه‌کان )
[They change the way we think about what is possible.] [They have a clear vision of how life can be better] [for all of us, even when times are tough.]
ئەوان ئەو شێوازەیان گۆڕی کە ئێمە دەربارەی شتە مەحاڵەکان هەمانە (بیرۆکه‌یه‌کی سه‌ره‌کی و جوانیان هه‌بوو که چۆن ژیان باش بکه‌ن ) (بۆ هه‌موومان ، ته‌نانه‌ت که کاتیش که‌م بوو)
[Right now, it's hard to see] [when our view is cluttered with obstacles.] [But turbulence creates opportunities] [for success, achievement, and pushes us] [to discover new ways of doing things]
(هەر ئێستا ئەوە قورسه بۆ بینین) (چونکه بینینی ئێمه هه‌ڕه‌مه‌کیه و کۆسپی زۆره ) (به‌ڵام شڵه‌ژان ههلەکان دروست ده‌کات) بۆ سه‌رکه‌وتن، دەستکەوتن، وە هانمان دەدا بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌یه‌کی تازه بۆ بەئەنجامگەیاندنی شتەکان
[So what opportunities will you go after and why?] [If you're an entrepreneur] [you know that risk isn't the reward.] [No. The rewards are driving innovation] [changing people's lives. Creating jobs.] [Fueling growth.] [And making a better world.]
کەواتە هەلەکان چین کە دەبێت دواتر هەنگاوی بۆ بنێین و وە بۆچی؟ (ئه‌گه‌ر تۆ بازرگان بیت ) ئیوە دەزانن کە ئەو مەترسیە خەڵات کردن نیە (نا، خەڵاتەکان ته‌نها جوڵاندنی داهێنانه ) (گۆڕینی ژیانی خه‌ڵکی، و کار دۆزینه‌وه بۆیان ) (بۆ گه‌شه کردنی ژیان له ده‌وروبه‌ریاندا ) وە دروستکردنی جیهانێکی باشتر
[Entrepreneurs are everywhere.] [They run small businesses that support our economy,] [design tools to help you] [stay connected with friends, family and colleagues] [And they're finding new ways of helping to solve society's oldest problems.]
(بازرگانه‌کان له هه‌موو شوێنێکن ) (ئه‌وانه‌ن دەست دەکەن بە بازرگانی بچووک کە پاڵپشتی ئابوری وڵاته‌که‌مان ده‌که‌ن ) ئه‌وانه‌ن که که‌لوپه‌ل دروست ده‌که‌ن بۆ یارمه‌تیدانی ئێوە لە ژیانتانا (بۆ مانەوەی پهیوهندیەکانمان لەگەڵ هاوڕێکانمان، خێزانه‌کانمان و ناسیاوه‌کانمان له جیهاندا ) ئەوان ڕێگەی تازە دەدۆزنەوە بۆ یارمەتیدان و چارەسەرکردنی کێشە کۆنەکانی کۆمەڵگا
[Do you know an entrepreneur?] [Entrepreneurs can be anyone Even... you] [So seize the opportunity to create the job you always wanted] [Help heal the economy] [Make a difference.] [Take your business to new heights,] [but most importantly,] [remember when you were a kid] [when everything was within your reach,] [and then say to yourself quietly, but with determination:]
(ئایا بازرگانێک ده‌ناسیت ؟) هەموو کەسێک دەتوانێت ببێت بە بازرگان ( ته‌نانه‌ت ... تۆش ) (که‌واته ئه‌و هه‌له بقۆزه‌ره‌وه تاوه‌کو ئه‌و کاره به‌ده‌ستی بهێنیت کە هەمیشە دەتویست ) (بۆئه‌وه‌ی یارمه‌تی ئابوری وڵات بده‌یت ) (گۆڕانێک دروست بکه‌یت ) (کاره‌که‌ت به‌ره‌و ئاستێکی به‌رزتر به‌ره ) (به‌ڵام له‌وه گرنگ تر ) (ئەوەت بیربێت کاتێك بوو تەنها منداڵێک بوویت ) (کاتێک که هه‌موو شتێک له‌به‌ر ده‌ستدا بوو ) (دواتر به هێواشی بە خۆت ده‌ڵێیت .. به‌ڵام دەبێت ئەمە نه‌خشه‌ی بۆ دابنرێت )
[it still is.]
( ئه‌وه چاره‌سه‌ره ، نه‌خشه دانان )
Thank you very much for having me.
زۆر سوپاس بۆ میوانداریتان .
(Applause)