كەیتلین كواترۆمانی: هەڵبژاردنەكانی ٢٠١٦ جیاواز بوو. مشتومره سیاسیەكان لەگەڵ خێزان و هاوڕێكانمان ئاستێكی جەمسەرگیری دەرخست كه زۆربەمان پێشتر ئەزمونمان نەكردبوو. ئەو كەسانەی هەمیشه پێمان وابوو بەرپسیار و زیرەكن وەک نامۆ دەرکەوتن. بەخۆمان گووت چۆن دەبێت وەها بیربكەیتەوه؟ پێم وابوو زیرەكیت. لەورێن ئەرلیج: من و كەیتلین لە هاوینی ٢٠١١ یەکمان ناسی، ئیشكردن دایكایەتی پێکیەوەی دەبەستینەوە هەوڵمان دەدا كوڕه زیتەڵەكانمان سەرقاڵ بكەین. هەر زوو هەستمان بەوه كرد زۆر شتی هاوبەشمان هەیە. .له خۆشەویستیمان بۆ كۆلۆرادۆ تا سوشی، شتێكی ئەوتۆ نەبوو كۆك نەبین لەسەری. هەستمان بەوەكرد خۆشەویستیەكی قوڵمان هەیه بۆ ئەم ووڵاته هەستمان بە بەرپرسیارەتی کرد تا لە ڕوی سیاسییەوە چالاکبین. بەڵام هیچ كەس نایاب نیه -- (پێكەنین) هەر زوو دەربارەی دوو شتی کەیتڵین، بێهیوابووم. یەكەم، ڕقی له كامپینگ بوو. ک.ك: پێم وایه گامپینگ خراپترین شته. ل.ئ: ئینجا هیچ كامپێكمان نابێت له داهاتوو. دووەم شت، كەسێكی چالاكه له سیاسەتدا -- وەكو پارێزگاركارێك. ک.ك: لەوانەیه ڕقم له كامپینگ بێت، بەڵام سیاسەتم خۆش دەوێت. ڕۆژانه له ڕادیۆ گوێ له بابەتی پارێزگاركاری دەگرم، و خۆبەخشانه كارم كردووه له چەند كامپێنێكی پارێزگاركارەكان. ل.ئ: و من كەمێك بەرەو چەپڕەویم، مەبەستم ئەوەیە، زۆر چەپم. (پێكەنین) هەمیشه حەزم له سیاسەت بووه. پسپۆڕیشم لە زانسته سیاسیەكانه، كارم كردووه وەكو ڕێكخەری كۆمەڵەیەك و كامپینی كۆنگرێس. ك.ك: كاتێ من و لەورێن یەكمانناسی، له ناوەڕاستی كەمپینی سەرۆكایەتی ٢٠١٦ بوو، زۆربەی ئاخاوتنه سیاسیەكانی پێشومان لەسەر بنەمای گاڵتە وگەپ بوو. بۆنمونه، من شاشەی كۆمپیوتەرەكەی لەورێنم دەگۆڕی به وێنەی میت ڕۆمینی، یان ئەو ماگنێتی كەمپنی ئۆبامای له پشتەوەی ئۆتۆمبیلەكەم دەدا. (پێكەنین) ل.ئ: ئۆتۆمبیل نەك پاسی بچووک. ك.ك: به تێپەربوونی كات ئەو گفتوگۆیانه جدی تر بوون و بوونه ناواخنی هاوڕێیەتیەكەمان. شوێنێك به درێژای هێڵەكه، بڕیارماندا هیچ شتی سنوردار نەكەین و گفتوگۆ لەسەر هەموو شت، تەنانەت گەر پاڵمان بنێنە دەرەوەی ناوچەی ئارامی هاورێییەتییەکەمانەوە. ل.ئ: بۆ زۆربەمان، مشتومڕی سیاسی یاریەكی بێ ئەنجامه. دۆڕاو و براوە هەن. هێرش دەكەین و خاڵی لاواز له بەرامبەرەكەماندا دەدۆزینەوه. ئەمەش گرنگترین بەشه: دەمانەوێت هەموو كۆمێنت و بۆچوونێك وەرگرین وەك هەوڵێكی كەسی له پێناو نرخ و بەهای خۆمان. بەڵام چی دەبێت گەر بۆچونمان بگۆرین دەربارەی ئاخاوتنەكانمان؟ ئەی ئەگەر له ساتی ڕق لێبوونەوه، دایەلۆگ هەڵبژێرین له بڕی مشتومڕ؟ كاتێ دایەلۆگ دەكەین دەستنوسەكه دەگۆڕین. حەز و خۆ پەسەندیمان بۆ سەركەتن دەگۆڕێ به هاوسۆزی و تێگەیشتن و حەزی فێربوون. لەبڕی شوێنی بڕیاردان، بەڕاستی حەز دەكەین ئەزمونی كەسانی تر بكەین، گرنگی و بەهایان. ک.ك: تۆ زۆر به سادەیی باسی دەکەیت لەوران. بەڵام گەیشتن به خاڵی دیالۆگ زەحمەته، به تایبەت كاتێ باسی سیاسەت دەكەین. زۆر به ئاسانی هەڵدەچین دەربارەی ئەو بابەتانەی سۆزمان هەیه بۆیان، و دەتوانین وا له خۆپەسەندی خۆمان بكەین بەڕاستی بۆچونی خەڵكانی دیكه ببیستێت. لەم كەشه شێتانەیەی ئێستای سیاسەتدا، بەداخەوە، ئێمه ئەوپەری دەرئەنجامی مشتومری سیاسی توند دەبینین، بەجۆرێ خەڵكی حەز دەكەن لەپەیوەندیەكانیان دوربکەونەوە. ڕاسمسن سەرەتای ئەمساڵ ڕاپرسییەکی بڵاوکردەوە دەڵێ سەدا ٤٠ خەڵك گوتویانه هەڵبژاردنی ٢٠١٦ كاریگەری نەرێنی هەبووه لەسەر پەیوەندیه كەسیەكانیان، ڕۆژنامەی كۆگنیتیڤ نیۆرۆساینس پێمان دەڵێت خەڵك پارێزگاری له بیروباوەڕیان دەكەن بەهۆی هەست و سۆزیان زیاتر له ژیریان، کاتێک هەست و ژیری بەریەك دەكەون، به دڵنیایەوه هەست سەردەكەوێ. بەبێ سەرسورمان، باسکردنی ئەم بابەتانە زۆر قورسه. ل.ئ: سەیركه ئێمه دوو هاورێی ئاساین .ڕێكەوتی كردووه زۆر جیاواز بیركەنەوه لەسەر سیاسەت و ڕۆڵی حكومەت لەسەر ژیانمان. هەوومان پێمان دەگوترێت باسی سیاسەت نەكەین چونكه لەگەڵ ڕەوشت ناگونجێ، بەڵام پێویسته بتوانین باسی بکەین. چونكه گرنگه بۆمان و بەهشێكه له بوونمان. ک.ك: بڕیارمان داوه .مشتومڕ لەسەر سیاسەت نەكەین له بڕی ئەوه دیالۆگ بكەین بۆ ئەوەی ئەو شتە بپارێزین کە ناومان ناوە هاوڕێیەتی و سازانی دوولایەنە. (پێكەنین) ل.ئ: ئهەو هەڵبژاردنه و ئەو گێژاوەی بەدووی خۆیدا هێنای زۆر هەلی باشی پێبەخشین تا كار بەم لێزانینەمان بكەین. (پێكەنین) با لە شوبات و ڕێپێوانی ژنانەوە دەست پێبکەین. لەهم خاڵەدا، دەتوانین پێشبینی بكەی كێ له ئێمه بەشداری كردووه. (پێكەنین) س.ك: ئۆو، ڕێپێوانی ژنان. به درێژای ڕۆژەكه بێزار و وەرەس بووم، بەڕاستی لەبەر دوو شت. یەكەم، ناوەكەی "ڕێپێوانی ئافرەتان." وەهكو ئافرەتێكی پارێزگاركار، پلاتفۆرمی ڕێپێوانەكه نوێنەرایەتی منی نەدەکرد، ئەوه باشه، بەڵام به بیستنی ئەوەی كه ئەم خۆپیشاندانه بۆخوشكایەتی و پاڵپشتی هەموو ژنانه بۆ من ڕاست نەبوو. بەشێكی دیكه كاتی ڕووداوەكەیه، له ڕاستیدا ئەمه ڕۆژێك دوای دەست بەكاربوونی سەرۆك بوو. وا هەستم دەكرد تەنانەت بەرێوەبەرایەتی نوێ هیچ كارێكیان نەكردووه باش یان خراپ، پێش ئەوەی خەڵك درك به پێویستی خۆپێشاندان بكەن دژی. ل.ئ: له هەلومەرجی ئاساییدا .هەمان بۆچوونی كایتەلینم هەیه پێم وایه بەڕێوه بەرایەتیەكه شایانی گومانلێکردنە. لهەم بارەدا، ڕێپێوانم دەكرد بۆ ئەوەی دڵسۆزی خۆم نیشان بدەم كه پیاوێك بەو هەموو پێشینه خراپەی لەگەڵ ژن و گروپەكاتی ترهەیەتی هەڵبژێردراوه وەكو سەرۆك. پێویسته بەشێك بم لەو دەنگه گشتگیره. كه دەیانویست پەیامێكی ڕوون بنێرن بۆ سەرۆكه نوێیەكه که ئێمه قبوڵمان نیه و خۆشنابین لە هەڵسوكەوت و خۆبەزلزانینەکەی كاتی هەڵبژاردن. ك.ك: من هەست به جۆرێ له توڕەبوون دەكەم، ئینجا فەیسبوكەكەی لەورێن دەبینم به بابەتی نوێوه. (پێكەنین) دەهبینم كوڕەكەی لەورێن له ڕێپێوانەكه دروشمی هەڵگرتووه ئەمە بە ڕێگەیەکی خراپ منی بردە ئاستێکی دیکەوە، چونكه ئەم كوڕانه دەناسم، ئەو كوڕانەم خۆش دەوێن، و هەست ناكەم تەمەنیان گونجاو بێت بۆ ئەوەی تێبگەن ڕێپێوان مانای چییه. تێناگەم بۆ لەورێن ڕیگەیدان بەم جۆرە بەشداری بکەن وەها تێدەگەم ئەمه هەڵبژاردەی كوڕەكان نییه. هەروەها لەورێنیش دەناسم. تۆ دایکێکی زۆر باشیت هەرگیز كوڕەكانت بەمجۆرە بەكار ناهێنیت، پێویستبوو هەڵوستەیەك بكەم پشکنینی خۆم بكەم. دەبوو بڕیارێك بدەم. دەمتوانی ڕێگە ئاسانەکە هەڵبژێرم بۆ هەڵهاتن هیچ شـێكیش بەو نەڵێم، له بری ئەوه توڕەییەكەم هێور بێتەوه، یان لەبارەی هۆکارەکانییەوە پرسیاری لێبكەم. ل.ئ: لەگەڵ كەیتلین قسەم كرد باسی ڕێپێوانەکەمان كرد چەن هەفتەیەك پێشتر بەشدار بووین. كوڕەكانم زۆر تامەزرۆ بوون بۆ بۆنەکە ڕێكدەخرا، ئەمە ڕایکێشاینە ناو چەند بابەتێکی خێزانیی سەرەنجڕاکێشەوە. قسەمان لەسەر ماف و ئیمتییازەکانی ئەم وڵاتە کرد بۆ خۆپێشاندان له دژی ئەو شتانەی هاوڕانین لەگەڵی، هاوسەرەكەم پێیانی ڕاگەیاند گرنگی ئەوە لە کوێدایە پیاوان بەشداری ڕێپێوانی ئافرەتان بكەن. بەڵام له هەمووی گرنگتر وەكو خێزانێك ڕێپێوانمان كرد ڕێگایەك بوو بۆ شەرەفمەندی سپاردەی دایك وباوكمان. هەموو کارەکانیان لە پێناو پارێزگاری كردن له مافی هاولاتیانی بێ دەسەڵات بوو، ئەهم بەهایانەیان بۆ من و براكەم جێهێشت، ئێمەش دەمانەوێت هەمان شت بكەین بۆ كوڕەكانمان. ک.ك: پاش قسەكردن لەگەڵ لەورێن، تێگەیشتم نەك تەنها له گرنگی ڕێپێوانەكه لای ئەو، بەڵكو بۆ كوڕەكانیشی لەگەڵ بووه. ڕاشكاەوانه دەڵێم، گریمانەكنم هەڵه بوون. كوڕەكان دەیانویست ڕێپێوان بكەن پاش ئەوەی وەک خێزانێک قسەیان لەسەر کردبوو. بەڵام له هەمووی گرنگتر لەسەر ئەم نمونەیه ئەوەیه بیر له بژاردەكانی دیکە بكەینەوه. گەر قسەمان لەسەری نەکردایە، بێزار دەبووم لەگەڵ ئەو، لە ئەنجامدا كۆمەڵێك بێرێزی لێدەكەوتەوه كاری له هاوڕێیەتیمان دەكرد. بەڵام بەپرسیار كردن له لەورێن، دیالۆگمان بەكارهێنا بۆ ئەوەی لەیەكتر بگەین. ئێستا، ڕوونتر بڵێم، گفتوگۆكەمان هیچ بۆچوونی نەگۆڕیم لەسەر بیرکردنەوەی من بۆ ڕێپێوانەكه، بەڵام بەدڵنیایەوه بۆچوونم گۆڕا لەسەر بردنی كوڕەكانی. بۆ هەردووكمان دیالۆگ وایكرد له یەكتر بگەین ڕای یەكتر بزانین لەسەر ڕێپێوانی ئافرەتان هەرچەند كۆكیش نەبین. ل.ئ: دووەم بابەت كه ئاستەنگی دروست كردووه له بەردەم دیالۆگدا ویستی من بوو بۆ تێگەیشتن لەوەی چۆن كەیتلین دەنگی به ترەمپ داوه. (پێكەنین) كەیتلین ئافرەتێكی سەركەوتووه كه زۆر بەسۆزه و گرنگی دەدات، ئەم كەیتلینەی من دەیناسم هەرگیز رێگە نادات هیچ پیاوێك قسه لەسەر ژن بكات بەوجۆرەی ترەمپ كاتی كەمپینەكه دەیکرد. قورس بوو ئەو دوو شته جێگایان بێتەوه له مێشكم. چۆن دەڕوانیته ئەو شتانه؟ ك.ك: پێم وایه من تاكه كەسێك نیم بەم جۆره بیر بكەمەوه ئێمه هەڵبژاردەی باشترمان نەبوو بۆ هەڵبژاردنی ساڵی پار. (پێكەنین) كاندیدی كۆماریەكان كه من پاڵپشتیم دەكرد ناسراو نەبوو، كه هاته ساتی دەنگدان پێویست بوو بڕیار بدەم. ڕاست دەكەیت زۆر شتی ناخۆش هەبوون له كاتی بانگەشەی ترەمپ، خەریك بوو بریار بدەم و نەچم بۆ دەنگدان دەنگ نەدەم بۆ سەرۆك، شتێك كه پێشتر هەرگیز بیرم لێ نەكردووەتەوه بیكەم. بەڵام دواتر دەنگم به ترەمپ دا، بۆ من دەنگدان بوو به حزب نەك به كەس، دەمزانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی چەنده گرنگه كاریگەری هەیه لەسەر دادگەری. بەڵام به لەورێنم گووت ململانێنم دەكرد لەگەڵ ئەم بڕیاره، به سانایی نەم دا. ل.ئ: دوای گفتوگۆكەمان به چەند شتێك كاریگەر بووم. یەكەم بوومه قوربانی چەسپاندنی لایەنگیری خۆم. بەهۆی هەستە بەتینەكەم بۆ ترەمپ، هەمان باوەڕم هەبوو لەسەر دەنگدەرانی ترەمپ، کەسیان میهرەبان نین. (پێكەنین) بەڵام ناسینی كەیتلین وای لێكردم پرسیار بكەم دەنگدەرانی ترەمپ نیگەرانی چین؟ له ژێر ئەم هەموو زمانی دووبەرەكییه، چی ڕوودهدات؟ دەتوانین چی بزانین لەسەر خۆمان و وڵاتەكەمان لەوم ڕوداوە نەخوازراوەوە؟ پێم وایه هەمان هەستی بێهیوای بەش دەكەین لەم هەڵبژاردنه، هەر دووكمان نیگەرانین لەو سیستەمی دوو حیزبه سیاسییە. بەڵام له هەمووی گرنگتر دەربارەی ئەم ئاخاوتنەمان ڕوویان داوه. بەبێ دیالۆگێكی كراوه و ڕاستگۆیانه له نێوان هەردووکماندا، ئەم هەڵبژاردنه دەبووه كێشەیەكی گەوره بۆ چوار ساڵی داهاتوو مەبەستم ڕەگەزدۆزیه. (پێكەنین) ک.ك: تەماشا كه--- (پێكەنین) تەماشا كه--- دەزانین كاری دەوێ بۆ ئەوەی ئەو سەرسەختیانه، تێپەڕێنین وهەندێ جار هەڵچونه سۆزداریەكانی مشتومڕەكان لەسەر بابەتەكانی وەكو ڕێپێوانی ئافرەتان یان بۆچی هاوڕێكەت دەنگی داوه به كاندیدێكی نەشیاو. بەڵام پێویسته ئەم گفتوگۆیانه هەبێت. توانامان بۆ گۆڕینی مشتومڕی سیاسی بۆ دیالۆگی ڕاستەقینه هونەرێكی گرنگه هەموومان دەبێت گرنگی پێبدەین، به تایبەت لەگەڵ ئەو خەڵكانەی گرنگن له لامان. ل.ئ: تەنها گەورەکان پێویستیان بەم هەوڵسوکەوتە نییە. بەڵكو گرنگە هەمان شت لەگەڵ منداڵەکانیشمان بکەین. كوڕەكانم بێزاربوون بەهۆی ئەم هەڵبژاردنەوه. گوێبستی هەواڵەكان دەبووین له بەیانیاندا، باسی ئەم بابەتەیان دەكرد لەگەڵ هاوڕێكانیان له قوتابخانه. نيگەران بووم چونكه زۆر زانیاری ناراستی جەمسەرگیریان وەەردەگرت، ترسیان زیاتر دەبوو به سەرۆكایەتی ترەمپ. تا ڕۆژێك له دوای هەڵبژاردن، كوڕەكانم دەبرده قوتابخانه، كوڕه گچكەكەم زۆر له ناکات گوتی، دایكه، هیچ كەسێ ناناسین دەنگی به ترەمپ دابێت، وانییه؟ (پێكەنین) وەستام و هەناسەیەكی قوڵم هەڵكێشا. "بەڵێ، دەیناسین." (پێكەنین) "كواترۆمانیس." وەڵامەكەی زۆر سەرسورهێنەر بوو. به جۆرێ سەری لێتێكچوو، و گووتی... بەڵام ئەوانمان خۆشدەوێت. (پێكەنین) وەڵامم داوه، "بەڵێ خۆشمان دەوێن." (پێكەنین) پاشان گووتی "بۆچی ئەوان دەنگیان به ئەو دا؟" لەبیرم دێ وەساتم و بیرم كردەوه زۆر گرنگ بوو چۆن وەڵامی ئەو پرسیارەم داوه. بەجۆرێ دەبوایه ڕێز له بەهاكانی خێزانەكەم بگرم و ڕێز پیشان بدەم بۆ هاوڕێكانم. له كۆتاییدا گووتم، "پێیان وایه ئەمه ڕێگەیەكی ڕاسته بۆ ئەم وڵاته." پێش ئەوەی هەموو ڕستەكەم تەواو بكەم، ڕۆیشت بۆ یاری تۆپی پێ یاری دەكرد له كاتی پشوەكەی. .ك.ك: ژیان لەگەڵ كوڕەكان (پێكەنین) ئەوەی ەورێن و من بینیمان له ڕێگەی هاوڕێیەتییه دولایەنەكەمان دەتوانین بە گفتوگۆ بژین. ئێمه خۆمان هەڵمانبژارد ڕاستگۆیانه زانینخواز بین دەربارەی بۆچوون و تێڕوانینی یەكدی و حەزبكەین گوێ له یەكتر بگرین تەنانەت ئەوكاتەی كۆكیش نین. و بەخستنەلاوەی خۆپەسەندی و بۆچوونی لایەنگیرانه، دهستپێكێكی بێسنورمان بۆ فێربوون كردەوه. لەوەش گرنگتر بۆ هاوڕێییەتیەكەمان، بەڵێنی خۆپەیوەستکردنمان بەیەک دا كه هاوڕێییەتیەكەمان زۆر گرنگتره له بردنەوه و خۆبەڕاست دانان له گفتووگۆیەك لەسەر سیاسەت. ئەمرۆ ئێمه داواتان لێدەكەین گفتوگۆ بكەن. قسه لەگەڵ كەسێك كه لەدەرەوەی حزبەكەت ڕەنگه دژی بیركردنەوەكانت بێتەوه. هەوڵ بده كەسێك سەرقاڵ بكەیت كه به تایبەت خۆت له گفتوگۆی سیاسی لێ بەدوور دەگری. بەڵام لەبیرت بێت، ئامانجەكه ئەوه نییه ببەیتەوه، ئامانجەكه گوێگرتنه و تێگەیشتن و ویستی فێربوونی شتی نوێیە. ل.ئ: با بەگەرێینەوه شەوی هەڵبژاردن. كاتێ دەنگدان دادەخرا ڕوون دەبویەوه ترەمپ دەبێته سەرۆكه نوێیەكەمان، من وێران بووبووم. خەمبار و سەرلێشێواو، ڕاستگۆ تر--- توڕه بووم. ئینجا كەمێك پێش نیوەشەو، نامەیەكم له كەیتلینەوه بۆهات. (دەزانم شەوێكی سەخته بۆ ئێوه. بیر له ئێوه دەكەینەوه. خۆشم دەوێی.) زۆر سانا بوو چەند هەفتەیەك و مانگێكی ناخۆش و بێ قسەی نەخوازراو، ئەمەیه -- هاوسۆزی ڕەگی لە هاوڕێیەتییەکەماندا داکوتابوو. دەمزانی لەم ساتەدا، كه بەم ڕێگایەمان دا برد. ك.ك: پێویسته ڕێگەیەك بدۆزینەوه بۆ ئەوەی گفتوگۆی مانادار بكەین كه بەرەو پێشەوەمان دەبات وەك نەتەوەیەك، ناتوانین زیاتر چاوەڕێ بین بۆ هەڵبژێرداوه ڕەسمییەكان بۆ بەرزكردنەوەی وتاری نەتەوەیی. ل.ئ: ئاستەنگەكانی پێشمان پێویستی به هەموان هەیه بۆ بەشداری كردنێكی قوڵتر و مانادارتر ... و لە هەر یەکەمانەوە دەست پێدەکات پەیوەندییەكانمان لەسەر دیالۆگ بنیاتبنێین له پەیوەندییەكانمان و كۆمەڵگەکانمان وەک یەک وڵاتیش. زۆر سوپاس. (چەپڵه لێدان)
Caitlin Quattromani: The election of 2016 felt different. Political conversations with our family and friends uncovered a level of polarization that many of us had not previously experienced. People who we always thought were reasonable and intelligent seemed like strangers. We said to ourselves, "How could you think that? I thought you were smart." Lauran Arledge: Caitlin and I met in the summer of 2011, and we bonded around being working moms and trying to keep our very energetic boys busy. And we soon found out we had almost everything in common. From our love of Colorado to our love of sushi, there wasn't much we didn't agree on. We also discovered that we share a deep love of this country and feel a responsibility to be politically active. But no one's perfect -- (Laughter) and I soon found out two disappointing things about Caitlin. First, she hates camping. CQ: I think camping is the worst. LA: So there would not be any joint camping trips in our future. The second thing is that she's politically active all right -- as a conservative. CQ: I may hate camping, but I love politics. I listen to conservative talk radio just about every day, and I've volunteered for a few different conservative political campaigns. LA: And I'd say I'm a little to the left, like all the way to the left. (Laughter) I've always been interested in politics. I was a political science major, and I worked as a community organizer and on a congressional campaign. CQ: So as Lauran and I were getting to know each other, it was right in the middle of that 2012 presidential campaign, and most of our early political conversations were really just based in jokes and pranks. So as an example, I would change Lauran's computer screen saver to a picture of Mitt Romney, or she would put an Obama campaign magnet on the back of my car. (Laughter) LA: Car, not minivan. CQ: But over time, those conversations grew more serious and really became a core of our friendship. And somewhere along the line, we decided we didn't want to have any topic be off limits for discussion, even if those topics pushed us way outside of our friendship comfort zone. LA: And so to most of us, political conversations are a zero-sum game. There's a winner and there's a loser. We go for the attack and we spot a weakness in someone's argument. And here's the important part: we tend to take every comment or opinion that's expressed as a personal affront to our own values and beliefs. But what if changed the way we think about these conversations? What if, in these heated moments, we chose dialogue over debate? When we engage in dialogue, we flip the script. We replace our ego and our desire to win with curiosity, empathy and a desire to learn. Instead of coming from a place of judgment, we are genuinely interested in the other person's experiences, their values and their concerns. CQ: You make it sound so simple, Lauran. But getting to that place of true dialogue is hard, especially when we're talking about politics. It is so easy to get emotionally fired up about issues that we're passionate about, and we can let our ego get in the way of truly hearing the other person's perspective. And in this crazy political climate we're in right now, unfortunately, we're seeing an extreme result of those heated political conversations, to the point where people are willing to walk away from their relationships. In fact, Rasmussen released a poll earlier this year that said 40 percent of people reported that the 2016 election negatively impacted a personal relationship, and the Journal of Cognitive Neuroscience tells us that people tend to feel their way to their beliefs rather than using reasoning, and that when reason and emotion collide, it's emotion that invariably wins. So no wonder it's hard to talk about these issues. LA: And look, we're just two regular friends who happen to think very differently about politics and the role that government should play in our lives. And I know we were all taught not to talk about politics because it's not polite, but we need to be able to talk about it, because it's important to us and it's a part of who we are. CQ: We have chosen to avoid political debate and instead engage in dialogue in order to maintain what we fondly call our bipartisan friendship. (Laughter) LA: And this election and all of the craziness that has followed has given us several opportunities to practice this skill. (Laughter) Let's start with January and the Women's March. At this point, you can probably guess which one of us participated. (Laughter) CQ: Oh, the Women's March. I was annoyed and irritated that entire day, really because of two things. Number one, the name "Women's March." As a conservative woman, the march's platform of issues didn't represent me, and that's OK, but hearing it talked about as this demonstration of sisterhood and solidarity for all women didn't ring true for me. The other piece was the timing of the event, the fact that it was the day after the presidential inauguration. It felt like we weren't even giving the new administration to actually do anything, good or bad, before people felt the need to demonstrate against it. LA: And under normal circumstances, I would agree with Caitlin. I think an administration does deserve the benefit of the doubt. But in this case, I was marching to show my concern that a man with such a poor track record with women and other groups had been elected as president. I had to be part of the collective voice that wanted to send a clear message to the new president that we did not accept or condone his behavior or rhetoric during the election. CQ: So I'm already feeling kind of aggravated, and then I see this Facebook from Lauran pop up in my social media feed. (Laughter) Seeing Lauran's sons at the march and holding signs took it to a new level for me, and not in a good way, because I know these boys, I love these boys, and I didn't feel they were old enough to understand what the march stood for. I didn't understand why Lauran would choose to have them participate in that way, and I assumed it wasn't a choice that the boys made for themselves. But I also know Lauran. You're an incredible mom who would never exploit your boys in any way, so I had to stop and check myself. I had a decision to make. I could take the easy way out and just choose not to say anything to her, and instead just kind of simmer in my frustration, or I could ask her to learn more about her motivations. LA: And I shared with Caitlin that we actually started talking about the March weeks before we participated. And my boys were curious as to why the event was being organized, and this led to some very interesting family conversations. We talked about how in this country, we have the right and the privilege to demonstrate against something we don't agree with, and my husband shared with them why he thought it was so important that men joined the Women's March. But the most significant reason we marched as a family is that it was a way for us to honor my parents' legacy. They spent their careers working to defend the rights of some of our most vulnerable citizens, and they passed these values down to me and my brother, and we want to do the same with our sons. CQ: After talking to Lauran, I really understood not only why she felt it was so important to march, but why she had her boys with her. And frankly, my assumptions were wrong. It was the boys who wanted to march after they talked about the issues as a family. But what's most important about this example is to think about the alternative. Had Lauran and I not talked about it, I would have been annoyed with her, and it could have resulted in an undercurrent of disrespect in our friendship. But by asking Lauran questions, it allowed us to use dialogue to get to a place of true understanding. Now, to be clear, our conversation didn't really change my mind about how I felt about the March, but it absolutely changed my thinking around why she brought her boys with her. And for both of us, that dialogue allowed us to understand each other's perspective about the Women's March even though we disagreed. LA: The second topic that challenged our ability to engage in dialogue was around my need to understand how Caitlin could vote for Trump. (Laughter) Caitlin is a successful professional woman who is deeply caring and compassionate, and the Caitlin I know would never excuse any man from talking about women the way that Trump did during the campaign. It was hard for me to reconcile these two things in my mind. How could you overlook the things that were said? CQ: So I'm guessing I may not be the only one here that thought we didn't have the best choices for the presidential election last year. (Laughter) The Republican candidate who I did support didn't make it out of the primary, so when it came time to vote, I had a decision to make. And you're right, there were some terrible things that came out during the Trump campaign, so much so that I almost decided to just abstain rather than voting for president, something I had never even considered doing before. But ultimately, I did vote for Donald Trump, and for me it was really a vote for party over person, especially recognizing how important that presidential pick is on influencing our judicial branch. But I shared with Lauran it was a decision I really wrestled with, and not one that I made lightly. LA: And so after our conversation, I was struck by a few things. First, I had fallen victim to my own confirmation bias. Because of my strong feelings about Trump, I had given all Trump voters the same attributes, and none of them forgiving. (Laughter) But knowing Caitlin, I started to ask questions. What were Trump voters really concerned about? Under all the divisive language, what was really going on? What could we learn about ourselves and our country from this unlikely event? I also learned that we shared a deep disappointment in this election, and that we have growing concerns about our two-party political system. But the most important thing about this conversation is that it happened at all. Without an open and honest dialogue between the two of us, this election would have been the elephant in the room for the next four years, pun intended. (Laughter) CQ: So, look -- (Applause) So, look -- we know it takes work to get past the difficult, frustrating and sometimes emotional parts of having discussions about issues like the Women's March or why your friend may have voted for a candidate that you can't stand. But we need to have these conversations. Our ability to move past political debate into true dialogue is a critical skill we should all be focused on right now, especially with the people that we care about the most. LA: And it's not just as adults that we need to bottle this behavior. It's critical that we do it for our children as well. My sons were inundated with this election. We were listening to the news in the morning, and they were having conversations with their friends at school. I was concerned that they were picking up so much polarizing misinformation, and they were growing really fearful of a Trump presidency. Then one day, after the election, I was taking my sons to school, and my younger son, completely out of the blue, said, "Mom, we don't know anybody who voted for Trump, right?" (Laughter) And I paused and I took a deep breath. "Yes, we do." (Laughter) "The Quattromanis." And his response was so great. He kind of got this confused look on his face, and he said ... "But we love them." (Laughter) And I answered, "Yes, we do." (Laughter) And then he said, "Why would they vote for him?" And I remember stopping and thinking that it was really important how I answered this question. Somehow, I had to honor our own family values and show respect for our friends. So I finally said, "They think that's the right direction for this country." And before I had even gotten the whole sentence out, he had moved on to the soccer game he was going to play at recess. CQ: So life with boys. (Laughter) So what Lauran and I have discovered through our bipartisan friendship is the possibility that lives in dialogue. We have chosen to be genuinely curious about each other's ideas and perspectives and to be willing to listen to one another even when we disagree. And by putting aside our ego and our preconceived ideas, we've opened ourselves up to limitless learning. And perhaps most importantly for our relationship, we have made the commitment to each other that our friendship is way more important than either of us being right or winning a conversation about politics. So today, we're asking you to have a conversation. Talk to someone outside of your political party who might challenge your thinking. Make an effort to engage with someone with whom you might typically avoid a political conversation. But remember, the goal isn't to win, the goal is to listen and to understand and to be open to learning something new. LA: So let's go back to election night. As the polls were closing and it became clear that Trump was going to be our new president, I was devastated. I was sad, I was confused, and I'll be honest -- I was angry. And then just before midnight, I received this text message from Caitlin. [I know this is a hard night for you guys. We are thinking of you. Love you.] And where there so easy could have been weeks or months of awkwardness and unspoken hostility, there was this -- an offering of empathy rooted in friendship. And I knew, in that moment, that we would make it through this. CQ: So we must find a way to engage in meaningful conversations that are going to move us forward as a nation, and we can no longer wait for our elected officials to elevate our national discourse. LA: The challenges ahead are going to require all of us to participate in a deeper and more meaningful way ... and it starts with each one of us building connection through dialogue -- in our relationships, our communities and as a country. Thank you. (Applause)