What an intriguing group of individuals you are ... to a psychologist.
ئێوە چەند کۆمەڵە کەسێکی سەرنج ڕاکێشن... بۆ دەروون ناسێک.
(Laughter)
(پێکەنین)
I've had the opportunity over the last couple of days of listening in on some of your conversations and watching you interact with each other. And I think it's fair to say, already, that there are 47 people in this audience, at this moment, displaying psychological symptoms I would like to discuss today.
بە درێژایی دوو ڕۆژی ڕابردوو دەرفەتی ئەوەم هەبوو گوێ لە هەندێک لە گفتوگۆکانتان بگرم و سەیری مامەڵەکردنتان بکەم لەگەڵ یەکتری. و پێموابێت شتێکی ڕەوایە بوترێت کە ٤٧ کەس هەیە لەناو ئامادەبوواندا، لەم ساتەدا، ئەو نیشانە دەروونیانەیان تێدایە کە ئەمڕۆ دەمەوێ باسی بکەم.
(Laughter)
(پێکەنین)
And I thought you might like to know who you are.
وتیشم لەوانەیە حەز بکەن بزانن کە کێن.
(Laughter)
(پێکەنین)
But instead of pointing at you, which would be gratuitous and intrusive, I thought I would tell you a few facts and stories, in which you may catch a glimpse of yourself.
بەڵام لەجیاتی ئەوەی یەکسەر پێتان بڵێم، کە بەخۆڕایی و خۆهەڵقورتاندن دەبێت، پێمباشتر بوو چەند ڕاستی و چیرۆکێکتان پێبڵێم، کە تیایدا بتوانن کەمێک خۆتان بەدی بکەن.
I'm in the field of research known as personality psychology, which is part of a larger personality science which spans the full spectrum, from neurons to narratives. And what we try to do, in our own way, is to make sense of how each of us -- each of you -- is, in certain respects, like all other people, like some other people and like no other person.
من لە بوارێکی توێژینەوەدام ناسراوە بە دەروونناسی کەسایەتی، کە بەشێکە لە زانستێکی کەسایەتی گەورەتر کە هەموو بوارەکان دەگرێتەوە لە خانە دەمارییەکانەوە بۆ ڕەفتارەکان. ئەوەی دەمانەوێت بیکەین ئەوەیە، بە شێوازی خۆمان، وای لێبکەین ڕێی تێبچێت چۆن هەریەکێک لە ئێمە -- لە ئێوە -- لە هەندێک ڕووەوە، وەک هەموو کەسێکی ترن، وەک هەندێک کەسی ترن و لە هیچ کەسێکی تر ناچن.
Now, already you may be saying of yourself, "I'm not intriguing. I am the 46th most boring person in the Western Hemisphere." Or you may say of yourself, "I am intriguing, even if I am regarded by most people as a great, thundering twit."
ئێستا، لەوانەیە هەر یەکێک لە ئێوە بەخۆی بڵێت، من سەرنجڕاکێش نیم. من ٤٦ەم بێزارکەرترین کەسم لە نیوەگۆی خۆرئاوای زەوی. یان لەوانەیە بەخۆت بڵێیت، من سەرنجڕاکێشم، تەنانەت ئەگەر بەلای زۆربەی خەڵکەوە کەسێکی هەتا بڵێی بێمێشک بم.
(Laughter)
(پێکەنین)
But it is your self-diagnosed boringness and your inherent "twitiness" that makes me, as a psychologist, really fascinated by you. So let me explain why this is so.
بەڵام ئەو بێزارکەرییە و ئەو بێمێشکییەی لە خۆتدا دەیبینیت ئەوەیە واملێدەکات، وەک دەروون ناسێک، سەرنجم بۆلاتان بێت. با بۆتان ڕوونکەمەوە بۆچی.
One of the most influential approaches in personality science is known as trait psychology, and it aligns you along five dimensions which are normally distributed, and that describe universally held aspects of difference between people. They spell out the acronym OCEAN. So, "O" stands for "open to experience," versus those who are more closed. "C" stands for "conscientiousness," in contrast to those with a more lackadaisical approach to life. "E" -- "extroversion," in contrast to more introverted people. "A" -- "agreeable individuals," in contrast to those decidedly not agreeable. And "N" -- "neurotic individuals," in contrast to those who are more stable.
یەکێک لە کاریگەرترین نزیکبوونەوەکان لە زانستی کەسایەتیدا ناسراوە بە دەروون ناسی خوی جیاکەرەوە، و دەتخاتە سەر پێنج ڕەهەند کە بەشێوەیەکی ئاسایی بڵاوکراونەتەوە، و ئەوەش باسی لایەنە جیهانییەکانی جیاوازی نێوان مرۆڤەکان دەکات. OCEAN دەتوانیت هەمووی لە وشەی کوورت بکەیتەوە. کەواتە یەکەمیان، "کراوەبوون بۆ ئەزموون،"ە بەراورد بەوانەی داخراوترن. دووەم هەبوونی ویژدان و بنەما بەراورد بە نزیکبوونەوەیەکی بێبایەخ و تەمەڵانە بۆ ژیان. سێیەم، ڕووکراوەیی، بەراورد بەوانەی زیاتر گۆشەگیرن. چوارەم-- کەسە پەسەندەکان، بەراورد بەوانەیە دەتوانی بڵێی کە ناپەسەندن. پێنجەمیش -- ئەوانەی دڵەڕاوکێیان هەیە، بەراورد بەوانەی کە جێگیرترن.
All of these dimensions have implications for our well-being, for how our life goes. And so we know that, for example, openness and conscientiousness are very good predictors of life success, but the open people achieve that success through being audacious and, occasionally, odd. The conscientious people achieve it through sticking to deadlines, to persevering, as well as having some passion. Extroversion and agreeableness are both conducive to working well with people. Extroverts, for example, I find intriguing. With my classes, I sometimes give them a basic fact that might be revealing with respect to their personality: I tell them that it is virtually impossible for adults to lick the outside of their own elbow.
هەموو ئەم ڕەهەندانە کاریگەری خۆیان هەیە لەسەر باشی تەندروستیمان، لەسەر ئەوەی ژیان چۆن دەگوزەرێت. کەواتە دەزانین کە، بۆ نموونە، کراوەیی و جوڵانەوە بە ویژدانەوە پێشبینیکەری زۆر باشن بۆ سەرکەوتنی ژیان، بەڵام خەڵکە کراوەکان لەڕێگەی چاونەترسییەوە ئەو سەرکەوتنە بەدیدەهێنن و زۆرجاریش، جیاوازبوون. کەسە بە ویژدانەکانیش بە پەیوەستبوون بە بنەماکانەوە بەدەستی دەهێنن، هەروەها بەردەوامبوون و هەندێک جاریش حەز و ئارەزوو. ڕووکراوە بوون و پەسەندبوون هەردووکیان هاندەرن بۆ ئەوەی باشتر لەگەڵ خەڵک کار بکەیت. ڕووکراوەکان، بۆ نموونە، سەرنجڕاکێشن بەلامەوە. لە پۆلەکانی خۆمدا، هەندێک جار ڕاستییەکی بنچینەییان دەدەمێ کە لەوانەیە زۆر شت ئاشکرا بکات لە ڕووانگەی کەسایەتی خۆیانەوە: پێیان دەڵێم مەحاڵە بۆ کەسە گەورەکان بتوانن بەشی دەرەوەی ئەنیشکی خۆیان بلێسنەوە.
(Laughter)
(پێکەنین)
Did you know that? Already, some of you have tried to lick the outside of your own elbow. But extroverts amongst you are probably those who have not only tried, but they have successfully licked the elbow of the person sitting next to them.
ئەوەتان دەزانی؟ پێشتر، هەندێک لە ئێوە هەوڵتانداوە دەرەوەی ئەنیشکتان بلێسنەوە. بەڵام ڕووکراوەکانی نێوتان لەوانەیە ئەوانەبن کە نەک تەنیا ئەوەیان تاقیکردۆتەوە، بەڵکو سەرکەوتووانەش ئەنیشکی کەسی تەنیشتی خۆیان لێساوەتەوە.
(Laughter)
(پێکەنین)
Those are the extroverts.
ئەوانە ڕووکراوەکانن.
Let me deal in a bit more detail with extroversion, because it's consequential and it's intriguing, and it helps us understand what I call our three natures. First, our biogenic nature -- our neurophysiology. Second, our sociogenic or second nature, which has to do with the cultural and social aspects of our lives. And third, what makes you individually you -- idiosyncratic -- what I call your "idiogenic" nature.
با کەمێک وردەکاری تر بڵێم لەسەر ڕووکراوەیی، چونکە لێکەوتەی گرنگی هەیە و شتێکی سەرنجڕاکێشە، و یارمەتیمان دەدات لە تێگەشتنی ئەوەی پێی دەڵێم سێ سرووشتەکەمان. یەکەم، سرووشتە زیندەیی و جینییەکە -- کارئەندامی کۆئەندامی دەمارمان. دووەم، سرووشتە کۆمەڵایەتییەکە یان سرووشتی دووەم، کە پەیوەندی بە لایەنە کلتوری و کۆمەڵایەتییەکانی ژیانمانەوە هەیە. و سێیەم، ئەوەی واتلێدەکات کەسێکی جیاواز بیت -- تایبەتی کەسی -- کە پێی دەڵێم سرووشتە "تایبەتەکەی"ی خۆت.
Let me explain. One of the things that characterizes extroverts is they need stimulation. And that stimulation can be achieved by finding things that are exciting: loud noises, parties and social events here at TED -- you see the extroverts forming a magnetic core. They all gather together. And I've seen you. The introverts are more likely to spend time in the quiet spaces up on the second floor, where they are able to reduce stimulation -- and may be misconstrued as being antisocial, but you're not necessarily antisocial. It may be that you simply realize that you do better when you have a chance to lower that level of stimulation.
با ڕوونی بکەمەوە. یەکێک لەو شتانەی تایبەتە بە ڕووکراوەکان ئەوەیە کە بزواندنیان ئەوێت. و ئەو بزواندنەش بەوە بەدیدێت ئەو شتانە بدۆزێتەوە کە هێنەرەجۆشن: دەنگی بەرز، ئاهەنگ و بۆنە کۆمەڵایەتییەکان لێرە لە تێد -- دەبینن ڕووکراوەکان ناوکێکی موغناتیزیان درووستکردووە. هەموویان پێکەوە کۆدەبنەوە. بینیوشمن. گۆشەگیرەکان ئەگەری زیاترە کات لە شوێنە بێدەنگترەکان بەسەر بەرن لە سەرەوە لە نهۆمی دووەم، کە لەوێ دەتوانن بزواندن کەمکەنەوە -- و لەوانەشە بەهەڵە بە کەسانی دژە کۆمەڵایەتی لەقەڵەم بدرێن، بەڵام مەرج نییە دژەکۆمەڵایەتی بن. لەوانەیە لەبەر ئەوە بێت درک بەوە بکەن بتوانن باشتربن کاتێک دەرفەتی ئەوەتان دەبێت ئەو ئاستی بزواندنە کەمتر بکەنەوە.
Sometimes it's an internal stimulant, from your body. Caffeine, for example, works much better with extroverts than it does introverts. When extroverts come into the office at nine o'clock in the morning and say, "I really need a cup of coffee," they're not kidding -- they really do. Introverts do not do as well, particularly if the tasks they're engaged in -- and they've had some coffee -- if those tasks are speeded, and if they're quantitative, introverts may give the appearance of not being particularly quantitative. But it's a misconstrual.
هەندێک جار بزوێنەرێکی ناوەکییە، لە لەشی خۆتەوە. کافایین، بۆ نموونە، باشتر کاردەکات لەسەر کەسە ڕووکراوەکان وەک لە گۆشەگیرەکان. کاتێک ڕووکراوەکان کاتژمێر نۆی بەیانی یەن بۆ سەر کار و دەڵێن، "بەڕاستی پێویستم بە کوپێک قاوەیە،" بە گاڵتەیان نییە -- بەڕاستی گاڵتە ناکەن. گۆشەگیرەکان ئەمە ناکەن، بەتایبەتی ئەگەر کارەکانی خەریکی بن -- و هەندێک قاوەیان خواردبێتەوە -- ئەگەر ئەو کارانە خێرا بووبێتن، و ئەگەر چەندی بن، گۆشەگیرەکان لەوانەیە وا نیشانی نەدەن کە کەسانێکی چەندێتین. بەڵام ئەمە بە هەڵە گەیەندراوە.
So here are the consequences that are really quite intriguing: we're not always what seem to be, and that takes me to my next point. I should say, before getting to this, something about sexual intercourse, although I may not have time. And so, if you would like me to -- yes, you would? OK.
کەواتە ئەمانە لێکەوتەکانن کە بەڕاستی زۆر سەرنجڕاکێشن: هەمووکات ئەوە نین کە دەردەکەوین، و ئەوەش دەمباتە سەر خاڵی دوواترم. پێش ئەوەی بچمە سەر ئەمە، پێویستە شتێک بڵێ، دەربارەی پەیوەندی سێکسی، هەرچەندە لەوانەیە کاتم نەبێت. کەواتە، ئەگەر حەزدەکەن کە من -- بەڵێ حەز دەکەن؟ باشە.
(Laughter)
(پێکەنین)
There are studies done on the frequency with which individuals engage in the conjugal act, as broken down by male, female; introvert, extrovert. So I ask you: How many times per minute -- oh, I'm sorry, that was a rat study --
توێژینەوە کراوە لەسەر ڕێژەی ئەنجامدانی کاری بەیەکگەشتنی سێکسی کەسەکان، ئینجا پۆڵێنیش دەکرێت بۆ نێر، و مێ، ڕووکراوە، و گۆشەگیر. بۆیە لێتان دەپرسم: لە خوولەکێکدا چەند جار -- ئاه، ببورن، ئەوە توێژینەوەی سەر جرج بوو --
(Laughter)
(پێکەنین)
How many times per month do introverted men engage in the act? 3.0. Extroverted men? More or less? Yes, more. 5.5 -- almost twice as much. Introverted women: 3.1. Extroverted women? Frankly, speaking as an introverted male, which I will explain later -- they are heroic. 7.5. They not only handle all the male extroverts, they pick up a few introverts as well.
لە مانگێکدا چەند جار پیاوە گۆشەگیرەکان بەیەکگەشتنی سێکسی ئەنجام دەدەن؟ ٣.٠ ئەی پیاوە ڕووکراوەکان؟ کەمتر یان زیاتر؟ بەڵێ زیاتر. ٥.٥ -- نزیکەی دوو هێندە. ژنە گۆشەگیرەکان: ٣.١. ژنە ڕووکراوەکان؟ ڕاشکاوانە قسە بکەم، وەک نێرینەیەکی گۆشەگیر، کە دواتر ڕوونی دەکەمەوە -- شتێکی پاڵەوانانەیە. ٧.٥. بەتەنیا مامەڵە لەگەڵ نێرینە ڕووکراوەکانیشدا ناکەن، چەند کەسێکی گۆشەگیری کەمیش هەڵدەبژێرن.
(Laughter)
(پێکەنین)
(Applause)
(چەپڵەلێدان)
We communicate differently, extroverts and introverts. Extroverts, when they interact, want to have lots of social encounter punctuated by closeness. They'd like to stand close for comfortable communication. They like to have a lot of eye contact, or mutual gaze. We found in some research that they use more diminutive terms when they meet somebody. So when an extrovert meets a Charles, it rapidly becomes "Charlie," and then "Chuck," and then "Chuckles Baby."
بەشێوەیەکی جیاواز پەیوەندی بەیەکەوە دەکەین ڕووکراوەکان و گۆشەگیرەکانیش. ڕووکراوەکان، لە مامەڵەکردنیاندا، دەیانەوێت مامەڵەی کۆمەڵایەتی زۆریان هەبێت و بە نزیکبوونەوە زیادبکرێت. دەیانەوێت لە نزیکەوە بووەستن بۆ پەیوەندییەکی شیاو. دەیانەوێت چاو بەریەککەوتنی زۆریان هەبێت، یان چاوبڕینە چاوی یەکتر. لە هەندێک توێژینەوەدا بۆمان دەرکەوت ناولێنان بەکاردەهێنن کاتێک چاویان بەیەکێک دەکەوێت. کەواتە کاتێک ڕووکراوەیەک چاوی بە یەکێ دەکەوێ بەناوی چارلسەوە زۆر بەخێرایی دەبێت بە چارلی، ئینجا دوواتر چەک و ئینجا ئازیزەکەم چەکڵ.
(Laughter)
(پێکەنین)
Whereas for introverts, it remains "Charles," until he's given a pass to be more intimate by the person he's talking to. We speak differently. Extroverts prefer black-and-white, concrete, simple language. Introverts prefer -- and I must again tell you that I am as extreme an introvert as you could possibly imagine -- we speak differently. We prefer contextually complex, contingent, weasel-word sentences --
لەکاتێکدا بۆ گۆشەگیرەکان، هەر بە چارلس دەمێنێتەوە، تا ئەوکاتەی پێی دەوترێت کەمێک نزیکتر بێتەوە لەلایەن ئەو کەسەی قسەی لەگەڵ دەکات. بەشێوەیەکی جیا قسە دەکەین. ڕووکراوەکان ڕەش و سپیان دەوێت زیاتر، زمانێکی سادە و ڕوون. گۆشەگیرەکان زیاتر -- دەبێ دووبارە پێتانبڵێمەوە کە من هێندە گۆشەگیرم باوەڕی پێناکەن -- قسەکردنمان جیاوازە. زیاتر قسەکردن بەشێوەیەکی ئاڵۆز، بیردۆزی، خۆدزینەوە لە ڕستەی سادە --
(Laughter)
(پێکەنین)
More or less.
کەم بێت یان زۆر.
(Laughter)
(پێکەنین)
As it were.
وەک پێشتری خۆی.
(Laughter)
(پێکەنین)
Not to put too fine a point upon it -- like that.
خاڵی زۆر ڕوون نەخەینە سەری -- بەو شێوەیە.
When we talk, we sometimes talk past each other. I had a consulting contract I shared with a colleague who's as different from me as two people can possibly be. First, his name is Tom. Mine isn't.
کاتێک قسە دەکەین پێکەوە، هەندێک جار قسە دەکەین و هەر یەکەمان لەسەر بابەتێک. ڕاوێژی گرێبەستێکم هەبوو لای هاوپیشەیەکم باسم کرد کە هێندەی ئاسمان و زەوی جیاوازی هەبوو لەگەڵم. یەکەم شت، ناوی تۆم بوو. من ناوم تۆم نییە.
(Laughter)
(پێکەنین)
Secondly, he's six foot five. I have a tendency not to be.
دووەم، باڵای ٦.٥ پێیە. من باوەڕناکەم واملێبێت.
(Laughter)
(پێکەنین)
And thirdly, he's as extroverted a person as you could find. I am seriously introverted. I overload so much, I can't even have a cup of coffee after three in the afternoon and expect to sleep in the evening.
سێیەم شت، ئەوەندە کەسێکی ڕووکراوەیە نەبێتەوە. منیش زۆر کەسێکی گۆشەگیرم. ئەوەندە بارێکی قورس دەخەمە سەر شانم، دوای کاتژمێر سێی دواینیوەڕۆ ناتوانم قاوەیەک بخۆمەوە و چاوەڕێی ئەوە بکەم شەو خەوملێکەوێت.
We had seconded to this project a fellow called Michael. And Michael almost brought the project to a crashing halt. So the person who seconded him asked Tom and me, "What do you make of Michael?" Well, I'll tell you what Tom said in a minute. He spoke in classic "extrovert-ese." And here is how extroverted ears heard what I said, which is actually pretty accurate. I said, "Well Michael does have a tendency at times of behaving in a way that some of us might see as perhaps more assertive than is normally called for."
لە پرۆژەکەدا بەشداریمان بە هاوڕێیەک کرد بەناوی مایکڵەوە. و مایکڵ ئەوەندە زیانی بە پرۆژەکە گەیاند خەریکبوو بووەستێت. بۆیە کەسەکەی بەشداری پێکرد لە من و تۆمی پرسی، مایکڵتان بەلاوە چۆنبوو؟ کەمێکی تر پێتان دەڵێم تۆم چی وت. بەشێوەیەکی هەتا بڵێی ڕووکراوانە قسەیکرد. گوێچکە ڕووکراوەکانیش بەم شێوەیە گوێیان لەوە بوو کە وتم، کە تا ڕادەیەکی زۆر ورد بوو. وتم، "ڕاستییەکەی مایکڵ هەندێک جار ئەگەری هەیە بە شێوەیەک ڕەفتار بکات کە لەوانەیە هەندێکمان وا بیبینین کە لەوانەیە زیاد لە پێویست خۆسەپێنەر بێت لە کاردا.
(Laughter)
(پێکەنین)
Tom rolled his eyes and he said, "Brian, that's what I said: he's an asshole!"
تۆمیش چاوی نوقاند و وتی، "برایان منیش وام وت: کەسێکی نابووتە."
(Laughter)
(پێکەنین)
(Applause)
(چەپڵەلێدان)
Now, as an introvert, I might gently allude to certain "assholic" qualities in this man's behavior, but I'm not going to lunge for the a-word.
ئێستا، وەک کەسێکی گۆشەگیر، دەتوانم بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ هەندێک لە خەسڵەتە ناپەسەندەکانی ڕەفتاری ئەم پیاوەتان پێبڵێم، بەڵام نایەم یەکسەر ئاوا ڕاستەوخۆ بیڵێم.
(Laughter)
(پێکەنین)
But the extrovert says, "If he walks like one, if he talks like one, I call him one." And we go past each other.
بەڵام ڕووکراوەکان دەڵێن، "ئەگەر وا قسە بکات، و وا بجوڵێتەوە هەر وایپێدەڵێم." هەر یەکەمان بە شێوەیەک.
Now is this something that we should be heedful of? Of course. It's important that we know this. Is that all we are? Are we just a bunch of traits? No, we're not. Remember, you're like some other people and like no other person. How about that idiosyncratic you? As Elizabeth or as George, you may share your extroversion or your neuroticism. But are there some distinctively Elizabethan features of your behavior, or Georgian of yours, that make us understand you better than just a bunch of traits? That make us love you? Not just because you're a certain type of person.
ئێستا ئایا ئەمە شتێکە کە پێویستە سەرنجی پێبدەین؟ بێگومان. زۆر گرنگە ئەمە بزانین. ئێمە هەر ئەوەندەین؟ ژمارەیەک خەسڵەتین و تەواو؟ نەخێر، بەو شێوەیە نین. بیرتان بێت، ئێوە وەک هەندێک کەسن و وەک هیچ کەسێکی تر نین. ئەی چی دەربارەی ئەو خەسڵەتانەی تایبەتە بەخۆتان؟ وەک ئیلیزابێس یان وەک جۆرج، لەوانەیە بتوانیت ڕووکراوەییەکەت یان هەڵەشەیی و ناسەقامگیرییەکەت نیشانبەیت. بەڵام هیچ ڕەفتارێکی تایبەت بە ئیلیزابێس هەیە لە ڕەفتارەکانتدا، یان ڕەفتاری جۆرج، کە لەجیاتی خەسڵەتەکانی تر یارمەتیمان بدات لێتتێبگەین؟ وامان لێبکات خۆشمان بوێیت؟ نەک تەنیا لەبەر ئەوەی جۆرە کەسێکی دیاریکراویت.
I'm uncomfortable putting people in pigeonholes. I don't even think pigeons belong in pigeonholes. So what is it that makes us different? It's the doings that we have in our life -- the personal projects. You have a personal project right now, but nobody may know it here. It relates to your kid -- you've been back three times to the hospital, and they still don't know what's wrong. Or it could be your mom. And you'd been acting out of character. These are free traits. You're very agreeable, but you act disagreeably in order to break down those barriers of administrative torpor in the hospital, to get something for your mom or your child.
نائاسوودەم بەوەی خەڵک بخەمە کولانەی کۆترەوە. تەنانەت پێشموانییە کۆترەکان بۆ کولانە کۆترەکان کرابێتن. کەواتە چییە وا ئەکات ئێمە جیاواز بین؟ ئەو شتانەی دەیکەین لە ژیانماندا -- پرۆژە کەسییەکانمان. ئێستا پرۆژەیەکی تایبەتیت هەیە، بەڵام لەوانەیە کەس ئاگاداری نەبێت. پەیوەندی بە مناڵەکەتەوە هەیە -- سێ جار چوویتەتەوە نەخۆشخانە، و هێشتا نازانن کێشە چییە یان لەوانەیە دایکت بێت. و بەشێوەیەک بجوڵێیتەوە دووربێت لە کەسێتی خۆتەوە. ئەمانە خەسڵەتە سەربەخۆکانن. کەسێکی زۆر پەسەند بوویت، بەڵام بەشێوەیەکی ناپەسەند دەجوڵێیتەوە بۆ شکاندنی ئەو بەربەستانەی بەڕێوەبردنە خەمساردەکەی ناو نەخۆشخانەکە، بۆ ئەوەی شتێک بۆ دایکت یان منداڵەکەت بکرێت.
What are these free traits? They're where we enact a script in order to advance a core project in our lives. And they are what matters. Don't ask people what type you are; ask them, "What are your core projects in your life?" And we enact those free traits. I'm an introvert, but I have a core project, which is to profess. I'm a professor. And I adore my students, and I adore my field. And I can't wait to tell them about what's new, what's exciting, what I can't wait to tell them about. And so I act in an extroverted way, because at eight in the morning, the students need a little bit of humor, a little bit of engagement to keep them going in arduous days of study.
ئەم خەسڵەتە ئازادانە چین؟ لەو شوێنانەدان بەپێی دەقێک دەجوڵێینەوە بۆ ئەوەی بەرەوپێش بچین لە پرۆژە ناوەکییەکەی ژیانماندا. ئەوانەش لە هەموو شتێک گرنگترن. لە خەڵک مەپرسن چ جۆرێکن؛ لێیان بپرسە، " پرۆژە ناوەکییەکانت چییە لە ژیانتدا؟" ئەو خەسڵەتە ئازادانە دەهێنینە پێشەوە. من کەسێکی گۆشەگیرم، بەڵام پرۆژەیەکی ناوەکیم هەیە، بوون بە پرۆفیسۆر. بووم بە پرۆفیسۆر. خوێندکارەکانمم خۆشدەوێت، و حەزم لە بووارەکەی خۆمە. ناتوانم چاوەڕێ بکەم هەتا پێیان بڵێم چی تازە هەیە، چی سەرنجڕاکێشە، ئەوەی ناتوانم بووەستم بۆ ئەوەی پێیان بڵێم. کەواتە بەشێوەیەکی ڕووکراوانە دەجوڵێمەوە، چونکە کاتژمێر هەشتی بەیانی، خوێندکارەکان پێویستیان بە کەمێک پێکەنینە، کەمێک بەشداریبوون بۆ ئەوەی بتوانن بەردەوام بن لە ڕۆژە قورسەکەی خوێندنەکەدا.
But we need to be very careful when we act protractedly out of character. Sometimes we may find that we don't take care of ourselves. I find, for example, after a period of pseudo-extroverted behavior, I need to repair somewhere on my own. As Susan Cain said in her "Quiet" book, in a chapter that featured the strange Canadian professor who was teaching at the time at Harvard, I sometimes go to the men's room to escape the slings and arrows of outrageous extroverts.
بەڵام پێویستە زۆر وریا بین کەتێک لەدەرەوەی کەسایەتی خۆمان دەجوڵێینەوە. هەندێک جار لەوانەیە ببینین کە گرنگی بەخۆمان نایەین. بۆ نموونە، خۆم زۆرجار، دوای ماوەیەک لە ڕەفتاری نیمچە ڕووکراوەیی، دەبینم پێویستم بەوەیە هەندێک شتی خۆم ڕاستکەمەوە. وەک سوزان کاین وتی لە کتێبەکەی بەناوی "کاین"، لە بەشەکەدا کە باسی پرۆفیسۆرێکی کەنەدی سەیر دەکات کە لەو کاتەدا لە هارڤارد وانەی وتووەتەوە، هەندێک جار دەچم بۆ تەوالێتی پیاوان بۆ دەربازبوون لە ڕەفتارە قورس و ناخۆشەکانی ڕووکراوەکان.
(Laughter)
(پێکەنین)
I remember one particular day when I was retired to a cubicle, trying to avoid overstimulation. And a real extrovert came in beside me -- not right in my cubicle, but in the next cubicle over -- and I could hear various evacuatory noises, which we hate -- even our own, that's why we flush during as well as after.
بیرمە ڕۆژێکیان بەدیاریکراوی چوومە ناو تەوالێتێکەوە، هەوڵمدەدا ڕابکەم لەدەست وروژاندنی زۆر. کەسێکی زۆر ڕووکراوەش هاتە لامەوە -- ڕێک ناو تەوالێتەکەی خۆم نا، بەڵکو تەوالێتەکەی تەنیشتم -- و گوێم لە چەندین دەنگی دەرچوون دەبوو، کە ڕقمان لێیە-- تەنانەت هی خۆشمان، لەبەر ئەوە لەکاتی دانیشتن و دوای هەستانیش هەر ئاوی پیا ئەکەین.
(Laughter)
(پێکەنین)
And then I heard this gravelly voice saying, "Hey, is that Dr. Little?"
ئینجا گوێم لە دەنگێکی گڕی بەرز بوو وتی، هێی، ئەوە دکتۆر لیتڵە؟
(Laughter)
(پێکەنین)
If anything is guaranteed to constipate an introvert for six months, it's talking on the john.
ئەگەر شتێک گرنتی ئەوە بکات کەسێکی گۆشەگیر ماوەی شەش مانگ قەبز بێت، قسەکردنە لەناو تەوالێتدا.
(Laughter)
(پێکەنین)
That's where I'm going now. Don't follow me.
ئێستاش بۆ ئەوێ ئەچم. شوێنم نەکەون.
Thank you.
زۆر سوپاس
(Applause)
(چەپڵەلێدان)