Before the world of humans began, there was the world of the gods, made of fields, plains and gardens. Four brothers wandered this celestial realm. They had no family other than each other— they didn’t even know who their parents were. One of the brothers, Deminan, looked different from the others. His skin was covered in painful scabs, and he wondered why he alone had been marked with this affliction.
پێش ئەوەی جیهانی مرۆڤ دەست پێبکات، جیهانی خواوەندەکان هەبوو، کە لە دەشت، شاخ و باخەکان پێکهات بوو. چوار برا لەم جیهانە ئاسمانییە دەسوڕانە. جگە لە خۆیان هیچ خێزانێکیان نەبوو. تەنانەت نەیاندەزانی کە باوانییان کێن. یەکێک لە براکان ناوی دیمینان بوو، لە براکانی جیاواز بوو. پێستی بە برینی بە ئازار داپۆشرا بوو، تێنەدەگەیشت کە بۆچی تەنها ئەو پێستی بەم جۆرەیە.
One day, while the supreme spirit Yaya was out in his gardens, Deminan and his brothers snuck into Yaya’s house. After feasting and exploring, they spotted a giant gourd hanging in the corner. But as they tried to look inside the gourd, they dropped it. The gourd broke apart, releasing a deluge that swept the brothers away, separating them from the celestial lands forever.
ڕۆژێک، روحی باڵا، یایا، لە دەرەوەی باخچەکەی بوو، دیمینان و براکانی خۆیان خستە ماڵی یایا. دوای نان خواردن و سوڕانەوە، کولەکەیەکی شەش مانگی زەبەلاحیان لە سوچێکدا دیت. بەڵام کاتێک ویستیان سەیری ناوەوەی کولەکەکە بکەن لە دەستیان کەوتە خوارەوە. کولەکەکە تێکشکاو و بووە هۆی درووست بوونی لافاوێک کە چوار براکەی ڕاماڵی، و بۆ هەمیشە لە خاکی ئاسمانییەکان جیای کردنەوە.
The waters from the gourd formed a new world. This realm was covered in seas, which didn’t exist in the gods’ world. The waters were full of fish and other creatures, and dotted with islands and caves. This world of seas was also cut off completely from the celestial realm, and the brothers wandered aimlessly, even more lost than they had been before.
ئاوی ناو کولەکەکە جیهانێکی تازەی درووست کرد. ئەم جیهانە بە زەریاکان داپۆشرابوو و لە جیهانی خواوەندەکان نەبوو. ئەم جیهانە ئاوییانە پڕ بوون لە ماسی، بوونەوەریتر، دورگە و شاخ. جیهانی ئاوەکان بە تەواوەتی لە جیهانی ئاسمانییەکان جیاکرابووەوە، برایەکان بە بێ ئامانج دەسوڕانەوە، و لە هەموو کاتێک زیاتر ونبووبوون.
One day, three of the brothers stumbled upon a house. In the house lived an elder named Bayamanacao, and he invited them in. When Deminan caught up slightly later, he followed them into the house. Bayamanacao told the brothers he was their grandfather and gave them a gift of special cassava bread. He revealed their family lineage to them: their mother had been the Earth Mother Goddess Itibi Cahubaba and had died when they were born. The brothers were grateful for his hospitality and insight into their past.
ڕۆژێک، سێ لە برایەکان لە سەر ماڵێک گیرسانەوە. بایامانوکو خاوەنی ماڵەکە، کەسێکی بە تەمەن بوو و بانگێشتی کردن بۆ ماڵەکەی. کاتێک دیمینان دواتر گەیشتە ماڵەکە، ئەویش چووە ماڵەکە. بایامانوکو بە براکان دەڵێت من باپیرە گەورەتانم دیارییەکی تایبەتیان پێ دەبەخشێت کە پارچە سەمونێکی کاساڤا بوو. مێژووی خێزانەکەیانیان بۆ براکان ئاشکرا کرد: خواوەندی دایکە زەوی، ئیتیب، کاهوبابایە لە کاتی لە دایکبوونی براکان مردووە. براکان سوپاسی پیاوەکەیان کرد بۆ مێواندارێتی و ئاشکرا کردنی ڕابردوویان.
But then Bayamanacao turned on Deminan, blowing tobacco spittle from his nose onto Deminan’s back. The spot where the spittle landed immediately began to swell and sting.
پێش ئەوەی بڕۆن، بایاماکاکۆ سەیری دیمینانی کرد، دوکەڵی توتنی ناو سییەکانی بە پشتی دیمینان کرد. ئەو بەشەی کە دوکەڵەکەی بەرکەوت، زوورایەو بۆنی ناخۆشی دەرکرد.
Soon Deminan was delirious and his back was so swollen his brothers feared he would die. Not knowing what else to do, they cut open the welt. A turtle emerged from the wound and swam away, alternating easily between sea and land as she went.
دیمینان زۆر زوو بێهۆش بوو و پشتی زۆر ئازاری هەبوو بەجۆرێک براکانی پێان وابوو دەمرێت. نەیاندەزانی چی بکەن، برینەکەیان کردەوە. کیسەڵێک هاتە دەرەوە و ڕای کرد. بە ئاسانی لە نێوان زەریا و وشکانییەکان هاتووچۆی دەکرد.
When Deminan recovered from his delirium, he finally understood what the curse of his disease meant: he was a caracaracol, able to communicate with the gods. He was the link between the celestial realm and the earthly realm.
کاتێک دیمینان بە هۆش هاتەوە، لە کۆتاییدا تێگەیشت نەخۆشییەکەی چییە: تایبەتمەندی کاراکاراکوڵی هەبوو، دەیتوانی لەگەڵ خواوەندەکان پەیوەندی بگرێت. ئەو ئەڵقەی پەیوەندی نێوان جیهانی ئاسمانەکان و زەوی بوو.
Deminan was the first in a long lineage of caracaracols. The world of seas he and his brothers had created when they dropped the gourd became the world of humans, where the caracaracols who followed Deminan maintained the delicate balance between people and gods. But their unique power came at a price: Deminan and all the caracaracols who followed him continued to suffer from the illness that had first marked Deminan as special. Represented in Taino carvings and figurines with a swollen back and emaciated arms, the caracaracol is both cursed and blessed to be a conduit between worlds.
دیمینان یەکەم کەس بوو لە کۆمەڵێک کەس کە ئەم تایبەتمەندیان هەبوو. جیهانی زەریاکان، ئەو جیهانەی دیمینان و براکانی لە ئاوی کولەکەکە درووستیان کرد دەبێتە جیهانی مرۆڤەکان، ئەو کەسانەی کە تایبەتمەندی کاراکاراکۆلیان هەیە و دوای دیمینان کەوتن و توانیان پارسەنگی نێوان خواوەند و مرۆڤ ڕابگرن. بەڵام ئەم تایبەتمەندییە دەگمەنە گران لە سەریان وەستا: دیمینان و گشت پەیڕەوکەرانی بە دەست هەمان ئەو ئازارە دەگمەنانەی دیمینانەوە دەیان ناڵاند، تاتۆی تایانۆ و کارەکتەریتر لە سەر لاشەیان دەردەکەوێت و پشتی چەماوە و بازوی بێهێزیان دەناسرێنەوە، کاراکاراکۆل هەم نەفرەت و هەم خواپێدراوییە لە نێوان جیهانەکان.