هەمووان پێویستیان بە ڕاهێنەرە. گرنگ نییە ئەگەر یاریزانی باسکە بیت، یاریزانی تێنس، جومناستیک یان یاریزانی یاری کارتەکان. (پێکەنین)
Everyone needs a coach. It doesn't matter whether you're a basketball player, a tennis player, a gymnast or a bridge player. (Laughter)
ڕاهێنەرەکەم لە یاری کارتەکانا، شارۆن ئۆسبێرگ، ئەڵێت کە لە هەموو کەسێکی تر زیاتر لە جیهاندا وێنەی پشتی سەری ئەو گیراوە. (پێکەنین) ببورە شارۆن. ئەمەتانێ.
My bridge coach, Sharon Osberg, says there are more pictures of the back of her head than anyone else's in the world. (Laughter) Sorry, Sharon. Here you go.
هەموومان کەسانێکمان ئەوێت تێبینی خۆیانمان بەنێ. بەو شێوەیە باشتر ئەبین. بەداخەوە، تەنیا یەک کۆمەڵ خەڵک هەن کە هیچ تێبینییەکی ڕێکوپێکیان نادرێتێ بۆ ئەوەی یارمەتیان بات لە کارەکانیانا باشتر بن، و ئەو کەسانەش یەکێک لە گرنگترین کارەکانیان هەیە لە جیهاندا. من باسی مامۆستاکان ئەکەم. کاتێک من و مێلیندا بەوەمان زانی کە مامۆستاکان چەندێک سەرنج و تێبینی کەمیان پێدەگاتەوە، زۆر سەرمان سوڕما. هەتا ئەم دواییە، لەسەدا نەوەت و هەشتی مامۆستاکان تەنیا یەک وشەی تێبینی و سەرنجیان پێدەگەشتەوە: قایلکەر. ئەگەر مامۆستاکەم لە یاری وەرەقەکانا تەنیا پێی بوتمایە تواناکانت "قایلکەر"ن هیچ هیوایەکم نەئەبوو بۆ ئەوەی باشتر بم. چۆن بمزانیایە کێ باشترینە؟ چۆن بمزانیایە کە توانای من جیاوازە؟ ئەمڕۆ، هەمووان نوێگەری ئەکەن لە شێوازی هەڵسەنگاندنی مامۆستاکان، بەڵام هێشتا هیچ سەرنج و تێبینییەکیان پێناگەیەنینەوە کە یارمەتیان بات لە کارەکانیانا بەرەو باشتر بڕۆن. مامۆستاکانمان شایەنی باشترن. سیستمەکەی ئەمڕۆ هەمانە ڕەوا نییە بۆیان. ڕەوا نییە بۆ خوێندکاران، و سەرکردایەتی ئەمریکا بۆ جیهان ئەخاتە مەترسییەوە. بۆیە ئەمڕۆ ئەمەوێ باسی ئەوە بکەم کە چۆن هەموو یارمەتی مامۆستاکان بەین ئامرازی پێویستیان پێبدرێت بۆ پەرەوپێشچوونەکەی ئەیانەوێت و شایەنین.
We all need people who will give us feedback. That's how we improve. Unfortunately, there's one group of people who get almost no systematic feedback to help them do their jobs better, and these people have one of the most important jobs in the world. I'm talking about teachers. When Melinda and I learned how little useful feedback most teachers get, we were blown away. Until recently, over 98 percent of teachers just got one word of feedback: Satisfactory. If all my bridge coach ever told me was that I was "satisfactory," I would have no hope of ever getting better. How would I know who was the best? How would I know what I was doing differently? Today, districts are revamping the way they evaluate teachers, but we still give them almost no feedback that actually helps them improve their practice. Our teachers deserve better. The system we have today isn't fair to them. It's not fair to students, and it's putting America's global leadership at risk. So today I want to talk about how we can help all teachers get the tools for improvement they want and deserve.
با دەستپێبکەین بە پرسیارکردنی ئەوەی کێ لەو کارەیا باشە. بەداخەوە هیچ خشتەیەک پێوەری نێودەوڵەتی نییە بۆ سیستمی تێبینی و سەرنجدان بە مامۆستاکان. بۆیە سەیری وڵاتەکانم کرد کە خوێندکارەکانی لەڕووی ئەکادیمییەوە توانایان باشە، و سەیرم کرد چی ئەکەن بۆ ئەوەی یارمەتی مامۆستاکانیان بەن لە کارەکانیانا باشتر بن. با لێهاتوویی لە خوێندنەوەدا بە نموونە بهێنینەوە ئەمریکا لە پلەی یەکەمدا نییە. تەنانەت لە دە یەکەمیشدا نییە. لە پلەی پانزەیەمداین لەگەڵ ئایسلەندا و پۆڵەندا. ئێستا، لەناو ئەو هەموو شوێنانەدا کە لە ئەمریکا باشترن لە خوێندنەوەدا، چەندێکیان سیستمێکی ڕەسمیان هەیە یارمەتی مامۆستاکان بات باشتر بن؟ یانزە لە چواردە. ئەمریکا لە پلەی پانزەیەمدایە لە لێهاتوویی خوێندنەوەدا، بەڵام بیست و سێهەمینین لە زانست و سی و یەکەمینین لە بیریکاریدا. کەواتە تەنیا یەک بوار هەیە کە تیایدا نزیک بین لە لوتکەوە، و ئەویش لە شکستهێنانمانە لەوەی بتوانین ئەو یارمەتییە پێشکەشی مامۆستاکانمان بکەین کە پێویستیانە بۆ پەرەدان بە تواناکانیان.
Let's start by asking who's doing well. Well, unfortunately there's no international ranking tables for teacher feedback systems. So I looked at the countries whose students perform well academically, and looked at what they're doing to help their teachers improve. Consider the rankings for reading proficiency. The U.S. isn't number one. We're not even in the top 10. We're tied for 15th with Iceland and Poland. Now, out of all the places that do better than the U.S. in reading, how many of them have a formal system for helping teachers improve? Eleven out of 14. The U.S. is tied for 15th in reading, but we're 23rd in science and 31st in math. So there's really only one area where we're near the top, and that's in failing to give our teachers the help they need to develop their skills.
با سەیری ئەو شوێنە بکەین کە باشترینن لەڕووی ئەکادیمییەوە: ناوچەی شانگهای لە چین. لە پلەی یەکەمدان لە جیهاندا، لە خوێندنەوە، بیریکاری، و زانستدا و یەکێک لە کلیلەکانی سەرکەوتنە بێوێنەکەی شانگهای ڕێگاکانیانە بۆ یارمەتیدانی مامۆستاکان هەتا بەردەوام باشتر ببن. دڵنیابوونەتەوە لەوەی مامۆستا گەنجەکان دەرفەتی ئەوەیان هەبێت مامۆستا بەئەزموونەکان ببینن لەسەر کارکردن. گرووپی فێرکردنی هەفتانەیان هەیە، کە تیایا مامۆستاکان کۆئەبنەوە و باسی ئەوە ئەکەن چی بەسوودە. تەنانەت لەوێ پێویست بەوەش ئەکات هەر مامۆستایەک سەرنجی هاوپیشەکانی بدات و تێبینی خۆی بات.
Let's look at the best academic performer: the province of Shanghai, China. Now, they rank number one across the board, in reading, math and science, and one of the keys to Shanghai's incredible success is the way they help teachers keep improving. They made sure that younger teachers get a chance to watch master teachers at work. They have weekly study groups, where teachers get together and talk about what's working. They even require each teacher to observe and give feedback to their colleagues.
لەوانەیە بپرسیت، بۆچی سیستمێکی ئاواهی هێندە گرنگە؟ لەبەر ئەوەیە کە هەمەجۆری زۆر هەیە لە پیشەی فێرکردندا. هەندێک لە مامۆستاکان زۆر کاراترن لەوانی تر. ڕاستییەکەی، چەندین مامۆستا هەن لە سەرانسەری وڵاتەکەدا کە یارمەتی خوێندکارەکانیان ئەیەن دەستکەوتی بێوێنە بەدەست بهێنن. ئەگەر مامۆستایەکی ئاسایی ئێستا ببێت بە مامۆستایەکی باش وەک ئەو مامۆستایانە، خوێندکارەکانمان زۆر لە خوێندکاری شوێنەکانی تری جیهان باشتر ئەبوون. بۆیە سیستمێکمان ئەوێت کە یارمەتی هەموو مامۆستاکانمان بات هێندەی باشترینەکان باش بن.
You might ask, why is a system like this so important? It's because there's so much variation in the teaching profession. Some teachers are far more effective than others. In fact, there are teachers throughout the country who are helping their students make extraordinary gains. If today's average teacher could become as good as those teachers, our students would be blowing away the rest of the world. So we need a system that helps all our teachers be as good as the best.
ئەو سیستمە لە چی ئەچێت؟ بۆ زانینی ئەوە، دامەزراوەکەمان لەگەڵ سێ هەزار مامۆستایا کاریان کردووە لە ناوچەکانی هەموو وڵات لەسەر پرۆژەیەک بەناوی پێوەرەکانی فێرکردنی کاریگەر. چەند چاودێرێکمان دانا بۆ سەیرکردنی ڤیدیۆی مامۆستاکان لە پۆلەکاندا و نمرەیان بەنێ لەسەر زنجیرەیەک پێوەر. بۆ نموونە، ئایا توانیویانە پرسیاری قورس لە خوێندکارەکان بکەن؟ چەندین ڕێگای هەمەجۆریان دۆزیوەتەوە بۆ ڕوونکردنەوەی بیرۆکەیەک؟ هەروەها ڕاپرسیشمان کرد لەناو خوێندکارەکاندا بە پرسیاری وەک، "مامۆستاکەت ئەزانێت کەی پۆلەکە لە وانەیەک تێگەشتوون؟" "فێری ڕاستکردنەوەی هەڵەکانتان ئەبن؟"
What would that system look like? Well, to find out, our foundation has been working with 3,000 teachers in districts across the country on a project called Measures of Effective Teaching. We had observers watch videos of teachers in the classroom and rate how they did on a range of practices. For example, did they ask their students challenging questions? Did they find multiple ways to explain an idea? We also had students fill out surveys with questions like, "Does your teacher know when the class understands a lesson?" "Do you learn to correct your mistakes?"
ئەوەشی دۆزیمانەوە زۆر سەرنجڕاکێشە. یەکەمیان، مامۆستاکانی توانیویانە لەم سەرنج دانانەیا باشبن خوێندکارەکانیان زۆر باشتر دەرچوون. بۆیە پێمان ئەڵێت ئەگەر ئێمە پرسیارە ڕاستەکان بکەین. و دووەمیش، مامۆستاکانی پرۆگرامەکە پێیان وتین کە ئەم ڤیدیۆیانە و ئەم ڕاپرسیانەی ناو خوێندکارەکان ئامرازی ناسینەوەی سوودبەخش بونن، چونکە ئاماژەیان کردووە بۆ بوارە دیاریکراوەکانی کە بتوانن تیایا باشتر ببن. ئەمەوێ نیشانتام بەم کە ئەم ڤیدیۆیەی پێوەرەکانی مامۆستایەتی کارا لە ڕاستیدا چۆنە.
And what we found is very exciting. First, the teachers who did well on these observations had far better student outcomes. So it tells us we're asking the right questions. And second, teachers in the program told us that these videos and these surveys from the students were very helpful diagnostic tools, because they pointed to specific places where they can improve. I want to show you what this video component of MET looks like in action.
(موزیک)
(Music)
(ڤیدیۆ) سارا براون وێسلینگ: بەیانیتان باش. با باسی ئەوە بکەین کە ئەمڕۆ ئەیکەین. وەک دەستپێکێک، ئەمڕۆ هەڵسەنگاندن بۆ یەکتری ئەکەین، باشە؟ ڕۆژی هەڵسەنگاندن، و ئامانجەکەشمان لە کۆتایی وانەکەدا ئەوە ئەبێت بتوانین دیاری بکەین ئایا ئەتوانن تواناکانی خۆتان بسەلمێنن لە نوسیندا.
(Video) Sarah Brown Wessling: Good morning everybody. Let's talk about what's going on today. To get started, we're doing a peer review day, okay? A peer review day, and our goal by the end of class is for you to be able to determine whether or not you have moves to prove in your essays.
ناوم سارا براون وێسلینگە. مامۆستای ئامادەیی زمانی ئینگلیزیم لە خوێندنگەی ئامادەیی جۆنستۆن لە جۆنستن ئایۆوا.
My name is Sarah Brown Wessling. I am a high school English teacher at Johnston High School in Johnston, Iowa.
سەیری کەسی تەنیشتی خۆتان بکەن. پێیان بڵێن بۆچوونتان چییە و مەبەستم دەربارەی سەلماندنی باشتربوونتانە
Turn to somebody next to you. Tell them what you think I mean when I talk about moves to prove. I've talk about --
پێموابێت جیاوازییەک هەیە بۆ مامۆستایان لە نێوان پوختەی ئەوەی چۆن پەیڕەوی کارەکانمان ئەبینین و ئینجا ڕاستی ئەوەی کارەکەمان چۆن ئەبینین.
I think that there is a difference for teachers between the abstract of how we see our practice and then the concrete reality of it.
باشە، کەواتە ئەمەوێ کاغەزەکانتان دەرکەن.
Okay, so I would like you to please bring up your papers.
پێموابێت ئەوەی ڤیدیۆکە پیشانمان ئەیات ڕادەیەکی دیاریکراوی ڕاستییەکانە. ناتوانیت مشتومڕ بکەیت لەسەر ئەوەی لە ڤیدیۆکەیا ئەیبینیت، و زۆر شت هەیە لەوەوە فێریبیت، و ڕێگای زۆر هەیە بۆ ئەوەی بتوانین باشتر بین لە کارەکەیا کاتێک ئەمە ئەبینین. کامێرایەکی بچووک و ستاندێکم دانا و پارەیەکی باشم یا بەم هاوێنە گۆشە فراوانە. لە سەرەتای وانەکە، دای ئەنێم لە پشتەوەی پۆلەکەدا. باشترین شوێن نییە. وێنەی هەموو وردەکارییەکان ناگرێت. بەڵام ئەکرێ گوێم لە دەنگەکە بێت. ئەتوانم زۆر شت ببینم. و ئەشتوانم زۆر شتی لێوە فێربم. بۆیە ئامێرێکی زۆر سادە بەڵام بەهێز بووە بە بۆچوونی خۆم.
I think what video offers for us is a certain degree of reality. You can't really dispute what you see on the video, and there is a lot to be learned from that, and there are a lot of ways that we can grow as a profession when we actually get to see this. I just have a flip camera and a little tripod and invested in this tiny little wide-angle lens. At the beginning of class, I just perch it in the back of the classroom. It's not a perfect shot. It doesn't catch every little thing that's going on. But I can hear the sound. I can see a lot. And I'm able to learn a lot from it. So it really has been a simple but powerful tool in my own reflection.
زۆرباشە، با یەکەمجار سەیری درێژەکەیان بکەین، باشە؟
All right, let's take a look at the long one first, okay?
هەر کە تەواوبووم لە وێنەگرتن، ئینجا ئەیخەمە ناو کۆمپیتەرەکەم، و ئینجا سکانی ئەکەم و بەخێرایی سەیری ئەکەم. ئەگەر شتەکان نەنوسمەوە، بیرم ناکەوێتەوە.
Once I'm finished taping, then I put it in my computer, and then I'll scan it and take a peek at it. If I don't write things down, I don't remember them.
بۆیە هەبوونی تێبینییەکان بەشێکە لە پرۆسەی بیرکردنەوەکە، و لەکاتی نوسیندا ئەوە ئەدۆزمەوە کە ئەیبینم. بەڕاستی بۆ گەشەکردنی کەسی خۆمم بەکارهێناوە و وێنەدانەوەی کەسی خۆم لەسەر ستراتیجی فێرکردن و ڕەوش ناسی و بەڕێوەبردنی پۆل، و ئەو ڕووە جیا جیایانەی پۆلەکان.
So having the notes is a part of my thinking process, and I discover what I'm seeing as I'm writing. I really have used it for my own personal growth and my own personal reflection on teaching strategy and methodology and classroom management, and just all of those different facets of the classroom.
خۆشحاڵم کە پێشتر پرۆسەکەمان کردووە بۆیە ئەتوانین بەراوردێک بکەین کە چی سوودی ئەبێت و چیش سوودی نابێت.
I'm glad that we've actually done the process before so we can kind of compare what works, what doesn't.
پێموابێت ئەو ڤیدیۆیە زۆر شت ئاشکرا ئەکات کە بنەڕەتییە بۆ ئێمەی مامۆستا بە شێوازێک یارمەتیمان بات فێربین و یارمەتیمان بات تێبگەین، و ئینجا یارمەتی کۆمەڵگا فراوانترەکەشمان بات تێبگات کە ئەم کارە ئاڵۆزە زیاتر بۆ چییە. پێموابێت ڕێگایەکە بۆ کردن بە نموونە و نیشاندانی ئەو شتانەی کە ناتوانین لە پلانی وانەدا بیگەیەنین، ئەو شتانەی لەکاتی ئاساییا ناتوانین بیانگەیەنین، ئەو شتانەی هەندێک جار تەنانەت ناتوانیت لە کتێبی فێرکردنیشدا بیگەیەنیت.
I think that video exposes so much of what's intrinsic to us as teachers in ways that help us learn and help us understand, and then help our broader communities understand what this complex work is really all about. I think it is a way to exemplify and illustrate things that we cannot convey in a lesson plan, things you cannot convey in a standard, things that you cannot even sometimes convey in a book of pedagogy.
زۆرباشە، بەهیوای پشوێکی مەزن بۆ هەمووان. دواتر ئەتانبینمەوە.
Alrighty, everybody, have a great weekend. I'll see you later.
دەکرێت هەموو پۆلێک لەوە بچێت
[Every classroom could look like that]
(چەپڵەلێدان)
(Applause)
بیڵ گەیتس: پێمان خۆشە، ڕۆژێک بێت هەموو پۆلێکی ئەمریکا کەمێک لەوە بچێت. بەڵام هێشتا پێویستە کاری زیاتری لەسەر بکەین. بوارەکانی دەستنیشانکردن کە پێویستە مامۆستایان تیایا پەرە بسێنن تەنیا نیوەی شەڕەکەیە. پێویستە ئامرازی پێویستیشیان بەینێ بۆ ئەوەی کار بکەن لەسەر دەستنیشانکردنەکە. ئەگەر بزانیت کە پێویستە باشتر بیت لە شێوازی وتنەوەی وانەی کەرتەکان، پێویستە سەیری ڤیدیۆی باشترین کەسی جیهان بکەیت لە وتنەوەی وانەی کەرتەکاندا.
Bill Gates: One day, we'd like every classroom in America to look something like that. But we still have more work to do. Diagnosing areas where a teacher needs to improve is only half the battle. We also have to give them the tools they need to act on the diagnosis. If you learn that you need to improve the way you teach fractions, you should be able to watch a video of the best person in the world teaching fractions.
بۆیە بنیاتنانی ئەم سیستمی تێبینی دانەوە بە مامۆستا و بەرەوپێشچوونە ئاسان نابێت. بۆ نموونە، هەندێک مامۆستا ئەناسم یەکسەر ئاسوودە نەبوون بە بیرۆکەی کامێرایەک لەناو پۆلدا. لەوە تێئەگەین، بەڵام ئەزموونەکەمان لەگەڵ پێوەرەکانی فێرکردنی کاریگەر پێشنیاری ئەوە ئەکات کە ئەگەر مامۆستاکان بتوانن بەرگەی بگرن، ئەگەر ڤیدیۆی وانە وتنەوەی خۆیان هەڵگرن، و ئەو وانانە هەڵبژێرن کە ئەیانەوێ پێشکەشی بکەن، زۆریان بەپەرۆش ئەبن بەشداری بکەن.
So building this complete teacher feedback and improvement system won't be easy. For example, I know some teachers aren't immediately comfortable with the idea of a camera in the classroom. That's understandable, but our experience with MET suggests that if teachers manage the process, if they collect video in their own classrooms, and they pick the lessons they want to submit, a lot of them will be eager to participate.
بنیاتنانی ئەم سیستمە پێویستی بە وەبەرهێنانێکی زۆریش ئەبێت. دامەزراوەکەمان خەمڵاندوێتی کە دەکرێت نزیکەی پێنج ملیار دۆلاری تێبچێت. ئەوە ژمارەیەکی گەورەیە، بەڵام ئەگەر بە وردی سەیریکەین کەمترە لە لەسەدا دووی ئەوەی ساڵانە سەرفی ئەکەین لە موچەی مامۆستایاندا.
Building this system will also require a considerable investment. Our foundation estimates that it could cost up to five billion dollars. Now that's a big number, but to put it in perspective, it's less than two percent of what we spend every year on teacher salaries.
کاریگەرییەکەی بۆ مامۆستایان لەڕادە بەدەر ئەبێت. دواجار ڕێگایەکمان ئەبێت بۆ ئەوەی سەرنجیان پێبەینەوە، هەروەها ڕێگایەک بۆ ئەوەی سوودی لێوەرگرن.
The impact for teachers would be phenomenal. We would finally have a way to give them feedback, as well as the means to act on it.
بەڵام ئەم سیستمە سوودی زۆر گرنگتریشی ئەبێت بۆ وڵاتەکەمان. ئەمانخاتە سەر ڕێڕەوی ئەوەی دڵنیابینەوە هەموو خوێندکارەکانمان فێربوونێکی باش وەرئەگرن، کارێک ئەدۆزنەوە لە ئاست چاوەڕوانی و دەستکەوتەکانی خۆیانا بێت، و دەرفەتێکیان هەبێت خەونەکانیان بهێننە دی. ئەمە نەک تەنیا ئەمانکات بە وڵاتێکی سەرکەوتوو تر. ئەشمانکات بە وڵاتێکی دادپەروەرتر و باشتر.
But this system would have an even more important benefit for our country. It would put us on a path to making sure all our students get a great education, find a career that's fulfilling and rewarding, and have a chance to live out their dreams. This wouldn't just make us a more successful country. It would also make us a more fair and just one, too.
زۆر بەپەرۆشم بۆ ئەم دەرفەتە کە ئەو پشتیوانییە بەین بە مامۆستاکان کە ئەیانەوێت و شایەنین. هیوادارم ئێوەش وابن.
I'm excited about the opportunity to give all our teachers the support they want and deserve. I hope you are too.
زۆر سوپاس
Thank you.
(چەپڵەلێدان)
(Applause)