Light, bright, and cheerful. It's some of the most familiar of all early 18th century music. It's been featured in uncounted films and television commercials, but what is it and why does it sound that way?
ڕوناک، گەش، دڵخۆش. لە بەناوبانگترین مۆسیقاکانی سەرەتاکانی سەدەی ١٨ــە یە. نمایشێکی بێشومارانەی بۆ کراوە لە فیلم و ڕێکلامە تەلەفیزۆنییەکان، بەڵام ئەمە چییە؟ بۆچی ئاوازەکەی بەو جۆرەیە؟
This is the opening of "Spring" from "The Four Seasons," by Italian composer Antonio Vivaldi. "The Four Seasons" are famous in part because they are a delight to the ear. However, even more notable is the fact that they have stories to tell. At the time of their publication in Amsterdam in 1725, they were accompanied by poems describing exactly what feature of that season Vivaldi intended to capture in musical terms. In providing specific plot content for instrumental music, Vivaldi was generations ahead of his time.
ئەمە سەرەتای ''بەهار'' ی '' چوار وەرز'' ەکەیە، لەلایەن ئاوازدانەری ئیتاڵی ئەنتۆنیۆ ڤیڤاڵدی. '''چوار وەرزەکە"" بەناوبانگن بەهۆی ئەوەی چێژبەخشن بۆ گوێ. لەگەڵ ئەوەشدا، تەنانەت دیارتر لە ڕاستیدا ئەوان چیرۆکیان هەیە بۆ گوتن. لە کاتی بڵاوبوونەوەیان لە ئەمستردام لە ١٧٢٥، بە هۆنراوەکان یاوەری دەکران کە سیماکانی ئەو وەرزەیان ڕوندەکردەوە ڤیڤاڵدی ویستی ئەوە بکات لە ڕێی زاراوەی مۆسیقاوە. بە ئامادەکردنی پارچەیەکی دیاریکراو بۆ ئامێرە میوزیکییەکان، ڤیڤاڵدی چەندین نەوە لە پێش کاتی خۆی بوو.
If one were to read the poems simultaneously to hearing the music, one would find the poetic scenes synchronizing nicely with the musical imagery. We are told that the birds welcome spring with happy song, and here they are doing exactly that. Soon, however, a thunderstorm breaks out. Not only is there musical thunder and lightning, there are also more birds, wet, frightened, and unhappy.
گەر یەکێک هۆنراوەکانی خوێندبایەوە و لەهەمان کات گوێی لە مۆسیقاکە بوایە، ئەوا دیمەنی هۆنراوەکانی تێیدا دەدۆزیەوە و هاوکات دەبوون لەگەڵ وێنای میوزیکەکە. پێمان گووتراوە کە باڵندەکان بە غەزەل خوێندن پێشوازی لە بەهار دەکەن، و لێرەش هەمان شت دەکەن. لەگەڵ ئەوەشدا، بە ، ڕەشەبایەک دەست پێدەکات. نەک تەنها گرمەی میوزیک و بروسکە هەیە، بەهەمان شێوە باڵندەی زیاتریش هەیە، تەڕ، ترساو، و خەمناک.
In "Summer," the turtle dove sings her name "tortorella" in Italian, before a hail storm flattens the fields. "Autumn" brings eager hunters dashing out in pursuit of their prey.
لە هاویندا، قومرییەک ناوی خۆی دەچڕێت بە ئیتاڵی ''tortorella''، پێش ئەوەی ڕەشەبایەکی بە تەرزە کێلگەکە تەخت بکات. ''پایز'' تامەزرۆیی ڕاوکەرەکان بۆ نێچیرەکانیان دەخاتە گوێ.
The "Winter" concerto begins with teeth chattering in the cold before one takes refuge by a crackling fire. Then it's back out into the storm where there'll be slips and falls on the ice. In these first weeks of winter, the old year is coming to a close, and so does Vivaldi's musical exploration of the seasons.
''زستان'' ــەکەش بە ددان لەرزەیەک لە سەرمادا دەست پێدەکات پێس ئەوەی بگەین بە نێڵەی ئاگرێک، دواتر دەگەڕێتەوە بۆ تۆفانەکە بۆ شوێنێک کە خلیسکان و کەوتن هەیە لەسەر سەهۆڵ. لە هەفتە سەرەتاییەکانی زستاندا، ساڵە کۆنەکە نزیک دەبیتەوە، بەهەمان شێوەش گەڕانە وەرزییەکانی ڤیڤاڵدی.
Not until the early 19th century would such expressive instrumental program music, as it was known, become popular. By then, larger, more varied ensembles were the rule with woodwinds, brass, and percussion to help tell the tale. But Vivaldi pulled it off with just one violin, strings, and a harpsichord. Unlike his contemporary Bach, Vivaldi wasn't much interested in complicated fugues. He preferred to offer readily accessible entertainment to his listeners with melodies that pop back up later in a piece to remind us of where we've been. So the first movement of the "Spring" concerto begins with a theme for spring and ends with it, too, slightly varied from when it was last heard.
هەرچەند تا سەرەتای سەدەی ١٩ ئەم پارچە میوزیکە پیشاندەرانە، وەک دەزانرێت هێند بەناوبانگ نەبوون. بەڵام دواتر، هەمەجۆرییەکی زۆر بەکارهات لەگەڵ نەی، ئامێرە فوودارەکان، و ئامێرە- لێدەرەکان بۆ ئەوەی چیرۆکەکە بگەیەنن. بەڵام ڤیڤاڵدی بە تەنها یەک ڤایۆڵین، ئامێرە تەلدارەکان، و هارپسیکۆردێک. جیاواز لە هاوسەردەمەکەی باغ، ڤیڤاڵدی زۆر حەزی لە فوگوە ئاڵوزەکان نەبوو. وای پێ باش بوو خوێندنەوەی مۆسیقاکە ئاسان بێت بۆ بیستەرانی لەگەڵ ئاوازی پۆپ کە دووبارە دەبنەوە لە پارچەیەکدا بیرمان دەخاتەوە کە لە کوێ بووین. بۆیە یەکەم پارچە کە 'بەهار'ە بە - ئاوازێک دەست پێدەکات بۆ بەهار و هەر بەوەش کۆتایی دێت، کەمێک گۆڕاوە لەوەی پێشتر بیستومانە.
It was an inspired way to attract listeners, and Vivaldi, considered one of the most electrifying violinists of the early 18th century, understood the value of attracting audiences. Such concerts might feature himself as the star violinist. Others presented the young musicians of the Pietà, a Venetian girls' school where Vivaldi was Director of Music. Most of the students were orphans. Music training was intended not only as social skills suitable for young ladies but also as potential careers for those who might fail to make good marriages.
ئەوە ڕێگەیەکی ئیلهام بەخش بوو بۆ دڵخۆشکردنی بیستەرکان، و ڤیڤاڵدی، بە یەکێک لە پڕ وەزترین ڤایۆلینستەکانی سەرەتاکانی سەدەی ١٨ دادەنرێت، لە بەهای ڕاکێشانی سەرنجی ئامادەبووان تێگەشتبوو. وەک هەندێک کۆنسێرت کە خۆی دەردەخست وەک ئەستێرەیەکی ڤایەلۆنژەن. لەوانی دیدا، میوزیسیانە گەنجەکانی پیەتا ی دەردەخست، قوتابخانەی کچانی ڤینیشن کە ڤیڤاڵدی بەڕێوبەری مۆسیقا بوو. زۆربەی خوێندکارەکان بێ دایک و باوک بوون. ڕاهێنانی مۆسیقا نەک تەنها بەهرەیەکی کۆمەڵایەتی گونجاو بوو بۆ خانمان بەڵکو پیشەیەکی شاراوەش بوو بۆ ئەوانەی کە لەوەبوو ژیانی هاوسەرگیرییەکی سەرکەوتوویان نەبێت.
Even in the composer's own time, Vivaldi's music served as diversion for all, not just for the wealthy aristocrats. 300 years later, it's an approach that still works, and Vivaldi's music still sounds like trotting horses on the move.
تەنانەت لە سەردەمی ئاوازدانەرەکەدا، مۆسیقاکانی ڤیڤاڵدی خزمەتی هەموو چینێکی دەکرد، نەک تەنها بۆ ئەرستوکراتە دەوڵەمەندەکان. ٣٠٠ ساڵ دواتر، ئەم تێگەشتنە هێشتا بەردەوامە، و مۆسیقاکەی ڤیڤاڵدی هێشتا وەک ئەسپە غاردەرەکان لە جوڵەدایە.