ڕوناکی، بریقە و خۆشی. لە بەناوبانگترین مۆسیقاکانی سەرەتاکانی سەدەی ١٨ ن. بێشومارانە پیشان دراون لە فیلم و ڕیکلامە تەلەفیزۆنییەکان، بەڵام ئەمە چییە؟ و بۆچی وایە؟ ئەمە میوزیکی سەرەتای ''بەهار'' ی '' لە "چوار وەرز'' ەکەیە، لەلایەن ئاوازدانەری ئیتاڵی ئەنتۆنیۆ ڤیڤاڵدی. '''چوار وەرزەکە"" بەناوبانگن بەهۆی ئەوەی چێژ بەخشن بۆ گوێ. لەگەڵ ئەوەشدا، لەوەش گرنگتر ئەو ڕاستیەیە کە چیرۆکێکیان پێیە بۆ گوتن. لە کاتی بڵاوبوونەوەیان لە ئەمستردام لە ١٧٢٥، بە هۆنراوەکان یاوەری دەکران کە سیماکانی ئەو وەرزەیان پەسن دەدا ڤیڤاڵدی دەیویست ئەوە بکات لە ڕێی زاراوەی مۆسیقیەوە. بە پێدانی پەیام بە ئامێرە مۆسیقییەکان، ڤیڤاڵدی چەندین نەوە لە پێش کاتی خۆی بوو. گەر یەکێک هۆنراوەکانی خوێندبایەوە و لەهەمان کات گوێی لە مۆسیقاکە بوایە، ئەوا دیمەنی هۆنراوەکانی تێیدا دەدۆزیەوە کە بو جوانی هاوکات بوون لەگەڵ دەنگی میوزیکەکە. پێمان گووتراوە کە باڵندەکان بە گۆرانی گووتن پێشوازی لە بەهار دەکەن، و لێرەش هەمان شت دەکەن. هەرچؤنێک بێت، بە ڕەشەبایەک دەست پێدەکات. تەنها گرمەی میوزیک و بروسکەی لێ نیە، بەڵکو باڵندەی زیاتری لێیە، تەڕ، ترساو، و خەمناک. لە هاویندا، قومرییەک ناوی خۆی دەچڕێت بە ئیتاڵی ''تۆرتەرێلا''، پێش ئەوەی ڕەشەبایەکی بە تەرزە کێلگەکە تەخت بکات. ''پایز'' وادەکات ڕاوکەرە تامەزرۆکان ڕابکەن بۆ ڕاوکردنی نێچیرەکانیان. ''زستان'' ــەکەش بە ددان لەرزەیەک لە سەرمادا دەست پێدەکات پێش ئەوەی بگەین بە قرچەی ئاگرێک، دواتر دەگەڕێتەوە بۆ تۆفانەکە بۆ شوێنێک کە خلیسکان و کەوتن هەیە لەسەر سەهۆڵ. لە هەفتە سەرەتاییەکانی زستاندا ساڵە پیرەکە نزیک دەبێتەوە لە کۆتایی، بەهەمان شێوەش دۆزینەوە میوزیکیەکانی ڤیڤاڵدی لەسەر وەرزەکان. تا سەرەتای سەدەی ١٩ ئەم پارچە میوزیکە پڕ ھەستانە، کە وا ناسرابوون هێندە بەناوبانگ نەبوون. بەڵام لەوکاتەدا، ئامێری جۆراو جۆر بەکارهات لەگەڵ نەی، ئامێرە فوودارەکان، و ئامێرە- لێدەرەکان بۆ ئەوەی چیرۆکەکە بگەیەنن. بەڵام ڤیڤاڵدی بە تەنها یەک ڤایۆڵین، ئامێرە تەلدارەکان، و هارپیسیکۆردێک، ئەمەی دەکرد. جیاواز لە هاوسەردەمەکەی باغ، ڤیڤاڵدی زۆر حەزی لەمیوزیکی فیوگە ئاڵوزەکان نەبوو. وای پێ باش بوو خوێندنەوەی مۆسیقاکە ئاسان بێت بۆ گوێگرانی لەگەڵ ئاوازەکان کە دواتر دەردەکەون لە پارچەیەکدا بۆ ئەوەی بیرمان بهێنێتەوە لەکوێ بووین. بۆیە یەکەم پارچە کە 'بەهار'ە بە - ئاوازێک دەست پێدەکات بۆ بەهار و هەر بەوەش کۆتایی دێت، کەمێک گۆڕاوە لەوەی پێشتر بیستومانە. ئەوە ڕێگەیەکی ئیلهام بەخش بوو بۆ دڵخۆشکردنی گوێگران، و ڤیڤاڵدی، بە یەکێک لە بەناوبانگترین کەمانچە ژەنەکانی سەرەتاکانی سەدەی ١٨ دادەنرێت، تێگەشتبوو لە بەهای ڕاکێشانی سەرنجی ئامادەبووان. کۆنسێرتی لەم شێوەیە ئەویان دەرخست وەک ئەستێرەیەکی کەمان ژەنین. لەوانی دیدا، میوزیسیانە گەنجەکانی پیەتا ی دەردەخست، قوتابخانەی کچانی ڤینیشن کە ڤیڤاڵدی بەڕێوبەری مۆسیقا بوو. زۆربەی خوێندکارەکان بێ دایک و باوک بوون. ڕاهێنانی مۆسیقا تەنها بەهرەیەکی کۆمەڵایەتی گونجاو نەبوو بۆ خانمان بەڵکو پیشەیەکی شاراوەش بوو بۆ ئەوانەی کە لەوەبوو ژیانی هاوسەرگیرییەکی سەرکەوتوویان نەبێت. تەنانەت لە سەردەمی ئاوازدانەرەکەدا، مۆسیقاکانی ڤیڤاڵدی خزمەتی هەموو چینێکی دەکرد، نەک تەنها بۆ ئەرستوکراتە دەوڵەمەندەکان. ٣٠٠ ساڵ دواتر، ئەمە ڕیبازێکە کە هێشتا بەردەوامە، و مۆسیقاکەی ڤیڤاڵدی هێشتا وەک ئەسپە غاردەرەکان لە جوڵەدایە.
Light, bright, and cheerful. It's some of the most familiar of all early 18th century music. It's been featured in uncounted films and television commercials, but what is it and why does it sound that way? This is the opening of "Spring" from "The Four Seasons," by Italian composer Antonio Vivaldi. "The Four Seasons" are famous in part because they are a delight to the ear. However, even more notable is the fact that they have stories to tell. At the time of their publication in Amsterdam in 1725, they were accompanied by poems describing exactly what feature of that season Vivaldi intended to capture in musical terms. In providing specific plot content for instrumental music, Vivaldi was generations ahead of his time. If one were to read the poems simultaneously to hearing the music, one would find the poetic scenes synchronizing nicely with the musical imagery. We are told that the birds welcome spring with happy song, and here they are doing exactly that. Soon, however, a thunderstorm breaks out. Not only is there musical thunder and lightning, there are also more birds, wet, frightened, and unhappy. In "Summer," the turtle dove sings her name "tortorella" in Italian, before a hail storm flattens the fields. "Autumn" brings eager hunters dashing out in pursuit of their prey. The "Winter" concerto begins with teeth chattering in the cold before one takes refuge by a crackling fire. Then it's back out into the storm where there'll be slips and falls on the ice. In these first weeks of winter, the old year is coming to a close, and so does Vivaldi's musical exploration of the seasons. Not until the early 19th century would such expressive instrumental program music, as it was known, become popular. By then, larger, more varied ensembles were the rule with woodwinds, brass, and percussion to help tell the tale. But Vivaldi pulled it off with just one violin, strings, and a harpsichord. Unlike his contemporary Bach, Vivaldi wasn't much interested in complicated fugues. He preferred to offer readily accessible entertainment to his listeners with melodies that pop back up later in a piece to remind us of where we've been. So the first movement of the "Spring" concerto begins with a theme for spring and ends with it, too, slightly varied from when it was last heard. It was an inspired way to attract listeners, and Vivaldi, considered one of the most electrifying violinists of the early 18th century, understood the value of attracting audiences. Such concerts might feature himself as the star violinist. Others presented the young musicians of the Pietà, a Venetian girls' school where Vivaldi was Director of Music. Most of the students were orphans. Music training was intended not only as social skills suitable for young ladies but also as potential careers for those who might fail to make good marriages. Even in the composer's own time, Vivaldi's music served as diversion for all, not just for the wealthy aristocrats. 300 years later, it's an approach that still works, and Vivaldi's music still sounds like trotting horses on the move.