من دەمەوێت چیرۆکێکی خۆشەویستیتان بۆ باس بکەم. بەڵام کۆتاییەکی خۆشی نییە. ڕۆژێک لە ڕۆژان منداڵێکی لاساری پێنج ساڵان بووم کە بڕیاریدا ببێت بە زیندەوەرزانی دەریایی. سی و چوارساڵ، ٤٠٠ئامێری هەناسەدانی ژێرئاو و دواتر یەک بڕوانامەی دکتۆرا، من هێشتا بەتەواوەتی پەیوەستم بە دەریا. دە ساڵم بەکارکردن لە کۆمەڵی ماسییەکان بەسەربرد لە کاریبیان، ژماردنی ماسی، چاوپێکەوتنی ماسیگرەکان، دووبارە نەخشاندنی ئامێری ماسیگرتن و پێشخستنی سیاسی. من هاوکاربووم لەزانینی ئەوەی بەرێوبردنی بەردەوام دەکرێت چۆن بێت بۆ ئەو شوێنانەی ئاسایشی خۆراک، کار و کلتورەکان هەموویان پشت بە دەریا دەبەستن. لە نێوەندی هەموو ئەوانەوە، من کەوتمە خۆشەویستیەوە. لەگەڵ ماسییەک. زیاد لە ٥٠٠ جۆری ماسی دەریایی لەسەر مەرجانەکانی دەریای کاریبی دەژین، بەڵام ئەوەی کە ناتوانم لە مێشکم دەری بکەم ماسی توتیە. کە لە تەواوی جیهان لەسەر دەمارە مەرجانیەکان دەژین، ١٠٠ جۆریان هەیە، ئەوان بەدرێژی مەترێک دەتوانن گەشە بکەن و بەکێشی زیاد لە ٢٠ کیلۆگرام، بەڵام ئەمە شتێکی بێزارکەرە. دەمەوێت پێنج شتی ناوازەتان پێ بڵێم دەربارەی ئەو ماسیانە. یەکەم، ئەوان دەمێکی وەک دەنووکی تووتیان هەیە، تەواو بەهێزە بۆ گازگرتن لە مەرجانەکان، هەرچەندە ئەوان لەدوای قەوزەن. ئەوان گیابڕی دەمارەکانی دەریاکەن. ئەمە کلیلێکە، چونکە زۆر دەمارەکانی دەریایی لەگەڵ قەوزە زیاد لە پێویست گەشەدەکەن بەهۆی پیسبوونی پێکهاتەی خۆراک بە ئاوی ئاوەڕۆ و پەیین کەوا لە زەوییەکە دەردەچێت. و لەوێ بەپێی پێویست هیچ گیاخۆرێکی وەک ماسی تووتی نییە لەسەر دەمارەکانی دەریا بۆ ئەوەی هەمووی لەژێرەوە ببڕێت. باشە، دووەم شتی سەرسوڕهێنەر. دوای ئەوهەموو خواردنە، ئەوان پیساییەکی لمی سپی جوان دەکەن. ماسییەکی توتی تاک دەتوانێت زیاد لە ٣٨٠ کیلۆگرام دروست بکات لەو هاڕاوە مەرجانییە لە هەرساڵێک. هەندێک جار،کە دەچمە ژێر دەریا، لە چاویلکەکەمەوە دەڕوانم شوێنەواری پیساییە سپییەکەی ماسی تووتی دەبینم. بۆیە جاری داهاتوو کاتێ لەسەر ئەو لمە سپییەی سەرکەناری خولگەیی دەسوڕییتەوە، ڕەنگە پێوستە سوپاسی ئەم ماسیە بکەیت. (پێکەنین) سێیەم، ئەوان شێوازی زۆریان هەیە. فرەڕەنگ و هێڵدار، شینی سەوزباو، ئەرخەوانی سوور، زەرد، پرتەقاڵی، خاڵدار، ماسی توتی بەشێکی مەزنە وادەکات دەماری مەرجانی ڕەنگاوڕەنگ بن. وەک کەسایەتییە بەناوبانگەکان، بەدرێژایی ژیانیان چەندین جۆری ستایل دەگۆڕن. دەرکەوتنی لاویەتی، دواتر تەمەنی مامناوەندی، و کۆتا دەرکەوتن. چوارەم، لەگەڵ کۆتا گۆڕانکاری ڕەگەزیشیان دەگۆڕێت لە مێیەوە بۆ نێر، ناودەبرێت بە زنجیرەی نێرەموک. ئەم کۆمەڵە گەورەیە لەنێرەکان دواتر لەناوچەی مێینەکان کۆدەبنەوە بۆ گەراکردن. ئارەزووی ڕەگەزی تر و تاک هاوسەریەتی بەدڵنیاییەوە شتێکی ئاسایی نیە، و ماسی توتی نمونەیە بۆ هەندێک جوانی لە بەرنامەڕێژی پەیوەندی زاوزێی جۆراوجۆر. پێنجەم، و سەرسوڕهێنەرتریان، کاتێک ماسی توتی کۆ دەبنەوە لەنێو دەمارە بێدەنگەکان لە شەودا، ئەوان بڵقێکی لینج لە لیکەڕژێنەکانی سەریانەوە دەردەدەن کەوا تەواوی لەشیان دەپێچێت. ئەمە بۆنیان دەشارێتەوە لە دڕندەکان و دەیانپارێزێت لە مشەخۆرەکان، بۆ ئەوەی بەسەلامەتی بخەون. ئەمە چەند جوانە؟ (پێکەنین) بۆیە ئەمە دانپێدانانی خۆشەویستی منە بۆ ماسی توتی بۆ هەموو جوانییەکانیان، خواردنی قەوزە، پیسایی لم، گۆڕینی ڕەگەز. (پێکەنین) بەڵام لەگەڵ ئەم خۆشەویستییە خەم دێت. ئێستا ئەم گروپانە و ماسیە سورەکان زیاد لە پێویست ڕاو دەکرێن، ماسیگرەکان ماسی توتی بە ئامانج دەگرن. ڕمەکانی ماسیگرتن جۆرە گەورەکان بە ئامانج دەگرن، ماسی شینی نیوەشەو و ماسی توتی پەلکەڕەنگینە ئێستا زۆر دەگمەنن، و تۆڕ و تەڵەکان بچوکترین جۆریان ڕاودەکەن. وەک زیندەوەرزانی دەریا و کەسێک، دەتوانم پێتان بڵێم، ماسی ئەوەندە زۆر نییە لە دەریادا. (پێکەنین) و من ماڵەکەیانم خۆشدەوێت کە دەمارە مەرجانیەکانن، کە جاران وەک کلتوری کاریبی چالاک بوو، ڕەنگاوڕەنگ بوو وەک تەلارسازی، و بەجموجۆڵ بوو هەروەک کەرنەڤاڵ. بەهۆی گۆڕانی کەش و هەوا، زیاد لە پێویست ڕاوکردنی ماسی و پیسبوون، ڕەنگە دەمارە مەرجانیەکان لە ماوەی ٣٠ ساڵ نەمێنن. تەواوی سیستەمێکی ژینگەیی بسڕێتەوە. ئەمە وێرانکەرە، چونکە سەدان ملیۆن خەڵک لەسەرانسەری جیهان پشت بە دەمارە دەریاییەکان دەبەستن بۆ خۆراک و داهاتیان. بە باشی بیری لێبکەوە. کەمێک لە هەواڵی باش ئەوەیە شوێنەکانی وەک بڵیز، بەربودا و بۆنیر ئەم ماسیە توتیە تایبەتانە دەپارێزن. هەروەها، شوێنی زیاتر و زیاتر ناوچەی پارێزراو دادەمەزرێنن کە بەتەواوی سیستەمی ژینگەییەکە دەپارێزێت. ئەمانە هەوڵی گرنگن، بەڵام ئەمە بەس نیە. لەم کاتەدا کە من لێرە وەستاوم، تەنها سەدا ٢.٢ ی زەریاکان پارێزراون. لەهەمان کاتدا، سەدا ٩٠ ی ماسیە گەورەکان، و سەدا ٨٠ ی مەرجانەکانی سەر دەمارەکانی دەریایی کاریبی، بە تەواوی لەناوچوون. ئێمە لە ناوەندی شەشەم لەناوچونی بەکۆمەڵین. و ئێمە، مرۆڤەکان، هۆکاری ئەم لە ناوچونەین. و هەر ئێمە چارەسەرەکەشیمان لایە. چاککردنی گۆڕانی کەش و هەوا و وەستانی زیادەڕۆی لە ڕاوکردنی ماسی، پاراستنی زەریاکان و وەستانی پیسکردنی خاکەکان. بەڵام ئەمانە پڕۆژەی گەورەن گۆڕانکاری سیستەمی پێویستە و ئێمە بەڕاستی ئەو کاتەمان نییە تا لە دەستی بدەین. هەریەکەمان دەتوانین بەژداربین، بە دەنگدانمان، دەنگەکانمان، هەڵبژاردنی خواردنەکانمان، تواناکانمان و دۆلارەکانمان. پێویستە هەوڵ بخەینەگەڕ بۆ چاککردنی هەڵسوکەوتی کۆمپانیاکان و سیاسەتەکانی حکومەتەکان. پێویستە شارستانیەت بگۆڕین. بنیادنانی کۆمەڵگەیەک لەدەوری چارەسەریی گرنگترین شتە. من هەرگیز کۆڵ نادەم کاردەکەم بۆ پاراستن و گەڕاندنەوەی ئەم هەسارە قەشەنگە. ھەر بەشێک لە ژینگە کە دەیپارێزین، یەک لە دەی لەگەرمبوون کەمدەکاتەوە، بەڕاستی کێشەیە. بەسوپاسەوە، من ھیوا پاڵنەرم نیە، بەڵکو ئارەزووم بۆ بەسوود بوون پاڵنەرمە. چونکە من نازانم چۆن وتارێکی ڕاستگۆیانە پێشکەش بکەم دەربارەی خۆشەویستەکەم ماسی توتی و دەمارە مەرجانیەکان کە کۆتاییەکی خۆشی هەبێت. سوپاس. (چەپڵە لێدان)
I want to tell you a love story. But it doesn't have a happy ending. Once upon a time, I was a stubborn five-year-old who decided to become a marine biologist. Thirty-four years, 400 scuba dives and one PhD later, I'm still completely enamored with the ocean. I spent a decade working with fishing communities in the Caribbean, counting fish, interviewing fishermen, redesigning fishing gear and developing policy. I've been helping to figure out what sustainable management can look like for places where food security, jobs and cultures all depend on the sea. In the midst of all this, I fell in love. With a fish. There are over 500 fish species that live on Caribbean reefs, but the ones I just can't get out of my head are parrotfish. Parrotfish live on coral reefs all over the world, there are 100 species, they can grow well over a meter long and weigh over 20 kilograms, but that's the boring stuff. I want to tell you five incredible things about these fish. First, they have a mouth like a parrot's beak, which is strong enough to bite coral, although mostly they're after algae. They are the lawn mowers of the reef. This is key, because many reefs are overgrown with algae due to nutrient pollution from sewage and fertilizer that runs off of land. And there just aren't enough herbivores like parrotfish left out on the reefs to mow it all down. OK, second amazing thing. After all that eating, they poop fine white sand. A single parrotfish can produce over 380 kilograms of this pulverized coral each year. Sometimes, when scuba diving, I would look up from my clipboard and just see contrails of parrotfish poop raining down. So next time you're lounging on a tropical white-sand beach, maybe thank of parrotfish. (Laughter) Third, they have so much style. Mottled and striped, teal, magenta, yellow, orange, polka-dotted, parrotfish are a big part of what makes coral reefs so colorful. Plus, in true diva style, they have multiple wardrobe changes throughout their life. A juvenile outfit, an intermediate getup, and a terminal look. Fourth, with this last wardrobe change comes a sex change from female to male, termed sequential hermaphroditism. These large males then gather harems of females to spawn. Heterosexual monogamy is certainly not nature's status quo. And parrotfish exemplify some of the beauty of diverse reproductive strategies. Fifth, and the most incredible, sometimes when parrotfish cozy up into a nook in the reef at night, they secrete a mucus bubble from a gland in their head that envelops their entire body. This masks their scent from predators and protects them from parasites, so they can sleep soundly. I mean, how cool is this? (Laughter) So this is a confession of my love for parrotfish in all their flamboyant, algae-eating, sand-pooping, sex-changing glory. (Laughter) But with this love comes heartache. Now that groupers and snappers are woefully overfished, fishermen are targeting parrotfish. Spearfishing took out the large species, midnight blue and rainbow parrotfish are now exceedingly rare, and nets and traps are scooping up the smaller species. As both a marine biologist and a single person, I can tell you, there aren't that many fish in the sea. (Laughter) And then, there's my love for their home, the coral reef, which was once as vibrant as Caribbean cultures, as colorful as the architecture, and as bustling as carnival. Because of climate change, on top of overfishing and pollution, coral reefs may be gone within 30 years. An entire ecosystem erased. This is devastating, because hundreds of millions of people around the world depend on reefs for their nutrition and income. Let that sink in. A little bit of good news is that places like Belize, Barbuda and Bonaire are protecting these VIPs -- Very Important Parrotfish. Also, more and more places are establishing protected areas that protect the entire ecosystem. These are critical efforts, but it's not enough. As I stand here today, only 2.2 percent of the ocean is protected. Meanwhile, 90 percent of the large fish, and 80 percent of the coral on Caribbean reefs, is already gone. We're in the midst of the sixth mass extinction. And we, humans, are causing it. We also have the solutions. Reverse climate change and overfishing, protect half the ocean and stop pollution running from land. But these are massive undertakings requiring systemic changes, and we're really taking our sweet time getting around to it. Each of us can contribute, though. With our votes, our voices, our food choices, our skills and our dollars. We must overhaul both corporate practices and government policies. We must transform culture. Building community around solutions is the most important thing. I am never going to give up working to protect and restore this magnificent planet. Every bit of habitat we preserve, every tenth of a degree of warming we prevent, really does matter. Thankfully, I'm not motivated by hope, but rather a desire to be useful. Because I don't know how to give an honest talk about my beloved parrotfish and coral reefs that has a happy ending. Thank you. (Applause)