It was just an ordinary Saturday. My dad was outside mowing the lawn, my mom was upstairs folding laundry, my sister was in her room doing homework and I was in the basement playing video games. And as I came upstairs to get something to drink, I looked out the window and realized that there was something that I was supposed to be doing, and this is what I saw.
ڕۆژێکی شەممەی ئاسایی بوو. باوکم لە دەرەوە بوو چیمەنەکەی دەبڕی، دایکم لە سەرەوە بوو جلە شۆردراوەکەنی قەی دەکرد، خوشکەکەم لە ژوورەکەی خۆی بوو ئەرکی قوتابخانەی بەجێدەهێنا و منیش لە ژێرزەمینەکە بووم یاری ڤیدیۆم دەکرد. و کە هاتمە سەرەوە شتێک بەرم بیخۆمەوە، لە پەنجەرەکەوە سەیری دەرەوەم کرد و بۆک دەرکەوت شتێک هەیە کە دەبێ بیکەم و ئەم شتەم بینی.
No, this wasn't my family's dinner on fire. This was my science project. Flames were pouring out, smoke was in the air and it looked like our wooden deck was about to catch fire. I immediately started yelling. My mom was freaking out, my dad ran around to put out the fire and of course my sister started recording a Snapchat video.
نەخێر، ئەمە نانی ئێوارەمان نەبوو لەسەر ئاگر. ئەوە پرۆژەی وانەی زانستم بوو. ئاگری لێئەهاتە دەرەوە، دووکەڵ بڵاوبۆوە و لەوە دەچوو خەریکبێ هەیوانە تەختەکەمان ئاگری تێبەربێت. یەکسەر دەستم کرد بە هاوارکردن. دایکم زۆر ترسا، باوکم ڕایکرد ئاگرەکە بکوژێنێتەوە و بێگوومان خوشکەکەشم دەستی کرد بە تۆمارکردکنی ڤیدیۆیەکی سناپچات.
(Laughter)
(پێکەنین)
This was just the beginning of my team's science project. My team is composed of me and three other students who are here in the audience today. We competed in FIRST LEGO League which is an international LEGO robotics competition for kids, and in addition to a robotics game, we also worked on a separate science project, and this was the project that we were working on.
ئەمە دەستپێکی پرۆژە زانستییەکەی تیمەکەم بوو. تیمەکەم پێکهاتووە لە خۆم و سێ خوێندکاری تر کە ئەمڕۆ لێرەن لەناو ئامادەبووەکاندا. بەشداریمان کرد لە یەکەمین پێشبڕکێی لیگۆدا کە پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی ڕۆبۆتی لیگۆیە بۆ مناڵان، و لەگەڵ یارییە ڕۆبۆتییەکانیشدا، کارمان لەسەر پرۆژەیەکی زانستی تریش کرد، و ئەمەش پرۆژەکە بوو کە کارمان لەسەر ئەکرد.
So the idea for this project all started when a few months earlier, a couple of my teammates took a trip to Central America and saw beaches littered with Styrofoam, or expanded polystyrene foam. And when they came back and told us about it, we really started thinking about the ways in which we see Styrofoam every day. Get a new flat-screen TV? You end up with a block of Styrofoam bigger than the TV itself. Drink a cup of coffee? Well, those Styrofoam coffee cups are sure going to add up. And where do all these items go after their one-time use? Since there aren't any good existing solutions for used Styrofoam, almost all of them end up right in the landfill, or the oceans and beaches, taking over 500 years to degrade. And in fact, every year, the US alone produces over two billion pounds of Styrofoam, filling up a staggering 25 percent of landfills.
هەموو بیرۆکەی ئەم پرۆژەیە کاتێک دەستیپێکرد کە چەند مانگێک پێشتر، دوو هاوتیمم گەشتێکیان کرد بۆئەمریکای ناوەڕاست و بینیان کەنار ئاوەکان پڕە لە تەپەدۆر، یان کە پێی دەوترێ کەفی پۆلیستیرین. کە گەڕاشنەوە و باسیان کرد بۆمان، دەستمان کرد بە بیرکردنەوە لەوەی ڕۆژانە تەپەدۆر لە چیا ئەبینین. تەلەفزیۆنێکی فلاتی نوێ ئەکڕیت؟ تەلەفزیۆنێک بۆ یەتەوە، بە چەند پارچیەک تەپەدۆری لەخۆی گەورەتر گیراوە. کوپێک قاوە ئەخۆیتەوە؟ لەوێشدا دیسان ئەو پەرداخە تەپەدۆرانە بەکاردێت. و ئەی ئەم کەل و پەلانە دوای یەک جار بەکارهێنانیان چییان لێدێت؟ لەبەر ئەوەی هیچ چارەسەرێکی باش بوونی نییە بۆ تەپەدۆرە بەکارهاتووەکان، زۆربەی زۆریان ئەکەونە حاوییەکانەوە، یان زەریاکان و کەنار ئاوەکان، نزیکەی ٥٠٠ ساڵیشیان ئەوێ بۆ شیبوونەوە. ڕاستییەکەشی، ساڵانە، بەتەنیا ئەمریکا زیاتر لە دوو ملیار پاوەند تەپەدۆر بەرهەم دەهێنێت، نزیکەی لەسەدا ۲٥ حاوییەکان دەگرێت.
So why do we have these ghost accumulations of Styrofoam waste? Why can't we just recycle them like many plastics? Well, simply put, recycled polystyrene is too expensive and potentially contaminated, so there is very little market demand for Styrofoam that has to be recycled. And as a result, Styrofoam is considered a nonrenewable material, because it is neither feasible nor viable to recycle polystyrene. And in fact, many cities across the US have even passed ordinances that simply ban the production of many products containing polystyrene, which includes disposable utensils, packing peanuts, takeout containers and even plastic beach toys, all products that are very useful in today's society. And now France has become the first country to completely ban all plastic utensils, cups and plates.
کەواتە بۆچی ئەم هەموو کۆبوونەوەیەی پاشماوی تەپەدۆرمان هەیە؟ بۆچی ناتوانین وەک پلاستیکی تر دووبارە بەکاریبێنین؟ ڕاست و ڕەوان بوترێت، ریسایکلینگی پۆلیئیسترین زۆر گرانە و ئەگەری زۆرە پیسبووبێت، کەواتە داواکارییەکی کەم هەیە لەسەر تەپەدۆرەکانی ریسایکڵ کراونەتەوە. دەرئەنجامی ئەوەش تەپەدۆر بە ماددەیەک دادەنرێت کە نوێناکرێتەوە، چوونکە ریسایکل کردنی پۆلیئیسترین نە دەتوانرێت بکرێت و نە شیاویشە بۆ ئەوە. ڕاستییەکەشی، لە زۆر شاری ویلایەتە یەکگرتووەکاندا یاسا دەرچووە بۆ قەدەغەکردنی درووستکردنی ئەو بەرهەمانەی پۆلیئیسترینیان تیایە، کەوچک و چەتاڵی سەفەری، هەڵگرتنی عەلیبابا، شتی ناو بارهەڵگرەکان و تەنانەت یاری پلاستیکی سەر کەنارئاوەکانیش، هەموو بەرهەمەکانی لە کۆمەڵگای ئەمڕۆیا زۆر سودبەخشن. ئێستاش فەڕەنسا بووە بە یەکەم وڵات بە تەواوەتی هەموو کەوچک و چەتاڵێکی پلاستیکی، قاپ و کوپی پلاستیکی قەدەغە بکات.
But what if we could keep using Styrofoam and keep benefiting from its cheap, lightweight, insulating and excellent packing ability, while not having to suffer from the repercussions of having to dispose of it? What if we could turn it into something else that's actually useful? What if we could make the impossible possible?
بەڵام ئەی ئەگەر بتوانین بەردەوام بین لە بەکارهێنانی تەپەدۆر و هەر سوود ببینین لە هەرزانی، سوکی، نەگەیەنەری و توانا هەڵگرتنە بێوێنەکەی، لەهەمان کاتدا بە زیان نەشکێتەوە بەسەرمان کە ناچار ئەبین فڕێی بەین؟ ئەی ئەگەر بتوانین بیکەین بە شتێکی تر سوودبەخش بێت؟ ئەی ئەگەر بتوانین مەحاڵ بێنینە دی؟
My team hypothesized that we could use the carbon that's already in Styrofoam to create activated carbon, which is used in almost every water filter today. And activated carbon works by using very small micropores to filter out contaminants from water or even air.
تیمەکەم گریمانەیەکیان دانا بتوانین کاربۆنەکەی تەپەدۆر بەکاربێنین بۆ درووستکردنی کاربۆنی چالاک کراو، کە ئەمڕۆ لە هەموو فیلتەرێکی ئاودا بەکاردێت. و کاربۆنی چالاک کراو کوونی مایکرۆسکۆپی زۆر پچووک بەکاردێنێت بۆ پاڵاوتنی پیسی لە ئاو و تەنانەت هەواش.
So we started out by doing a variety of heating tests, and unfortunately, we had many failures. Literally, nothing worked. Besides my dad's grill catching on fire, most of our samples vaporized into nothing, or exploded inside expensive furnaces, leaving a horribly sticky mess. In fact, we were so saddened by our failures that we almost gave up.
بە ئەنجامدانی چەند تاقیکردنەوەیەکی گەرمکردنی هەمەجۆر دەستمان پێکرد، و بەداخەو لە زۆر شتدا شکستمان هێنا. ئەتوانی بڵێی، هیچ سەرینەگرت. جگە لە گڕگرتنی مقەڵییەکەی باوکم، زۆربەی نموونەکانمان بوون بە هەڵم بە هیچ یان لە ناو کورەی گرانبەهایا ئەتەقینەوە، ماددەیەکی لینجیان بەجێدەهێشت. ڕاستییەکەی، شکستەکانمان ئەوەندە دڵتەنگی کردین خەریکبوو کۆڵبەین.
So why did we keep trying when all the adults said it was impossible? Well, maybe it's because we're kids. We don't know any better. But the truth is, we kept trying because we thought it was still possible. We knew that if we were successful, we would be helping the environment and making the world a better place. So we kept trying and failing and trying and failing. We were so ready to give up.
کەواتە بۆچی بەردەوام بوین لە هەوڵدان لەکاتێکدا گەورەکان دەیانوت ئەو کارە مەحاڵە؟ لەوانەیە هی ئەوەبێت کە مناڵین. لەوە باشترمان نەزانیبێت بەڵام ڕاستییەکەی، بەردەوام بووین لە هەوڵدان، چونکە وامان دەزانی کە هەر پێمان دەکرێت. دەمانزانی ئەگەر سەرکەوتوو بین، یارمەتی ژینگە ئەیەین و جیهان ئەکەین بە شوێنێکی باشتر. بۆیە بەردەوام بووین لە هەوڵدان و شکستمان دەهێنا و هەوڵمان دەدایەوە و دووبارە شکستمان دەهێنا. ئەوەنەمان نەمابوو کۆڵبەین.
But then it happened. With the right temperatures, times and chemicals, we finally got that successful test result showing us that we had created activated carbon from Styrofoam waste. And at that moment, the thing that had been impossible all of a sudden wasn't. It showed us that although we had many failures at the beginning, we were able to persevere through them to get the test results that we wanted. And moreover, not only were we able to create activated carbon for purifying water, but we were also able to reduce Styrofoam waste, solving two global problems with just one solution.
بەڵام ئینجا ڕوویدا. بە پلەی گەرمی و کات و ماددە دروستەکان، دواجار توانیمان ئەو تاقیکردنەوە سەرکەوتووە بکەین کە نیشانی داین دەتوانین کاربۆنی چالاک کراو لە پاشماوەی تەپەدۆرەوە بەرهەم بهێنین. لەو ساتەدا هەموو ئەو شتانەی لەوە دەچوو مەحاڵبن لەپڕ وا نەمان. نیشانی داین هەرچەندە سەرەتا چەند جارێ شکستمان هێنا، توانیمان بەردەوام بین و ئەو ئەنجامە بەدیبێنین کە دەمانویست. لەوەش زیاتر نەک هەر توانیمان کاربۆنی چالاک کراو دروست بکەین بۆ پاککردنەوەی ئاو، بەڵکو توانیمان پاشماوەی تەپەدۆریش کەمبکەینەوە، بە یەک چارەسەر بەرەنگاری دوو کێشەی جیهانی بووینەوە.
So from then on, we were inspired to take our project further, performing more tests to make it more effective and testing it in real world situations. We then proceeded to receive funding from the NSTA's eCYBERMISSION STEM-in-Action program sponsored by the US Army, as well as FIRST Global Innovation Awards sponsored by XPRIZE. And we were also honored with the Scientific American Innovator Award from Google Science Fair. And using these funds, we plan to file a full patent on our process and to continue to work on our project.
بۆیە لەوەوە ئیلهاممان بۆهات پرۆژەکەمان زیاتر بەرین، ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی زیاتر بۆ ئەوەی کارا تری بکەین و لە بارودۆخەکانی جیهانی ڕاستەقینەدا تاقی بکەینەوە. ئینجا چوینە پێشەوە بۆ وەرگرتنی پارە لە پرۆگرامی ئی سایبەرمیشنی ڕێکخراوی مامۆستایانی زانستی نەتەوەیی کە لەلایەن سوپای ئەمریکاوە سپۆنسەر کراوە، هەروەیا یەکەم خەڵاتەکانی داهێنانەکانی جیهان کە لەلایەن ئێکس پرایزەوە سپۆنسەر کراو. هەروەها ڕێزیشمان لێنرا بە خەڵاتی داهێنەری زانستی ئەمریکا لەلایەن کۆڕبەندی ئابووری گوگڵەوە. بە بەکارهێنانی ئەم پارانە، بەنیازین داهێنان نامەیەک بنوسینەوە لەسەر پرۆسەکەمان و بەردەوام بین لە کارکردن لەسەر پرۆژەکەمان.
So yes, although we started with catching my dad's grill on fire and failing so many times that we almost quit, it was well worth it when we look back at it now. We took a problem that many people said was impossible and we made it possible, and we persevered when it looked like nothing that we did would work. We learned that you can't have success without a little, or a lot, of failure.
کەواتە بەڵێ دەستپێکردنەکەمان، بە ئاگر بەردان بوو لە مقەڵییەکەی باوکم و چەند جارێک شکست هێنان کە خەریکبوو وازبێنین، ئێستا کە سەیری ئەکەینەوە دەبینین تەواو شایەنی بووە. کارمان لەسەر کێشەیەک کرد کە زۆر کەس دەیانوت مەحاڵە و توانیمان چارەسەری بکەین، و بەردەوام بووین لە کاتێکدا لەوە دەچوو هیچ کام لەوانەی دەیکەین سەرناگرێت. بۆمان دەرکەوت کە ناتوانی سەرکەوتوو بیت بێ کەمێک، یان زۆرێک شکستهێنان.
So in the future, don't be afraid if your grill goes up in flames, because you never know when your idea might just catch fire.
بۆیە لە داهاتودا مەترسن ئەگەر مقەڵییەکەتان ئاگری تێبەربوو، چوونکە قەت نازانیت کەی بیرۆکەکەت ئەگاتە ئامانج.
Thank you.
زۆر سوپاس.
(Applause)
(چەپڵەلێدان)