My seven-year-old grandson sleeps just down the hall from me, and he wakes up a lot of mornings and he says, "You know, this could be the best day ever." And other times, in the middle of the night, he calls out in a tremulous voice, "Nana, will you ever get sick and die?"
کوڕەزا حەوت ساڵانەکەم لە هۆڵەکەیا لە خوار خۆمەوە ئەخەوێت، و زۆر بەیانی هەڵئەسێت، و پێم ئەڵێت، "ئەزانیت، ئەکرێت ئەمە خۆشترین ڕۆژ بێت." هەندێک جاری تریش بە نیوە شەو، بە دەنگێکی بەرز بانگم ئەکات، "نەنە، تۆ نەخۆش ئەکەویت و بمریت؟"
I think this pretty much says it for me and most of the people I know, that we're a mixed grill of happy anticipation and dread. So I sat down a few days before my 61st birthday, and I decided to compile a list of everything I know for sure. There's so little truth in the popular culture, and it's good to be sure of a few things.
پێموابێت ئەمە زۆر شت ئەڵێت بۆ خۆم و زۆرێک لەوانەی ئەیانناسم، کە ئێمە تێکەڵەیەکی چاوەڕێکردنین بە دڵخۆشییەوە لەگەڵ بە ترسەوە. بۆیە چەند ڕۆژێک پێش ٦١ەمین ساڵیادی لەدایکبوونم دانیشتم، و بڕیارم یا لیستێک درووستکەم لە هەموو ئەو شتانەی بەدڵنیاییەوە ئەیانزانم. ڕاستییەکی زۆر کەم هەیە لە کلتوری خوازراودا، و شتێکی باشە لە چەند شتێکی کەم دڵنیابیت.
For instance, I am no longer 47, although this is the age I feel, and the age I like to think of myself as being. My friend Paul used to say in his late 70s that he felt like a young man with something really wrong with him.
بۆ نموونە، من چیتر ٤٧ ساڵ نیم، هەرچەنە ئەمە تەمەنەکەیە کە هەست ئەکەم تیای بم و هەست ئەکەم تەمەنم ئەوەنە بێت. پۆڵی هاوڕێم لە کۆتاییەکانی ٧٠کانی تەمەنیا ئەیوت هەست ئەکات پیاوێکی گەنج بێت کە شتێکی هەبێت کێشە بێت.
(Laughter)
(پێکەنین)
Our true person is outside of time and space, but looking at the paperwork, I can, in fact, see that I was born in 1954. My inside self is outside of time and space. It doesn't have an age. I'm every age I've ever been, and so are you, although I can't help mentioning as an aside that it might have been helpful if I hadn't followed the skin care rules of the '60s, which involved getting as much sun as possible while slathered in baby oil and basking in the glow of a tinfoil reflector shield.
کەسە ڕاستەقینەکەی ناخمان لە دەرەوەی کات و بۆشاییە، بەڵام بە سەیرکردنی کاغەزەکان، ڕاستییەکەی ئەتوانم ببینم کە ساڵی ١٩٥٤ لەدایک بووم. خودەکەی ناخم لە دەرەوەی کات و بۆشاییە. هیچ تەمەنێکی نییە. من هەموو تەمەنێکم کە تیایا بووم و ئێوەش بەهەمان شێوە، هەرچەنە بەدەست خۆم نییە و ئەبێ باسیکەم کە لەلاوە لەوانەیە یارمەتیدەر بووایە ئەگەر ئەوەنە زۆر پەیڕەوی بایەخدان بە پێستی ٦٠ەکانی تەمەن، ئەویش ئەوەبوو چەندێک ئەکرێت خۆر لێتبات لەکاتێکا خۆت داپۆشیت بە ڕۆنی مناڵان و خۆشت بخەیتە ناو کاغەزێکی ئەلەمنیۆنی شەوقدەرەوە.
(Laughter)
(پێکەنین)
It was so liberating, though, to face the truth that I was no longer in the last throes of middle age, that I decided to write down every single true thing I know. People feel really doomed and overwhelmed these days, and they keep asking me what's true. So I hope that my list of things I'm almost positive about might offer some basic operating instructions to anyone who is feeling really overwhelmed or beleaguered.
زۆر ئازادی پێبەخش بوو، ڕووبەڕووی ڕاستییەکە ببمەوە کە چیتر لە دوایین ساتە ناخۆشەکانی تەمەنی ناوەڕاستدا نیم، کە بڕیارم یا هەموو شتێکی ڕاست بنووسمەوە کە ئەیزانم. ئەم ماوەیە خەڵک بەڕاستی زۆر ڕەشبینن و هەست بە ناخۆشی ئەکەن، و بەردەوام لێم ئەپرسن چی ڕاستە. بۆیە هیوادارم لیستی شتەکانم کە ئەرێنیم لەبارەیانەوە هەندێک ڕێنمایی کارکردنی بنچینەیی بخاتە ڕوو بۆ هەر کەسێک کە هەست بکات نووقم بووە یان لەژێر فشاردایە.
Number one: the first and truest thing is that all truth is a paradox. Life is both a precious, unfathomably beautiful gift, and it's impossible here, on the incarnational side of things. It's been a very bad match for those of us who were born extremely sensitive. It's so hard and weird that we sometimes wonder if we're being punked. It's filled simultaneously with heartbreaking sweetness and beauty, desperate poverty, floods and babies and acne and Mozart, all swirled together. I don't think it's an ideal system.
ژمارە یەک: یەکەمین و ڕاستترین شت ئەوەیە کە هەموو ڕاستییەک نەگونجانە. ژیان هەردووکێتی، دیارییەکی هەتا بڵێی جوان و بەنرخە، و لە لا جەستەییەکەی شتەکانیش بوون لێرە مەحاڵە. پێکەوەگونجانێکی زۆر خراپە بۆ ئەوانەمان کە وەک کەسانێکی زۆر هەستیار لەدایک بووین. زۆر قورس و سەیرە کە هەندێک جار بیر ئەکەینەوە لەوانەیە پێمان ڕابوێرن. پێکەوە پڕکراوە لە شیرینییەکی جەرگبڕ و جوانی، هەژارییەکی بێچارانە، لافاوەکان، و مناڵەکان و زیپکە و مۆزارت، هەمووی پێکەوە تێکەڵکراوە. پێموانییە سیستمێکی نموونەیی بێت.
(Laughter)
(پێکەنین)
Number two: almost everything will work again if you unplug it for a few minutes --
ژمارە دوو: زۆربەی زۆری شتەکان دووبارە ئەکەونەوە کار ئەگەر بۆ چەند خولەکێک پلاکەکەی لێکەیتەوە --
(Laughter)
(پێکەنین)
(Applause)
(چەپڵەلێدان)
including you.
بە ئێوەشەوە.
Three: there is almost nothing outside of you that will help in any kind of lasting way, unless you're waiting for an organ. You can't buy, achieve or date serenity and peace of mind. This is the most horrible truth, and I so resent it. But it's an inside job, and we can't arrange peace or lasting improvement for the people we love most in the world. They have to find their own ways, their own answers. You can't run alongside your grown children with sunscreen and ChapStick on their hero's journey. You have to release them. It's disrespectful not to. And if it's someone else's problem, you probably don't have the answer, anyway.
سێیەم: هیچ شتێک نییە لە دەرەوەی خۆت کە بە هەر جۆرێکی هەمیشەیی بتوانێ یارمەتیت بات، مەگەر خۆت چاوەڕێی ئەندامێک بکەیت. ناتوانیت ئاشتی و هێمنی مێشک بکڕیت، بەدەستبێنیت یان ڕێکخەیت. ئەمە ناخۆشترین ڕاستییە، و زۆریشم ڕق لێیە. بەڵام کارێکی ناوەکییە، و ناتوانین ئاشتی یان باشتربوونی بەردەوام ڕێکخەین بۆ ئەو کەسانەی کە زۆرمان خۆش ئەوێن لە جیهانا. پێویستە ڕێگەی خۆیان بدۆزنەوە، وەڵامەکانی خۆیان. ناتوانیت بە تەنیشتی مناڵە پێگەشتووەکانتەوە ڕاکەیت بە دژەخۆر و لێو تەڕکەر لە گەشتی بوون بە پاڵەوانیان. پێویستە ئازادیان بکەیت. بێڕێزیکردنە ئەگەر نەیکەیت. و ئەگەر کێشەی کەسێکی تر بێت، هەرچۆنێک بێت لەوانەیە وەڵامەکەت پێنەبێت.
(Laughter)
(پێکەنین)
Our help is usually not very helpful. Our help is often toxic. And help is the sunny side of control. Stop helping so much. Don't get your help and goodness all over everybody.
زۆربەی کات یارمەتییەکەمان زۆر یارمەتیدەر نییە. یارمەتییەکەمان زیاتر ژەهراوییە. و یارمەتیدانیش لایەنە خۆرهەتاوەکەی کۆنترۆڵکردنە. بەس ئەوەنە یارمەتی خەڵکبە. چاکی و ئامادەبوونت بۆ یارمەتیدان بە هەموو لەشتەوە دەرمەخە.
(Laughter)
(پێکەنین)
(Applause)
(چەپڵەلێدان)
This brings us to number four: everyone is screwed up, broken, clingy and scared, even the people who seem to have it most together. They are much more like you than you would believe, so try not to compare your insides to other people's outsides. It will only make you worse than you already are.
ئەمە ئەمانباتە سەر ژمارە چوار: هەمووان تێکچوون، شکاون، جیڕن، و ترساون، تەنانەت ئەو کەسانەی لەوە ئەچن هەموویان پێکەوە هەبێت. زۆر لەوە زیاتر کە باوەڕی پێ ئەکەن لە ئێوە ئەچن، بۆیە هەوڵمەیە ناخی خۆت بەراوردکەیت بۆ دەرەوەی خەڵکی تر. تەنیا خراپترت ئەکات لەوەی ئێستات.
(Laughter)
(پێکەنین)
Also, you can't save, fix or rescue any of them or get anyone sober. What helped me get clean and sober 30 years ago was the catastrophe of my behavior and thinking. So I asked some sober friends for help, and I turned to a higher power. One acronym for God is the "gift of desperation," G-O-D, or as a sober friend put it, by the end I was deteriorating faster than I could lower my standards.
هەروەها، ناتوانیت هیچ کامێکی ڕزگارکەیت یان چاککەیتەوە یان کەس لە سەرخۆشبوون دەرکەیت. ئەوەی یارمەتی یام ٣٠ ساڵ لەمەوبەر پاک بمەوە و ئیتر نەخۆمەوە کارەساتەکانی هەڵسوکەوت و بیرکردنەوەم بوو. بۆیە داوای یارمەتیم لە چەند هاوڕێیەکم کرد کە وازیان هێنابوو، پەنام برد بۆ هێزی بەرزتر. یەکێک لە درێژکراوەکانی وشەی خوا (گاد( "دیاری بێچارەییە،" G-O-D، یان وەک چۆن هاوڕێیەک وتی لە کۆتاییا لەوە خێراتر خراپ ئەبووم وەک لەوەی بتوانم ستانداردەکانم دابەزێنم.
(Laughter)
(پێکەنین)
So God might mean, in this case, "me running out of any more good ideas."
بۆیە لەوانەیە لەمەیا خوا مەبەستی ئەوە بێت، "من هیچ بیرۆکەیەکی باشم پێنەمابێت."
While fixing and saving and trying to rescue is futile, radical self-care is quantum, and it radiates out from you into the atmosphere like a little fresh air. It's a huge gift to the world. When people respond by saying, "Well, isn't she full of herself," just smile obliquely like Mona Lisa and make both of you a nice cup of tea. Being full of affection for one's goofy, self-centered, cranky, annoying self is home. It's where world peace begins.
لەکاتێکا چاکردنەوە و ڕزگارکردن و هەوڵدان بۆ ڕزگارکردن بێ سوودە، بایەخ بەخۆدانی بنەڕەتی چەندینە، و لە خۆتەوە دەرئەچێتە دەرەوە بۆ بارگەی هەوا وەک هەوایەکی پاکی بچووک. دیارییەکی گەورەیە بۆ جهان. کاتێک خەڵک وەڵام ئەیەنەوە بە وتنی، "باشە زۆر لەخۆی بایی نییە،" هەر بە لاری زەردەخەنەکە وەک مۆنا لیزا و کوپێک چا بۆ هەردووکتان بکە. پڕبوون لە خۆشەویستی بۆ خوودە مناڵانە، خودچەقە، بێزارکەرە، خراپەکەی خۆت لە ماڵەوەبوونە. لەویا ئاشتی جیهان دەستپێئەکات.
Number five: chocolate with 75 percent cacao is not actually a food.
ژمارە پێنج: چکلێت بە کاکاوی لەسەدا ٧٥ خواردنێکی باش نییە.
(Laughter)
(پێکەنین)
Its best use is as a bait in snake traps or to balance the legs of wobbly chairs. It was never meant to be considered an edible.
باشترە بەکاریبێنیت وەک خواردن لە تەڵەکانی مارا یان ڕاگرتنی قاچەکانی کورسییەکانی ئەلەرنەوە. هەرگیز بۆ ئەوە نەبووە شتێک بێت بخورێت.
Number six --
ژمارە شەش --
(Laughter)
(پێکەنین)
writing. Every writer you know writes really terrible first drafts, but they keep their butt in the chair. That's the secret of life. That's probably the main difference between you and them. They just do it. They do it by prearrangement with themselves. They do it as a debt of honor. They tell stories that come through them one day at a time, little by little. When my older brother was in fourth grade, he had a term paper on birds due the next day, and he hadn't started. So my dad sat down with him with an Audubon book, paper, pencils and brads -- for those of you who have gotten a little less young and remember brads -- and he said to my brother, "Just take it bird by bird, buddy. Just read about pelicans and then write about pelicans in your own voice. And then find out about chickadees, and tell us about them in your own voice. And then geese."
نوسین. هەموو نوسەرێک کە ئەیناسن یەکەمین مسۆدەکانی زۆر خراپن، بەڵام هەر لەسەر کورسییەکە ئەمێننەوە. ئەوە نهێنییەکەی ژیانە. ئەوە لەوانەیە جیاوازی سەرەکی بێت لەنێوان ئێوە و ئەوان. ئەوان هەر ئەیکەن. بە ڕێککخستنی پێشوەخت لەگەڵ خۆیان ئەیکەن. وەک قەرزێکی شەرەف ئەیکەن. ئەو چیرۆکانە ئەگێڕنەوە کە بە مێشکیانا یەت جاری ڕۆژێک، ئیتر وردە وردە. ئەوکاتەی برا گەورەکەم لە پۆلی چوار بوو، ئەبوو نوسینی وەرزەکەی لەسەر باڵندەکان پێشکەشکات ڕۆژی دواتر و دەستیشی پێنەکردبوو. بۆیە باوکم لەگەڵیا دانیشت بە کتێبێکی ئۆودوبۆنەوە، قەڵەم و کاغەز، و بزمارە بچووکەکان -- بۆ ئەوانەتان کە تەمەنتان زیاترە و ئەزانن بزمارە بچووکەکان کامانەن -- بە براکەمی وت، "باڵندە بە باڵندە وەریگرە، یەکەمجار دەربارەی پێلیکانەکان بخوێنەرەوە ئینجا بە دەنگی خۆت دەربارەی پێلیکانەکان بنووسە. ئینجا چیکادیسەکان، و بە دەنگی خۆت باسی ئەوانمان بۆ بکە. ئینجا قازەکان."
So the two most important things about writing are: bird by bird and really god-awful first drafts. If you don't know where to start, remember that every single thing that happened to you is yours, and you get to tell it. If people wanted you to write more warmly about them, they should've behaved better.
کەواتە دوو گرنگترین شت دەربارەی نوسین: باڵندە بە باڵندە و ئینجا یەکەم مسۆدە خراپەکان. ئەگەر نەزانی لەکوێوە دەستپێکەیت، بیرتبێت هەر هەموو شتێک کە بەسەرت هاتووە هی خۆتە، و ئەبێ بیگێڕیتەوە. ئەگەر خەڵک بیانەوێت باشتر و گەرمتر بنوسیت لەسەریان، ئەبوو ڕەفتاریان باشتر بێت.
(Laughter)
(پێکەنین)
(Applause)
(چەپڵەلێدان)
You're going to feel like hell if you wake up someday and you never wrote the stuff that is tugging on the sleeves of your heart: your stories, memories, visions and songs -- your truth, your version of things -- in your own voice. That's really all you have to offer us, and that's also why you were born.
هەست ئەکەی لە دۆزەخا بیت ئەگەر ڕۆژێک بێت هەستیت و هەرگیز ئەو شتانەت نەنوسیبێت کە بەسەر ئێخەکانی دڵتەوە بووبێتن: چیرۆکەکانت، یادەوەرییەکانت، تێڕوانینەکانت و گۆرانییەکانت -- ڕاستییەکەت، بۆچوونی خۆت لەسەر شتەکان -- بە دەنگی خۆت. بەڕاستی هەر ئەوەنەت هەیە پێشکەشمانی بکەیت، و هەر لەبەر ئەوەش لەدایک بوویت.
Seven: publication and temporary creative successes are something you have to recover from. They kill as many people as not. They will hurt, damage and change you in ways you cannot imagine. The most degraded and evil people I've ever known are male writers who've had huge best sellers. And yet, returning to number one, that all truth is paradox, it's also a miracle to get your work published, to get your stories read and heard. Just try to bust yourself gently of the fantasy that publication will heal you, that it will fill the Swiss-cheesy holes inside of you. It can't. It won't. But writing can. So can singing in a choir or a bluegrass band. So can painting community murals or birding or fostering old dogs that no one else will.
حەوت: دەرکردن و سەرکەوتنە داهێنەرە کاتییەکان شتێکن ئەبێت چاکبیتەوە لێیان. چەندین کەس ئەکوژن. ئازارت ئەیەن، زیانت پێئەگەیەنن و ئەتگۆڕن بە چەندین شێوە کە هەرگیز نەتوانی بیهێنیتە بەرچاوت. خراپەکارترین کەسەکان کە ناسیبێتمن و لە بەهای خەڵکیان کەمکردبێتەوە نووسەرە نێرەکان کە پڕفرۆش بوون. و کەچی ئەگەر بگەڕێینەوە سەر ژمارە یەک، کە هەموو ڕاستییەک نەگونجانە، هەروەها موعجیزەیەکیشە کە کارەکەت بڵاوکرێتەوە، چیرۆکەکان بخوێنرێنەوە و خەڵک بیانبیستێت. تەنیا هەوڵبە بەهێواشی ئەو خەیاڵە بەخۆتا بێنیت کە بڵاوکردنەوە ساڕێژت ئەکات، کە کونەکانی پەنیرە سویسرییەکەی ناخت پڕ ئەکاتەوە. ناتوانێت. نایکات. بەڵام نوسین ئەتوانێ. بەهەمان شێوە گۆرانیوتن لە کۆرسێکا یان باندێکی فۆلکلۆری. بەهەمان شێوە ڕەنگکردن و وێنەکێشان لەسەر گەڕەکەکان یان هەڵگرتنەوەی سەگە پیرەکانی کەسی تر نایەوێت.
Number eight: families. Families are hard, hard, hard, no matter how cherished and astonishing they may also be. Again, see number one.
ژمارە هەشت: خێزانەکان. خێزانەکان، قورسن، قورسن، قورسن، گرنگ نییە چەندێک دڵت پێخۆشبێت و چەندێک سەرسوڕهێنەر بن. دووبارە، سەیری ژمارە دوو بکە.
(Laughter)
(پێکەنین)
At family gatherings where you suddenly feel homicidal or suicidal --
لە کۆبوونەوە خێزانییەکانا کە لەپڕ هەست ئەکەی بتەوێ خۆت یان یەکێ بکوژیت --
(Laughter)
(پێکەنین)
remember that in all cases, it's a miracle that any of us, specifically, were conceived and born. Earth is forgiveness school. It begins with forgiving yourself, and then you might as well start at the dinner table. That way, you can do this work in comfortable pants.
بیرتبێت کە هەموو کات، موعجیزەیە کە هەر یەکێکمان، بەدیاریکراوی، درووست بووین و لەدایک بووین. زەوی قوتابخانەی لێبووردنە. بە لەخۆبوردن لەخۆت دەستپێئەکات، و ئینجا لەوانەیە لەسەر مێزی نانخواردن دەستپێکەیت. بەو شێوەیە، ئەتوانیت ئەم کارە بە پانتۆڵێکی فشەوە بکەیت.
(Laughter)
(پێکەنین)
When William Blake said that we are here to learn to endure the beams of love, he knew that your family would be an intimate part of this, even as you want to run screaming for your cute little life. But I promise you are up to it. You can do it, Cinderella, you can do it, and you will be amazed.
کاتێک ویلیام بلەیک وتی کە ئێمە لێرەین هەتا فێربین بەرگەی تیشکەکانی خۆشەویستی بگرین، ئەیزانی کە خێزانەکەت ئەبێت بە بەشێکی نزیکی ئەمە، تەنانەت کاتێکیش ئەتەوێت بە قیژەوە ڕاکەیت بۆ ژیانە بچووکە جوانەکەت. بەڵام بەڵێنتان پێئەیەم ئێوە لە ئاستی ئەوەیان. ئەتوانی بیکەیت سەندرێلا، ئەتوانی بیکەیت، و سەرسامیش ئەبیت پێی.
Nine: food. Try to do a little better. I think you know what I mean.
نۆ: خواردن. هەوڵبە کەمێک باشتر بیکەیت. پێموابێت ئەزانن مەبەستم چییە.
(Laughter)
(پێکەنین)
Number 10 --
ژمارە ١٠ --
(Laughter)
(پێکەنین)
grace. Grace is spiritual WD-40, or water wings. The mystery of grace is that God loves Henry Kissinger and Vladimir Putin and me exactly as much as He or She loves your new grandchild. Go figure.
شۆخی. شۆخی ژەنگ لێکەرەوەی ڕۆحییە، یان باڵی ئاوییە. نهێنی پشت شۆخی ئەوەیە کە خوا هێنری کیسینجەر و ڤلادیمیێر پوتن و منیشی خۆش ئەوێت هەروەک چۆن ئەو یان ئەو کوڕەزا و کچەزاکانی تۆیان خۆشئەوێت. خۆت بزانە چییە.
(Laughter)
(پێکەنین)
The movement of grace is what changes us, heals us and heals our world. To summon grace, say, "Help," and then buckle up. Grace finds you exactly where you are, but it doesn't leave you where it found you. And grace won't look like Casper the Friendly Ghost, regrettably. But the phone will ring or the mail will come and then against all odds, you'll get your sense of humor about yourself back. Laughter really is carbonated holiness. It helps us breathe again and again and gives us back to ourselves, and this gives us faith in life and each other. And remember -- grace always bats last.
جوڵەی شۆخی ئەوەیە کە ئەمانگۆڕێت، ساڕێژمان ئەکات و جیهانەکەمان ساڕێژ ئەکات. بۆ هێنانی شۆخی، بڵێ، "یارمەتی،" و ئینجا خۆت ببەستەرەوە. لە هەر کوێ بیت شۆخی ئەتدۆزێتەوە، بەڵام لەو شوێنەیا بەجێتناهێڵێت کە تۆی لێ دۆزییەوە. و شۆخی لە کاسپەریش ناچێت، جنۆکە ڕووخۆشەکە، بەداخەوە. بەڵام زەنگی تەلەفونەکە لێئەیات یان نامەکە یەت و ئینجا دژی هەموو جیاوازییەکان، قسە خۆشییەکەت دەربارەی خۆت بۆ ئەگەڕێتەوە. پێکەنین بەڕاستی پیرۆزییەکی ڕووپۆشکراوە بە کاربۆن. یارمەتیمان ئەیات دووبارە و دووبارە هەناسە بەین و ئەمانگەڕێنێتەوە بۆ خۆمان، و ئەمەش باوەڕمان ئەیاتێ بۆ ژیان و بۆ یەکتریش. و بیرتان بێت -- شۆخی هەمووکات دوا قسە ئەکات.
Eleven: God just means goodness. It's really not all that scary. It means the divine or a loving, animating intelligence, or, as we learned from the great "Deteriorata," "the cosmic muffin." A good name for God is: "Not me." Emerson said that the happiest person on Earth is the one who learns from nature the lessons of worship. So go outside a lot and look up. My pastor said you can trap bees on the bottom of mason jars without lids because they don't look up, so they just walk around bitterly bumping into the glass walls. Go outside. Look up. Secret of life.
یانزەیەم: خوا تەنیا مەبەستی باشە. هەر بەڕاستی ئەوەنە ترسێنەر نییە. واتای زیرەکییەکی بەکارتۆنکراوی پیرۆز یان ئاسمانی، یان وەک فێری بووین لە گۆرانی دێتیریۆراتای مەزنەوە، "پارچەی کەوتووە خوار لە ئاسمان." ناوێکی باش بۆ خوا: "من نیم."ە ئیمێرسن ئەیوت کە دڵخۆشترین کەس لەسەر زەوی ئەوەیە کە وانەکانی پەرستن لە سرووشتەوە فێر ئەبێت. بۆیە زۆر بڕۆ دەرەوە و سەیری ئاسمانکە. قەشەکەم ئەیوت ئەتوانیت هەنگ بگریت لە لە قتووی شووشەی بێ سەرا چونکە سەیری سەرەوە ناکەن، بۆیە سەرلێشێواوانە ئەگەڕێن و خۆیان ئەکێشن بە دیوارە شووشەکانا. بڕۆ دەرەوة. سەیری سەرەوەکە. نهێنی ژیان.
And finally: death. Number 12. Wow and yikes. It's so hard to bear when the few people you cannot live without die. You'll never get over these losses, and no matter what the culture says, you're not supposed to. We Christians like to think of death as a major change of address, but in any case, the person will live again fully in your heart if you don't seal it off. Like Leonard Cohen said, "There are cracks in everything, and that's how the light gets in." And that's how we feel our people again fully alive.
لە کۆتاییشدا: مردن. ژمارە ١٢. سەرسام بوون و بێزلێکردنەوە. زۆر قورسە بەرگەی بگریت کاتێک کەسەکانی ناتوانی بێ ئەوان بژیت ئەمرن. هەرگیز ئەو لەدەستدانانە لەبیرناکەیت، و گرنگ نییە کلتوورەکە چی ئەڵێت، پێویست ناکا لەبیریانکەیت. ئێمەی مەسیحی حەز ئەکەین بیر لە مردن بکەینەوە وەک گۆڕانکارییەکی ناونیشان، بەڵام هەرچۆنێک بێت، ئەو کەسە دووبارە لە دڵتا زیندوو ئەبێتەوە ئەگەر دڵت دانەخەیت. وەک لیۆنارد کۆهین وتی، "هەموو شتێک درزی تیایە، و بەو شێوەیە ڕووناکی ئەچێتە ژوورەوە." بەو شێوەیەش دووبارە هەست ئەکەین خەڵکەکانمان بە تەواوەتی زیندوو بووبێتنەوە.
Also, the people will make you laugh out loud at the most inconvenient times, and that's the great good news. But their absence will also be a lifelong nightmare of homesickness for you. Grief and friends, time and tears will heal you to some extent. Tears will bathe and baptize and hydrate and moisturize you and the ground on which you walk.
هەروەها، خەڵکیش واتلێئەکەن زۆر بە بەرزی پێبکەنیت لە کاتە نەگونجاوەکانا، و ئەوەش هەواڵە خۆشەکەیە. بەڵام نەبوونیان ئەبێت بە خەوێکی ناخۆشی هەمیشەیی بۆت. خەم و هاوڕێ، کات و فرمێسک هەتا ڕادەیەک ساڕێژت ئەکات. فرمێسکەکان ئەتشۆن و پاک ئەکەنەوە و تەڕت ئەکەن و شێدارت ئەکەن بە هەمان شێوە زەوییەکەش کە لەسەری ئەڕۆیت.
Do you know the first thing that God says to Moses? He says, "Take off your shoes." Because this is holy ground, all evidence to the contrary. It's hard to believe, but it's the truest thing I know. When you're a little bit older, like my tiny personal self, you realize that death is as sacred as birth. And don't worry -- get on with your life. Almost every single death is easy and gentle with the very best people surrounding you for as long as you need. You won't be alone. They'll help you cross over to whatever awaits us. As Ram Dass said, "When all is said and done, we're really just all walking each other home."
یەکەم شت ئەزانیت کە خوا بە موسای وت؟ پێی ئەڵێت، "پێڵاوەکانت دانێ." چونکە ئەمە زەوییەکی پیرۆزە، هەموو بەڵگەکان بۆ پێچەوانە. قورسە باوەڕ بکەیت، بەڵام ئەوە ڕاستترین شتە بیزانم. کاتێک کەمێک پیرتر ئەبیت، وەک خوودە بچووکەکەی خۆم، درک بەوە ئەکەیت کە مردن هێندەی لەدایکبوون پیرۆزە. نیگەرانیش مەبن -- بەردەوام بن لە ژیانتان. زۆربەی زۆری مردنەکان ئاسان و لەسەرخۆن لەگەڵیشیا باشترین کەسەکانت بە چواردەورتەوە ئەبن هەتا چەندێک پێویستت پێبێت. بەتەنیا نابیت. یارمەتیت ئەیەن تێپەڕیت بۆ ئەوەی چاوەڕێت ئەکات. وەک رام داس وتوێتی، "کە هەموو شتێک وترا و کرا، تەنیا بۆ ماڵەکانی یەکتر ئەچین."
I think that's it, but if I think of anything else, I'll let you know.
پێموابێت ئەوە خۆیەتی، بەڵام ئەگەر بیر لە هەر شتێکی تر بکەمەوە، پێتان ئەڵێم.
Thank you.
زۆر سوپاس.
(Applause)
(چەپڵەلێدان)
Thank you.
زۆر سوپاس.
(Applause)
(چەپڵەلێدان)
I was very surprised to be asked to come, because it is not my realm, technology or design or entertainment. I mean, my realm is sort of faith and writing and kind of lurching along together. And I was surprised, but they said I could give a talk, and I said I'd love to.
زۆر سەرمسوڕما لەوەی داوام لێکرا کە بێم، چونکە ئەمە جیهانی من نییە، تەکنەلۆجیا یان دیزاین یان بواری خۆشی پێبەخشین. جیهانەکەی من زیاتر دەربارەی باوەڕ و نوسینە و هاتن و چوون لەنێوانیانا. سەریشم سووڕما، بەڵام وتیان ئەتوانیت وتارێک بەیت و منیش وتم پێم خۆش ئەبێت.
(Video) If you don't know where to start, remember that every single thing that happened to you is yours and you get to tell it.
ئەگەر نازانیت لەکوێوە دەستپێکەیت، بیرت بێت کە هەموو شتێک کە بەسەرت هاتووە هی خۆتە خۆت ئەتوانی بیگێڕیتەوە.
Anne Lamott: People are very frightened and feel really doomed in America these days, and I just wanted to help people get their sense of humor about it and to realize how much isn't a problem. If you take an action, take a really healthy or loving or friendly action, you'll have loving and friendly feelings.
خەڵک زۆر ئەترسن و هەست ئەکەن بەرەو کۆتایی بڕۆن لەم ڕۆژانەیا لە ئەمریکا، هەر ئەمویست یارمەتی خەڵک بەم زیاتر بە پێکەنینەوە سەیریکەن و درک بەوە بکەن کە ئەوەنە کێشە نییە. ئەگەر بتەوێ هەڵوێست وەرگریت، هەڵوێستێکی تەندروست یان پڕ خۆشەویستی یان هاوڕێیانە وەرگرە، هەستی خۆشەویستی و هاوڕێیانەت ئەبێت.