It was the largest contiguous land empire in history— stretching from Korea to Ukraine and from Siberia to southern China, and was forged on the open plains.
گەورەترین ئیمپراتۆرییەتی سنور یەکگرتوو بوو لە مێژوودا— لە کۆریادا درێژ دەبێتەوە تاوەکو ئۆکرانیا و لە سیبریاوە تا باشووری چین، و سنوورەکانی تا دۆڵە کراوەکان بوو.
In the 12th century CE, before the Mongol Empire formed, the East Asian steppe was home to scattered groups of Mongol and Turkic pastoral nomads led by Khans. The people herded sheep, cattle, yaks and camels. They lived in felt tents and moved between summer and winter campsites. Nomadic women held significant authority, managing these migrations, many of the flocks and trade. Meanwhile, men specialized in mounted warfare.
لە سەدەی 12ی پێش زایینی، پێش درووست بوونی ئیمپراتۆرییەتی مەنگۆلی، دۆڵەکانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا شوێنی ڕەسەنی کۆمەڵە پەرتوبڵاوەکانی مەغۆلەکان و گوندەوارە دەشتەکییەکانی تورکن کە خانەکان سەرۆکاییەتییان دەکردن. خەڵکەکەی مەڕ، گا و حوشتریان بەخێو دەکرد. لەناو خێمەدا دەژیان و گەرمێن و کوێستانیان دەکرد. ئافرەتە دەشتەکییەکان خاوەن دەسەڵات بوون، ئافرەتەکانییان کۆچکردنەکان و بازرگانییەکانیان ڕێک دەخست. لە هەمان کاتدا، پیاوەکان لە شەری شاخاویەکان تایبەتمەندبوون.
These nomadic groups often fought each other. That was to change under Temujin, who was born into an aristocratic Mongol family. Despite losing his father at an early age and growing up in poverty, he quickly rose to power by forging strategic alliances with other leaders. Unlike those khans, Temujin promoted soldiers based on merit and distributed spoils evenly among them. His most brilliant move was to scatter the nomads he conquered among his own soldiers so they couldn't join together against him. These innovations made him unstoppable, and by 1206, he had united the people of the felt-walled tents and become Chinggis Khan.
ئەم دەشتەکیانە زۆر جار شەڕیان لەنێوان خۆیاندا دەکرد. تیمۆجین کە لە خێزانێکی ئەرستۆکراتی بوو، گۆڕانکاری بەسەر ئەمەدا هێنا. سەرەڕای ئەوەی کە لە منداڵییدا باوکی لە دەست دا و بە هەژاری گەورە دەبێت، توانی زوو دەسەڵات بگرێتە دەست لە ڕێگەی دانانی پلانی ستراتیجی لەگەڵ سەرۆکەکانی تر. بە پێچەوانەی خانەکانی تر، تیمۆجین پلەی لەسەر بنەمایی لێهاتووی دەدا بە سەربازەکانی و دەستکەوتەکانی بە یەکسانی بەسەریاندا دابەش دەکرد. زیرەکترین جووڵەی پەرت کردنی ئەو دەشتاییانە بوو کە داگیری دەکرن بە سەر سەربازەکانی بۆ ئەوەی لە دژی نەوەستنەوە. ئەم هەڵسوکەوتانە وای لێکرد کە نەبەزێنرێت، لە ساڵی 1206، توانی خەڵکی ناو خێمەکان کۆبکاتەوە و یەكیان بخات بەمەش بوو بە جەنگیز خان.
The Mongols were shamanists, believing that the spirits of nature and their ancestors inhabited the world around them. Over all arched the Sky god Tenggeri. Chinggis Khan believed that Tenggeri wanted him to conquer the entire world in his name. With the nomads of the Mongolian plain united, this seemed within reach. Anyone who resisted the Mongols was resisting Tenggeri's will, and for this insubordination, had to die.
مەنگۆلیەکان شامانی بوون، باوەڕیان وابوو کە گیانی سروشت و گیانی باپیرانیان لە جیهانی دەوروبەریان ئامادەگیان هەیە. کە خودای ئاسمان (تینجێری) درووستی کردووە. جەنگیز خان پێی وابوو کە تینجێری داوای لێ دەکات لە ژێر ناوی خۆی هەموو. جیهان داگیر بکات. لەگەڵ یەكڕیزی مەغۆلە دەشتەکییەکان، ئەمە ئاسان دیار بوو. هەر ڕێگریەك لە مەنگۆلەکان ڕێگری کردن بوو لە خواستی تینجێری، سەرئەنجامی ڕێگرییش مردن بوو.
Under Chinggis Khan, the Mongols first subdued northern China and the eastern Islamic lands. After his death in 1227, the Divine Mandate passed to his family, or the Golden Lineage. In the 1230s, Chinggis Khan's sons and daughters conquered the Turks of Central Asia and the Russian princes, then destroyed two European armies in 1241. In the 1250s, the Mongols seized Islamic territory as far as Baghdad, while in the East their grasp reached southern China by 1279.
بە سەرکرداییەتی جەنگیزخان، سەرەتا، مەغۆلەکان باکووری چین و ڕۆژهەڵاتی ناوچە ئیسلامییەکانیان داگیرکرد. پاش مردنی لە 1227، ڕاسپاردەیی خودا گواسترایەوە بۆ خێزانەکەی، یاخود بنەماڵەی زێڕین. لە سییەکانی سەدەیی سێزدەهەم، کوڕ و کچەکانی جەنگیز خان تورکەکانی ئاسیایی ناوەڕاست و میرەکانی ڕوسیایان داگیر کرد، لە دوای ئەمەش لە ساڵی 1241 دوو سوپایی ئەوروپییان تێک شکاند. لە پەنجاکانی سەدەی سێزدەهەم، مەغۆلەکان تا بەغداد ناوچە ئیسلامییەکانیان داگیر کرد، لە ڕۆژھەڵاتیش لە ١٢٧٩ دەسەڵاتیان گەیشتە باشووری چین .
Life within the Mongol Empire wasn't just war, pillage and destruction. Once the Mongols conquered a territory, they left its internal politics alone and used local administrators to govern for them. The Mongols let all religions flourish, as long as the leaders prayed for them. Although they routinely captured artisans, scholars and engineers, they appreciated what those specialists could do and forcibly settled them across Asia to continue their work. The most valuable produce in the Empire was gold brocade, which took silk from China, gold from Tibet and weavers from Baghdad. Gold brocade clothed the Mongol rulers, covered their horses and lined their tents. The Mongols particularly prized gunpowder technicians from China. With much of Eurasia politically unified, trade flourished along the Silk Road, helped by an extensive system of horse messengers and relay posts. Robust trade continued at sea, especially in blue-and-white porcelain, which combined white pottery from Mongol China with blue dye from Mongol Iran.
ژیان لەناو ئیمپراتۆرییەتی مەغۆلی، تەنها جەنگ و تاڵان و وێرانکاری نەبوو. مەغۆلەکان کە ناوچەییەکیان داگیر دەکرد، وازیان لە سیاسەتی ناوچەکە دەهێنا و یەکێک لەخۆیان ڕادەسپارد بۆ بەڕێوەبردنی ناوچەکە. مەغۆلەکان ڕێگەیان بە هەموو ئاینەکان دەدا، مادام سەرۆکەکان بۆ ئەوان نزا دەکەن. هەرچەندە ئەوان بەردەوام پیشەساز و تەلارساز و زاناکانییان دەگرت، بەڵام ڕێزیان لە کارەکانیان ئەم چینانە دەگرت و بەزۆر ئەوانیان نیشتەجێی ناوچەکانی ئاسیا دەکرد تا لە کارەکانیان بەردەوام بن. بە نرخترین بەرهەم لە ئیمپراتۆریەتەکە قوماشی ڕەنگ زێڕی بوو، کە پێك دەهات لە ئاوریشمی چینی، زێری تیبت، چیخیش لە بەغدا. قوماشی ڕەنگ زێڕی بۆ سەرۆکەکان و ئەسپەکانیان و هەروەها داپۆشینی چادرەکانییان بەکار دەهات. مەغۆلەکان پسپۆری باروتە چینییەکانیان بە تایبەت خەڵات کرد. لەگەڵ یەك گرتنی سیاسی ئاسیا و ئەوروپا، بازرگانی لە ڕێگەی ئاوریشم گەشەی کرد، ئەمەش بە بەکارهێنانی ئەسپەکان بۆ گواستنەوەی کەل و پەلەکان. ئەم بازرگانییە لە دەریاشدا بەردەوام بوو بە تایبەت لە پۆرسەلینی شین و سپی، کە تێکەڵ کرابوو لە قاپی سپی مەغۆلی-چینی لەگەڵ بۆیەکی شینی مەغۆلی-ئێرانی.
But this was not to last. Succession to the Great Khan didn't automatically go to the eldest son, but rather allowed brothers, uncles and cousins to vie for leadership with senior widows acting as regents for their sons. By the 1260s, Chinggis Khan's grandsons were in a full- blown civil war over inheritance and fragmented the realm into four separate empires. In China, Kublai Khan's Yuan Dynasty is remembered as a golden age of science and culture. In Iran, the Ilkhanate inaugurated the development of new monumental architecture and Persian miniature painting. In Central Asia, the Chagatai Khanate brought forth leaders like Timur and his descendant Babur, who founded the Mughal Empire in India. And in Eastern Europe, the Golden Horde ruled for years until a trading post named Muscovy grew into a major world power. Even though the Empire lasted only a short while, the Mongols left a legacy of world- domination that remains unmatched today.
بەڵام ئەمە تا هەتاییە بەردەوام نەبوو. دەستاودەست کردنی دەسەڵات لە خانەوە ڕاستەوخۆ نە گوازرایەوە بۆ کوڕە گەورەکەیی، بەڵکو ڕێگەی بە براکان و ئامۆزاکان و خێزانی پێشووی خانەکان درا ململانێ بکەن بۆ وەرگرتنی دەسەڵات. لە شەستەکانی سەدەی سێزدەهەم، نەوەکانی جەنگیزخان، لەسەر میرات دەستیان بە شەڕی ناوخۆ کرد و شانشینەکەیان بۆ چوار ئیمپراتۆرییەت دابەش کرد. لە چین، خێزانی دەسەڵاتداری کوبلای خان بە سەردەمی زێرینی زانست و کەلتور هەژمار دەکرێت. خانەکانی ئێران، دەستیان بە گەشەپێدانی تەلارسازی نوێ و نەخشاندنی فارسی کرد. لە ئاسیای ناوەڕاست، خانەکانی شاگاتی، چوار سەرکردەیان بە جیهان بەخشی وەکو تەیمور و بابوری کوڕەزایی، کە ئیپڕاتۆرییەتی مەغۆلی لە هیندستان دامەزراند. لە ڕوژھەلاتی ئەوروپا، بۆ چەند ساڵێک "هۆزی زێڕین" دەسەڵاتی هەبوو هەتا سەنتەرێکی بازرگانی بە ناوی مۆسکۆڤی گەشەی سەند و بوو بە هێزێکی جیهانی. هەرچەندە ئیمپراتۆریەتەکە زۆری نەخایەند، بەڵام کاریگەرییەکی باشیان لەسەر جیهان بەجێهێشت کە تا ئێستا شێوەیی نەبووە.