زۆربەتان ئەزانن ئەو ململانێیانە چین تووشی کیشوەرە خۆشەویستەکەم، ئەفریقا، ئەبێتەوە. زۆر کەس هەژارن. ملیۆنەها کچ ناتوانن بچن بۆ قوتابخانە. و کاری پێویست نییە بۆ دانیشتووانەکەی بەخێرایی لە زۆربووندان. هەموو ڕۆژێک، سی و سێ هەزار گەنج ئەچنە ناو گەڕان بۆ کاردا. ئەوە ١٢ ملیۆن کەس ئەکات بۆ ٣ ملیۆن کاری ڕەسمی. لە ئەفریقای خوار سەحارا، لە چوار گەنج کەمتر لە یەکێک ئەتوانێت کارێکی دەستکەوێ مووچەی هەبێت. دەرفەتەکانی جێگیرکردنی ژیان کەمتریشە بۆ ژنە گەنجە هەژارەکانی ناوچەکانی دەرەوەی شارەکان. ناتوانن بچن بۆ خوێندن. و مووچە، و قەرز یان زەوییان بۆ بەردەست نییە وەک پیاوەکان. ئەمەش تەواوی کۆمەڵگاکان ئەهێڵێتەوە لە سوڕێکی کوشندەی هەژاری، نایەکسانی، و بێهیواییدا. بەڵام بۆ ئەوە لێرە نیم ئەو ناخۆشی و نەهامەتییانە بگێڕمەوە، چونکە ئەوەش ئەزانین کە دانیشتووانێکی گەنج ئەکرێت دەرفەتێک بڕەخسێنێت بۆ دەستکردن بە گەشەکردنی ئابووری و بتوانێت ململانێکان چارەسەر بکات. ڕاستییەکەشی، جوڵەیەکی گەشەکردوو هەیە لە ئەفریقا، هی ژنە گەنجەکانی خوێندوییانە، کە هاتوونەتە پێشەوە و هێزی تۆڕەکەیان بەکارهێناوە و ئامرازێک پێی ئەڵێین بەرژەوەندی کۆمەڵایەتی بۆ بەرزکردنەوەی کۆمەڵگاکان. من یەکێکم لە سەرکردەکانی ڕێکخراوەکەی پشت ئەم جوڵەیە. ڕێکخراوێک کە لە ڕێگەی قوتابخانەشەوە پشتیوانی کردووم. بینیویشمە کە بەرژەوەندی کۆمەڵایەتی کاریگەری کارەکەشمی چەند هێندە کردووە. بەرژەوەندی کۆمەڵایەتی ڕێگایەکە بۆ پێدانەوەی قازانج لەسەر قەرزێک لەڕێگەی خزمەتەوە، وەک لە دۆلار. هاوبەشکردنی کات و زانیاری لەڕێگەی فێرکردنەوە، پشتیوانی ئەکادیمییەوە، ڕاهێنانی کارکردن بۆ ئەوانەی تر کە پێویستییانە. ئەمەش واتای ئەوەیە کاریگەری قەرز لەلایەن چەندینەوە هەستی پێئەکرێت وەک لە یەکێک. لەڕێگەی ئەم سیستهمەوە، توانیومانە یارمەتیدەر بین و چەندین کچی تر بنێرین بۆ قوتابخانە، هەتا لەوێشن یارمەتیان بەین، بۆ ئەوەی دەست بە کاری خۆیان بکەن و دەرئەنجامیش، بتوانن سەرکردە بن لە کۆمەڵگاکانیاندا -- هەمووی لەهەمان کاتی دابینکردنی پارە بۆ نەوەی دواتردا. قازانجی کۆمەڵایەتی ئەکرێ بەکاربهێنرێت بۆ دەستپێکردنی خێرای هەر جوڵەیەک کە قازانجەکانی پێشوەخت بدرێتەوە. با نموونەیەکتان بەمێ. ئەمە ستومایا لە لادێکانی تانزانیا. کە سێ ساڵ بوو بەهۆی کارەساتێکەوە باوکی لەدەستیا. ئەوەش وایکرد دایکە پەککەوتووەکەی ناچاربێت خۆشی و پێنج خوشک و براکەی گەورەکات. هەر کە ستومای سەرەتایی تەواوکرد، خەریکبوو لە قوتابخانە بێتە دەرەوە و ببێت بە یهك لەسەدا ٩٢ ئهو کچانهی ئەفریقای خوار ناوچەی سەحارا کە هەرگیز خوێندن تەواو ناکەن. لەجیاتی ئەوە، بەختی هەبوو. پشتیوانی وەرگرت لە لایەنێکی قازانج نەویستەوە کە پارەی یایە و لە قوتابخانە هێشتییەوە. بەڵام دوای تەواوکردنی ئامادەیی، کەوتە بەر ململانێیەکی قورسی ئەوەی دواتر چی بکات. ئەیزانی پێویستە دەست بە کاری خۆی بکات بۆ ڕزگاربوون. و یارمەتیدانی دایکی، کە زۆری هەوڵیا بۆ ئەوەی لە قوتابخانە بیهێڵێتەوە بە فرۆشتنی سامانەکانی خۆی، تۆپەڵێک پەڕە ئاسن کە هەڵیگرتبوو بە هیوای بنیاتنانی خانوێکی باشتر بۆ منداڵەکانی. ستومای ئەشیزانی کە قەرزی دەستناکەوێت لە بانکێکی ئاساییەوە، کە وایدائەنێن کچێکی گەنجی دەرەوەی شارەکانی وەک ئەو، کە هیچ زەوی یان سامانی نییە، پشتیوانی بانقی ناکرێت. لەڕێگەی کۆمەڵێکی تایبەتی پێدانی یارمەتییەوە، توانی ٣٥٠ دۆلاری دەستکەوێت بۆ کردنەوەی کۆگایەکی خواردن، سەوزە، ڕۆن، برنج، تەماتە، پیاز، پاقلە و ئەو شتانەی ئەفرۆشت. چەند ئەندامێکی تۆڕەکە یارمەتیان یا ڕاهێنان بکات لەسەر توانا بنچینەییەکانی كاركردن، وەک درووستکردنی پلانێکی کارکردن، دەرهێنانی قازانج، بەبازاڕکردن، هێشتنەوەی تۆماری کارەکەی و بەهای هەڵگیراوەکان. كارەکەی تەشەنەی سەند. لە ماوەی هەشت مانگدا قەرزە کۆنەکەی یایەوە، و ئینجا ٢٠٠٠ دۆلاری تری بە قەرز وەرگرت بۆ دەستکردن بە كاری ماتۆڕی تەکسی و کاری گەیاندن. ئێستا ستومای دوو ماتۆڕی هەیە و دوو کەسی خستۆتە سەر کار. و توانیوێتی زەوی بکڕێت و خانوو درووستکات، و کارەکەی بەردەوامە لە گەشەکردن لە هێزەوە بۆ هێز. ستومای قازانجەکانی بە قازانجی کۆمەڵایەتی یایەوە. قازانجی کۆمەڵایەتی یایەوە بەوەی کاری مامۆستایی ئەکرد بۆ کچەکان لە خوێندنگەیەکی ئامادەیی ناوچەکە. هەفتانە خۆبەخشانە کاری ڕێبەری فێرخوازی ئەکرد، پهیڕهوی خوێندنی شارەزاییەکانی ژیان و تەندروست باشی ئەوتەوە کە یارمەتی منداڵانی ئەیا متمانەیان بەخۆیان بێت پرسیار بکەن، گرنگی بەیەکتر بەن و پشتیوانی یەک بکەن، زیاتر فێربن لەسەر تەندروستی و خواردن، ئامانج دابنێن و فێربن چۆن بەدی بێنن. ستومای ئەڵێت گەورەترین پاداشت ئەوەبوو بینیم کچەکانی فێرم کردوون دەستیانکرد بە باوەڕبەخۆبوون و سەرکەوتن. لەم ماوەیەدا، ستومای ڕاهێنان بە ڕێبەری فێربوونی تریش ئەکات. ئەوەش ژمارەی کچەکان زیاتر ئەکات کە قوتابخانە تەواو ئەکەن و وەک ئەو ژیانی خۆیان دابین ئەکەن. لەڕێگەی قازانجەکانی کارەکەیەوە، توانی هاوکاری خوشک و براکانی بکات، سێ برازا و خوشکەزا و منداڵانی تری کۆمەڵگاکەشی کە بتوانن بچن بۆ قوتابخانە. هەروەها بەردەوام پشتیوانی ئەندامەکانی تری تۆڕەکەش ئەکات. بۆ نموونە، ژنێکی گەنج کە بۆ دیبلۆمی پەرەسەندنی کۆمەڵگا ئەیخوێند. لە دوو ساڵی ڕابردوودا، ستومای هاوکاری کردووە بە پێدانی پارە بۆ پاس، بۆ شتومەکی خۆ پاک ڕاگرتن و هانی یاوە کە بەردەوام بێت. ستومای ساڵی ٣٧٠ دۆلار سەرف ئەکات لە پشتیوانیکردنی خوێندنی کەسانی تردا. ئەوە لەسەدا ١٧ی هەموو دەستکەوتەکەیەتی لە كاری ماتۆڕسکیلەکانەوە. ئەمە هێزی قازانجی کۆمەڵایەتییە. نموونەکەی ستومای نیشانی ئەیات کە ئەگەر یارمەتی کچێک بەیت، کە نەک تەنیا بچێت بۆ قوتابخانە، بەڵکو بۆ تەواوکردن و دەستکردن بە كاری خۆی، ئەویش ئەتوانێت جیاوازییەکی گەورە درووستکات لە ژیانی کەسانی تر و کۆمەڵگاکەی خۆیدا. ئەگەر ستومای قازانجەکەی تەنیا بە دۆلار بایەتەوە، لەوانەیە سەرکەوتنەکەی تەنیا لەلایەن خۆی و خێزانەکەیەوە هەستی پێبکرایە، بەڵام لەبەر ئەوەی قازانجەکەی وەک قازانجی کۆمەڵایەتی یاوەتەوە، کاریگەرییەکە لەلایەن خوێندکارەکانییەوە، برازا و خوشکەزاکانی و کارمەندەکانی و هەموو ئەوانەی تری چواردەورییەوە هەستیپێکراوە. ستومای نموونەی چەندینی ترە. ئەمڕۆ، ٧ هەزار ڕێبەری فێربوونی وەک ستومایمان هەیە، کار ئەکەن لە مالاوی، تانزانیا، غانا، زامبیا، و زیمبابۆی. هەمووشیان پێکەوە، یارمەتی منداڵانیان یاوە باشتربن لە قوتابخانەیا. کچەکانی کاریان لەگەڵ ئەکەین بەنزیکەیی سێ هێندە ئەگەریان کەمترە واز لە قوتابخانە بێنن، چونکە ڕێبەرەکانی فێربوون سەردانی ماڵی کچەکان ئەکەن کاتێک ناچن بۆ قوتابخانە بۆ ئەوەی یارمەتیان بەن بچنەوە سەر ڕێگاکە. هەروەها کاریش لەگەڵ کۆمەڵگاکان و حکومەتە خۆجێیەکان ئەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ململانێکانی تووشی منداڵەکان ئەبن، بە ڕێگەگرتن و کەمکردنەوەی هاوسەرگیری منداڵان، گەشتن بە منداڵەکانی تووشی برسێتی یان ناخۆشی ئەبن لەماڵەوە بە پشتیوانی ناوخۆیی، یان درووستکردنی کۆمەڵی خوێندن بۆ ئەوەی منداڵەکانی دواکەوتوون لە خوێندنەکانیاندا هاوکاری وەرگرن و بەوانی تر بگەنەوە. وەک خوشک، هاوڕێ و پارێزەری متمانەپێکراو کار ئەکەن. هەتا ئێستا، نزیکەی ٦٣٠٠ ئەندامی تۆڕەکە نزیکەی سێ ملیۆن دۆلاریان بە قەرز وەرگرتووە، ڕێژەی دانەوەی ئەو قەرزانەش بەردەوام لەسەروو لەسەدا ٩٥ەوە بووە. ١٤٠ هەزار ئەندامەکەشمان، سەرچاوەی خۆیان خستۆتە گەڕ بۆ پشتیوانیکردن و ناردنی زیاتر لە ٩٣٧ هەزار منداڵ بۆ خوێندنگەی سەرەتایی و ناوەندی. هەموو ژنێکی گەنج کە کار ئەکەین لەگەڵی بە تێکڕا پشتیوانی سێ منداڵی تر ئەکات لە دەرەوەی خێزانەکەی خۆی هەتا بچێت بۆ قوتابخانە. هەمووی بێ ئەوەی ئێمە پارەی تری بەینێ. هێزێکی گەورە بنیات ئەنێین. هەتا یەت خێرایی زیاتر وەر ئەگرین کاتێک دەرگا ئەکەینەوە بۆ ئەوەی کچی زیاتر بچن بۆ قوتابخانە، سەرکەوتوو بن، سەرکردایەتی بکەن، و ئەوانیش پشتیوانی هەزارەهای تر بکەن. ئەم سیستهمە، پشتیوانی ئەوانەی پێشتر بەدەرکرابوون بۆ گۆڕینی ژیانیان و ئینجا هاتنە پێش بۆ ئەوانی تر دهكات، ئەکرێت کار بۆ شتی تریش بکەن وەک لە خوێندنی کچان. بێگومان، پێویستە پارەکەت وەرگریتەوە ئەگەر یابێتت بە قەرز. بەڵام لەجیاتی ئەوەی بە دۆلار داوای قازانج بکەیت، ئەتوانی لەجیاتی ئەوە بیر لە قازانجی کۆمەڵایەتی بکەیتەوە؟ بۆ نموونە، ئەکرێت گەنجەکان، ئەو شارەزاییەی فێری بوون بگوازنەوە بۆ کەسانی تر لە کۆلێژەکانی ڕاهێنانکردن؟ وەک میشێل، کە خشت درووستکردنیان فێر ئەکات لە دەرەوەی شارەکانی زیمبابۆی. یان لویسا، کە ڕاهێنان بەوانی تر ئەکات لەسەر کشتوکاڵکردن لە مالاوی. یان فاتیمە لە غانا، کە ڕاهێنان بە ژنان ئەکات هەتا یارمەتیان بات لە منداڵبوونا کە دایکە دووگیانەکان لەوانە نییە لەکاتی گونجاودا بگەنە نەخۆشخانەکان. لەکاتی گەورەبوونمدا، بەتەمەنێکی گوندەکەم لە زیمبابۆی باسی ململانێکانی کرد کە ڕووبەڕووم بۆوە لە چوون بۆ قوتابخانە. وتی، "ئەوانەی کولەکەی شیرینی زۆر لێئەکەنەوە مەنجەڵە قوڕەکەیان نییە بۆ ئەوەی تیایا لێیبنێن." (پێکەنین) مەبەستی ئەوە بوو کە، هەرچەندە باشترین ئەنجامم هەیە لە تاقیکردنەوەکانما کاتێک خوێندنی ناوەندیم تەواوکرد، بەهرەکەم هیچ سوودی نابێت ئەگەر خێزانەکەم نەتوانن پارە بەن بۆ ئەوەی بەردەوام بم لە خوێندن. بەم سیستهمەوە، نەک هەر مەنجەڵ دابین ئەکەین، یان یەک ژەم درووست ئەکەین لە کولەکە شیرینەکان. هەرچۆنێک بێت، سەدان تۆو هەیە لە یەک کولەکەی شیرینا. ئێمە تۆوەکان هەڵئەگرین، ئەیانچێنین و یەک بەیەک بەخێویان ئەکەین. ئەنجامەکەشی؟ زنجیرەیەکی بووژانەوە، یەکسانی و هیوا، بە ڕابەری ژنە گەنجەکان. چونکە پێکەوە، هەموو جیهان ئەهەژێنین. پامۆجا توناوێزا -- ئەوە بە زمانی سواهیلی بۆ درووشمەکەمان: "پێکەوە ئەتوانین!" زۆر سوپاس (چەپڵەلێدان)
Most of you will know about the challenges faced by my beloved continent, Africa. Too many people are poor. Millions of girls don't have access to school. And there aren't enough jobs for the rapidly growing population. Every day, 33,000 new young people join the search for employment. That's 12 million for three million formal jobs. In sub-Saharan Africa, less than one in four young people are likely to get waged or salaried work. The chances of making a secure living are even slimmer for poor and rural young women. They cannot afford an education. And they do not have the same access to wages, loans or land as men. This leaves entire communities trapped in a vicious cycle of poverty, inequality and hopelessness. But I'm not here to narrate the doom and gloom, because we also know that a youthful population presents an opportunity to kick-start economic growth and solve global challenges. And in fact, there is a growing movement in Africa, of educated young women, who are stepping up and using the power of their network and a tool we call social interest to uplift communities. I'm one of the leaders of the organization behind this movement. An organization that also supported me through school. And I have seen social interest multiply the impact of our work. Social interest is a way to pay back interest on a loan through service, rather than dollars. Sharing time and knowledge through mentoring, academic support, business training to others in need. This means the impact of a loan is felt not by one, but by many. Through this system, we've been able to help and send more and more girls to school, support them while they are there, help them start businesses and ultimately, lead in their communities -- all while providing funding for the next generation. Social interest can be used to supercharge any movement where the benefits can be paid forward. Let me give you an example. This is Stumai from rural Tanzania. She tragically lost her father when she was just three years old. Leaving a disabled mother to single-handedly raise her and her five siblings. Once Stumai completed primary school, she was about to drop out of school and become one of the 92 percent of girls in sub-Saharan Africa that never finish high school. Instead, she got lucky. She got support from a nonprofit that paid her fees and kept her in school. But upon graduating high school, she faced a daunting challenge of what's next. She knew she had to start her own business to survive. And to help her mother, who had tried so hard to keep her in school by selling her only assets, a stack of corrugated iron sheets she had been saving in the hope of building a better home for her children. Stumai also knew she wouldn’t get a loan from a traditional bank, which generally considers young, rural women like her, without land or assets, unbankable. Through a special group of lending partners, she secured 350 dollars to start a food shop, selling vegetables, oil, rice, tomatoes, onions and beans. Fellow network members helped to train her on basic business skills, like creating a business plan, working out profits, marketing, keeping business records and the value of savings. And the business took off. She repaid the original loan within eight months, and then borrowed 2,000 dollars to start a motorcycle taxi and courier business. Stumai now owns two motorcycles and employs two people. And she has been able to purchase land and build a house, and the business continues to grow from strength to strength. Stumai repaid her interest in social interest. She paid social interest by providing mentoring to girls in a local high school. She volunteered weekly as a learner guide, delivering a life skills and well-being curriculum that helps children gain the confidence to ask questions, care for and support each other, learn about health and nutrition, set goals and learn how to achieve them. Stumai says her greatest reward is witnessing the girls she mentors start to believe in themselves and succeeding. These days, Stumai also trains other learner guides. That's multiplying the number of girls making it through school and into secure livelihoods like she did. Through her business profits, she has been able to support her siblings, three nieces and nephews and other children in her community to go to school. She also regularly supports other network members. For example, a young woman studying for a diploma in community development. In the past two years, Stumai helped her with money for bus fare, for sanitary pads, for soap and encouraged her to keep going. Stumai spends 370 dollars a year supporting the education of others. That's 17 percent of her gross earnings from her motorcycle business. This is the power of social interest. Stumai's example shows that if you help one girl, not only to go to school, but graduate and start a business, she can in turn make a giant difference in the lives of others and her community. Had Stumai paid back interest on her loan in dollars, her success might have been felt by her and her immediate family, but because she paid interest as social interest, the impact was felt by her mentees, her nieces, nephews, her employees and so many others around her. Stumai is just one example of many. Today, we have 7,000 learner guides like Stumai, working across Malawi, Tanzania, Ghana, Zambia and Zimbabwe. And collectively, they've helped children do better in school. The girls we work with are nearly three times less likely to drop out of school, because learner guides make home visits when girls fail to attend school to help them back on track. They also work with communities and district governments to address the challenges children face, including preventing or annulling child marriages, connecting children facing hunger or hardship at home with local support, or running study groups so that children who might be lagging behind in their studies can get supporters and catch up. They act as trusted sisters, friends and guardians. So far, nearly 6,300 network members have borrowed close to three million dollars, with a repayment rate of those loans at consistently above 95 percent. And our 140,000 members, they have invested their own resources to support and send over 937,000 children to primary and secondary school. Every young woman we work with supports, on average, another three children outside of her immediate family to go to school. All without additional money from us. We are building a powerful force. Gaining ever greater momentum as we open the door for more and more girls to go to school, succeed, lead and in turn, support thousands more. This system, supporting those once excluded to transform their lives and then step up for others, can work for more than girls' education. Of course, you need to get your money back if you lend it. But instead of demanding interest in dollars, can you consider using social interest instead? For example, could young people pass on the skills they learned in training colleges? Like Michelle, who teaches brickmaking in rural Zimbabwe. Or Louisa, who is training others on climate-smart agriculture in Malawi. Or Fatima in Ghana, who is training women to help deliver babies where expectant mothers might not be able to make it to the local hospital on time. When I was growing up, an elder in my village in rural Zimbabwe once described the challenges I faced in going to school. She said, "Those who harvest many pumpkins often do not have the clay pots to cook them in." (Laughter) What she meant was that, although I got the best possible results in my exams when I finished elementary school, my talent was of no value if my family could not afford to pay for me to continue my education. Well, with this system, we are not just providing pots, or making a single meal out of the pumpkins. After all, there are hundreds of seeds in a single pumpkin. We are saving the seeds, planting them and nurturing every one of them. And the result? A virtuous cycle of prosperity, equality and hope, led by young women. Because together, we are shaking up the world. Pamoja tunaweza -- that's Swahili for my network motto: "Together we can!" Thank you. (Applause)