نزیکەی ١٠ ساڵ ئەبێت لە دەرەوەی شارەکانی ئەفریقای ڕۆژهەڵات ئەژیم، و ئەمەوێت ڕوانگەیەکی مەیدانیتان پێبڵێم لەسەر هەژاری جیهانی. لەو باوەڕەیام کە گەورەترین شکستی ڕەچەڵەکی مرۆڤایەتی ئەو ڕاستیەیە کە زیاتر لە یەک ملیار لە ئەندامەکانی خۆمان لەدواوە بەجێهێشتووە. برسێتی، هەژاری تەواوەتی: ئەمانە زۆر جار لە کێشەی گەورە و زەبەلاح ئەچن، زۆر گەورەیە چارەسەر بکرێن. بەڵام وەک لێکۆڵەرێکی مەیدانی، لەو باوەڕەیام کە ئەمانە بابەتێک بن چارەسەر بکرێن ئەگەر ستراتیجی ڕاست بگرینە بەر. ئەرخەمیدس زانایەکی یۆنانی کۆن بوو و فێری کردوین ئەگەر بتوانین خۆمان بە نوێڵە ڕاستەکە بەینەوە ئەتوانین جیهان بجوڵێنین. لە شەڕەکەیا دژی ئەوپەڕی هەژاری، لەو باوەڕەیام سێ نوێڵی بەهێز هەبێت بتوانین پاڵی پێوە بەینەوە. ئەم وتارە هەمووی لەسەر ئەو نوێڵانەیە، و بۆچی وا ئەکەن کە هەژاری شەڕێک بێت بتوانرێ ببرێتەوە لەم ژیانەماندا. ئەوپەڕی هەژاری چییە؟ کە یەکەمجار چووم بۆ دەرەوەی شارەکانی ئەفریقای ڕۆژهەڵات، شەوێک لەگەڵ خێزانێکی جوتیار مامەوە. کەسانێکی باش بوون. بانگێشتیان کردم بۆناو ماڵەکەیان. پێکەوە گۆرانیمان وت و ئێوارەخوانێکی سادەمان خوارد. بەتانییەکیان یامێ لەسەر زەوییەکە بنووم. بەڵام بۆ بەیانییەکەی، هیچ نەبوو بخورێت. و ئینجا بۆ نیوەڕۆ، بە هەستێکی زۆر ناخۆشەوە سەیرم کرد کاتێک کچە گەورەی خێزانەکە دەستیکرد بە لێنانی تریت وەک جێگرەوەیەکی نانی نیوەڕۆ. بۆ ئەو ژەمە، هەر منداڵێک یەک کوپی خواردەوە بۆ مانەوە. و ناتوانم پێتان بڵێم چەندێک هەستم بە شەرم ئەکرد کاتێک یەکێک لەو کوپانەیان یامێ، و ئەمزانی کە ئەبێت میواندارییەکەیان قبوڵ بکەم. منداڵان پێویستیان بە خواردنە نەک تەنیا بۆ مانەوە بەڵکو بۆ گەشەی جەستەیی و دەروونیش. هەر ڕۆژێک کە ناتوانن نان بخۆن، کەمێک لە داهاتوویان لەدەست ئەیەن. لەناو هەژارترینەکانا، لە سێ منداڵ منداڵێک بەشێوەیەکی هەمیشەیی تووشی ئەوە ئەبێت بۆ هەتا هەتایە خواردنی پێویست نەخوات. کاتێک ئەوە یەک ئەگرێت لەگەڵ بەردەستنەبوونی چاودێری پزیشکی، لە ١٠ منداڵی هەژار یەکێکیان پێش تەمەنی پێنج ساڵی ئەمرێت. و تەنیا یەک لەسەر چواری منداڵەکان ئامادەیی تەواو ئەکەن بەهۆی ئەوەی پارەی خوێندنیان پێنادرێت. برسێتی و لێواری هەژاری بەهەموو شێوەیەک زەفەر بە تواناکانی مرۆڤ ئەبەن. خۆمان وەک ڕەچەڵەکێک ئەبینین کە بتوانین بیرکەینەوە و هەستمان هەبێت، بەڵام هەتا ئەوکاتەی چارەسەری ئەم کێشانە ئەکەین بۆ هەموو ئەندامەکانمان، لە ئاست ئەو ستانداردەیا نابین، چونکە هەموو کەسێک لەسەر ئەم هەسارەیە گرنگە. ئەم منداڵە گرنگە. ئەم منداڵانە گرنگن. ئەم کچە گرنگە. ئێمە شتانە ئاوا ئەبینین و بێتاقەت ئەبین پێیان، بەڵام لە کێشەی گەورە ئەچن. نازانین چۆن ڕێکاری کاریگەر بگرینە بەر. بەڵام ئەرخەمیدسی هاوڕێمانتان بیربێت. هەژاری جیهانی نوێڵی بەهێزی هەیە. کێشەیەکە وەک هەر کێشەیەکی تر. من لە بوارەکەیا ئەژیم و کار ئەکەم، و وەک کەسێک لە مەیدانەکەیا، لەو باوەڕەیام ئەم کێشانە بتوانرێت چارەسەر بکرێن. بۆیە بۆ ١٠ خولەکی دواتر، با دڵتەنگ نەبین بۆ بارودۆخی جیهان. با مێشکی خۆمان بخەینە کار. با بایەخی کۆکراوەی خۆمان بخەینە کار بۆ چارەسەرکردنی کێشە و بزانین ئەو نوێڵانە چین. نوێڵی یەکەم: زۆربەی هەژارەکانی جیهان جووتیارن. بیر لەوە بکەرەوە ئەمە چەند نائاساییە. ئەگەر ئەم وێنەیە هەژاری جیهان نیشان بات، کەواتە زیاتر لە نیوە خەریکی کشتوکاڵن وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی داهات. ئەمەش بەڕاستی هانم ئەیات. هەموو ئەم خەڵکە، یەک کارن. بیری لێکەنەوە ئەمە چەند بەهێزە. کاتێک جوتیارەکان بەرهەمهێنەرتر ئەبن، زیاتر لە نیوەی هەژارەکانی جیهان پارەی زیاتریان دەستئەکەوێت و لە هەژاری دەرئەچن. باشتریش ئەبێت. بەرهەمی کشتوکاڵی بێگومان خواردنە. بۆیە کاتێک جوتیارەکان بەرهەمهێنەرتر ئەبن، خواردنی زیاتریان دەست ئەکەوێت، و تەنیا یارمەتی خۆیان نایەن بەوە، بەڵکو یارمەتی پێدانی خواردن بە کۆمەڵگا تەندروست و ئابوورییە تازەکان ئەیەن. کاتێک جوتیارانیش بەرهەمهێنەرتر ئەبن، فشاری ژینگەیی کەم ئەکەنەوە. تەنیا دوو ڕێگامان هەیە بۆ ئەوەی خواردن بە جیهان بەین: یان ئەوەتا وا لە زەوییە کشتوکاڵییەکانمان بکەین زۆر بەرهەمهێنەرتر بن، یان ئەتوانین دارستانەکان و ساڤاناکان پڕکەینەوە و بیکەین بە زەوی کشتوکاڵی، کە ئەوەش کارەساتە بۆ ژینگە. جوتیاران بەڕاستی هێزێکی بەرزکەرەوەی زۆر گرنگن. کاتێک جوتیارەکان بەرهەمهێنەرتر ئەبن، داهاتی زیاتریان ئەبێت، لە هەژاری یەنە دەرەوە، خواردن ئەیەن بە کۆمەڵگاکانیان و فشاری سەر ژینگەی زەوی کەم ئەکەنەوە. جوتیارەکان لە ناوەڕاستی جیهاندا وەستاون. جوتیارێکی وەک ئەمە نا، بەڵکو زیاتر وەک ئەم خانمە. زۆربەی جوتیارەکانی ئەیانناسم لە ڕاستیدا ژنن. سەیری هێز و ورەکە بکە کە لەم ژنە تیشک ئەیاتە دەرەوە. لەڕووی جەستەییەوە بەهێزە، لەڕووی دەروونییەوە خۆڕاگر، ئەوەی پێویست بێت ئەیکات بۆ ئەوەی ژیانێکی باشتری دەستکەوێت بۆ منداڵەکانی. ئەگەر بمانەوێت داهاتووی مرۆڤایەتی بخەینە دەستی یەک کەسەوە، ئەوا خۆشحاڵم کە ئەو ئەبێت. (چەپڵەلێدان) تەنیا یەک کێشە هەیە: چەندین جووتیاری بچووک ئامرازی بناغەیی و زانیارییان لەبەردەستدا نییە. لە ئێستادا، کەمێک لە دانەوێڵە هەڵگیراوەکانی ساڵی پێشوویان ئەهێنن، لە زەوییەکەیا ئەیچێنن و ئینجا بە پاچەکۆڵەیەکی دەستی ئەیکێڵن. ئەمانە ئامراز و تەکنیکن کە ئەگەڕێنەوە بۆ چاخی برۆنز، و لەبەر ئەوەیە کە هێشتا زۆر جوتیار زۆر هەژارن. بەڵام دووبارە هەواڵی خۆش. نوێڵی ژمارە دوو: لە ڕاستیدا مرۆڤایەتی کێشەی هەژاری جوتیاری سەدەیەک لەمەوبەر چارەسەر کرد. با بتانگێڕم بەسەر سێ بنچینەترین کارتێکەرەکانی کشتوکاڵی. یەکەم، تۆوی دووڕەگ کاتێک دروست ئەکرێت کە دوو تۆو ئەیەیت لە یەکتر. ئەگەر بەشێوەیەکی سرووشتی جۆرێک بپیتێنیت کە بەرهەمی زۆرە لەگەڵ جۆرێک کە بەرگەی ووشکی بگرێت، لێکدراوێکت دەست ئەکەوێت کە خەسڵەتە ئەرێنییەکەی هەردووکیانی وەرگرتووە. دواتر، پەینی ئاسایی، ئەگەر بەرپرسیارانە بەکاربهێنرێت، لەڕووی ژینگەییەوە بەرگەگرە. ئەگەر بڕی پەینەکە بە وردی دیاریکەیت بۆ ڕووەکێک کە لە من درێژترە، دووبارە بەرهەمێکی زۆرت ئەبێت. ئەمانە هێزی بزوێنەری کشتوکاڵین. هێزی بزوێنەری کشتوکاڵی یەک بخرێت لەگەڵ کارپێکردنی باش. کاتێک مەودای نێوان تۆوەکانت باش ئەبێت و لەگەڵ بڕێکی باش پەینی ڕووەکیا ئەڕوێنیت، جوتیارەکان ئەتوانن بەرهەمیان زیادبکەن. ئەم ئامراز و کارپێکردنە سەلمێنراوانە توانیویانە بەرهەمهێنەری کشتوکاڵی بکەن بە سێ ئەوەنە لە هەموو شوێنە سەرەکییەکانی جیهان، خەڵکێکی زۆریشی لە هەژاری دەرهێناوە. هێشتا تەواو نەبووین لە گەیاندنی ئەم شتانە بۆ هەمووان، بەتایبەتی ناوچەکانی خوار سەحارای ئەفریقا. بۆیە بەگشتی، ئەمە هەواڵێکی زۆر باشە. مرۆڤایەتی سەدەیەک لەمەوبەر توانی هەژاری کشتوکاڵی چارەسەرکات، بەشێوەیەکی تیۆری. جارێکە ئەم شتانەمان نەگەیاندۆتە هەمووان. لەم سەدەیەیا، هۆکاری ئەوەی خەڵکی هەژار ماوە لەبەر ئەوەیە کە لە شوێنە دوورەدەستەکانا ئەژین. ئەم شتانە بەردەست نییە بۆیان. بۆیە، کۆتاییهێنان بە هەژاری تەنیا مەسەلەی گەیاندنی ئەم شتە سەلمێنراوانە و خزمەتەکانە بە خەڵک. ئێستا جۆری بلیمەتری ترمان ناوێت. پیاوە سادەکەی گەیاندن لە تەمەنی خۆماندا کۆتایی بە هەژاری ئەهێنێت. کەواتە ئەمانە سێ نوێڵەکەن، و بەهێزترین نوێڵیش تەنیا گەیاندنە. لە هەر شوێنێکا کۆمپانیاکانی جیهان، حکومەتەکان و ڕێکخراوەکان تۆڕی گەیاندنیان دانا بۆ گەیاندنی ڕێکاری باشترکردنی ژیان، کۆتایی بە هەژاری ئەهێنین. باشە، ئەوە لە بیردۆزێکی باش ئەچێت، بەڵام ئەی کارپێکردن؟ ئەو تۆڕانەی گەیاندن لە چی ئەچن؟ ئەمەوێ باسی نموونە کۆنکرێتییەکەم بکەم کە زۆر باش ئەیزانم، ڕێکخراوەکەم، کۆمەکی یەک ئەیکەری. تەنیا خزمەتی جوتیارەکە ئەکەین و کارەکەمان دابینکردنی ئامرازەکانە بۆی کە پێویستێتی بۆ سەرکەوتن. دەست ئەکەین بە گەیاندنی هێزی بزوێنەری کێڵگە بۆ ناوچە دوورەدەستەکان. لەوانەیە لە سەرەتایا ئەمە قورس دەرکەوێت، بەڵام ئەکرێت. با نیشانتان بەم. هێزی بزوێنەری کێڵگە ئەکڕین بە هێزی کۆکراوەی تۆڕی جوتیارەکەمان و لە ٢٠ گەنجینەی ئاوایا هەڵیئەگرین. ئینجا، لەکاتی گەیاندنی هێزی بزوێنەر، سەدان بارهەڵگری ١٠ تەنی بەکرێ ئەگرین و ئەیاننێرین بۆ شوێنەکانی جووتیارەکان چاوەڕێئەکەن لە کێڵگەکەیان. ئینجا هەر کەسە و شتی خۆی وەر ئەگرێت و ئەیباتەوە بۆ کێڵگەکەی. بە جۆرێک وەک ئەمازۆن وایە بۆ جوتیاری ناوچە دوورەدەستەکان. شتێکی گرنگیش، گەیاندنێک کە بکرێت داراییش لەخۆ ئەگرێت، ڕێگایەکی پارەدان. جوتیارەکان بەتێپەڕبوونی کات کەم کەم پارەی تێچوونەکانمان ئەیەنەوە. و ئینجا چواری هەموو ئەوە ئەگرین بە ڕاهێنان پێکردن. کارمەندە مەیدانییەکانمان ڕاهێنانی کرداری ئەگەیەنن بە جوتیارەکانی کێڵگەکان هەموو دوو هەفتەیەک. لە هەر کوێیەک خزمەتەکانمان بگەیەنین، جوتیارەکان ئەم ئامرازانە بەکارئەهێنن بۆ دەرچوون لە هەژاری. ئەمە جوتیارێکە لە پرۆگرامێکمانا بەناوی کۆنسۆلاتا. سەیری شانازییەکەی سەر ڕووخساری بکەن. گەشتووە بە بووژانەوەیەکی سادە کە من باوەڕم وایە مافی هەموو مرۆڤێکە کە هەوڵ و کۆشش ئەکات لەسەر هەسارەکە. ئەمڕۆ، شانازی ئەکەم بە وتنی ئەوەی خزمەتی نزیکەی ٤٠٠ هەزار جوتیاری وەک کۆنسۆلاتا ئەکەین. (چەپڵەلێدان) کلیلی ئەنجامدانی ئەمە گەیاندنی مرۆییە. لە هەر ناوچەیەک، کاربەدەستێکی ناوچەکە بەکرێ ئەگرین کە بە تێکڕا خزمەتەکانمان ئەگەیەنێت بە ٢٠٠ جوتیار، کە زیاتر لە ١٠٠٠ کەسیش لەو خێزانانەیا ئەژین. ئەمڕۆ، ٢٠٠٠ کاربەدەستی ناوچەیی واهیمان هەیە و بەخێرایی ژمارەیان زیاد ئەکات. ئەمە سوپای گەیاندنەکەمانە، و تەنیا یەک ڕێکخراوین. چەندین کۆمپانیا و حکومەت و ڕێکخراوی تر هەن کە وەک ئێمە سوپای گەیاندنیان هەیە. و لەو باوەڕەیام لە کاتێکاین ئێمە کە پێکەوە هەموومان ئەتوانین خزمەتەکانی کشتوکاڵی بگەیەنینە هەموو جوتیارەکان. با نیشانتان بەم ئەوە چۆن ئەکرێت. ئەمە نەخشەی ناوچەی خوار سەحارای ئەفریقایە، لەگەڵ نەخشەیەکی ئەمریکا بۆ بەراورد. ناوچەی خوار سەحارای ئەفریقام هەڵبژارد چونکە ئەمە ناوچەیەکی گەورەی گەیاندنە. زۆر جێگەی ململانێیە. بەڵام هەر ٥٠ میل بە ٥٠ میلێکمان هەڵسەنگاندووە لەسەر کیشوەرەکە، و ئەوەمان دۆزییەوە کە نیوەی جووتیارەکان تەنیا لەم ناوچانەیا ئەژین کە تاریککراوە. ئەوە بەگشتی ناوچەیەکی بچووکە. ئەگەر بتەوێت ئەم سندووقانە لەلای یەکترەوە دانێیت لەناو نەخشەیەکی ویلایەتە یەکگرتووەکان، تەنیا ڕۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکان دائەپۆشن. ئەتوانی لە هەر شوێنێکی ئەم ناوچەیە بێت داوای پیتزا بکەیت و بە گەرمی و تازەیی و بەتامی ئەگاتە دەستت. ئەگەر ئەمریکا بتوانێت پیتزا بگەیەنێتە ناوچەیەک بەم قەبارەیە، ئەوا کۆمپانیا ئەفریقییەکان، حکومەتەکان و ڕێکخراوەکان ئەتوانن خزمەتگوزاری کشتوکاڵی بگەیەننە هەموو جوتیارەکانیان. ئەمە ئەکرێت. کارەکە تەواو ئەکەم بە گشتگشیرکردنی بۆ سەروو تەنیا کشتوکاڵیکردن. لە هەموو بوارێکی پەرەسەندنی مرۆڤایەتیدا، مرۆڤایەتی ئامرازی کاریگەری داهێناوە بۆ کۆتاییهێنان بە هەژاری. تەنیا پێویستە بیانگەیەنین. بۆیە دووبارە، لە هەموو بوارەکانی پەرەسەندنی مرۆڤدا، خەڵکە زۆر زیرەکەکان ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر پەرەیان بە ئامرازی هەرزان، و زۆر کاریگەر یاوە. مرۆڤایەتی چەکدارکراوە بە چارەسەری سادە و کاریگەر بۆ هەژاری. تەنیا ئەوەمان لەسەرە ئەمانە بگەیەنین بۆ ناوچەیەکی بچووک. دووبارە بە بەکارهێنانی نەخشەی ناوچەی خوار سەحارای ئەفریقا وەک نموونەیەک، بیرتان بێت کە هەژاری چڕبۆتەوە لەم ناوچە شینکراوانە. هەژاری ناو شارەکان زیاتر چڕبۆتەوە، لەم خاڵە بچووکە سەوزانە. دووبارە، بە بەکارهێنانی نەخشەیەکی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ پێوانەیی، ئەمەیە کە پێی ئەڵێم ناوچەیەکی پێگەیاندنی بەردەست. ڕاستییەکەی، بۆ یەکەم جار لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، بناغەیەکی بنچینەیی گەیاندنی فراوانمان لەبەردەستدایە. کۆمپانیاکانی جیهان، حکومەتەکان و ڕێکخراوەکان سوپای گەیاندنیان هەیە کە بە تەواوەتی لە توانایاندایە کار لەسەر ئەم ناوچە بچووکە بکەن. تەنیا ویستنمان کەمە. ئەگەر بمانەوێت، هەر یەکێک لە ئێمە ڕۆڵێکی خۆی هەیە بیگێڕێت. یەکەم جار پێویستمان بە خەڵکی زیاترە کار بکات لەسەر پەرەسەندنی مرۆیی، بەتایبەتی ئەگەر لە وڵاتێکی دواکەوتوودا بژیت. کارمەندی تەندروستی زیاترمان ئەوێت لەگەڵ مامۆستا، ڕاهێنەری کشتوکاڵی، کاربەدەستی فرۆشتن بۆ پێداویستییەکانی ژیان باش ئەکەن. ئەمانە کارمەندی گەیاندنن کارەکەیان تەرخانکردووە بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵکی تر. بەڵام پێویستمان بە ڕۆڵی پشتیوانی زۆریشە. ئەمانە ڕۆڵەکانن کە بەتەنیا لە ڕێکخراوەکەی منا بەردەستە، و ئێمەش یەکێکین لە چەندین دانە. لەوانەیە ئەمە سەرسام بکات، بەڵام گرنگ نییە پسپۆڕی تەکنیکیت چی بێت، ڕۆڵێک هەیە بۆت لەم شەڕەیا. گرنگیش نییە لەڕووی مرۆییەوە چەندێک بکرێت کۆتایی بە هەژاری بهێنرێت، پێویستمان بە سەرچاوەی زۆر زیاترە. ئەمە سنووردارکردنی یەکەممانە. بۆ وەبەرهێنەرانی کەرتی تایبەت، پێویستمان بە فراوانبوونی سەرکێشیکردنە بە سەرمایە، دادپەروەری دابەشکردن، سەرمایەی کارکردن، بازاڕی هەڵکەوتووی بەردەست. بەڵام هەروەها سنووریش هەیە بۆ ئەوەی بزنسی کەرتی تایبەت پێی ئەکرێت. بزنسەکانی کەرتی تایبەت زۆرجار پەلەقاژێ ئەکەن بۆ خزمەتکردنی زۆر هەژارەکان، بۆیە هێشتا باشترکردنی ژیانی مرۆڤەکان ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە. هەرکەسێک بێت ئەتوانێ بدات، بەڵام سەرکردایەتی زیاترمان ئەوێت. پێویستمان بە کەسانی خێرکەری زیاتر و سەرکردەی جیهانی زیاترە کە بتوانن کێشەکانی پەرەسەندنی مرۆڤ بگرنە دەست و سەرکردایەتی مرۆڤایەتی بکەن بۆ ئەوەی لەسەر ڕووی هەسارەکە نەیانهێڵن. ئەگەر بایەخ بەم بیرۆکانە ئەیەن، سەیری ئەم ماڵپەڕە بکەن. پێویستمان بە سەرکردەی زیاترە. مرۆڤایەتی مرۆڤی خستۆتە سەر مانگ. کۆمپیتەری بەهێز کە جێگەی ئەبێتەوە لەناو گیرفانەکانمان و ئەمانبەستێتەوە بە هەر کەسێکی تر لەسەر هەسارەکە. ماراسۆنمان کردووە بەخێرایی پێنج خولەک بۆ میلێک. کەسانێکی بێوێنەین. بەڵام زیاتر لە ملیارێک ئەندامی خۆمان لە دواوە بەجێهێشتووە. هەتا ئەوکاتەی هەموو کچێکی وەک ئەمە دەرفەتێکی ئەبێت بۆ ئەوەی بگاتە توانای مرۆیی تەواوی خۆی، شکستمان هێناوە لەوەی ببین بە ڕەچەڵەکێکی مرۆڤایەتی ڕەوشتی و دادپەروەر. لەڕووی مرۆییەوە قسە بکەین، تەواو دەتوانرێت کۆتایی بە هەژاری بهێنرێت. تەنیا ئەوەمان لەسەرە خزمەت و پێداویستییە باشەکان بگەیەنینە هەمووان. ئەگەر ویستەکەمان هەبێت، هەر یەکێکمان ڕۆڵێکی هەیە بیگێڕێت. با کاتی خۆمان، کارەکەمان، سامانی خۆمان تەرخانکەین. با کۆتایی بە هەژاری بێنین لەم ژیانەمانا. زۆر سوپاس. (چەپڵەلێدان)
I've been living in rural East Africa for about 10 years, and I want to share a field perspective with you on global poverty. I believe that the greatest failure of the human race is the fact that we've left more than one billion of our members behind. Hungry, extreme poverty: these often seem like gigantic, insurmountable problems, too big to solve. But as a field practitioner, I believe these are actually very solvable problems if we just take the right strategies. Archimedes was an ancient Greek thinker, and he taught us that if we lean on the right levers, we can move the world. In the fight against extreme poverty, I believe there are three powerful levers that we can lean on. This talk is all about those levers, and why they make poverty a winnable fight in our lifetimes. What is extreme poverty? When I first moved to rural East Africa, I stayed overnight with a farm family. They were wonderful people. They invited me into their home. We sang songs together and ate a simple dinner. They gave me a blanket to sleep on the floor. In the morning, however, there was nothing to eat. And then at lunchtime, I watched with an increasingly sick feeling as the eldest girl in the family cooked porridge as a substitute for lunch. For that meal, every child drank one cup to survive. And I cannot tell you how ashamed I felt when they handed one of those cups to me, and I knew I had to accept their hospitality. Children need food not only to survive but also to grow physically and mentally. Every day they fail to eat, they lose a little bit of their future. Amongst the extreme poor, one in three children are permanently stunted from a lifetime of not eating enough. When that's combined with poor access to health care, one in 10 extremely poor children die before they reach age five. And only one quarter of children complete high school because they lack school fees. Hunger and extreme poverty curb human potential in every possible way. We see ourselves as a thinking, feeling and moral human race, but until we solve these problems for all of our members, we fail that standard, because every person on this planet matters. This child matters. These children matter. This girl matters. You know, we see things like this, and we're upset by them, but they seem like such big problems. We don't know how to take effective action. But remember our friend Archimedes. Global poverty has powerful levers. It's a problem like any other. I live and work in the field, and as a practitioner, I believe these are very solvable problems. So for the next 10 minutes, let's not be sad about the state of the world. Let's engage our brains. Let's engage our collective passion for problem-solving and figure out what those levers are. Lever number one: most of the world's poor are farmers. Think about how extraordinary this is. If this picture represents the world's poor, then more than half engage in farming as a major source of income. This gets me really excited. All of these people, one profession. Think how powerful this is. When farmers become more productive, then more than half the world's poor earn more money and climb out of poverty. And it gets better. The product of farming is, of course, food. So when farmers become more productive, they earn more food, and they don't just help themselves, but they help to feed healthy communities and thriving economies. And when farmers become more productive, they reduce environmental pressure. We only have two ways we can feed the world: we can either make our existing farmland a lot more productive, or we can clear cut forest and savannah to make more farmland, which would be environmentally disastrous. Farmers are basically a really important leverage point. When farmers become more productive, they earn more income, they climb out of poverty, they feed their communities and they reduce environmental land pressure. Farmers stand at the center of the world. And not a farmer like this one, but rather this lady. Most of the farmers I know are actually women. Look at the strength and the will radiating from this woman. She is physically strong, mentally tough, and she will do whatever it takes to earn a better life for her children. If we're going to put the future of humanity in one person's hands, then I'm really glad it's her. (Applause) There's just one problem: many smallholder farmers lack access to basic tools and knowledge. Currently, they take a little bit of saved food grain from the prior year, they plant it in the ground and they till it with a manual hand hoe. These are tools and techniques that date to the Bronze Age, and it's why many farmers are still very poor. But good news, again. Lever number two: humanity actually solved the problem of agricultural poverty a century ago. Let me walk you through the three most basic factors in farming. First, hybrid seed is created when you cross two seeds together. If you naturally pollinate a high-yielding variety together with a drought-resistant variety, you get a hybrid that inherits positive traits from both of its parents. Next, conventional fertilizer, if used responsibly, is environmentally sustainable. If you micro-dose just a pinch of fertilizer to a plant that's taller than I am, you unlock enormous yield gain. These are known as farm inputs. Farm inputs need to be combined with good practice. When you space your seeds and plant with massive amounts of compost, farmers multiply their harvests. These proven tools and practices have more than tripled agricultural productivity in every major region of the world, moving mass numbers of people out of poverty. We just haven't finished delivering these things to everybody just yet, particularly in Sub-Saharan Africa. So overall, this is amazing news. Humanity actually solved agricultural poverty a century ago, in theory. We just haven't delivered these things to everybody just yet. In this century, the reason that people remain poor is because maybe they live in remote places. They lack access to these things. Therefore, ending poverty is simply a matter of delivering proven goods and services to people. We don't need more genius types right now. The humble delivery guy is going to end global poverty in our lifetime. So these are the three levers, and the most powerful lever is simply delivery. Wherever the world's companies, governments and nonprofits set up delivery networks for life-improving goods, we eliminate poverty. OK, so that sounds really nice in theory, but what about in practice? What do these delivery networks look like? I want to share the concrete example that I know best, my organization, One Acre Fund. We only serve the farmer, and our job is to provide her with the tools that she needs to succeed. We start off by delivering farm inputs to really rural places. Now, this may appear initially very challenging, but it's pretty possible. Let me show you. We buy farm inputs with the combined power of our farmer network, and store it in 20 warehouses like this. Then, during input delivery, we rent hundreds of 10-ton trucks and send them out to where farmers are waiting in the field. They then get their individual orders and walk it home to their farms. It's kind of like Amazon for rural farmers. Importantly, realistic delivery also includes finance, a way to pay. Farmers pay us little by little over time, covering most of our expenses. And then we surround all that with training. Our rural field officers deliver practical, hands-on training to farmers in the field every two weeks. Wherever we deliver our services, farmers use these tools to climb out of poverty. This is a farmer in our program, Consolata. Look at the pride on her face. She has achieved a modest prosperity that I believe is the human right of every hardworking person on the planet. Today, I'm proud to say that we're serving about 400,000 farmers like Consolata. (Applause) The key to doing this is scalable delivery. In any given area, we hire a rural field officer who delivers our services to 200 farmers, on average, with more than 1,000 people living in those families. Today, we have 2,000 of these rural field officers growing very quickly. This is our delivery army, and we're just one organization. There are many companies, governments and nonprofits that have delivery armies just like this. And I believe we stand at a moment in time where collectively, we are capable of delivering farm services to all farmers. Let me show you how possible this is. This is a map of Sub-Saharan Africa, with a map of the United States for scale. I chose Sub-Saharan Africa because this is a huge delivery territory. It's very challenging. But we analyzed every 50-mile by 50-mile block on the continent, and we found that half of farmers live in just these shaded regions. That's a remarkably small area overall. If you were to lay these boxes next to each other within a map of the United States, they would only cover the Eastern United States. You can order pizza anywhere in this territory and it'll arrive to your house hot, fresh and delicious. If America can deliver pizza to an area of this size, then Africa's companies, governments and non-profits can deliver farm services to all of her farmers. This is possible. I'm going to wrap up by generalizing beyond just farming. In every field of human development, humanity has already invented effective tools to end poverty. We just need to deliver them. So again, in every area of human development, super-smart people a long time ago invented inexpensive, highly effective tools. Humanity is armed to the teeth with simple, effective solutions to poverty. We just need to deliver these to a pretty small area. Again using the map of Sub-Saharan Africa as an example, remember that rural poverty is concentrated in these blue shaded areas. Urban poverty is even more concentrated, in these green little dots. Again, using a map of the United States for scale, this is what I would call a highly achievable delivery zone. In fact, for the first time in human history, we have a vast amount of delivery infrastructure available to us. The world's companies, governments and non-profits have delivery armies that are fully capable of covering this relatively small area. We just lack the will. If we are willing, every one of us has a role to play. We first need more people to pursue careers in human development, especially if you live in a developing nation. We need more front line health workers, teachers, farmer trainers, sales agents for life-improving goods. These are the delivery people that dedicate their careers to improving the lives of others. But we also need a lot of support roles. These are roles available at just my organization alone, and we're just one out of many. This may surprise you, but no matter what your technical specialty, there is a role for you in this fight. And no matter how logistically possible it is to end poverty, we need a lot more resources. This is our number one constraint. For private investors, we need a big expansion of venture capital, private equity, working capital, available in emerging markets. But there are also limits to what private business can accomplish. Private businesses often struggle to profitably serve the extreme poor, so philanthropy still has a major role to play. Anybody can give, but we need more leadership. We need more visionary philanthropists and global leaders who will take problems in human development and lead humanity to wipe them off the face of the planet. If you're interested in these ideas, check out this website. We need more leaders. Humanity has put people on the moon. We've invented supercomputers that fit into our pockets and connect us with anybody on the planet. We've run marathons at a five-minute mile pace. We are an exceptional people. But we've left more than one billion of our members behind. Until every girl like this one has an opportunity to earn her full human potential, we have failed to become a truly moral and just human race. Logistically speaking, it's incredibly possible to end extreme poverty. We just need to deliver proven goods and services to everybody. If we have the will, every one of us has a role to play. Let's deploy our time, our careers, our collective wealth. Let us deliver an end to extreme poverty in this lifetime. Thank you. (Applause)