(Music)
(مۆسیقا)
These bees are in my backyard in Berkeley, California. Until last year, I'd never kept bees before, but National Geographic asked me to photograph a story about them, and I decided, to be able to take compelling images, I should start keeping bees myself. And as you may know, bees pollinate one third of our food crops, and lately they've been having a really hard time. So as a photographer, I wanted to explore what this problem really looks like. So I'm going to show you what I found over the last year.
ئەم ھەنگانە لە حەوشەی دواوەی ماڵەکەم بوون لە بێرکلی کالیفۆرنیا. تاوەکو ساڵی پاریش، ھەرگیز ھەنگم بەخێونەکرد بوو، بەڵام ناشناڵ جوگرافی داوایان لێ کردم چیرۆکێکی وێنەگرتن دەربارەیان بکەم، و بڕیارم دا، تاوەکو بتوانم وێنەی باوەڕپێکراو بگرم، پێویستە خۆم دەست بکەم بە بەخێوکردنی ھەنگەکان. وھەروەکو ئێوەش لەوانەیە بزانن، پیتاندنى ھەنگەکان یەک لەسەر سێی خواردنەکانی ئێمە، و دواتر ئەوان بە کاتێکی زۆر سەختدا تێ دەپەڕن. بۆیە وەک وێنەگرێک، ویستم بە دوای ئەم کێشانەدا بگەڕێم کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە. کەواتە با پیشانتان بدەم کە لەماوەی ساڵی ڕابردوودا چیم دۆزیوەتەوە.
This furry little creature is a fresh young bee halfway emerged from its brood cell, and bees right now are dealing with several different problems, including pesticides, diseases, and habitat loss, but the single greatest threat is a parasitic mite from Asia, Varroa destructor. And this pinhead-sized mite crawls onto young bees and sucks their blood. This eventually destroys a hive because it weakens the immune system of the bees, and it makes them more vulnerable to stress and disease.
ئەو بوونەوەرە بچووکە تووکناویە ئەوە ھەنگێکی گەنج و تازەیە لە نیوەی ئامێزەخانەکەیدا دەرکەوتووە، و ھەنگەکان لە ئێستادا ڕووبەڕووی کۆمەڵێک کێشەی جیاواز دەبنەوە، لەوانەش مێش کوژ، دەرد و نەخۆشی، لە دەستدانی ژینگە، بەڵام تاکە گەورەترین ھەڕەشە لە ئاسیا مشەخۆری مۆرانەیە، مێرووی لەناوبەر. ئەو مشەخۆرە بەقەدەر سەرە قولابەیە دەچێتە سەر هەنگە گەنجەکان و خوێنەکانیان دەمژێت. ئەوە لە کۆتایدا شانە هە نگەکان لەناودەبات، لەبەرئەوەی سیستەمی بەرگری ھەنگەکان لاواز دەکات، و ئەوە وایان لێ دەکات زیاتر بکەونە بەر مەترسی فشار و نەخۆشی.
Now, bees are the most sensitive when they're developing inside their brood cells, and I wanted to know what that process really looks like, so I teamed up with a bee lab at U.C. Davis and figured out how to raise bees in front of a camera. I'm going to show you the first 21 days of a bee's life condensed into 60 seconds.
ئێستا، ھەنگەکان زۆر ھەستیارن ئەو کاتەی کە لەناو ئامێزەخانەکانیاندا گەشە دەکەن، و ویستم بزانم لە ڕاستیدا ئەم کردارە چۆن دەردەکەوێت، بۆیە لەگەڵ تاقیگەیەکی ھەنگ لە زانکۆی کالیفۆرنیا بووم. و چۆنیەتی گەشەی ھەنگم لەبەر دەمی کامێرا بۆ دەرکەوت. من سەرەتای (٢١)یەمین ڕۆژ لە ژیانی ھەنگەکانتان پیشان دەدەم . لە ماوەی (٦٠) چرکەدا.
This is a bee egg as it hatches into a larva, and those newly hatched larvae swim around their cells feeding on this white goo that nurse bees secrete for them. Then, their head and their legs slowly differentiate as they transform into pupae. Here's that same pupation process, and you can actually see the mites running around in the cells. Then the tissue in their body reorganizes and the pigment slowly develops in their eyes. The last step of the process is their skin shrivels up and they sprout hair. (Music)
ئەوە ھێلکەی ھەنگە ھەر کە ھەڵدێت و دەبێت بە کرمۆکە، و ئەو کرمۆکە تازە ھەڵھاتوانەش بە دەوروبەری خانەکانی خۆیاندا دەسوڕێنەوە لەسەرئەو ماددە سپیانە دەژین کە ھەنگە چاودێرەکان بۆخۆیان شاردبۆوە. دواتر، سەریان و قاچیان بە شێوەیەکی لەسەرەخۆ لەیەک جیا دەبنەوە کاتێک دەگۆڕێن بۆ قۆزاخە. ئەوەش ھەمان قۆناغى قۆزاخە کردنە، و دەتوانی ببینی کە مێرووەکان لە دەورووبەری خانەکانیان دێنە دەرەوە. دواتر خانەکان لەناو لەشی خۆیاندا ڕێک دەخەنەوە و ڕەنگ لەناو چاوەکانیاندا بە لەسەرەخۆى گەشە دەکات. و کۆتا ھەنگاو لەو قۆناغەدا پێستی ڕووخساریان گەشە دەسەنێت و مووەکانیان گەڵاڵە دەکات. (مۆسیقا)
So -- (Applause)
کەواتە--(چەپڵەیان لێدا)
As you can see halfway through that video, the mites were running around on the baby bees, and the way that beekeepers typically manage these mites is they treat their hives with chemicals. In the long run, that's bad news, so researchers are working on finding alternatives to control these mites.
ھەروەکو لە نیوەی ئەم فیدیۆیەدا دەبینن، کە مۆرانەکان ڕادەکەنە دەوروبەری ھەنگە منداڵەکان، و ئەو ڕێگەیە کە ھەنگ بەخێوکەرەکان دەتوانن چارەسەری مۆرانەکانی پێبکەن ئەوەیە کە ئەوان شانەکانیان بە مادەی کیمیاوی دەپارێزن. بۆ ماوەیەکی درێژ ئەوە ھەواڵە ناخۆشەکان بووە، بۆیە تووێژەرەوەکان کار دەکەن بۆ دۆزینەوەی شوێنگرەوەیەک بۆ دەستبەسەر داگرتنی ئەو مۆرانانە.
This is one of those alternatives. It's an experimental breeding program at the USDA Bee Lab in Baton Rouge, and this queen and her attendant bees are part of that program.
ئەوە یەکێکە لەو شوێنگرەوەکان . ئەوە پڕۆگرامێکی ئەزموونی زاوزێکردنە لە تاقیگەی ھەنگ لە لە باتون روژUSDA, و ئەو شاژنە و ھەنگە چاودێری کەرەکانی بەشێکن لەو بەرنامەیە.
Now, the researchers figured out that some of the bees have a natural ability to fight mites, so they set out to breed a line of mite-resistant bees. This is what it takes to breed bees in a lab. The virgin queen is sedated and then artificially inseminated using this precision instrument. Now, this procedure allows the researchers to control exactly which bees are being crossed, but there's a tradeoff in having this much control. They succeeded in breeding mite-resistant bees, but in that process, those bees started to lose traits like their gentleness and their ability to store honey, so to overcome that problem, these researchers are now collaborating with commercial beekeepers. This is Bret Adee opening one of his 72,000 beehives. He and his brother run the largest beekeeping operation in the world, and the USDA is integrating their mite-resistant bees into his operation with the hope that over time, they'll be able to select the bees that are not only mite-resistant but also retain all of these qualities that make them useful to us.
ئێستا، تووێژەرەکان بۆیان دەرکەووتوە ھەندێ لە ھەنگەکان توانایەکی سروشتیان ھەیە بۆ شەڕ کردن لەگەڵ مشەخۆرەکان, بۆیە ئەوان بەخێو دەکرێن و دەنێردرێن تا ھێڵێکی بەرگری بۆ ھەنگەکان بکێشن. ئەوەیە کە پێویستە بۆ زۆر کردنی ھەنگەکان لە تاقیگەدا. شاژنە پاکیزەکە بێھۆش دەکرێت و دواتر بەشێوەیەکی دەستکرد بە بەکارھێنانی ئەم ئامێرە وردە پەڕینی پێ دەکرێت. ئێستا، ئەم پڕۆسەیە وا دەکات توێژەران کۆنتڕۆڵی ئەوە بکەن دەقاو دەق کام لە ھەنگەکان لادەبرێن، بەڵام سازشێک ھەیە لەسەر ھەبوونی ئەم کۆنتڕۆڵکردنە زۆرە. ئەوان سەرکەووتوو بوون لە زۆر کردنی ھەنگی دژە وردە کرم، بەڵام لەم پڕۆسەیەدا، ھەنگەکان دەستیان کرد بە ونکردنى سیفەتەکانیان وەک نەرمێتی و توانایان بۆ داکردنی ھەنگوین، بۆیە بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم کێشەیەدا، ئەم تووێژەرانە لە ئێستادا ھەماھەنگی دەکەن لەگەڵ ھەنگەوانە بازرگانەکان. ئەوە برێت ئادییە کە یەکێک لە(٧٢,٠٠٠) شانە ھەنگەکانی دەکاتەوە. ئەو و براکەی گەورەترین چالاکی ھەنگەوانی لە جیھاندا بەڕێوە دەبەن، ھەنگە دژە وردە کرمەکان لەگەڵ چالاکیەکانی ئەو یەک دەخەن USDA و بەھیوای ئەوەی بە تێپەڕ بوونی کات، بتوانن ئەو ھەنگانە ھەڵبژێرن کە نەک تەنھا دژە وردە کرم بن بەڵکو ھەموو ئەو تایبەتمەندیانە ھەڵبگرن کە وایان لێ دەکات بەسوود بن بۆمان.
And to say it like that makes it sound like we're manipulating and exploiting bees, and the truth is, we've been doing that for thousands of years. We took this wild creature and put it inside of a box, practically domesticating it, and originally that was so that we could harvest their honey, but over time we started losing our native pollinators, our wild pollinators, and there are many places now where those wild pollinators can no longer meet the pollination demands of our agriculture, so these managed bees have become an integral part of our food system.
و وتنی ئا بەمشێوەیە وادەکات کە وادەربکەێت ئێمە ھەنگەکان بەکار دەھێنین و دەیانچەوسێنینەوە، و ڕاستیەکەش ئەوەیە، ئێمە بۆ ھەزارەھان ساڵە ئەوەمان کردووە. ئێمە ئەو بوونەوەرە کێویانە دەگرین و دەخەینە ناو سندووقێکەوە، بەکرداری ڕایاندەھێنین, و لە بنەڕەتدا ئەوەمان دەکرد بۆ بەدەستھێنانی ھەنگوینەکەیان، بەڵام بە پێی کات پیتێنەرە خۆماڵییەکانمان لە دەستدا، پیتێنەرە کێوییەکانمان, و ئێستا زۆر شوێن هەیە کە ئەو پیتێنەرە کێویانە چیتر ناتوانن بگەن بە داخوازى پیتاندنى کشتوکاڵى ئێمە, لەبەر ئەوە ڕێکخستنى هەنگەکان بۆتە بەشێکى تەواوکەر لە سیستەمى خواردنماندا.
So when people talk about saving bees, my interpretation of that is we need to save our relationship to bees, and in order to design new solutions, we have to understand the basic biology of bees and understand the effects of stressors that we sometimes cannot see. In other words, we have to understand bees up close.
بۆیە کاتێک خەڵک باسی پاراستنی ھەنگ دەکەن، ڕاڤەکردنی من بۆ ئەوە ئەوەیە پێویستە ئێمە پەیوەندی خۆمان لەگەڵ ھەنگەکان بپارێزین، و بۆ ئەوەی نەخشەسازیەک بۆ چارەسەرە نوێیەکان، بدۆزینەوە پێویستە ئێمە لە بنچینەی ژیاننامەی ھەنگەکان و کاریگەریەکانی فشار کردن تێ بگەین کە ھەندێ کات ئێمە ناتوانین بیانبینین. بە واتایەکی تر، پێویستە ئێمە لە نزیکەوە ھەنگەکان بناسین.
Thank you.
زۆر سوپاس.
(Applause)
(چەپڵەیان لێدا)