If your life were a book and you were the author, how would you want your story to go? That's the question that changed my life forever. Growing up in the hot Last Vegas desert, all I wanted was to be free. I would daydream about traveling the world, living in a place where it snowed, and I would picture all of the stories that I would go on to tell.
ئەگەر ژیانت کتێبێک بوایە و خۆت نوسەرەکەی بویتایە، ئەتویست چیرۆکەکەت چۆن بوایە؟ ئەوە ئەو پرسیارەیە کە بە تەواوەتی ژیانی منی گۆڕی. بەهۆی گەورەبوونم لە بیابانە گەرمەکەی لاس ڤێگاس، هەموو ئەوەی ئەمویست ئەوەبوو کە ئازاد بم. شەو و ڕۆژ خەوم ئەبینی بەوەی هەموو جیهان بگەڕێم، لەو شوێنانە بژیم کە بەفری تیا ئەبارێت، و وێنەی هەموو ئەو چیرۆکانە بگرم کە دەمویست بیانگیڕمەوە.
At the age of 19, the day after I graduated high school, I moved to a place where it snowed and I became a massage therapist. With this job all I needed were my hands and my massage table by my side and I could go anywhere. For the first time in my life, I felt free, independent and completely in control of my life. That is, until my life took a detour. I went home from work early one day with what I thought was the flu, and less than 24 hours later I was in the hospital on life support with less than a two percent chance of living. It wasn't until days later as I lay in a coma that the doctors diagnosed me with bacterial meningitis, a vaccine-preventable blood infection. Over the course of two and a half months I lost my spleen, my kidneys, the hearing in my left ear and both of my legs below the knee.
لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا، ئەو ڕۆژەی خوێندنی دواناوەندیم تەواوکرد، ماڵم گواستەوە بۆ شوێنێک کە بەفری لێ ئەباری و بووم بە چارەسەرکار بە شێلان. بۆ ئەم ئیشەم هەموو ئەوەی ئەمویست دەستەکانم بوون و لەگەڵ مێزی شێلانەکەم لە تەنیشتمەوە و ئەمتوانی بۆ کوێم بوێ بچم. بۆ یەکەم جار لە ژیانمدا، هەستم بە ئازادی کرد، بە سەربەخۆیی و کۆنترۆڵی تەواو بەسەر ژیانمدا. ئەوەش، هەتا ئەوکاتەی ژیانم ئاڕاستەی خۆی گۆڕی. ڕۆژێکیان زوو گەڕامەوە ماڵەوە لە دوای کارەکەمەوە نەخۆشییەکم هەبوو وام ئەزانی هەڵامەتە، و کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر دواتر لە نەخۆشخانە بووم بەهۆی ئامێرێکەوە لە ژیانا بووم و ئەگەری ژیانم لە لەسەدا دوو کەمتر بوو. هەتا چەند ڕۆژێک دواتر کاتێک من هەر بێهۆش بووم پزیشکەکان نەخۆشییەکەیان دیاریکرد وەک هەوکردنی بەکتریایی پەردەکانی مێشک، هەوکردنێکی خوێنی کە بە کوتان ڕێگەی لێدەگیرێت. بە درێژایی دوو مانگ و نیو سپڵم لەدەست یا، و دواتر گورچیلەکانم، ئینجا بیستنی گوێی چەپم و هەردوو قاچم لە خوار ئەژنۆمەوە.
When my parents wheeled me out of the hospital I felt like I had been pieced back together like a patchwork doll. I thought the worst was over until weeks later when I saw my new legs for the first time. The calves were bulky blocks of metal with pipes bolted together for the ankles and a yellow rubber foot with a raised rubber line from the toe to the ankle to look like a vein. I didn't know what to expect, but I wasn't expecting that.
کاتێک دایک و باوکم بە عەرەبانەیەک لە نەخۆشخانە بردیانمە دەرەوە هەستم ئەکرد پارچە پارچە لەشم بەستراوەتەوە پێکەوە وەک بووکەڵەیەکی لاستیک. وامزانی خراپترینەکە تەواو بوو هەتا چەند هەفتەیەک دواتر قاچە نوێیەکانم بینی بۆ یەکەمجار. پوزەکانی پارچەی ڕەقی کانزا بوون و بۆرییەکان پێکەوە نوسێنرابوون بۆ قولەی پێکەوە و پێیەکی زەردی لاستیکی پێوەبوو بە هێڵێکی لاستیکی بەرزبووەوە لە پەنجەوە بۆ قولەی پێ بۆ ئەوەی لە خوێنهێنەر بچێت. نەم ئەزانی چاوەڕێی چی بکەم، بەڵام چاوەڕێی ئەوە نەبووم.
With my mom by my side and tears streaming down our faces, I strapped on these chunky legs and I stood up. They were so painful and so confining that all I could think was, how am I ever going to travel the world in these things? How was I ever going to live the life full of adventure and stories, as I always wanted? And how was I going to snowboard again?
ئەوکاتەی دایکم لە تەنیشتمەوە بوو و فرمێسک بە دەموچاومانا ئەهاتە خوارەوە، لەسەر ئەم پێیە ڕەقانە وەستام و هەستامە سەر پێ. زۆر ئازاربەخش و زۆر تەنگ بوون هەموو ئەوەی بیرم لێئەکردەوە ئەوەبوو، چۆن بتوانم جیهان بگەڕێم بەم شتانەوە؟ چۆن بتوانم ئەو ژیانە پڕ لە سەرکێشی و چیرۆکانە بژیم کە هەمیشە ئەمویست؟ ئەی چۆن جارێکی تر خلیسکێنەی سەر بەفر بکەم؟
That day, I went home, I crawled into bed and this is what my life looked like for the next few months: me passed out, escaping from reality, with my legs resting by my side. I was absolutely physically and emotionally broken.
ئەو ڕۆژە، چوومەوە ماڵەوە، چومە سەر جێگەکەی خۆم و ژیانم لەمە ئەچوو بۆ چەند مانگی داهاتوو: لەهۆش خۆم چووبووم، لەدەست ڕاستی ڕامئەکرد، قاچەکانم بەتەنیشتمەوە بوون. بە تەواوەتی لەڕووی جەستەیی و هەستییەوە تێکشکابووم.
But I knew that in order to move forward, I had to let go of the old Amy and learn to embrace the new Amy. And that is when it dawned on me that I didn't have to be five-foot-five anymore. I could be as tall as I wanted! (Laughter) (Applause) Or as short as I wanted, depending on who I was dating. (Laughter) And if I snowboarded again, my feet aren't going to get cold. (Laughter) And best of all, I thought, I can make my feet the size of all the shoes that are on the sales rack. (Laughter) And I did! So there were benefits here.
بەڵام ئەمزانی بۆ ئەوەی بتوانم بەرەوپێش بچم، ئەبوو ئەیمییە کۆنەکە لەبیر بکەم و فێربم لەگەڵ ئەیمییە نوێکە بژیم. و ئەوکاتەش بوو کە بیرم کردەوە پێویست ناکات چیتر پێنج پێ و نیو بم. ئەتوانم چەندێک بمەوێت باڵام بەرز بێت! (پێکەنین) (چەپڵەلێدان) یان چەندێک بمەوێت کورت بم، بەپێی ئەوەی ژوانی لەگەڵ ئەکەم. (پێکەنین) ئەگەر خلیسکێنەی سەر بەفریش بکەم، قاچەکانم سەرمایان نابێت. (پێکەنین) لەهەمووشی باشتر، بیرم کردەوە، ئەتوانم قەبارەی قاچم بگۆڕم بۆ قەبارەی هەموو پێڵاوەکانی کە داشکاندنیان بۆ ئەکرێت. (پێکەنین) هەر واشم کرد! کەواتە لێرەیا سوودی خۆی هەبوو.
It was this moment that I asked myself that life-defining question: If my life were a book and I were the author, how would I want the story to go? And I began to daydream. I daydreamed like I did as a little girl and I imagined myself walking gracefully, helping other people through my journey and snowboarding again. And I didn't just see myself carving down a mountain of powder, I could actually feel it. I could feel the wind against my face and the beat of my racing heart as if it were happening in that very moment. And that is when a new chapter in my life began.
ئەم ساتە بوو کە پرسیارەکەم لەخۆم کرد ئەم پرسیارەی ژیانمی دیاریکرد: ئەگەر ژیانم کتێبێک بوایە و خۆم نوسەرەکەی بوومایە، ئەمویست چیرۆکەکەی چۆن بێت؟ دیسان خەونم بینییەوە. وەک ئەوکاتەی کچێکی بچووک بووم بەڕۆژ خەونم ئەبینی و ئەمهێنایە بەرچاوی خۆم چۆن بە نەرمی ڕێئەکەم، یارمەتی خەڵکی تر ئەیەم بەدرێژایی گەشتەکەم و دووبارە خلیسکێنەی سەر بەفر ئەکەم. بەتەنیا خۆشمم نەبینی بڕۆمە خوار بە چیایەکی پڕ بەفردا، ڕاستییەکەی هەستیشم پێدەکرد. هەستم بە هەواکە دەکرد کە ئەیدا بە دەموچاوما و لێدانە خێراکەی دڵم وەک ئەوەی لەو ساتەدا ڕووبدات. لەوێشدا بوو بەشێکی نوێی ژیانم دەستیپێکرد.
Four months later I was back up on a snowboard, although things didn't go quite as expected: My knees and my ankles wouldn't bend and at one point I traumatized all the skiers on the chair lift when I fell and my legs, still attached to my snowboard — (Laughter) — went flying down the mountain, and I was on top of the mountain still. I was so shocked, I was just as shocked as everybody else, and I was so discouraged, but I knew that if I could find the right pair of feet that I would be able to do this again. And this is when I learned that our borders and our obstacles can only do two things: one, stop us in our tracks or two, force us to get creative.
چوار مانگ دواتر چوومەوە سەر خلیسکێنەی سەر بەفر، هەرچەندە شتەکان بەو شێوەیە نەبوون کە خۆم چاوەڕێم ئەکرد: ئەژنۆکانم و پێکانم نەئەنوشتانەوە و جارێکیان ئازارم بە هەموو ئەوانەی تری سەر کورسی گواستنەوەکە گەیاند کاتێک کەوتم و هێشتا قاچەکانم، بەسترابوونەوە بە بۆردی خلیسکێنەکەوە -- (پێکەنین) -- کەوتمە خوارەوە بەسەر چیاکەیا، و هێشتا بەسەر چیاکەوە بووم. زۆر تاسام بەوە، وەک هەموو ئەوانەی تر تاسابووم، و زۆریش سارد بوومەوە، بەڵام ئەمزانی ئەگەر بتوانم جوتێکی باش پێ بۆخۆم بدۆزمەوە ئەتوانم جارێکی تر ئەمە بکەمەوە. لێرەشدا بوو فێری ئەوە بووم کە سنوورەکانیشمان و بەربەستەکانیشمان تەنیا دەتوانن دوو شت بکەن: یەک، لەسەر ڕێگای خۆمان بمانوەستێنن یان دوو، زۆرمان لێبکەن داهێنەر بین.
I did a year of research, still couldn't figure out what kind of legs to use, couldn't find any resources that could help me. So I decided to make a pair myself. My leg maker and I put random parts together and we made a pair of feet that I could snowboard in. As you can see, rusted bolts, rubber, wood and neon pink duct tape. And yes, I can change my toenail polish. It was these legs and the best 21st birthday gift I could ever receive — a new kidney from my dad — that allowed me to follow my dreams again. I started snowboarding, then I went back to work, then I went back to school.
ساڵێکی تەواو گەڕام، و هەر نەمتوانی بە تەواوی بزانم چ جۆرە پێیەک بەکاربێنم، هیچ سەرچاوەیەکم پێنەدۆزرایەوە بتوانێت یارمەتیم بات. بۆیە بڕیارم یا خۆم جوتێک دروستکەم. قاچ درووستکەرەکە و خۆم هەڕەمەکییانە پارچەمان یەک ئەخست و جوتێک پێم دروست کرد کە بتوانم لەسەری خلیسکێنە بکەم. وەک ئەبینن، شیشی ژەنگ گرتوو، لاستیک، شریتی لەزگەی داری و نیۆنی پەمەیی. وە بەڵێ، ئەتوانم پۆڵیشی نینۆکی پەنجەی قاچم بگۆڕم. ئەم قاچانە بوون و باشترین دیاری بۆ ٢١ەمین ساڵیادی لەدایکبوونم کە وەری بگرم -- گورچیلەیەکی نوێ بوو لەلایەن باوکمەوە -- یارمەتی یام دووبارە شوێن خەونەکانم بکەوم. دەستمکردەوە بە خلیسکێنەی سەر بەفر، ئینجا چوومەوە سەر ئیش، چوومەوە بۆ قوتابخانە.
Then in 2005 I cofounded a nonprofit organization for youth and young adults with physical disabilities so they could get involved with action sports. From there, I had the opportunity to go to South Africa, where I helped to put shoes on thousands of children's feet so they could attend school.
ئینجا ساڵی ٢٠٠٥ هاوکاربووم لە دامەزراندنی ڕێکخراوێک بۆ گەنجەکانی لەڕووی جەستەییەوە پەککەوتوو بوون بۆ ئەوەی ئەوانیش بتوانن وەرزش بکەن. لەوێوە، دەرفەتی ئەوەم هەبوو کە بچم بۆ ئەفریقای باشوور، کە یارمەتیدەر بووم لە دابینکردنی پێڵاو بۆ هەزارەها منداڵ لەوێ بۆ ئەوەی بتوانن بچن بۆ قوتابخانە.
And just this past February, I won two back-to-back World Cup gold medals — (Applause) — which made me the highest ranked adaptive female snowboarder in the world.
هەر ئەم شوباتەی پێشووش، دوو مەدالیای ئاڵتونی جامی جیهانیم بردەوە -- (چەپڵەلێدان) --- کە ئەوەش وایکرد ببم بە پلەبەرزترین خانمە یاریزانی خلیسکێنەی سەر بەفر لە جیهاندا.
Eleven years ago, when I lost my legs, I had no idea what to expect. But if you ask me today, if I would ever want to change my situation, I would have to say no. Because my legs haven't disabled me, if anything they've enabled me. They've forced me to rely on my imagination and to believe in the possibilities, and that's why I believe that our imaginations can be used as tools for breaking through borders, because in our minds, we can do anything and we can be anything.
دوانزە ساڵ لەمەوبەر، کاتێک قاچەکانم لەدەستیا، نەم ئەزانی چاوەڕێی چی بکەم. بەڵام ئەگەر ئەمڕۆ لێم بپرسیت، ئەگەر بمەوێت دۆخی خۆم بگۆڕم، ئەبێ بڵێم نەخێر. چونکە قاچەکانم پەکیان نەخستم، بەڵکو زیاتر هانیان یام. زۆریان لێکردم پشت ببەستم بە ئەندێشەی خۆم و باوەڕم بە ئەگەرەکان هەبێت، و لەبەر ئەوەش باوەڕم وایە کە ئەندێشەکانمان دەکرێت وەک ئامراز بەکاربهێنرێت بۆ شکاندنی بەربەستەکان، چونکە لە مێشکماندا، چیمان بوێ دەتوانین بیکەین و دەتوانین ببین بەوەی دەمانەوێت.
It's believing in those dreams and facing our fears head-on that allows us to live our lives beyond our limits. And although today is about innovation without borders, I have to say that in my life, innovation has only been possible because of my borders. I've learned that borders are where the actual ends, but also where the imagination and the story begins.
باوەڕکردنە بەو خەونانە و ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی ترسەکانمانە کە ڕێگەمان پێئەیات ژیانی خۆمان بژین لەسەروو سنوورەکانی خۆمانەوە. هەرچەندە لەم سەردەمەدا بێ سنوور داهێنان ئەکرێت، ئەبێ بڵێم کە لە ژیانمدا، داهێنانەکان بۆیە کراون بەهۆی سنورەکانمەوە بووە. فێری ئەوەبووم سنوورەکان ئەو شوێنانەن کە تیایدا ڕاستی کۆتایی یەت، بەڵام لەوێشدا ئەندێشە و چیرۆکەکان دەستپێئەکەن.
So the thought that I would like to challenge you with today is that maybe instead of looking at our challenges and our limitations as something negative or bad, we can begin to look at them as blessings, magnificent gifts that can be used to ignite our imaginations and help us go further than we ever knew we could go. It's not about breaking down borders. It's about pushing off of them and seeing what amazing places they might bring us. Thank you.
کەواتە بیرکردنەوەکەی ئەمەوێ ئەمڕۆ بتانخەمە ململانێوە لەگەڵی ئەوەیە کە لەجیاتی سەیرکردنی ململانێکانمان و سنوورەکانمان وەک شتێکی نەرێنی یان خراپ، ئەتوانین دەستبکەین بە سەیرکردنیان وەک دەرفەتی مەزن، دیاری مەزن کە بەکاری بهێنین بۆ داگیرساندنی ئەندێشەکانمان و ڕۆشتن بۆ شوێنێکی دوورتر لەوەی دەمانزانی دەتوانین بچین بۆی. دەربارەی شکاندنی سنوورەکان نییە. دەربارەی پاڵنانە پێیانەوە و سەیرکردنی ئەوەی ئەو شوێنە مەزنانە کوێن دەکرێت بمانبەن بۆی. زۆر سوپاس.