کاتێک ڕووبەڕووی ئالنگارییەکی گەورە دەبیتەوە شکستی شاراوە لەهەموو سووچێک هێرشت بۆ دێنێت، ڕەنگە پێشتر گوێت لەو ئامۆژگاریە بووبێت: “زیاتر باوەڕت بە خۆت بێت“. و وادیارە ، ئەوەی کە تۆ بیری لێ دەکەیتەوە کاتێک گوێت لێ دەبێت: “ئەگەر ئەمە ئاوا ئاسان بووایە .” بەڵام باوەڕبەخۆبوون چییە؟ باوەڕت بە خۆت هەبێت کە تۆ بە بەهایت، سوودمەند، و بەتوانایت ، و هەروەها نرخی خۆت بزانە، کاتێک ڕووبەڕووت بۆوە گەشبینیت زیاد بکە کە دڵنیایت لە تواناکانی خۆت، و دواتر بەهۆی ئەوانە بەسەری زاڵبە، بە بوێری ڕووبەڕووی هێزێک ببەوە. ئەوە باوەڕ بەخۆبوونە. کە بیرۆکەکانت بگۆڕێت بۆ کردەوە. هەروەها باوەڕبەخۆبوون لە کوێوە دێت؟ هەندێک هۆکار هەیە کاریگەری هەیە لەسەر باوەڕبەخۆبوون. یەکەم: لەگەڵ چی لە دایک بوویت ، وەکو ڕەوشتە بۆماوەیەکانت، کاریگەری لەسەر شتەکان هەیە وەکو هاوسەنگی هەستە دەماری کیمیای مێشکت. دووەم: چۆن مامەڵە دەکەیت. ئەوە پەستانی کۆمەڵگە لەسەرت دەگرێتەوە. و سێیەم : ئەو بەشەی کە زاڵ دەبیت بەسەری، ئەو هەڵبژاردنانەی کە دەیکەیت، ئەو مەترسییەی لە ئەستۆی دەگریت، و چۆن بیری لێ دەکەیتەوە دەربارەی هێزی بەرەنگاربوونەوەت و هەرەست. ئەوە ئەستەمە ئەو سێ کاریگەریە جیاکردنەوەیان بە تەواوی، بەڵام هەڵبژاردنی کەسی ئێمە دڵنیایی دەدات لە ڕۆڵی سەرەکی گەشە کردنی باوەڕبەخۆبوونمان. هەروەها، بەهۆی مانەوەی هەندێک ڕێگەی کرداری، لە ڕاستیدا ئێمە هێز بەکار دەهێنین بۆ برەودان بە باوەڕبەخۆبوونمان. ڕێگای یەکەم :چارەسەرکردنی خێرا. هەندێک فێڵ هەیە کە ڕاستەوخۆ دەتوانێت ئاستی باوەڕبەخۆبوونت بەرزبکاتەوە لە کاتێکی کورت. وێنای سەرکەوتنت بکە کاتێک دەست دەکەیت بە کارێکی سەخت، هەندێک شت ئاسانە بە گوێ گرتنی موزیک بە دەنگێکی بەرز؛ ئەوە دەتوانێت هەستی بەهێزی بەرزکاتەوە. هەرچەندە دەتوانی شوێنێکی بەهێز بەدەست بێنی یان وتاری هاندەربەخۆت بڵێیت. ڕێگای دووەم : بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانت باوەڕت بەخۆت هەبێت. ئەگەر بە دوای گۆڕینێکی ماوە درێژ دەگەڕێیت، ڕەچاوی شیوازی بیرکردنەوەت بکە دەربارەی توانا و بەهرەکانت. ئایا پێت وایە ئەوانە لەگەڵت لەدایکبوون، یان ئەوانە ڕەنگە گەشە بکەن، وەکو ماسوولکەیەک؟ ئەو بڕوایانە گرنگن چونکە دەتوانن کاریگەری لەسەر هەڵسوکەوتت بکەن کاتێک ڕووبەڕووی کۆسپێک دەبیتەوە. ئەگەر وابیربکەیتەوە، بە واتای ئەوەی بیربکەیتەوە کە تواناکانت سنوردارن، ڕەنگە وازبێنیت، گریمان شتێکت دۆزیەوە زۆر باش نەبوویت لێی. بەڵام ئەگەر شێوازی بیرکردنەوەکانت گەشەپێکرد بیرتکردەوە تواناکانت، ئالنگاریەکن وەکو هەلێک بۆ فێر بوون وگەشە کردن. زانستی دەمارگیری پشگیری لە گەشەکردنی شێوازی بیرکردنەوەکان دەکات. پەیوەندییەکانی مێشکت بۆ ئەوەی بەهێزتربێت وگەشە بکات پێویستی بە خوێندن و ڕاهێنانە. ئەمە دەگۆڕێت، بە تێکڕا، خەڵکانێک کەشێوازی بیرکردنەوەی گەشەکردووی هەیە زیاتر سەرکەوتووترن، پلەی باشتر بەدەست دێنن، و باشتر ئەنجام دەدەن لە ڕووبەرووبوونەوەی کارێک. ڕێگای سێیەم: ڕاهێنان لەسەر شکستەکانت بکە. ڕووبەڕووی ببەوە، ڕەنگە هەندێک کات شکست بهێنیت. هەمووکەسێک تووشی دەبێت. (ج.ک ڕۆڵینگ) ڕەتکرایەوە لەلایەن دوانزە بڵاوکەرەوەی جیاواز پێش ئەوەی چیڕۆکی “هاری پۆتەر” بنووسێت. دوو برا داهێنەرەکە لە مێژوویان لە هەوڵی دروست کردنی فڕۆکەدا شکستیان هێنا، لە هەندێک هەوڵیان، پێش دروستکردنی فڕۆکەیەکی سەرکەوتوو. لێکۆڵینەوەکان ئەوە نیشان دەدەن کە شکست ئاساییە و بەردەوامبە هەرچۆنێک بێت باشتر هەوڵدەدەیت بۆ وەڵامدانەوەی هێز و کۆسپەکان بە ڕێگایەکی دروستکەر. فێردەبن چۆن هەوڵ بدەن بە شێوازی جیاواز، پرسیارکردن لە یەکتری بۆ ئامۆژگاری، و درێژە پێدان. هەروەها ، بیرلە ئالنگارییەک بکەوە بتەوێت بە دەستی بهێنیت، درکی پێبکە کە ئاسان نابێت ، ئەوە قبوڵ بکە کە هەڵە دەکەیت، و میهرەبان بە لەگەڵ خۆت کاتێک دەیکەیت. وشەی هاندەر بە خۆت بڵێ، لە سەر پێیەکانت بوەستە، و ئەنجامی بدە. هەست بە خۆشی بکە بەرامبەر بە ئەنجامەکە هەرچییەک بێت، زانیاری و تێگەیشتنی گەورەتر قازانج دەکەیت. ئەوە باوەڕ بەخۆبوونە.
When faced with a big challenge where potential failure seems to lurk at every corner, maybe you've heard this advice before: "Be more confident." And most likely, this is what you think when you hear it: "If only it were that simple." But what is confidence? Take the belief that you are valuable, worthwhile, and capable, also known as self-esteem, add in the optimism that comes when you are certain of your abilities, and then empowered by these, act courageously to face a challenge head-on. This is confidence. It turns thoughts into action. So where does confidence even come from? There are several factors that impact confidence. One: what you're born with, such as your genes, which will impact things like the balance of neurochemicals in your brain. Two: how you're treated. This includes the social pressures of your environment. And three: the part you have control over, the choices you make, the risks you take, and how you think about and respond to challenges and setbacks. It isn't possible to completely untangle these three factors, but the personal choices we make certainly play a major role in confidence development. So, by keeping in mind a few practical tips, we do actually have the power to cultivate our own confidence. Tip 1: a quick fix. There are a few tricks that can give you an immediate confidence boost in the short term. Picture your success when you're beginning a difficult task, something as simple as listening to music with deep bass; it can promote feelings of power. You can even strike a powerful pose or give yourself a pep talk. Tip two: believe in your ability to improve. If you're looking for a long-term change, consider the way you think about your abilities and talents. Do you think they are fixed at birth, or that they can be developed, like a muscle? These beliefs matter because they can influence how you act when you're faced with setbacks. If you have a fixed mindset, meaning that you think your talents are locked in place, you might give up, assuming you've discovered something you're not very good at. But if you have a growth mindset and think your abilities can improve, a challenge is an opportunity to learn and grow. Neuroscience supports the growth mindset. The connections in your brain do get stronger and grow with study and practice. It also turns out, on average, people who have a growth mindset are more successful, getting better grades, and doing better in the face of challenges. Tip three: practice failure. Face it, you're going to fail sometimes. Everyone does. J.K. Rowling was rejected by twelve different publishers before one picked up "Harry Potter." The Wright Brothers built on history's failed attempts at flight, including some of their own, before designing a successful airplane. Studies show that those who fail regularly and keep trying anyway are better equipped to respond to challenges and setbacks in a constructive way. They learn how to try different strategies, ask others for advice, and perservere. So, think of a challenge you want to take on, realize it's not going to be easy, accept that you'll make mistakes, and be kind to yourself when you do. Give yourself a pep talk, stand up, and go for it. The excitement you'll feel knowing that whatever the result, you'll have gained greater knowledge and understanding. This is confidence.