What drives someone to kill in cold blood? What goes through the murderer’s mind? And what kind of a society breeds such people? Over 150 years ago Fyodor Mikhailovich Dostoyevsky took these questions up in what would become one of the best-known works of Russian literature: "Crime and Punishment."
چی وا لە کەسێک دەکات یەکێک خەڵتانی خوێن بکات؟ چی لە هزری بکوژەکەدا دەگوزەرێت؟ چ جۆرە کۆمەڵگەیەک لەم کەسانە بەرهەم دێنێت؟ زیاتر لە ١٥٠ساڵ پێش ئێستا فیۆدۆر میخایلڤیچ دۆستۆیڤسکی ئەم پرسیارانەی وروژاند کە بوو بە باشترین بەرهەمە هونەرییە ناسراوی ئەدەبیاتی ڕووسی: ''تاوان و سزا''
First serialized in a literary magazine in 1866, the novel tells the story of Rodion Romanovich Raskolnikov, a young law student in Saint Petersburg. Raskolnikov lives in abject poverty, and at the start of the story has run out of funds to continue his studies. Letters from his rural home only add to his distress when he realizes how much his mother and sister have sacrificed for his success. Increasingly desperate after selling the last of his valuables to an elderly pawnbroker, he resolves on a plan to murder and rob her. But the impact of carrying out this unthinkable act proves to be more than he was prepared for.
سەرەتا بە زنجیرە لە گۆڤارێکی ئەدەبیدا بڵاوی دەکاتەوە لە ١٨٦٦ دا، ڕۆمانەکە سەرگوزشتەی رۆدیان ڕۆمانۆڤیچ ڕاسکۆلینکۆڤ دەگێڕێتەوە، خوێندکارێکی لاوی بەشی یاسایە لە سانت پترسبۆرگ. ڕاسکۆلینکۆڤ لەوپەڕی هەژاریدا دەژیا، لە دەستپێکی چیرۆکەکەدا هیچ پارەیەکی پێ نەماوە تا بەردەوام بێت لە خوێندنەکەی. نامەکان لە ماڵە گوندنشینەکەیەوە تەنها پەرێشانیی زیاد دەکەن کە بۆی دەردەکەوێت دایک و خوشکەکەی چەندە قوربانیان داوە بۆ سەرکەوتنەکانی. بێ هیواییەکی زۆر ڕووی تێدەکا دوای فرۆشتنی کۆتا شتە بەنرخەکانی بە پیرێژنێکی سووخۆر، دەگاتە ئەوەی سوور بێت لەسەر کوشتن و تاڵانکردنی. بەڵام کاریگەرییەکانی دواتری ئەم کردە بیرلێنەکراوەیە ئەوە پیشاندەدەن کە زۆر زیاترن لەوەی ڕاسکۆلینکۆڤ ئامادەی کردبێت.
Though the novel is sometimes cited as one of the first psychological thrillers, its scope reaches far beyond Raskolnikov’s inner turmoil. From dank taverns to dilapidated apartments and claustrophobic police stations, the underbelly of 19th century Saint Petersburg is brought to life by Dostoyevsky’s searing prose. We’re introduced to characters such as Marmeladov, a miserable former official who has drank his family into ruin, and Svidrigailov, an unhinged and lecherous nobleman. As Raskolnikov’s own family arrives in town, their moral innocence stands in stark contrast to the depravity of those around them, even as their fates grow increasingly intertwined.
هەرچەندە ڕۆمانەکە هەندیک کات وەک یەکەم ڕۆمانی هەستبزوێنی دەروونی دەردەکەوێت، مەودای ڕۆمانەکە دەگاتە پەشێوی ناوەوەی ڕاسکۆلینکۆڤ. لە هوتێلە هەوا پیسەکەوە بۆ ئەپارتمانە وێرانەکان و ترسی وێستگە پۆلیسییەکان، ناوەخنی سانت پترسبۆرگی سەدەی ١٩ زیندووکراوەتەوە لەلایەن پەخشانە داخکەرەکەی دۆستۆیڤسکییەوە. بە کارەکتەری وەک مارمیلۆڤ دەناسرێنرێین، بەرپرسێکی پێشووی بیچارە کە هێند دەخواتەوە خێزانەکەی بەرەو وێرانی دەبات، و سڤيدريگايلۆڤ، پیاوێکی خانەدانی سەرشێت و داوێنپیس. هەر کە خێزانەکەی ڕاسکۆلینکۆڤ دەگەنە گەڕەکەکە، مۆڕاڵە پاکەکەیان بە ڕوونی پێچەوانەی ئەو چەپەڵییە دەوەستێتەوە کە لە چواردەوریاندایە، تەنانەت کە چارەنووسیان بە لێکئاڵاوی سەردەردێنێ.
This bleak portrait of Russian society reflects the author’s own complex life experiences and evolving ideas. As a young writer who left behind a promising military career, Fyodor had been attracted to ideas of socialism and reform, and joined a circle of intellectuals to discuss radical texts banned by the Imperial government. Upon exposure, members of this group, including Dostoyevsky, were arrested. Many were sentenced to death, only to be subjected to a mock execution and last-minute pardon from the Tsar. Dostoyevsky spent the next four years in a Siberian labor camp before being released in 1854. The experience left him with a far more pessimistic view of social reform, and his focus shifted toward spiritual concerns. In the 1864 novella "Notes from Underground," he expounded on his belief that utopian Western philosophies could never satisfy the contradictory yearnings of the human soul. "Crime and Punishment" was conceived and completed the following year, picking up on many of the same themes.
ئەم وێنە بێهیوایەی کۆمەڵگای ڕووسی دەرخەری ئەزموونی ژیانە ئاڵۆزەکەی و بیرۆکە گەشەکردووەکانی نووسەرە. نووسەرێکی گەنج کە وازی لە ئەندازیاری وەزارەتی جەنگ هێناوە.، فیۆدۆر لە ژێر کاریگەری سیستەمی سۆشیالیزم و ریفۆرمفدا بوو، و پەیوەندی بە گروپێکی ئازادیخواز دەکات بۆ تاوتوێکردنی دەقە رادیکاڵەکان کە لەلایەن حوکمەتە ئیمپراتۆریەکەوە قەدەغەکرابوو. پاش ئاشکرابوونیان، ئەندامەکانی گروپەکە، بە دۆستۆیڤسکییەوە، دەستگیرکران. زۆربەیان سزای مردنیان بۆدەرچوو، بەڵام لە چرکەساتی کۆتایدا بڕیاری لێخۆشبوونیان بۆ دەرچوو لەلایەن قەیسەرەوە. دۆستۆیڤسکی چوار ساڵی داهاتووی لە کامپی ئیشی سیبیریا بەڕیکرد پێش ئازادبوونی لە ١٨٥٤ دا. ئەزموونەکەی وایلێکرد کە زۆر ڕەشبینتر بێت دەربارەی چاکسازی کۆمەڵایەتی. هەروەها تیشکی کردە سەر دڵەڕاوکێ رۆحانییەکان. لە ١٨٦٤ دا، کورتە ڕۆمانی 'تێبینییەکانی ژێر زەوی'، بیر و باوەڕی خۆی خستبووە ڕوو لەسەر فەیلەسووفە ئایداڵیستەکانی ڕۆژئاوا کە هەرگیز قایل نەدەبوون بەو ئارەزووە دژیەکەی رۆحی مرۆڤ. ''تاوان و سزا'' لە ساڵی دواتردا بیرلێکراوانە تەواوکرا، کە زۆر لەو باسانەی لەخۆ گرتبوو.
In many ways, the novel follows a common narrative thread where a promising youth is seduced and corrupted by the dangers of urban life. But its social critique cuts far deeper. Raskolnikov rationalizes that his own advancement at the cost of the exploitative pawnbroker’s death would be a net benefit to society. In doing so, he echoes the doctrines of egoism and utilitarianism embraced by many of Dostoyevsky’s contemporary intellectuals. And in believing that his intelligence allows him to transcend moral taboos, Raskolnikov cuts himself off from his own humanity. Yet although the book is deeply concerned with morality, "Crime and Punishment" never comes across as merely moralizing, with each character given their own distinctive and convincing voice. One of the most remarkable things about "Crime and Punishment" is its ability to thrill despite the details of the central murder being revealed in the first act. Raskolnikov’s crime is clear. But it’s only through Dostoyevsky’s gripping account of the ensuing social and psychological turmoil that we learn the true nature of his punishment– and the possibility of redemption.
لە زۆر ڕووەوە، ڕۆمانەکە شوێن ڕایەڵە بەردەوامەکانی گێڕەرەوە دەکەوێت کە گەنجێکی بەڵێندەر فریودراو و لەخشتە دەبرێت بەهۆی ترسناکییەکانی ژیانی شارەوە. بەڵام هەڵسەنگاندنە کۆمەڵایەتییەکان وێرانتری دەکات. ڕاسکۆلینکۆڤ وای دانابوو پیاوچاکی چاوەڕێیەتی لە ئەنجامی کوشتنە ناڕەواکەی پرێژنە سووخۆرەکە کە ببێتە چاکەیەک بۆ کۆمەڵگە. لە کاتی ئەنجامدانیدا، زایەڵەی بنەماکانی خودپەرستی و سوودمەند گەرایی لەباوەشگیرابوو لەلایەن هاوڕێ هاوتەمەنەکانی دۆستۆیڤسکی. و لەو باوەڕەدا بوو زرنگیەکەی وا دەکات کە تابووە مۆراڵەکان تێپەڕێنێت، ڕاسکۆلینکۆڤ خۆی دادەبڕێت لە مرۆڤایەتییەکەی. هەرچەند هێشتا کتێبەکە دەست و پێوەندێکی قوڵی لەگەڵ مۆڕالیتیدایە، بەڵام ''تاوان و سزا'' تەنیا لەسەر مۆڕاڵ ناوەستێتەوە، لەو کاتەی کە هەر کارەکتەرێک بە دەنگ و بیری جیاوازەوە دەردەکەون. یەکێک لە دیارترین شتەکان دەربارەی ''تاوان و سزا'' توانای هەست بزواندنی سەرەڕای ئاشکرابوونی هەموو وردەکارییەکی کووشتنەکە لە یەکەم باسکردنیدا. تاوانەکەی ڕاسکۆلینکۆڤ ڕوونە. بەڵام تەنها لە شێوازە ناوازەکەی دۆستۆڤدکیدا لە درووستکدنی کۆمەڵ و پەشێوییە دەروونییەکان لە سروشتە ڕاستەقینەی سزاکەوە فێر دەبین- و شیمانەی ڕزگاربوونی.