Asgard, a realm of wonders, was where the Norse Gods made their home. There Odin’s great hall of Valhalla towered above the mountains and Bifrost, the rainbow bridge, anchored itself. But though their domain was magnificent, it stood undefended from the giants and trolls of Jotunheim, who despised the gods and sought to destroy them.
ئاسگارد، جیهانی سەرو سروشت، ئەو شوێنەیە کە خواوەندە نەرویجییەکان تێیدا دەژیان. هۆڵی گەورەی شا ئۆدین، ڤاڵهالا، تا کۆتایی شاخەکە لەم شوێنەیە و بیفڕۆست، ڕێڕەوی پەلکە زێرینە، لەنگەری گرتووە. بەڵام سەڕەڕای ئەوەی قەڵەمڕەویان فراوان بوو، لە ڕووی داگیرکەرەکانی، وەک جۆتنهایم، بە نەبزیوی وەستابووە کە ڕقیان لە خواوەندەکان دەبووە و دەیانویست تێکیان بشکێنن.
One day when Thor, strongest of the gods, was off fighting these foes, a stranger appeared, riding a powerful gray horse. The visitor made the gods an astonishing offer. He would build them the greatest wall they’d ever seen, higher than any giant could climb and stronger than any troll could break. All he asked in return was the beautiful goddess Freya’s hand in marriage— along with the sun and moon from the sky.
ڕۆژێک، ثۆر، کە بەهزترین خواوەند بوو، لە پشوودابوو، کەسێکی نەناسراو لە سەر ئەسپێکی خۆڵەمێشی گەیشت. سوارچاکەکە سەودایەکی سەرسوڕهێنەری خستە بەردەم خواوەندەکان. ئەو پەیمانی درووست کردنی گەورەترین دیواری پێبەخشین کە کەس نەیدیتوە، بەرزتر لەوەی هەر زەبەلاحێک بتوانێت بەسەری بکەوێت و بەهێزتر بەوەی کە تێکبشکێت. لە بەرامبەردا، داوای هاوسەرگێری لە خواوەند فریایی کرد، لەگەڵ بەدەست هێنانی مانگ و خۆر.
The gods balked at this request and were ready to send him away. But the trickster Loki concocted a devious plan. He told the gods they should accept the stranger’s offer, but set such strict conditions that he would fail to complete the wall in time. That way, they would lose nothing, while getting most of the wall built for free. Freya didn’t like this idea at all, but Odin and the other gods were convinced and came to an agreement with the builder. He would only have one winter to complete the wall. If any part was unfinished by the first day of summer, he would receive no payment. And he could have no help from any other people. The gods sealed the deal with solemn oaths and swore the mason would come to no harm in Asgard.
خواوەندەکان داواکەیان ڕەت کردەوە و دەیانویست دەری بکەن. بەڵام لۆکی فێلباز، پلانێکی شەڕانگێزی داڕشت. داوای لە خواوەندەکان کرد سەودایەکە قبوڵ بکەن، بەڵام هەندێک مەرجی بۆ دابنێن ئەگەر لە کاتی پێویست تەواو نەبێت. بەم شێوەیە، هیچ لە دەست نادەدن و دیوارێکی بەرزیش بە دەست دەهێنن. فرییا ئەم بیرۆکەی بە دڵ نەبوو. بەڵام ئۆدین و خواوەندەکانیتر قایل بوون. لەگەڵ نەناسراوەکە ڕێکەوتن. نەناسراوەکە تەنها یەک زستانی هەبوو تا دیوارەکە تەواو بکات. ئەگەر هەر بەشێکی دیاوارەکە تا هاوین تەواو نەبێت، بەڵێنەکەی دەدۆڕێنێت. و نابێت هیچ کەسێک یارمەتی بدات. خواوەندەکان پەیمانەکەیان بە سوێندی نەشکێنراو واژۆ کرد. و دەبێت دیوارەکە هیچ زیانێک بە ئاسگارد نەگەێنێت.
In the morning, the stranger began to dig the foundations at an astonishing speed, and at nightfall he set off towards the mountains to obtain the building stones. But it was only the next morning, when they saw him returning, that the gods began to worry. As agreed, no other people were helping the mason. But his horse Svadilfari was hauling a load of stones so massive it left trenches in the ground behind them.
بەیانی زوو، نەناسراوەکە بناغەی دیوارەکە بە خێراییەکی چاوەڕوان نەکراو قوڵ کرد. لە شەودا، بەرەو شاخەکە بەڕێ کەوت بۆ هێنانی بەرد بۆ دیوارەکە. بەڵام لە بەیانی ڕۆژی دواتر گەڕایەوە. خواوەندەکان نیگەران بوون. وەک ڕێکەوتبوون، نەدەبوو هیچ کەسێک یارمەتی نەناسراوەکە بدات. بەڵام، سڤادیلفار، ئەسپی نەناسراوەکە، گالیسکەیەکی پڕ لە بەردی ڕادەکێشا لە دوای خۆی زەویەکەی قوڵ دەکرد.
Winter came and went. The stranger kept building, Svadilfari kept hauling, and neither snow nor rain could slow their progress. With only three days left until summer, the wall stood high and impenetrable, with only the gate left to be built. Horrified, the gods realized that not only would they lose their fertility goddess forever, but without the sun and moon the world would be plunged into eternal darkness. They wondered why they’d made such a foolish wager— and then remembered Loki and his terrible advice.
زستان هات و ڕۆیشت. نەنانسراوەکە بەدەوام بوو و ئەسپەکەشی بەردەوام بوو لە ڕاکێشانی گالیسکەکە. نە باران و نە بەفر دەیتوانێت ببێتە ڕێگر لە کاری نەناسراوەکە. تەنها ٣ ڕۆژ بۆ هاوین مابوو، دیوارەکە بەرز و تێکنەشکێنەر خۆی دەنواند، تەنها درووست کردنی دەرگەی دیوارەکە مابوو. شڵەژان، خواوەندەکان تێگەیشتن کە ئەوانە نەک تەنها خوای بە پیتی دەدۆڕێنن، بەبێ مانگ و خۆر، جیهان دەکەوێتە ناو تارکییەکی قوڵی ناکۆتا. بیریان کردەوە کە بۆچی بە سەودایەکی گێلانە قایل بوون بۆیە، لوکی و ئامۆژگارییە خراپەکەیان بە بیر هاتەوە.
Suddenly, Loki didn’t feel so clever. All of his fellow gods threatened him with an unimaginably painful death if he didn’t find some way to prevent the builder from getting his payment. So Loki promised to take care of the situation, and dashed away.
لە ناکاو، لوکی بە زیرەکی نەدەهاتە بەر چاو. خواوەندەکان هەڕەشەی مردنێکی پر ئازاری چاوەڕواننەکراویان لە لوکی کرد ئەگەر ڕێگە بە نەناسراوەکە بدات سەوداکەی بباتەوە و داوای مافەکانی بکات. بۆیە، لوکی پەیمانی دا خۆی ئەم کێشەیە چارەسەر بکات و بزر بوو.
Outside, night had fallen, and the builder prepared to set off to retrieve the final load of stones. But just as he called Svadilfari to him, a mare appeared in the field. She was so beautiful that Svadilfari ignored his master and broke free of his reins. The mason tried to catch him, but the mare ran deep into the woods and Svadilfari followed.
لە دەرەوە، شەو هات، نەناسراوەکەش کەوتە ڕێ بۆ هێنانی کۆتا گالیسکەی پڕ بەرد. بەڵام لەو کاتەی کا بانگی ئەسپەکەی کرد، مایینێک دەرکەوت. ماینەکە زۆر جوان بوو کە وای کرد ئەسپەکە وەڵامی خاوەنەکەی نەداتەوە خۆی لە جڵەو ئازاد کرد. نەناسراوەکە هەوڵیدا کە ئەسپەکە بگرێت، بەڵام ماینەکە بەرەو قوڵای دارستنەکە ڕای کرد و ئەسپەکەش بە دوای کەوت.
The stranger was furious. He knew that the gods were behind this and confronted them: no longer as a mild-mannered mason, but in his true form as a terrifying mountain giant. This was a big mistake. Thor had just returned to Asgard, and now that the gods knew a giant was in their midst, they disregarded their oaths. The only payment the builder would receive— and the last thing he would ever see— was the swing of Thor’s mighty hammer Mjolnir.
نەناسراوەکە زۆر توڕە بوو. تێگەیشت خواوەندەکان لە پشت ئەم کارەن و ڕووبەڕوویان بویەوە: نەک وەک وەستایەکی لە سەرەخۆ، بەڵکو لە شێوەی زەبەلاحی ترسناکی شاخەکان. ئەمە هەڵەیەکی گەورە بوو. ثۆر تازە گەڕابوویەوە ئاسگارد، کاتێک خواوەندەکان زانییان زەبەلاحێک لێرەیە، لە سوێندەکەیان پەشیمان بوونەوە. تەنها بەخشیش کە زەبەلاحەکە وەری دەگرێت کۆتا شتە کە ئەو چاوی پێدەکەوێت چەکوشی قورسی تۆرە بە ناوی میۆلنێر.
As they set the final stones into the wall, the gods celebrated their victory. Loki was not among them, however. Several months would pass before he finally returned, followed by a beautiful gray foal with eight legs. The foal would grow into a magnificent steed named Sleipnir and become Odin’s mount, a horse that could outrun the wind itself. But exactly where he had come from was something Loki preferred not to discuss.
لە دوای ئەوەی دوا خشتیان خستە سەر دیوارە زەبەلاحەکە، خواوەندەکان ئاهەنگیان گێڕا. بەڵام لوکی دیار نەبوو. چەند مانگێک تێدەپەڕێت دوای ئەوەی لوکی دەگەڕێتەوە، جوانویەکی هەشت قاچ خۆڵەمێشیش لەگەڵ بوو. جوانوکە گەورە دەبێت و دەبێت ئەسپێکی زەبەلاح بەناوی سلیپنەر و دەبێتە ئەسپی ئۆدین و لە با خێراتر دەبێت. بەڵام ئەم ئەسپە لە کوێوە هاتووە، لوکی ئەم نهێنیە بە پەنهانی دەهێڵێتەوە.