ئەفسانەکان و ھەڵە تێگەشتنەکان سەبارەت بە پەرەسەندن. با باسی پەرەسەندن بکەین. لەوانەیە بیستبێتان کەوا هەندێک خەڵک پەرەسەندن وەکو بابەتێکی شایەنی مشومڕ لێدەڕوانن، تەنانەت هەرچەند زۆربەی زاناکان والێناڕوانن. بەڵام ئەگەر تۆ یەک لەوە کەسانە نەبیت و پێتوایە تێگەیشتنێکی باشت هەیە لە پەرەسەندن هێشتا هەلەی ئەوە هەیە کە باوڕت بە شتگەڵێک سەبارەت بە پەرەستەندن هەبێت کە بەتەواوەتی ڕاست نین، شتگەڵێک وەکو، "پەرەسەندن زیندەوەرانێکن کە خۆیان لەگەڵ ژینگەکەیان دەگونجێنن" ئەمە پێشتر دەوترا، ئێستا وا نەماوە. پیردۆزی پەرەسەندن. نزیکەی ٦٠ ساڵ پێش ئەوەی داروین کتێبەکەی بڵاو بکاتەوە، ژۆن-باپتیس لومارک پێشنیاریکردوە کەوا بوونەوەرەکان پەرەیانسەندوە بە گەشەکردنی کۆمەڵێک سیفەتی بنەڕەتی لە ماوەی ژیانیاندا و دواتریش بۆ نەوەکانیان گوازراوەتەوە. بۆ نموونە، ئەو پێی وابوو کەوا زەڕافەکان ژیانیان بەسەر دەبەن لە خۆ بەرز کردنەوە بۆ گەشتن بە گەڵای لقە بەرزترەکان، کەواتە منداڵەکانیان بە ملێکی درێژترو لە دایک دەبن. بەڵام ئێستا دەزانین بۆماوەی بەوە شێوەیە نییە، لە ڕاستیدا، زیندەوەرە تاکەکان بە هیچ شێوەیەک پەرەناسێنن. لەجیاتی ئەوە، گۆڕانە بۆماوەیە هەرەمەکیەکان دەبێتە هۆی ئەوەی هەندێک زەڕافە بە ملێکی درێژتروە لە دایکبن، و ئەم هۆکارەش هەلێکی باشتریان بۆمانەوە لە ژیانیان پێدەدا باشتر لەوانەی کە ئەوەندە بە بەخت نەبوون، کە دەمان گەیەنێتە ئەو بڕوایەی " مانەوە بۆ چاکترینە" ئەمە وا پیشان دەدات کە پەرەسەندن ھەمیشە پەسندە گەورەترین، بەھێزترین، یاخود خێراتریب بوونەوەرەکانە، کە لە ڕاستیدا بەم شێوەیە نییە. بۆ یەک شت، پەرەسەندنی جەستە گرینگە چۆن لەگەڵ ژینگە تازەکەیان خۆیان دەگونجێنن. ئەگەرهەمو دارە درێژەکان لە ناکاو لە ناوچن تەنھا گژ و گیا کورتەکان مانەوە ئەو هەموو زەڕافە مل درێژانە لە ژێر مەترسی لە ناوچوون دەبن. دووەمین، ڕزگاربوون ئەوە نییە کە بۆتە ھۆی ڕوودانی پەرەسەندن، بەڵکو زیاد بوون هۆکارە. و گەر جیھان پڕ بێ لە بوونەوەری وەک نێرەی ماسی ئەنگلەر، کەوا لە دایک دەبێت بە بچووکی و ناجۆری پێشبینی ئەوەئ لێناکرێت بەردەوامبێت و پێویستی بە زوویی ھاودەمێک بدۆزێتەوە پێش ئەوەی بمرێت. بەڵام بەلایەنی کەمەوە دەتوانین بلێین ئەگەر زیندەوەرێک بمرێت بەبێ نەوەخستنەوە، پەرەسەندنەکەی بێسوود دەبێت، ڕاستە؟ ھەڵەیە! بیرت بێت، ھەڵبژاردنی سروشتی ڕوو دەدات نەک لەسەر ئاستی زیندەوەرەکە، بەڵکو لەسەر ئاستی بۆ ماوەیی، و ھەمان جین کە لە یەک زیندەوەردا بوونی هەییە لە خزمەکانیشی بوونی دەبێت بۆیە، جینێک کە وا دەکات ئاژەڵێک خۆنەویستانە خۆی بکاتە قوربانی تا یارمەتی مانەوە لە ژیان و زیادبوون لە داهاتوو ا بدا لە خوشک و برا و ئامۆزاکانی دەکرێت زیاتر بەر بڵاو بێت زیاتر لەوەی بە تەنھا گرنگی دەدات بە پاراستنی خودی خۆی. ھەر شتێک کە وا دەکات کۆپی زیاتری جینەکە بۆ نەوەکانی دواتر بگوازرێتەوە خزمەت بە مەبەستەکەی دەکات، جگە لە مەبەستی پەرەسەندن. یەکێک لە قورسترین شتەکان کە دەبێت لە بیرماندا بێ دەربارەی پەرەسەندن و کاتێک شتگەڵێک دەڵێین وەکو، " جینەکان دەیانەوێت لەبەرگیراوەی زیاتری وەک خۆیان درووست بکەن،" یان تەنانەت، "بژاردەی سروشتی،" لە ڕاستیدا خواستنەکان بەکار دێنین. جینێک ھیچ شتێکی ناوێت، و میکانیزمی تری دەرەکی نییە کەوا دیاری دەکات کامە جین باشترینە بۆ پارێزگاری. هەموو ئەوەی ڕوودەدا گۆڕانێکی بۆماوەی هەڕەمەکیانەییە دەبێتە ھۆی ئەوەی زیندەوەرەکان ھەڵیان بگرن تاوەکە رەفتار و گەشە بکەن بە ڕێگای جیاواز. ھەندێک لەو ڕێگەیانە دەبنە ھۆی لەبەرگیراوەی زیاتری جینە گۆڕاوەکە بگوازرێتەوە بۆ نەوەکانی دواتر و دواتر. ھیچ پلانێکی پێش وەخت نییە کە بە شێوەیەکی نموونەی گەشە بکات. ئەوە نموونەیەی نییە چاوێکی مرۆڤ مەیلێکی گوێری هەبێت لەو شوێنەی دەماری بینین بوونی ھەیە، بەڵام بەو شێوەیە گەشە دەکات، لە خانەی بچووکی ڕوناکی وەرگرەوە دەست پێدەکات. بۆ ڕابردوو، ئەمە زۆر بەسووتربوو بۆ مرۆڤ تا ئارەزووکردنی بۆ مادەی خۆراکی و ڤیتامینەکان زیاتر لە کالۆریەکان. بەڵام دوای ھەزاران ساڵ لەو ماوەی باوانمان پەرەیان سەند، کالۆری کەم بوو، و ھیچ شتێک نەبوو تا پێشبینیبکات کە دواتر ئەمە زۆر بە خێرای گۆڕا. کەوابوو، پەرەسەند کوێرانە پێش دەکەوێت، ھەنگاو بە ھەنگاو بە ھەنگاو، ئەوە هەموو هەمەچەشنیەی دروستکرد کە ئەمڕۆ لە جیهانی سروشت دەیبینین
Myths and misconceptions about evolution. Let's talk about evolution. You've probably heard that some people consider it controversial, even though most scientists don't. But even if you aren't one of those people and you think you have a pretty good understanding of evolution, chances are you still believe some things about it that aren't entirely right, things like, "Evolution is organisms adapting to their environment." This was an earlier, now discredited, theory of evolution. Almost 60 years before Darwin published his book, Jean-Baptiste Lamarck proposed that creatures evolve by developing certain traits over their lifetimes and then passing those on to their offspring. For example, he thought that because giraffes spent their lives stretching to reach leaves on higher branches, their children would be born with longer necks. But we know now that's not how genetic inheritance works. In fact, individual organisms don't evolve at all. Instead, random genetic mutations cause some giraffes to be born with longer necks, and that gives them a better chance to survive than the ones who weren't so lucky, which brings us to "survival of the fittest". This makes it sound like evolution always favors the biggest, strongest, or fastest creatures, which is not really the case. For one thing, evolutionary fitness is just a matter of how well-suited they are to their current environment. If all the tall trees suddenly died out and only short grass was left, all those long-necked giraffes would be at a disadvantage. Secondly, survival is not how evolution occurs, reproduction is. And the world if full of creatures like the male anglerfish, which is so small and ill-suited for survival at birth that it has to quickly find a mate before it dies. But at least we can say that if an organism dies without reproducing, it's evolutionarily useless, right? Wrong! Remember, natural selection happens not at the organism level, but at the genetic level, and the same gene that exists in one organism will also exist in its relatives. So, a gene that makes an animal altruistically sacrifice itself to help the survival and future reproduction of its siblings or cousins, can become more widespread than one that is solely concerned with self-preservation. Anything that lets more copies of the gene pass on to the next generation will serve its purpose, except evolutionary purpose. One of the most difficult things to keep in mind about evolution is that when we say things like, "Genes want to make more copies of themselves," or even, "natural selection," we're actually using metaphors. A gene doesn't want anything, and there's no outside mechanism that selects which genes are best to preserve. All that happens is that random genetic mutations cause the organisms carrying them to behave or develop in different ways. Some of those ways result in more copies of the mutated gene being passed on, and so forth. Nor is there any predetermined plan progressing towards an ideal form. It's not ideal for the human eye to have a blind spot where the optic nerve exits the retina, but that's how it developed, starting from a simple photoreceptor cell. In retrospect, it would have been much more advantageous for humans to crave nutrients and vitamins rather than just calories. But over the millenia, during which our ancestors evolved, calories were scarce, and there was nothing to anticipate that this would later change so quickly. So, evolution proceeds blindly, step by step by step, creating all of the diversity we see in the natural world.