One of the top chefs from Pasta Palace has been kidnapped by operatives from Burger Bazaar hoping to learn the location of their secret sauce recipe. Little do they know that a third party— Sausage Saloon— has sent you to take advantage of the situation. As their top spy, your skills range from infiltration and subterfuge, to safecracking and reading faces for signs of deception.
یەکێك لە باشترین چێشتلێنەرەکانی کۆشکی پاستا لە لایەن بریکارەکانی چەتەی بازاڕەوە فڕێندراوە بەو هیوایەی شوێنی ڕەچەتەی ساسە نهێنیەکەیان دەست بکەوێت. ئەوان نازانن کە کەسی سێیەم--- سۆسەج ساڵۆن— تۆی ناردووە تاوەکو ئەو هەلەکە بقۆزیەوە. وەکو باشترین سیخوڕەکەیان، پسپۆڕیەکانی تۆ خۆی لە دزە کردن و فێڵ کردن دەبینێتەوە، بۆ شکاندنی خەزێنەی ئاسنین و خوێندنەوەی ڕوخسارە فریودەرەکان.
You’ve tracked the captors to where they’re holding the chef prisoner. From your hiding spot, you can see him on the other side of the glass, while in front of you an interrogator wearing headphones speaks into a microphone.
تۆ بە دوای ڕفێنەرەکان کەوتیت بۆ ئەو شوێنەی کە چێشتلێنەرەکەی لێ بەند دەکەن. لە کونێکەوە دەتوانی ڕووەکەی تری پەنجەرەکە ببینیت، کاتێك لە بەردەم تۆدا لێکۆڵەرەکە بیستۆکێکی لە گوێ کردوە و لە مایکرۆفۆنەکەوە قسە دەکات.
“We already know the recipe is on the 13th floor of the bank vault, in a safe deposit box numbered between 13 and 1300. Now tell us… Is the number less than 500?”
"ئێمە بەر لەوە دەمانزانی کە ڕەچەتەکە، لە نهۆمی ١٣ی ژێرزەمینی بانکێکە، لە سندوقێکی پارێزراودا ژمارە کراوە لە نێوان ١٣ و ١٣٠٠. ئێستا پێمان بڵێ.. ئایا ژمارەکە لە ٥٠٠ کەمترە؟"
You can’t hear the chef’s answer, but you can see that he’s lying. The interrogator, however, falls for it. He follows up by asking, “Is it a perfect square?” Again you can’t hear the answer but can tell the chef is lying, while the interrogator takes him at his word. He then asks, “Is it a perfect cube?” This time the chef answers truthfully.
تۆ ناتوانیت گوێت لە وەڵامی چێشتلێنەرەکە بێت بەڵام دەتوانیت بزانیت کە درۆ دەکات. هەر چۆنێك بێت، لێکۆڵەرەکە، بڕوای پێ کرد. ئەو بەردەوام بوو لە پرسیار کردن "ئایا دووجای تەواوە؟" دووبارە ناتوانیت گوێت لە وەڵامەکە بێت بەڵام دەتوانیت بڵێیت کە چێشتلێنەرەکە درۆ دەکات، کاتێك لێکۆڵەرەکە وشەکانی ئەو بە ڕاست وەر دەگرێت. دواتر دەپرسێت،" ئایا سێجای تەواوە؟" ئەو جارە چێشت لێنەرەکە بە ڕاستی وەڵامی دایەوە.
The interrogator thinks for a minute and says, “Good. Now if you just tell me whether or not the number’s second digit is a one, we’ll be done here.” But as the chef starts to answer, the interrogator stands up, blocking your view. Within moments he rushes out of the room, announcing that he’s got the answer and is sending agents to retrieve the recipe.
لێکۆڵەرەکە بۆ خولەکێك بیری کردەوە و گووتی، "باشە. ئێستا ئەگەر تەنها پێم بڵێیت کە ڕەنووسی دووەمی ژمارەکە یەکە یاخود نا، کاری ئێمە لێرە کۆتایی دێت.'' بەڵام لەگەڵ وەڵام دانەوەی چێشتلێنەرەکە، لێکۆڵەرەکە هەڵ دەستێتە سەر پێ، بەر چاوت دەگرێت. لە چەند خولەکێكدا بە خێرایی لە ژوورەکە دێتە دەرەوە. پێی گووتن کە وەڵامەکانی دەست کەوتوە و ئەفسەرەکان بنێرن بۆ هێنانی ڕەچەتەکە.
You know that the Burger Bazaar people have the wrong box number. But can you figure out the right one and retrieve the recipe yourself?
تۆ دەزانیت کە چەتەکانی بازاڕ ژمارەی سندوقێکی هەڵەیان لایە. بەڵام ئایا تۆ دەتوانیت دانە ڕاستەکە هەڵ بێنیت و ڕەچەتەکە بۆ خۆت بە دەست بێنیت؟
Pause the video to figure it out for yourself.
ڤیدیۆکە ڕابگرە بۆ ئەوەی خۆت هەڵی بهێنیت.
Answer in 3
وەڵامەکە لە ٣
Answer in 2
وەڵامەکە لە ٢
Answer in 1
وەڵامەکە لە ١
The key here is to work backwards. We don’t know what the chef answers to the final question or whether he answers truthfully. But we do know that by the time the interrogator asks it, he’s narrowed the options down to two numbers– one where the second digit is 1, and one where it isn’t.
کلیلەکە لێرەدا ئەوەیە کە بەرەو دواوە کار بکەیت. ئێمە وەڵامی چێشتلێنەرەکە بۆ پرسیاری کۆتایی نازانین یاخود ئەگەر بە ڕاستگۆیانە وەڵامی دابێتەوە. بەڵام ئێمە دەزانین کاتێك لێکۆڵەرەکە پرسیاری کرد، ئەو بژاردەکانی بۆ دوو ژمارە کەم کردنەوە-- یەکێکیان کە خانەی دووەم ١ـە، و یەکێکیان کە وانییە،
Our goal, then, is to find answers to the previous questions that lead to just two possibilities. Of the three constraints offered, the one that narrows our options the most is if the number is a perfect cube. That leaves us with only eight answers between 13 and 1300. So let’s assume the answer to the third question was a truthful YES.
ئامانجی ئێمە، دواتر، ئەوەیە کە وەڵامی پرسیارەکانی پێشوو بدۆزینەوە کە ڕابەرایەتی تەنها دوو ئەگەر دەکات. لەو سێ مەرجە پێدراوە، یەکێک لە بژاردە ئاسانەکان ئەوەیە کە ژمارەکە سێجای تەواو بێت. کە تەنها ٨ وەڵامان دەداتەوە لە نێوان ١٣ بۆ ١٣٠٠. کەواتە با وەڵامی سێیەم پرسیار وەر بگرین کە بە ڕاستگۆیانە بەڵێ بوو.
Now, let’s look at the second question. If the chef answered YES to the number being a perfect square, it would narrow the interrogator’s options to just 64 and 729– the only numbers in our range that are both a square and a cube. But neither of these has a 1 as the second digit. So the given answer to the second question must’ve been NO. And that also means we can eliminate these two squares from the interrogator's list, leaving only six numbers.
ئێستا، با لە پرسیاری دووەم بڕوانین. ئەگەر چێشتلێنەرەکە وەڵامی بەڵێ بووبێت بۆ ژمارەکە کە دووجای تەواوە، ئەوا هەڵبژاردنەکانی لێکۆڵەرەکە تەسك دەکاتەوە بۆ تەنها ٦٤ و ٧٢٩– تەنها ژمارەکانی ناو مەودای ئێمە ئەوەیە کە هەردووکی دووجا و سێجایە. بەڵام هیچ یەكێك لەمانە ژمارە ١ لە خانەی دووەمیدا نییە. کەواتە وەڵامی پێدراو بۆ پرسیاری دووەم دەبێت نەخێر بوو بێت. و ئەوەش مانای ئەوەیە دەتوانین ئەو دوو ژمارە دووجایانە لە لیستی لێکۆڵەرەکە لاببەین، تەنها ٦ ژمارە مایەوە.
Now for the first question, which allows us to divide this list. If the chef answered YES to the number being less than 500, we’d have four options, which is too many. But a NO leaves us with two numbers greater than 500, one of which does have a 1 as its second digit.
ئێستا بۆ پرسیاری یەکەم، کە ڕێگەمان پێ دەدات ئەو لیستەکە دابەش بکەین. ئەگەر چێشتلێنەرەکە وەڵامی ''بەڵێ '' بوو بێت کە ژمارەکە لە ٥٠٠ کەمترە، ئێمە چوار بژاردەمان دەبێت، کە ئەوەش زۆر زۆرە. بەڵام ''نەخێر'' دوو ژمارەی گەورەتر لە ٥٠٠ بۆ ئێمە جێ دەهێڵێت. کام دانە ژمارە ١ لە خانەی دووەمیدا هەیە.
We don’t know which of these numbers the interrogator thinks is correct. But that doesn’t matter– remember, his conclusion was based on lies. You, on the other hand, are now in a position to reconstruct the truth.
ئێمە نازانین کام لەو ژمارانە لێکۆڵەرەکە بە دروستی دەزانێت. بەڵام ئەوە گرنگ نییە– بیرت بێت، دەرئەنجامەکەی ئەو لەسەر بنەمای درۆ پێکهاتووە. تۆ، لە لایەکی دیکەوە، ئێستا لە شوێنێکیت بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ڕاستیەکە.
First, the chef said the number was greater than 500 but lied, meaning it’s actually less than 500. Second, the chef said it wasn’t a perfect square but lied again, meaning the number is indeed a square. And finally, he truthfully confirmed that it was also a cube. And as we’ve already seen, the only number under 500 that’s both a square and a cube is 64.
یەکەم، چێشتلێنەرەکە گوتی کە ژمارەکە گەورەترە لە ٥٠٠ بەڵام درۆی کرد، لە ڕاستیدا ئەوەش مانای ئەوەیە کەمترە لە ٥٠٠. دووەم، چێشتلێنەرەکە گوتی کە دووجای تەواو نییە بەڵام دووبارە درۆی کرد، ئەوە دەگەیەنێت کە ژمارەکە بە ڕاستی دووجایە. و لە کۆتاییدا، ئەو بە ڕاستگۆیانە دووپاتی کردەوە کە لەهەمان کاتدا سێجاشە. و وەك ئەوەی پێشتر بینیومانە، تاکە ژمارە لە خوار ٥٠٠ کە هەردوو سێجا و دووجاش بێت بریتیە لە٦٤.
You find the secret recipe and are gone before anyone’s the wiser. Corporate espionage is not an easy game— but sometimes, that’s just how the sausage is made.
تۆ ڕەچەتە نهێنیەکەت دۆزیەوە و دەڕۆیت پێش ئەوەی کەسێك پێت بزانێت. سیخوڕی یەکگرتووەکان یاریەکی ئاسان نییە-- بەڵام هەندێك کات، تەنها ئەوەیە کە چۆن سۆسج دروست کراوە.