The family of giants you work for is throwing a fancy dinner party, and they all want to look their best. But there’s a problem – the elder giant’s favorite shirt is wrinkled! To fix it, you’ll need to power up… the Giant Iron.
ئیش بۆ خێزانێک دەکەیت کە جەستەیان زەبەلاحە ئامادەکاری بۆ ئاهەنگێک دەکەن، هەوڵ دەدەن بە جوانترین شێوە پۆشاک بپۆشن. بەڵام کێشەیەک هەیە یەکێک لە گەورەکان کراسەکەی لۆچی تێدایە. بۆ ئەوەی چاکی بکەیت دەبێت ئوتووە گەورەکە بە کاربخەیت.
The iron needs two giant batteries to work. You just had 4 working ones and 4 dead ones in separate piles, but it looks like the baby giant mixed them all up. You need to get the iron working and press the giant shirt, fast – or you’ll end up being the main course tonight!
ئوتوەکە بە دوو پاتری زەبەلاح ئیش دەکات. چوار پاتری باش و چوار پاتری لە کار کەوتوت هەیە بەڵام مناڵی زەبەلاحەکان پاتریەکانی تێکەڵاو کردوە. پێویستە ئوتوە زەبەلاحەکە بخەیتە کار و کراسەکە ئوتو بکەیت یان دەبیتە ژەمی ئێوارەی زەبەلاحەکان.
How can you test the batteries so that you’re guaranteed to get a working pair in 7 tries or less?
چۆن دەتوانین پاتریەکان تاقی بکەینەوە بۆ ئەوەی لە 7 تاقیکردنەوەدا بزانیت کامە ئیش دەکات؟
Pause the video now if you want to figure it out for yourself Answer in 3 Answer in 2 Answer in 1
گەر بەنیازیت وەڵامەکە هەڵبهێنیت ڤیدیۆکە ڕابگە وەڵامەکە دەردەکەوێت لە 3 لە 2 لە 1
You could, of course, take all eight batteries and begin testing the 28 possible combinations. You might get lucky within the first few tries. But if you don’t, moving the giant batteries that many times will take way too long. You can’t rely on luck – you need to assume the worst possibility and plan accordingly.
بەڵێ، هەر هەشت پاتریەکە بهێنە 28 ئەگەر هەیە. لەوانەیە لە چەند ئەگەری یەکەمدا هەڵیبهێنیت بەڵام ئەگەر نەتوانی، جوڵانی ئەم پاتریە زەبەلاحانە بۆ تاقیکردنەوەیان زۆر دەخایەنێت. ناتوانیت پشت بە بەخت ببەستیت. لەوانەیە ڕووبەڕوی خراپترین ئەگەرەکان ببیتەوە، بۆیە دەبێت پلانت هەبێت.
However, you don’t actually need to test every possible combination. Remember – there are four good batteries in total, meaning that any pile of six you choose will have at least two good batteries in it. That doesn’t help you right away, since testing all six batteries could still take as many as 15 tries. But it does give you a clue to the solution – dividing the batteries into smaller subsets narrows down the possible results.
پێویستیش ناکات هەموو ئەگەرەکان تاقیبکەیتەوە. لە یادت بێت چوار پاتری باشت هەیە واتا هەر شەش دانەیەک کە هەڵیاندەبژێریت دەبێت بە لایەنی کەمەوە دوو پاتری چاکی تێدابێت. ئەمەش ڕێگەیەکی ئاسان نییە، تاقیکردنەوەی شەش پاتریەکەش ١٥ ئەگەری هەیە. بەڵام ڕێگەیەکی کورترە. دابەش کردنی شەش پاتریەکەش بۆ دوو گروپ ئەگەرکان کەم دەکاتەوە
So instead of six batteries, let’s take any three. This group has a total of three possible combinations. Since both batteries have to be working for the iron to power up, a single failure can’t tell you whether both batteries are dead, or just one. But if all three combinations fail, then you’ll know this group has either one good battery, or none at all. Now you can set those three aside and repeat the process for another three batteries. You might get a match, but if every combination fails again, you’ll know this set can have no more than one good battery. That would leave only two batteries untried. Since there are four good batteries in total and you’ve only accounted for two so far, both of these remaining ones must be good.
بۆیە لە جێگەی شەش پاتری، با لە سێ پاتریەوە دەست پێبکەین. ئەم گروپە تەنها دوو ئەگەری هەیە. بۆ ئەوەی ئوتوەکە ئیش بکات دەبێت دوو پاتری باشی تێدابێت، ئەگەر ئوتوەکە ئیشی نەکرد، لەوانەیە هەردوو پاتریەکە یان یەک دانە ئیش نەکات. بەڵام گەر هەردوو ئەگەرەکە ئیشی نەکرد، کەواتە هەر یەک پاتری یان هەرسێکیان سوتاون. ئێستە دەتوانیت سێیەکەیتر تاقیبکەیتەوە بەم شێوەیە لە سەر سێ پاتریتر تاقیبکەیتەوە. لەوانەیە دوو پاتری باش بدۆزیتەوە، یان دیسان سەرنەکەوێت، دەردەکەوێت کە ئەم گروپە تەنها یەک پاتری باشی تێدایە. دەردەکەوێت کە تەنها دوو پاتری تاقینەکراوە ماوە. لەبەر ئەوەی چوار پاتری باشمان هەبوو و تا ئێستا دوو پاتری باشت نەدۆزیتەوە کەواتە هەردوو پاتریە تاقینەکراوەکە دەبێت ئیش بکەن.
Dividing the batteries into sets of 3, 3, and 2 is guaranteed to get a working result in 7 tries or less, no matter what order you test the piles in.
دابەش کردنی پاتریەکان بۆ 3،3 و2 پاتری دڵنیایە دەدات بە دۆزینەوەی پاتریە باشەکان لە 7 جار یان کەمتر بەبێ ڕەچاوکردنی چۆنیەتی تاقیکردنەوەی ئەگەرەکان.
With no time to spare, the iron comes to life, and you manage to get the shirt flawlessly ironed. The pleased elder and his family show up to the party dressed to the nines … well, almost.
چونکە کات کەمە، ئوتوەکە بەکار دەکەوێت توانیت لۆچی سەر قەمیسەکان ئوتو بکەیت. زەبەلاحەکان لە ئاهەنگەکە بە خۆشحاڵیەوە دەردەکەون باشە، زۆریش نا.