Now, I want to start with a question: When was the last time you were called "childish"? For kids like me, being called childish can be a frequent occurrence. Every time we make irrational demands, exhibit irresponsible behavior, or display any other signs of being normal American citizens, we are called childish. Which really bothers me. After all, take a look at these events: Imperialism and colonization, world wars, George W. Bush. Ask yourself, who's responsible? Adults.
من دەمەوێت بە پرسیارێک دەست پێبکەم دواین جار کەی پێتان ووتراوە ڕەفتاری منداڵانە دەکەیت بە نیسبەت مندالانی وەک و منەوە ئەم قسەیە زۆر زۆر دوبارە دەبێتەوە هەموو جارێک کە شتی نا مەعقول داوادەکەین کاتێک کە هەست بە بەرپرسیارێتی ناکەین یان هەرشتێک لەو بابەتە دەکەین یاخود وەک هەر ئەمریکیەکی ئاسایی تر ڕەفتار دەکەین پێمان دەڵێن، منداڵۆچکە کە بەڕاستی پێم ناخۆشە دەی، با تەماشایەکی ئەم ڕووداوانە بکەین ئیمپریالیزم و داگیرکەر جەنگە جیهانیەکان، جۆرج دەبلیو بۆش لە خۆتان بپرسن کێ بەرپرسیارە لەمانە؟ گەورەترەکان
Now, what have kids done? Well, Anne Frank touched millions with her powerful account of the Holocaust. Ruby Bridges helped to end segregation in the United States. And, most recently, Charlie Simpson helped to raise 120,000 pounds for Haiti, on his little bike. So as you can see evidenced by such examples, age has absolutely nothing to do with it. The traits the word "childish" addresses are seen so often in adults, that we should abolish this age-discriminatory word, when it comes to criticizing behavior associated with irresponsibility and irrational thinking.
منداڵان چیان کردوە؟ بۆ نمونە، ئانی فرانک کاری کردۆتە سەر ملیۆنەها کەس بەهۆی ئەو ئەدا بەهێزەی کە کردی بۆ ئیدانە کردنی هۆڵۆکۆست ڕوبی بریدج، هاوکار بوو لە کۆتایی پێهێنانی سەردەمی ڕەگەزپەرستی لە ویلایەتە یەکگرتوەکان وە دواهەمینیشیان چارڵی سیمسن، کە هاوکار بوو لە کۆکردنەوەی ١٢٠،٠٠٠پاوەند بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی هایتی لەسەر پاسکیلە بچوکەکەی ئەم نمونانەش بەڵگەن کە تەمەن هیج پەیوەندیەکی بە چاکەکاری و خراپەکارییەوە نیە ئەوەی ڕاستی بێت، وشەی (منداڵانە) زۆربەی کات بە گەورەکان دەوترێت کە منداڵانە ڕەفتار دەکەن بۆیە دەبێت ئەو ووشەیە بەتەمەنەوە نەبەستینەوە کاتێک کە کار دێتە سەر ئەوەی ڕەخنە لە هەڵسوکەوتەکان بگرین دەبێت ووشەی منداڵانە ببەستینەوە بە هەست نەکردن بە بەرپرسیارێتی و کاری بێئەقڵانە
(Applause)
چەپڵە
Thank you.
سوپاس
Then again, who's to say that certain types of irrational thinking aren't exactly what the world needs? Maybe you've had grand plans before, but stopped yourself, thinking, "That's impossible," or "That costs too much," or "That won't benefit me." For better or worse, we kids aren't hampered as much when it comes to thinking about reasons why not to do things. Kids can be full of inspiring aspirations and hopeful thinking, like my wish that no one went hungry, or that everything were free, a kind of utopia. How many of you still dream like that, and believe in the possibilities? Sometimes a knowledge of history and the past failures of Utopian ideals can be a burden, because you know that if everything were free, then the food stocks would become depleted and scarce and lead to chaos. On the other hand, we kids still dream about perfection. And that's a good thing, because in order to make anything a reality, you have to dream about it first.
کێ دەڵێ کە هەندێ لە بیرکردنەوە نامەنطیقیەکان ئەو شتانە نین کەجیهان پێویستی پێیەتی لەوانەیە پلانی گەورە گەورەتان هەبووبێت بەڵام بیرتان کردبێتەوەو ووتبێتتان ئەمە مەحاڵە، یاخود زۆری تێدەچێت یان (ئەمە سود بە من ناگەیەنێت) باش بێت یان خراپ، ئێمەی منداڵان چی بێت دەیکەین کە بیریش دەکەینەوە، دەڵێین بۆ نەیکەین؟ منداڵ هەیە کە پڕە لە ئیلهام لە بارەی شتی پڕ لە هیواوە وەک و ئەو ئارەزووەی کە من هەمە: کەس برسی نەبێت یان هەموو شتێک بە خۆڕایی بێت، وەک ئەوەی کە لە بەهەشت بیت چەند کەس لە ئێوە تا ئێستا خەونی وای هەیە وە بڕوای بەوە هەیە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان بێتە دی؟ هەندێ کات زانینی مێژوو وە سستیە نموونەییەکانی ڕابردوو لەوانەیە ببن بە بارێکی گران چونکە دەزانن ئەگەر هەموو شت بە خۆڕایی بێت بازاڕەکانی خواردن بەرناکەون دەبێتە قات وقڕی و ئاژاوە لەلایەکی تریشەوە ئێمەی منداڵان ئێستاش خەون بە شتی نمونەییەوە دەبینین ئەمەش شتێکی باشە چونکە ئەگەر بتەوێت شتێک بهێنیتە ئاراوە دەبێت پێشتر خەونی پێوەببینیت
In many ways, our audacity to imagine helps push the boundaries of possibility. For instance, the Museum of Glass in Tacoma, Washington, my home state -- yoohoo, Washington!
لە زۆر لایەنەوە/ چاو نەترسی ئێمە بۆ بیرکرنەوە وا دەکات کە ئەگەری ڕوودانی شتەکان زیاتر بێت بۆ نموونە، مۆزەخانەی شوشە لە تاکۆما-واشنتۆن شارەکەم-------بژی واشنتۆن
(Applause)
چەپڵە
has a program called Kids Design Glass, and kids draw their own ideas for glass art. The resident artist said they got some of their best ideas from the program, because kids don't think about the limitations of how hard it can be to blow glass into certain shapes, they just think of good ideas. Now, when you think of glass, you might think of colorful Chihuly designs, or maybe Italian vases, but kids challenge glass artists to go beyond that, into the realm of brokenhearted snakes and bacon boys, who you can see has meat vision.
بەرنامەیەکیان هەیە ناوی منداڵان دیزاینی شوشە دەکەن منداڵانیش بەگوێرەی ئەو بیرۆکانەی هەیانە، وێنەی شوشە دەکێشن هونەرمەندە گەورەکانی ئەوێ دەڵێن کە هەندێک لە باشترین بیرۆکەکانمان لەو بەرنامەیەوە دەستکەوتوە چونکە منداڵان بیر لە سنور ناکەنەوە بۆ نمونە، چەند قورسە کە شوشە بخەیتە سەر شێوازێکی تایبەتی تەنها بیر لە بیرۆکەی جوان دەکەنەوە ئێوە کاتێک بیر لە شوشە دەکەنەوە دەکەنەوە(Chihuly)بیر لە دیزاینە رەنگاو ڕەنگەکانی یان گوڵدانی ئیتاڵی بەڵام منداڵان بەرەنگاری هونەرمەندی شوشەواتەکان دەبنەوە تاکو وایان لێبکەن تێپەڕێت وە بچنە دنیای مارە دڵشکاوەکانەوە یاخود بچنە لای منداڵە گۆشتیەکانەوە. کە وەک خۆتان دەزانن، ئەوان خەون بە گۆشتەوە دەبینن
(Laughter)
پێکەنین
Now, our inherent wisdom doesn't have to be insider's knowledge. Kids already do a lot of learning from adults, and we have a lot to share. I think that adults should start learning from kids. Now, I do most of my speaking in front of an education crowd -- teachers and students, and I like this analogy: It shouldn't be a teacher at the head of the class, telling students, "Do this, do that." The students should teach their teachers. Learning between grown-ups and kids should be reciprocal. The reality, unfortunately, is a little different, and it has a lot to do with trust, or a lack of it.
باشە، ئەو ژیریەی کە بۆو ماوەتەوە تایبەت نیە بە زاناکانەوە... ڕاستە کە زۆر شت لە گەورەکانەوە فێر دەبن بەڵام زۆر شتیشمان هەیە کە بەشیان بەین لەو بڕوایەدام کە گەورەکان دەبێت، ئیتر لە منداڵانەوە شت فێربن ئەوەتا من لەبەردەم کۆمەڵێکی زۆر لەکەسانی تێگەیشتوودا قسە دەکەم مامۆستاو خوێندکار، پێم خۆشە کە بڵێم نابێت بە تەنها مامۆستا گەورەی پۆل بێت بە خوێندکارەکان بڵێت ئەمە بکەو ئەوە بکە خوێندکارانیش دەبێت مامۆستاکانیان فێر بکەن پڕۆسەی فیربوون لە نێوان گەورە و منداڵدا دەبێت پڕۆسەیەکی ئاڵوگۆڕیان هەبێت بەڵام بەداخەوە ئەوەی لە ئەرزی واقیعدا هەیە کەمێک جیاوازە ئەمەش پەیوەندیەکی زۆری بە متمانە و کەمی متمانەوە هەیە
Now, if you don't trust someone, you place restrictions on them, right? If I doubt my older sister's ability to pay back the 10 percent interest I established on her last loan, I'm going to withhold her ability to get more money from me, until she pays it back.
بۆ نمونە ئەگەر متمانەت بەکەسێک نەبێت، لە خۆتی دووردەخەیتەوە. ڕاستە؟ ئەگەر گومانم لە توانای خوشکەکەم هەبێت بۆ ئەوەی کە ئەو %١٠ زیادەیەم بداتەوە کە بۆم خستە سەر ئاخیر قەرز وای لێدەکەم کە پارەی ترم لێ داوانەکات تاکو ئەوەم دەداتەوە
(Laughter)
چیرۆکێکی ڕاست بوو
True story, by the way. Now, adults seem to have a prevalently restrictive attitude towards kids, from every "Don't do that, don't do this" in the school handbook, to restrictions on school Internet use. As history points out, regimes become oppressive when they're fearful about keeping control. And although adults may not be quite at the level of totalitarian regimes, kids have no or very little say in making the rules, when really, the attitude should be reciprocal, meaning that the adult population should learn and take into account the wishes of the younger population.
وادیارە گەورەترەکان دەیانەوێت دەست و پێی منداڵان ببەستن هەموو جارێک کە دەڵێن وا لەوە مەکە وا لەم کتێبە مەکە! یان دەڵێن ئەمە مەکە ، ئەمە لەکتێبەکانی قوتابخانەیە پاشان بۆ ئەو ڕێگە گریانەی کە ناهێڵن ئینتەرنێتی قوتابخانە بەکاربهێنن وەک مێژوو دەری دەخات ڕێگریەکان زۆردارانە دەبن کاتێک کە گەورەکان دەترسن لەوەی کۆنتڕۆڵ لە دەست بدەن لەوانەیە گەورەکانمان هێشتا لە ئاستی دیکتاتۆری دا نەبن منداڵان دەتسیان نیە لە دانانی یاسادا بە تایبەتی لەو کاتانەی کە دەبێت بیرۆکەکانیان ئاڵوگۆڕیان پێبکرێت مەبەستم ئەوەیە گەورەکان دەبێت زانیاریان هەبێت لەسەر ئارەزووەکانی منداڵان
Now, what's even worse than restriction, is that adults often underestimate kids' abilities. We love challenges, but when expectations are low, trust me, we will sink to them. My own parents had anything but low expectations for me and my sister. Okay, so they didn't tell us to become doctors or lawyers or anything like that, but my dad did read to us about Aristotle and pioneer germ-fighters, when lots of other kids were hearing "The Wheels on the Bus Go Round and Round." Well, we heard that one too, but "Pioneer Germ Fighters" totally rules.
چینە گەنجترەکان ئەوەی کە لە بەربەستەکان ناخۆشترە ئەوەیە کە زۆر جار گەورەکان تواناکانی منداڵ بە چاوێکی کەمەوە سەیردەکەن ئیمە حەز لە بەرەنگاربوونەوە دەکەین، بەڵام کاتێک کە زۆر شتیان لێ ڕانەبینیت متمانەم پێبکەن، ئێمە شێتی بەرەنگاربوونەوەین باوک و دایکم زۆرمان لێ ڕادەبینن لە من و خوشکەکەم خۆ پێمان ناڵێن ببن ببە دکتۆر یان پارێزەر، یان شتێک لەو بابەتە بەڵام باوکم شتی بۆ دەخوێندینەوە لەبارەی ئەڕستۆوە هەروەها لەبارەی بەکتریا شەڕکەرەکانەوە لە کاتێکدا منداڵانی تر چیرۆکی تایەی پاسەکە دەخولێتەوە و دەخولێتەوەیان بۆ دەکرد ئێمەش یەک دوو جار ئەوەمان بیستووە. بەڵام بەقەدەر (پێشەنگی بەکتریا شەڕکەرەکان)نا
(Laughter)
پێکەنین
I loved to write from the age of four, and when I was six, my mom bought me my own laptop equipped with Microsoft Word. Thank you, Bill Gates, and thank you, Ma. I wrote over 300 short stories on that little laptop, and I wanted to get published. Instead of just scoffing at this heresy that a kid wanted to get published, or saying wait until you're older, my parents were really supportive. Many publishers were not quite so encouraging. One large children's publisher ironically said that they didn't work with children. Children's publisher not working with children? I don't know, you're kind of alienating a large client there.
لە تەمەنی چوار ساڵییەوە حەزم لە شت نووسین بوو کاتێک بووم بە شەش ساڵان دایکم لاپتۆپێکی بۆ کڕیم کە بەرنامەی مایکرۆسۆفت وێردی تیابوو سوپاس (بیڵ گەیتس) سوپاس دایە زیاتر لە ٣٠٠ چیرۆکم نوسی لەسەر ئەو لاپتۆپە بچوکە ویستیشم بڵاویان بکەمەوە لە جیاتی ئەو قسە گاڵتەجاڕییەی کە دەڵێت کە منداڵ ئەگەر بیەوێت شتێک بڵاو بکاتەوە پێی بڵێن چاوەڕێ بکە با گەورەتر بیت دایک و باوکم زۆر پاڵپشتییان کردم زۆر لەو کەسانەی کە کاری بڵاوکردنەوە دەکەن جێگەی دڵخۆشی نین ناوەندێکی بڵاوکردنەوەی منداڵانی گەورە، بەگاڵتەوە دەڵێت کە ئەوان کاریان لەگەڵ منداڵاندا نەکردوە ناوەندی بڵاوکردنەوەی منداڵان کار لەگەڵ منداڵاندا ناکات؟ نازانم بۆ دڵی کڕیارێکی ئاوا گەورە دەڕەنجێنن
(Laughter)
پێکەنین
One publisher, Action Publishing, was willing to take that leap and trust me, and to listen to what I had to say. They published my first book, "Flying Fingers," you see it here. And from there on, it's gone to speaking at hundreds of schools, keynoting to thousands of educators, and finally, today, speaking to you.
یەکێک لەو ناوەندی بڵاوکردنەوانە ڕازی بوو کە ئەو ئیشە لەگەڵ من بکات وە متمانەشی پێم بو وە ئامادەش بوو کە گوێ لە قسەکانم بگرێت یەکەم کتێبیان بڵاو کردمەوە بەناوی (پەنجە فڕیوەکان) ئەمەتا دەیبینن دوای ئەوە کتێبەکەم لە سەدان قوتابخانە بوو بە وانەیەک بوو بە کڕۆکی باسەکانی هەزاران کەسی خاوەن بڕوانامە لەکۆتایشدا ئێستا بۆ ئێوە دەدوێت
I appreciate your attention today, because to show that you truly care, you listen. But there's a problem with this rosy picture of kids being so much better than adults. Kids grow up and become adults just like you.
ئەو گوێگرتنەی ئەمڕۆتان بەرز دەنرخێنم بۆ ئەوەی کە پیشانی بدەن کە گوێ بە بابەتەکە دەدەن گوێ دەگرن بەڵام کێشەیەک هەیە لەم قسە گوڵ ئاساییەدا کە دەڵێت منداڵ زۆر لە گەورەکان زۆر باشترن منداڵانیش گەورە دەبن و وەک ئێوەیان لێدێت
(Laughter)
پێکەنین
Or just like you? Really? The goal is not to turn kids into your kind of adult, but rather, better adults than you have been, which may be a little challenging, considering your guys' credentials.
یان تەواو وەک ئێوەیان لێبێت؟ بەراست؟ ئامانجەکە ئەوەیە کە منداڵان کاتێک گەورەبوون وەک ئێوەیان لێ نەیەت بەڵکو باشتربن لە ئێوە ئەمە تۆزێک بەرەنگاری دەوێت
(Laughter)
بە حساب ئێوە باڵوێزن
But the way progress happens, is because new generations and new eras grow and develop and become better than the previous ones. It's the reason we're not in the Dark Ages anymore. No matter your position or place in life, it is imperative to create opportunities for children, so that we can grow up to blow you away.
بەڵام پێشکەوتن ڕوودەدات لەبەرئەوەی کە نەوەی نوێ و سەردەمی نوێ گەورە دەبن و گەشەدەکەن، باشتر دەبن لە کۆنەکان چونکە چیتر ئێمە لە سەدەی تاریکیدا نەماوین جیاوازی نیە هەر پلەو پایەکەت هەبێت لە ژیاندا پێویستە کە هەل بخەینە بەردەست منداڵان تاکو گەورەبین و جێگە بە ئێوە چۆڵکەین
(Laughter)
پێکەنین
Adults and fellow TEDsters, you need to listen and learn from kids, and trust us and expect more from us. You must lend an ear today, because we are the leaders of tomorrow, which means we're going to take care of you when you're old and senile. No, just kidding.
گەورەکان، کارمەندانی تێد پێویستە گوێ لە منداڵەکانتان بگرن و لێیان فێربن متمانەمان پێبکەن و زۆرمان لێ راببینن دەبیت ئەمڕۆ گوێبگرن لەبەرئەوەی ئێمە سەرۆکی داهاتووین واتە، ئێمە ئاگامان لێتان دەبێت کاتیک کە دەچنە تەمەنەوە و دەخەڵافێن، گاڵتە دەکەم
(Laughter)
بەڕاستی ئێمە دەبینە نەوەی داهاتوو
No, really, we are going to be the next generation, the ones who will bring this world forward. And in case you don't think that this really has meaning for you, remember that cloning is possible, and that involves going through childhood again, in which case you'll want to be heard, just like my generation. Now, the world needs opportunities for new leaders and new ideas. Kids need opportunities to lead and succeed. Are you ready to make the match? Because the world's problems shouldn't be the human family's heirloom.
ئەو نەوەیەی کە ئەم جیهانە بەرەو پێش دەبات ئەگەر لە حاڵەتێکیشدا واتان هەست کرد کە ئەمە هیچ مانایەکی نیە لای ئێوە ئەوەتان بیر بێت کە درووستکردنەوەی دووبارە مەحاڵ نیە واتە ئەگەری ئەوە هەیە کە جارێکی تر بە سەردەمی منداڵیدا تێبپەڕنەوە لەو حاڵەتەدا ئێوەش دەتانەوێت کە گوێتان لێ بگیرێت تەواو وەک جیلەکەی من جیهان پێویستی بە دەرفەتێکە تاکو سەرۆکی نوێ و بیرۆکەی نوێ درووست بکات منداڵ پێویستی بە دەرفەتە تاکو ڕابەری بکات و سەرکەوێت ئێوە ئامادەن بۆ ئەوە؟ چونکە کێشەکانی جیهان نابێت کە وەک میراتی لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر بمێنێتەوە
Thank you.
سوپاس
(Applause)
چەپڵە
Thank you. Thank you.
سوپاس. سوپاس