I'm a writer-director who tells social-change stories, because I believe stories touch and move us. Stories humanize and teach us to empathize. Stories change us.
من نووسەر و دەرهێنەرم، چیڕۆكی گۆڕانكارییە كۆمەڵایەتییەكانتان بۆ باس دەکەم، چونكە پێم وایە چیڕۆكەكان فێرمان دەکەن و هەستمان دەجولێنن. هەروەها فێری هەست بە مرۆڤبوون، دڵسۆزیمان دەکەن و دەمان گۆڕن.
When I write and direct plays, I'm amplifying voices of disadvantaged groups, I'm fighting the self-censorship that has kept many Ugandan artists away from social, political theater since the persecution of artists by former Ugandan president, Idi Amin. And most importantly, I am breaking the silence and provoking meaningful conversations on taboo issues, where often "Silence is golden" is the rule of thumb. Conversations are important because they inform and challenge our minds to think, and change starts with thinking.
کاتێک خەریکی نوسین و دەڕهێنانی شانۆگەریم، دەنگی گروپە زیان بەڕکەوتووەکان دەگەیەنم، من بەرەنگاری یاسای سانسۆرکەرەکان کە لە لایەن ئیدی ئەمین سەرۆکی پێشووی ئۆگەندا بۆ چەوسادنەوە و سنوردارکردنی هونەرمەندانی، ئۆگەندا داناوە لە ڕووی کۆمەلایەتی و سیاسی دەبمەوە. لە هەمووی گرنگتر، بێدەنگیم دەشكێنم و گفتوگۆێكی پڕ مانا سەبارەت بە کێشە قەدەغەکراوەکان دەوروژێنم، هەر چەندە بێدەنگی باشترین چارەسەرە. گفتوگۆکان گرنگن چونكە مێشکمان هۆشیار و ناچار دەكات بیر بکەینەوە، کاری لەپێشینەمان گۆڕانکارییە لە بیر و هزرماندا.
One of my struggles with activism is its often one-sided nature that blinds us to alternative view, that numbs our empathy, that makes us view those who see issues differently as ignorant, self-hating, brainwashed, sellout or plain stupid. I believe no one is ignorant. We are all experts, only in different fields. And this is why, for me, the saying "stay in your truth" is misleading. Because if you're staying in your truth, isn't it logical that the person you believe is wrong is also staying in their truth? So, what you have is two extremes that shut out all possible avenues of conversations. I create provocative theater and film to touch, humanize and move disagreeing parties to the conversation table to bridge misunderstandings. I know that listening to one another will not magically solve all problems. But it will give a chance to create avenues to start to work together to solve many of humanity's problems.
یەكێك لە گرفتەکانم لەگەڵ چالاكبوونم تەنها یەک لایەنی بەر چاوە و لایەنەکانی تر شاراوەن، توانایی هەستەکانمان کەم دەکاتەوە، وامان لێدەکات ئەو کەسانەی کێشەکان بە شێوەیەکی جیاواز دەبینن وەک نەزانێک، کەسێکی ڕق لە دڵ، سەر لێشێواو، خۆ فرۆش و گەمژە دێنە بەرچاو. پێم وایە کەس نەزان نییە. هەر یەک لە ئێمە شارەزایەکی تایبەت لە بوارە جیاوازەکاندا هەیە. بۆیە "ڕاستگۆبە لەگەڵ خۆت" چەواشەکارە. چونکە ئەگەر تۆ لەگەڵ خۆت ڕاستگۆ بیت، ژیرانە نییە پێت وابێت کەسێک هەڵەیە کە لەگەڵ خۆیی ڕاستگۆیە؟ ئەگەر، دوو هەڵبژاردەت هەبێت دەشێ هەموو ڕێگەکانی گفتوگۆ دابخرێت. شانۆ و فیلم دروست دەکەم بۆ نزیک بوونەوە لە مرۆڤایەتی و کۆکردنەوەی لایەنە ناڕازییەکان بۆ سەرمێزی گفتوگۆ. بۆ ئەوەی هەڵە تێگەیشتنەکان چارەسەر بکرێ. دەزانم گوێگرتن لە یەکتری ڕاستەوخۆ هەموو کێشەکان چارەسەر ناکات. بەڵام دەرفەتی دروستکردنی ڕێگەیەکی تر بۆ کارکردن بە یەکەوە بۆ چارەسەرکردنی زۆربەی کێشە کۆمەڵایەتیەکان دەدات .
With my first play, "Silent Voices," based on interviews with victims of the Northern Uganda war between the government and Joseph Kony's LRA rebel group, I brought together victims, political leaders, religious leaders, cultural leaders, the Amnesty Commission and transitional justice leadership for critical conversations on issues of justice for war crime victims -- the first of its kind in the history of Uganda. And so many powerful things happened, that I can't even cover them all right now. Victims were given the opportunity to sit at the table with Amnesty Commission leadership, and they expressed the big injustice they suffered when the Commission ignored them and instead facilitated the resettlement of the war perpetrators. And the Amnesty Commission acknowledged the victims' pain and explained the thinking behind their flawed approaches.
یەکەمین شانۆم ،"دەنگە خامۆشەکان"، ناوەڕۆکی شانۆکە: چاوپێکەوتنێکە لەگەڵ قوربانییانی شەری باکوری ئۆگەندا لە نێوان دەسەڵات و جۆسێف کۆنیس LRAدەستەی یاخی، قوربانییەکان و سەرکردە سیاسی، ئاینی، پێشەوا کلتورییەکان، سەرۆکی دەستەی لێخۆشبوون و دادپەروەری پێکەوە هێنان. بۆ گفتوگۆیەکی دادپەروەر و ڕەخنەئامێز لەسەر تاوانبارانی قوربانیانی جەنگ، کە لە مێژووی شانۆی ئۆگەندی شێوەی نییە. شتگەلێکی جیاواز ڕوویاندا ئێستا ناتوانم باسیان بکەم. قوربانییان دەرفەتێکیان پێدرا تا لەسەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکی دەستەی لێخۆشبوونی گشتی دابنیشن، بۆ باس کردنی ئەم ئازارانەی کە چەشتبوویان کاتێک لێژنەکە ئەوانی پشتگوێ خستبوو لەجیاتی ئاسان کردن و دابین کردنی شوێنی حەوانەوە بۆ قوربانیانی جەنگ. دەستەی لێخۆشبوون دانی بە ئازاری ئەم قوربانیانەدا نا و بۆیان ڕوونکردنەوە کە هەڵە تێگەیشتنێک هەبووە.
But one of the things that has stayed with me is when, during my Northern Uganda tour of the play, a man approached me and introduced himself as a former rebel soldier of Joseph Kony. He told me that he didn't want me to leave feeling disappointed, due to some of what I considered inappropriate laughter. He explained that his was a laughter of embarrassment and a recognition of his own embarrassment. He saw himself in the actors onstage and saw the meaninglessness of his past actions. So I say: share your truths. Listen to one another's truths. You will discover a more powerfully uniting truth in the middle ground.
بەڵام یەکێک لەم یادەوەریانەی کە لە بیرم ناچێتەوە: کاتێ بۆ نمایش کردنی شانۆکەم سەردانی باکوری ئۆگەندەم کرد، پیاوێک لێم هاتە پێش و خۆی وەک سەربازێکی پێشوی یاخی بووی جۆزێف کۆنی پێ ناساندم. پێی گووتم کە نایەوێت هەست بە بێهیوابوون بکەم، بەهۆی زۆری پێکەنینە نەشیاوەکانی کاتی نمایشەکە. ڕوونی کردەوە ئەوە پێکەنینی شەرمەزاریە و ئەمە خود شەرمەزاریە. لەسەر تەختی شانۆ خۆی وەک ئەکتەرێک دەهاتە بەرچاو و و کارە بێ ماناکانی پێشووی دەهاتەوە یاد. پێم گوت: ڕاستیەکان بخە ڕوو. گوێ بۆ ڕاستی یەکتر بگرن. ڕاستیەکی بەهێزی کۆکەرەوە لە هاوبەشیەکانمان دەدۆزینەوە.
When I lived in the USA, many of my American friends would be shocked at my ignorance at fancy Western dishes like lasagna, for instance.
کاتێک لە ئەمریکا دەژیام، زۆربەی هاوڕێ ئەمریکییەکانم سەریان لە بێئاگایم سەبارەت بەخواردنی لازانیای رۆژئاوایی سوڕما بوو.
(Laughter)
(پێکەنین)
And my question to them would be, "Well, do you know malakwang?" And then I would tell them about malakwang, a fancy vegetable dish from my culture. And they would tell me about lasagna. And we would leave richer and fuller individuals. Therefore, share your recipe truth. It makes for a better meal.
منیش لێم دەپرسین: "باشە، دەزانن مالاکوانگ چییە؟" دواتر باسی ئەم خواردنەم بۆ دەکردن خواردنێکی گیایی کەلتوری وڵاتەکەمە. ئەوانیش باسی لازانیایان بۆ دەکردم. هەر یەک لە ئێمە زیاتر فێر دەبووین و ئاسودەتر دەبووین. کەواتە، ڕەچەتەی ڕاستیەکانت بخە ڕوو. بۆ ئەوەی ژەمێکی باشتر دروست بێت.
Thank you.
سوپاس.
(Applause)
(چەپڵە ڕێزان)