چەند مانگێک لەمەو پێش ژنێکی ٤٠ ساڵال هات بۆ بەشی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەیەک نزیک ئەو شوێنەی لێی دەژیام. بە شێواوی هێنایانە ژوورەوە. پەستانی خوێنەکەی ئاگادار کەرەوە بوو ٢٣٠ لەسەر ١٧٠ لە چەند خولەکێکدا، دڵی وەستا. ژیێنرایەوە و حاڵەتەکەی ڕێککرایەوە بە پەلە برایە ژووری سی تی سکان (تیشک) ڕێک لە پەنای بەشی فریاکەوتن. چونکە نیگەرانی ئەوە بوون خوێنی مەیو هەبێت لە سییەکانیدا. سیتی سکانەکە دەریخست خوێن مەیین لە سیەکانی نییە. بەڵام لووی بینراوی هەستپێکراوی هەردوو لای مەمکی تێدا دەرکەوت. شێرپەنجەی مەمک، کە بڵاو بوەتەوە بە هەموو لەشیدا. تراژیدیاکەش ئەوەیە ئەگەر تەماشای ڕیکۆردەکانی بکەیت، بینرابوو لە چوار بۆ پێنج شوێنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە دوو ساڵی پێشوودا. چوار یان پێنج هەل بۆ ئەوەی لووەکانی مەمکی ببینرێت و دەستی لێبدرێ. تاکو لە قۆناغێکی پێشتردەستکاری بکرێت پێشتر لەوەی کە بینیمان.
A few months ago, a 40 year-old woman came to an emergency room in a hospital close to where I live, and she was brought in confused. Her blood pressure was an alarming 230 over 170. Within a few minutes, she went into cardiac collapse. She was resuscitated, stabilized, whisked over to a CAT scan suite right next to the emergency room, because they were concerned about blood clots in the lung. And the CAT scan revealed no blood clots in the lung, but it showed bilateral, visible, palpable breast masses, breast tumors, that had metastasized widely all over the body. And the real tragedy was, if you look through her records, she had been seen in four or five other health care institutions in the preceding two years. Four or five opportunities to see the breast masses, touch the breast mass, intervene at a much earlier stage than when we saw her.
خانمان و بەڕیزان، ئەمە چیرۆکێکی نائاسایی نییە. لە بەدبەختیدا، هەمیشە ڕوودەدات. گاڵتە دەکەم ، بەڵام نیوە گاڵتە، ئەگەر هاتی بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانمان پەلێکت لێبووبوەوە. کەس بڕوات پێناکات هەتاکوو سیتی سکان و تیشکی موگناتیسیت بۆ نەکەن یان پرسی بەشی ئێسک و شکاوی. من دژە ئامێر نیم. لە ستانفۆرد وانە دەڵێمەوە. من پزیشکێکم کە بە نوێترین تەکنۆلۆژیا کار دەکەم. بەڵام دەمەوێت باسی شتێکتان بۆ بکەم لە ١٧ خولەکی داهاتوودا کاتێک واز لە پشکنینی جەستەیی دێنین. فێری داواکردنی پشکنینە ئامێریەکان دەکەین لە جیاتی قسە بکەین و خۆمان نەخۆشەکە بپشکنین. تەنها دیاری کردنی نەخۆشی لە دەست نادەین کە دەکرێ زوو دیاری بکرێت و چارەسەر بکرێت. زۆر لەوە زیاتر لە دەست دەدەین. ئێمە نەرێتێک لە دەست دەدەین. نەرێتێک لە دەست دەدەین کە بڕوام وایە دەگۆڕێت و پێشدەکەوێت. لە ناو دڵی پەیوەندی پزیشک و نەخۆشدایە. لەوانەیە ئەمە خۆ بەزلزانی بێت بۆ تێد. بەڵام حەز دەکەم بتاناسێنم بە گرنگترین داهێنان. بەڕای من ، لەناو پزیشکیدا کە لە ١٠ ساڵی داهاتوودا بێت، ئەوەش توانای دەستی مرۆڤە- بۆ دەست لێدان، دڵنەواییدان، بۆ دیاری کردن وە بۆ چارەسەر کردنیش.
Ladies and gentlemen, that is not an unusual story. Unfortunately, it happens all the time. I joke, but I only half joke, that if you come to one of our hospitals missing a limb, no one will believe you till they get a CAT scan, MRI or orthopedic consult. I am not a Luddite. I teach at Stanford. I'm a physician practicing with cutting-edge technology. But I'd like to make the case to you in the next 17 minutes that when we shortcut the physical exam, when we lean towards ordering tests instead of talking to and examining the patient, we not only overlook simple diagnoses that can be diagnosed at a treatable, early stage, but we're losing much more than that. We're losing a ritual. We're losing a ritual that I believe is transformative, transcendent, and is at the heart of the patient-physician relationship. This may actually be heresy to say this at TED, but I'd like to introduce you to the most important innovation, I think, in medicine to come in the next 10 years, and that is the power of the human hand -- to touch, to comfort, to diagnose and to bring about treatment.
دەمەوێت یەکەم جار ئەم کەسە بناسن کە لەوانەیە وێنەکەی بناسن یان نا. ئەمە سێر ئارثەر کۆنان دۆیڵ ە. ئێمە لە ئیدنبرە ین، من هەواداری کۆنان دۆیل م . لەوانەیە نەزانن کە کۆنان دۆیل چووە بۆ کۆلێژی پزیشکی لێرە لە ئیدنبرە، وە کارەکترەکەی، شێرلۆک هۆڵمز. لە سێر جۆزیف بێڵ ەوە وەرگرتووە. جۆزیف بێڵ مامۆستایەکی تەواو نائاسایی بوو. کۆنان دۆیل لەسەر بێڵ نوسیویەتی. ئەم گۆڕینەوەیە لە نێوان بێڵ و خوێندکارەکانیدا.
I'd like to introduce you first to this person whose image you may or may not recognize. This is Sir Arthur Conan Doyle. Since we're in Edinburgh, I'm a big fan of Conan Doyle. You might not know that Conan Doyle went to medical school here in Edinburgh, and his character, Sherlock Holmes, was inspired by Sir Joseph Bell. Joseph Bell was an extraordinary teacher by all accounts. And Conan Doyle, writing about Bell, described the following exchange between Bell and his students.
دیمەنەکە ئاوایە بێڵ لە بەشی ڕاوێژکاری دانیشتووە. خوێندکارەکانیش لە چواردەوری، نەخۆشەکە لە بەشی فریاکەوتن دەنێردرێتە ژوورەوە ناوی نوسراوەو و دەهێنرێت. ژنێک لەگەڵ منداڵێک دێت. کۆنان دۆیڵ ئاواهی باسی ئەم گفتۆگۆیە دەکات. ژنەکە دەڵێت."بەیانیت باش." بێڵ دەڵێت. " چۆن پەڕیتەوە لەسەر بەلەمەکەی بێرنتئایلاند؟" ژنەکە ووتی." باش بوو." بێڵ ووتی. " چیت لە مناڵەکەی دیکە کرد؟" ژنەکە ووتی. " لای خوشکەکەم جێم هێشت." بێل ووتی. " لە ڕێگا کورتەکەی ئینڤەرلێث هاتیت بۆ ئەوەی بگەیتە نەخۆشخانەکە؟" ژنەکە ووتی، " وامکرد." بێڵ ووتی، " هەر لە کارگەی ڕاخستنە مۆمیەکە کاردەکەیت؟" ژنەکە وتی." بەلێ."
So picture Bell sitting in the outpatient department, students all around him, patients signing up in the emergency room and being registered and being brought in. And a woman comes in with a child, and Conan Doyle describes the following exchange. The woman says, "Good Morning." Bell says, "What sort of crossing did you have on the ferry from Burntisland?" She says, "It was good." And he says, "What did you do with the other child?" She says, "I left him with my sister at Leith." And he says, "And did you take the shortcut down Inverleith Row to get here to the infirmary?" She says, "I did." And he says, "Would you still be working at the linoleum factory?" And she says, "I am."
ئینجا بێڵ بۆ خوێندکارەکانی ڕوون کردەوە. وتی. " دەزانن کاتێک ووتی 'بەیانیت باش.' هەستم بە شێوەزارە سکۆتلەندیەکەی کرد. وە نزیکترین بەلەم لە شوێنەکەی ئەوانەوە ئەوەی بێرنت ئایلاند ە. وە دەبێت بەو بەلەمە هاتبێت. ئەو قەمسەڵەیەتان بینی پێی زۆر بچووک بوو بۆ ئەوەی منداڵەی لەگەڵی بوو، بۆیە، گەشتەکەی لەگەڵ دوو منداڵ دەستپێرکردووە، یەکێکیانی لە شوێنێک جێهێشتووە. ئەو قوڕەتان بینی بە بنی پێیەوە. ئەو قوڕە سوورە هەتا دووری سەد میل لە ئیدنبرەوە نییە. جگە لە باخچە ڕووەکیەکان. بۆیە بە ڕێگاکورتەکەی ئینڤەرلێث هاتووە بۆ ئێرە. ئینجا کۆتا شت، هەوکردنی پێستی هەبوو لەسەر پەنجەکانی دەستی ڕاستی. هەوکردنێکی ئاوا تەنها. لە کارمەندەکانی کارگەی ڕاخستنی مۆمەکی بێرنت ئایلاند دا هەی." ئینجا کاتێک بێل جلەکانی نەخۆشەکە لادەبات. دەست بە پشکنینی جەستەیی نەخۆشەکە دەکات. تەنها بیربکەرەرە چەند شتی دیکە دەدۆزێتەوە. وەک مامۆستایەکی پزیشکی، خوێندکارێکی وەک من. ئەو چیرۆکە زۆر کاری تێکردم.
And Bell then goes on to explain to the students. He says, "You see, when she said, 'Good morning,' I picked up her Fife accent. And the nearest ferry crossing from Fife is from Burntisland. And so she must have taken the ferry over. You notice that the coat she's carrying is too small for the child who is with her, and therefore, she started out the journey with two children, but dropped one off along the way. You notice the clay on the soles of her feet. Such red clay is not found within a hundred miles of Edinburgh, except in the botanical gardens. And therefore, she took a short cut down Inverleith Row to arrive here. And finally, she has a dermatitis on the fingers of her right hand, a dermatitis that is unique to the linoleum factory workers in Burntisland." And when Bell actually strips the patient, begins to examine the patient, you can only imagine how much more he would discern. And as a teacher of medicine, as a student myself, I was so inspired by that story.
بەڵام لەوانەیە نەزانیت توانای ئێمە بۆ تەماشاکردنی ناو جەستە بەم شێوازە ئاسانە، بەبەکارهێنانی هەستەکانمان. زۆر نوێیە. ئەم وێنەیە کە نیشانتان دەدەم لیۆپۆلد ئێنبروگەرە کە لە کۆتایی ١٧٠٠ەکان، لێدانی دۆزییەوە. چیرۆکەکەی ئەوەیە کە لیۆپۆلد ئێنبروگەر کوڕی خاوەن مەیخانەیەک بوو. باوکی دەچووە ژێرخانەکەیان لەملاو لەولای بەرمیلە شەرابەکانی دەدا بۆ ئەوەی بزانێت چەند شەراب ماوە وە بۆئەوەی داوابکاتەوە. کاتێک ئێنبروگەر بوو بە پزیشک. هەمان شتی دەکرد. دەیکێشا بە سنگی نەخۆشەکانی. و سکیشیان. هەموو ئەوەی لەسەر لێدان دەیزانین. دەتوانی بڵەی سۆنەری کاتی خۆیبوو-- هەڵئاوسانی ئەندامەکان، شلە لە دەوری دڵ، شلە لەناو سیەکان. گۆڕانی سکی-- هەموو ئەمەی بە جوانی باس کردووە لەم کتێبە جوانەدا " ئینڤێنتەم نۆڤەم" " داهێنانێکی نوێ" کە ئەویش نەدەما ئەگەر بەهۆی ئەم پزیشکەوە نەبووایە. کۆرڤیسارت. پزیشکێکی بەناوبانگی فەرەنسی-- بەناوبانگ بوو چونکە پزیشکی ئەم بەڕێزە بوو-- کۆرڤیسارت ئیشەکەی بڵاو کردەوە و دیسان ناساندییەوە.
But you might not realize that our ability to look into the body in this simple way, using our senses, is quite recent. The picture I'm showing you is of Leopold Auenbrugger who, in the late 1700s, discovered percussion. And the story is that Leopold Auenbrugger was the son of an innkeeper. And his father used to go down into the basement to tap on the sides of casks of wine to determine how much wine was left and whether to reorder. And so when Auenbrugger became a physician, he began to do the same thing. He began to tap on the chests of his patients, on their abdomens. And basically everything we know about percussion, which you can think of as an ultrasound of its day -- organ enlargement, fluid around the heart, fluid in the lungs, abdominal changes -- all of this he described in this wonderful manuscript "Inventum Novum," "New Invention," which would have disappeared into obscurity, except for the fact that this physician, Corvisart, a famous French physician -- famous only because he was physician to this gentleman -- Corvisart repopularized and reintroduced the work.
دوای ساڵێک یان دوو لاینێک بیستۆکی دۆزییەوە. لاینێک، وا دەڵێن بە شەقامەکانی پاریسدا دەگەڕا دوو منداڵی بینی یاریان بە دارێک دەکرد. یەکێک سەرێکی دارەکەی دەکڕاند، ئەوەی کەش لەسەرەکەی دیکە گوێی لێدەگرت. لاینێک بیریکردەوە کە ئەمە ڕێگایەکی جوانە بۆ ئەوەی گوێ لە سنگ و سک بگرێت شتێک کە ناوی نا "لوولەک" دوایش ناوی نا بیستۆک. ئاواش بیستۆک و گوێگرتن پەیدا بوو. لە چەند ساڵێکی کەمدا، لە کۆتایی ١٨٠٠ و سەرەتای ١٩٠٠کان. لە پڕێکدا، سەرتاشی نەشتەرگەر ڕێی چۆڵ کرد بۆ پزیشک کە دەیویست نەخۆشی دیاری بکات.
And it was followed a year or two later by Laennec discovering the stethoscope. Laennec, it is said, was walking in the streets of Paris and saw two children playing with a stick. One was scratching at the end of the stick, another child listened at the other end. And Laennec thought this would be a wonderful way to listen to the chest or listen to the abdomen using what he called "the cylinder." Later he renamed it the stethoscope. And that is how stethoscope and auscultation was born. So within a few years, in the late 1800s, early 1900s, all of a sudden, the barber surgeon had given way to the physician who was trying to make a diagnosis.
ئەگەر بزانن، پێش ئەو کاتە، ئەگەر هەرچیت هەبووایە دەچوویتە لای سەرتاشی نەشتەرگەر کە پارچەیەکی لێدەکرییتەوە، خوێنی لێدەهێنای، پاکی دەکردیتەوە. وە، بەڵی ئەگەر ویستت. قژیشتی دەبڕی-- ئەملاو و ئەولای کورت و پشتەوەش درێژ دانیشی بۆ دەردەهێنای لەگەڵی. هیچ هەوڵێکی دیاریکردنی نەدەدا. لە ڕاستیدا. هەندێکتان باش دەزانن لە ئاڵای سەرتاش، خەتە سوورو سپییەکان. واتای باندجە خوێناوییەکانی سەرتاشی نەشتەرگەر دەردەخات. ئەو دەفرانەی بە کۆتاییەکەوەن مەبەستی ئەو قاپانەیە کە خوێنەکەی تێدا کۆدەکرایەوە بەڵام دوای پەیدابوونی لێدان و گوێگرتن گۆڕانکارییەکی گەورەی دروست کرد. چرکە ساتێک کە پزیشکەکان تەماشای ناو جەستەیان کرد.
If you'll recall, prior to that time, no matter what ailed you, you went to see the barber surgeon who wound up cupping you, bleeding you, purging you. And, oh yes, if you wanted, he would give you a haircut -- short on the sides, long in the back -- and pull your tooth while he was at it. He made no attempt at diagnosis. In fact, some of you might well know that the barber pole, the red and white stripes, represents the blood bandages of the barber surgeon, and the receptacles on either end represent the pots in which the blood was collected. But the arrival of auscultation and percussion represented a sea change, a moment when physicians were beginning to look inside the body.
ئەم تابلۆ تایبەتییە. پێم وایە، ئەمە لوتکەی پزیشکییە. ئەمە تابلۆیەکی زۆر بەناوبانگە: "پزیشکەکە" لەلایەن لوک فیلدسەوە لوک فیلدس پێی ووترا کە ئەم تابلۆیە بکێشێ" لەلایەن تەیتەوە. ئینجا لەلایەن گەلەری تەیتەوە وەرگیرا. تەیت داوای لە فیلدس کرد بۆ کێشانی تابلۆیەکی کۆمەڵایەتی گرنگ. ئەوەش سەرنجڕاکێشە کە فیلدس ئەم بابەتەی هەڵبژارد. کوڕە گەورەکەی فیلدس، فلیپ. لە شەوی کریسمس لە نۆ ساڵیدا مرد دوای کاتێکی کەم لە نەخۆشی. ئەو پزیشکە زۆر کاری لە فیڵدز کرد کە دوو بۆ سێ شەو لە پەنای نەخۆشەکە مایەوە. کە بڕیاری دا کە هەوڵدەدات و بەردەوام دەبێت پزیشکی کاتی ئێمە- وەک شانازییەک بەم پزیشکەوە. وە ئەم تابلۆیەش " پزیشکەکە" تابلۆیەکی زۆر بەناوبانگە. خراوەتە سەر ڕۆژمێر و پولی پۆستە لە چەندین وڵاتدا. هەمیشە پرسیومە، فیلدس چی دەکرد ئەگەر داوای لێبکرایە ئەم تابلۆیە بکێشێت لە سەردەمی مۆدێرندا. لە ساڵی 2011 ؟ ئایا شاشەیەکی کۆمپیوتەری دەخستە جێی نەخۆشەکە؟
And this particular painting, I think, represents the pinnacle, the peak, of that clinical era. This is a very famous painting: "The Doctor" by Luke Fildes. Luke Fildes was commissioned to paint this by Tate, who then established the Tate Gallery. And Tate asked Fildes to paint a painting of social importance. And it's interesting that Fildes picked this topic. Fildes' oldest son, Philip, died at the age of nine on Christmas Eve after a brief illness. And Fildes was so taken by the physician who held vigil at the bedside for two, three nights, that he decided that he would try and depict the physician in our time -- almost a tribute to this physician. And hence the painting "The Doctor," a very famous painting. It's been on calendars, postage stamps in many different countries. I've often wondered, what would Fildes have done had he been asked to paint this painting in the modern era, in the year 2011? Would he have substituted a computer screen for where he had the patient?
زۆر توشی کێشە بووم لە دۆڵی سلیکۆن بە وتنی ئەوەی نەخۆشی سەر جیگاکە وەک ئامرازێکی لێهاتووە بۆ نەخۆشە ڕاستییەکە کە لە کۆمپیوتەرەکەیە. لە ڕاستیدا من زاراوەیەکم دروست کردووە بۆ ئەو شتەی ناو کۆمیوتەرەکە. پێدەڵێم ئای پەیشنت. ئای پەیشنت خزمەتێکی زۆر باش دەکرێت لە ئەمریکا. نەخۆشە ڕاستییەکەش بەردەوام دەپرسێت، کوان هەموویان؟ کەی دێن و شتەکانم بۆ ڕوون بکەنەوە؟ کێ بەرپرسیارە؟ لێکترازانێک هەیە لە نێوان ویستی نەخۆش ویستی ئێمەش وەک پزیشک بۆ پێشکەش کردنی باشترین خزمەتی تەندروستی.
I've gotten into some trouble in Silicon Valley for saying that the patient in the bed has almost become an icon for the real patient who's in the computer. I've actually coined a term for that entity in the computer. I call it the iPatient. The iPatient is getting wonderful care all across America. The real patient often wonders, where is everyone? When are they going to come by and explain things to me? Who's in charge? There's a real disjunction between the patient's perception and our own perceptions as physicians of the best medical care.
دەمەوێت ئەم وێنەیەتان نیشان بدەم کە گەڕان بەسەر نەخۆشدا چۆن بوو کاتێک من ڕادەهێنرام. خاڵی ناوەند نەخۆش بوو. کاتێک لە قەرەوێڵەیەک بۆ یەکێکی دیکە دەگەڕاین و پسپۆڕەکە لێپرسراو بوو. زۆر کات لە ئێستەدا. گەڕان وەک ئەمە وایە. کە گفتوگۆکە دەکرێت لە ژوورێک زۆر دوور لە نەخۆشەکە. گفتوگۆکە دەربارەی وێنەیە لەسەر کۆمپیوتەر، داتا. وە گرنگترین شت ونە ئەوەش نەخۆشەکەیە
I want to show you a picture of what rounds looked like when I was in training. The focus was around the patient. We went from bed to bed. The attending physician was in charge. Too often these days, rounds look very much like this, where the discussion is taking place in a room far away from the patient. The discussion is all about images on the computer, data. And the one critical piece missing is that of the patient.
کاریگەریم تێکراوە بەم بیرکردنەوەیە بە دوو چیرۆک کە دەمەوێت لەگەڵتان باسیان بکەم. یەکەم هی هاوڕێیەکمە کە شێرپەنجەی مەمک ی هەبوو، شێرپەنجەیەکی بچوکی مەمکی تیا دۆزرایەوە- پارچەکەیان لێکردەوە ، لەو شوێنەی لێی دەژیام. ئەو کاتە لە تێکساس بووم. کاتێکی زۆر گەڕا بۆ ئەوەی باشترین سەنتەری شێرپەنجە بدۆزێتەوە لە جیهان بۆ ئەوەی چارەسەری زیاتر وەربگرێت. شوێنێکی دۆزییەوە و بڕیاری دا بچێت، ڕۆشت. دوای چەند مانگێک سەرم سوڕما کە بینیم هاتبوەوە بۆ شارەکەمان، تاکو چارەسەری زیاتر وەرگرێت لەگەڵ پسپۆڕی شێرپەنجە تایبەتیەکەی.
Now I've been influenced in this thinking by two anecdotes that I want to share with you. One had to do with a friend of mine who had a breast cancer, had a small breast cancer detected -- had her lumpectomy in the town in which I lived. This is when I was in Texas. And she then spent a lot of time researching to find the best cancer center in the world to get her subsequent care. And she found the place and decided to go there, went there. Which is why I was surprised a few months later to see her back in our own town, getting her subsequent care with her private oncologist.
زۆرم لێکرد و لێم پرسی. " بۆ هاتیتەوە لێرە چارەسەر وەربگریت؟" پێی نەدەگوتم. وتی" سەنتەری شێرپەنجەکە زۆر خۆش بوو. شوێنێکی خۆش بوو. زۆر گەورە بوو ، پارکی ئوتومبیلی بە ستافەوە هەبوو. پیانۆیەک کە خۆی خۆی دەژەنی. کابرایەک کە دەیهێنایت و دەیبردی. بەڵام" وتی دەستیان لە مەمکم نەدا." ئێستا من و تۆ دەڵێین پێویستی نەکردووە دەست لە مەمکی بدەن. هەموو گیانیان وێنە گرتووە. شێرپەنجەی مەمکەکەی لە ئاستی توخمی تێگەیشتوون؛ پێویستی نەکردووە دەست لە مەمکی بدەن.
And I pressed her, and I asked her, "Why did you come back and get your care here?" And she was reluctant to tell me. She said, "The cancer center was wonderful. It had a beautiful facility, giant atrium, valet parking, a piano that played itself, a concierge that took you around from here to there. But," she said, "but they did not touch my breasts." Now you and I could argue that they probably did not need to touch her breasts. They had her scanned inside out. They understood her breast cancer at the molecular level; they had no need to touch her breasts.
بەڵام بۆ ئەو زۆر گرنگ بووە. ئەوە بەس بووە بۆ ئەوەی بڕیار بدات تاکوو ئەو چارەسەرەی ماویەتی لای پزیشکەکەی خۆی وەری بگرێت کە هەموو چووە بۆ لای، هەردوو مەمکی پشکنینی بۆ کردووە لەگەڵ بنباڵیشی، پشکنینی تەواوی بۆ بنباڵی کردووە، ناوچەی ملی و ناوچەی ڕانی کردووە. پشکنینی تێر و تەسەلی کردووە. بۆ ئەو، ئەمە واتای گرنگی پێدان بووە و پێویستی بەوە بووە، ئەو چیرۆکە زۆر کاریگەری لەسەرم هەبوو.
But to her, it mattered deeply. It was enough for her to make the decision to get her subsequent care with her private oncologist who, every time she went, examined both breasts including the axillary tail, examined her axilla carefully, examined her cervical region, her inguinal region, did a thorough exam. And to her, that spoke of a kind of attentiveness that she needed. I was very influenced by that anecdote.
ئەزمونێکی دیکەشم هەبوو کە زۆر کاریگەر بوو. دووبارە، کاتێک لە تێکساس بووم ، پێش ئەوەی بێم بۆ ستانفۆرد. بەوە ناسرابووم کە گرنگیم دەدا بە نەخۆشی کە هیلاکی درێژخایەنیان هەبوو. ئەمە ناسراویەکە دوژمنەکەشت نەیبێت. بۆیە وا دەڵێم چونکە ئەم نەخۆشانە زەحمەتن. لەلایەن خێزانەکانیانەوە ڕەت کراونەتەرە. ئەزموونێکی خراپی خزمەتگوزاری تەندروستیان هەیە کە دێن بۆ لات ئامادەباشن بۆ ئەوەی تۆش بخەنە لیستی ئەوانەی کە بێ هودەیان دەکەن. زۆر زوو فێر بووم لەگەڵ یەکەم نەخۆشم کە نەمتوانی دادپەروەر بم بۆ ئەم نەخۆشە حاڵ خراپە بەو هەموو ڕاپۆرتانەی دەیانهێنا لە نەخۆشێکی نوێدا بۆ ٤٥ خولەک. هیچ ڕێگەیەک نەبوو ئەگەر هەوڵیشمبدایە ئەوا بێ هودە م دەکرد.
I was also influenced by another experience that I had, again, when I was in Texas, before I moved to Stanford. I had a reputation as being interested in patients with chronic fatigue. This is not a reputation you would wish on your worst enemy. I say that because these are difficult patients. They have often been rejected by their families, have had bad experiences with medical care and they come to you fully prepared for you to join the long list of people who's about to disappoint them. And I learned very early on with my first patient that I could not do justice to this very complicated patient with all the records they were bringing in a new patient visit of 45 minutes. There was just no way. And if I tried, I'd disappoint them.
بۆیە ئەم ڕێگایەم بەکارهێنا کە نەخۆشەکەم بانگکرد بۆ ئەوەی هەموو چیرۆکەکم بۆ باسبکات لەیەکم سەردانیدا هەوڵمدا هیچ قسەیەکی پێنەبڕم. هەموو پزیشکی باوی ئەمریکی دەناسین کە لە ١٤ چرکەدا قسەی نەخۆشەکەی دەبڕیت. ئەگەر هەرگیز بچمە بەهەشت. لەبەر ئەوە بوو ٤٥ خولەک خۆم گرت و قسەم بە نەخۆشەکەم نەبڕی کاتێکم بۆ دانا دوای دوو هەفتە بۆ پشکنینی جەستەیی، کاتێک هات بۆ پشکنینەکە، توانیم پشکنینی تەواوی بۆ بکەم. چونکە هیچ شتێکی دیکە نەبوو بیکەم، حەز دەکەم وابیرکەمەوە کەمن پشکنین بە باشی دەکەم، بەڵام ئەم جارە هەموو سەردانەکە بۆ ئەوە بوو پشکنین بکرێت دەتوانم پشکنینێکی نا ئاسییی بکەم.
And so I hit on this method where I invited the patient to tell me the story for their entire first visit, and I tried not to interrupt them. We know the average American physician interrupts their patient in 14 seconds. And if I ever get to heaven, it will be because I held my piece for 45 minutes and did not interrupt my patient. I then scheduled the physical exam for two weeks hence, and when the patient came for the physical, I was able to do a thorough physical, because I had nothing else to do. I like to think that I do a thorough physical exam, but because the whole visit was now about the physical, I could do an extraordinarily thorough exam.
یەکەم نەخۆشمم بیرە لەم زنجیرەیە بەردەوام بوو لە باسکردنی چیرۆکەکەی بۆم لە سەردانێک کە بۆ پشکنین دانرا بوو. دەستم کرد بە ڕێورەسمەکەم، هەموو جارێک بە لێدانی دڵ دەستپێدەکەم، دەستەکان دەپشکنم، تەماشای بنی نینۆکەکان دەکەم، دەستم بەرزدەکەمەوە بۆ گرێی ئانیشک، حەزم لە ڕێوڕەسمەکەم بوو. کاتێک دەستم پێکرد، ئەم نەخۆشە زۆر بڵێیە وردە وردە بێدەنگ بوو. هەستێکی سەیرم هەبوو کە من و نەخۆشەکە چووینەوە نەرێتە سەرەتاییەکە کە من ڕۆڵێکم هەبوو نەخۆشەکەش ڕۆلێک کاتێک تەواو بووم. نەخۆشەکە پێی ووتم " هەرگیز وا پشکنینم بۆ نەکراوە." ئەگەر ئەوە ڕاست بێت. ئەوە هەڵەیەکی گەورەی سیستمی تەندروستیمانە. چونکە ئەوانە لە شوێنی دیکە بینراون.
And I remember my very first patient in that series continued to tell me more history during what was meant to be the physical exam visit. And I began my ritual. I always begin with the pulse, then I examine the hands, then I look at the nail beds, then I slide my hand up to the epitrochlear node, and I was into my ritual. And when my ritual began, this very voluble patient began to quiet down. And I remember having a very eerie sense that the patient and I had slipped back into a primitive ritual in which I had a role and the patient had a role. And when I was done, the patient said to me with some awe, "I have never been examined like this before." Now if that were true, it's a true condemnation of our health care system, because they had been seen in other places.
ئیتر بە نەخۆشەکەم وت کە جلەکانی لەبەرکردەوە. ئەو شتە باوانەی کە یەکێک دەیانبیستێت لە شوێنەکانی دیکە، کە ئەمانەن" ئەمە لە ناو مێشکتا نیە. ئەمە ڕاستییە. هەواڵە خۆشەکە ، ئەمە شێرپەنجە نییە، ئەمە سیل نیە ئەمە کۆکسیدۆیایۆدۆمایکۆسس نیە یان هەوکردنێکی کەڕووی نەماو. هەواڵە خراپەکە ئەوەیە نازانین هۆکارەکەی چییە. بەڵام پێویستە ئەمە بکەیت و پێویستە ئەمە بکەین" هەموو چارەسەرە باوەکانت بۆ دێنم کە نەخۆشەکە لە شوێنی دیکە بیستویەتی.
I then proceeded to tell the patient, once the patient was dressed, the standard things that the person must have heard in other institutions, which is, "This is not in your head. This is real. The good news, it's not cancer, it's not tuberculosis, it's not coccidioidomycosis or some obscure fungal infection. The bad news is we don't know exactly what's causing this, but here's what you should do, here's what we should do." And I would lay out all the standard treatment options that the patient had heard elsewhere.
هەموو کات هەستم کردووە ئەگەر نەخۆشەکەم وازی بهێنایە لەگەڕانی بۆ پزیشکە ئەفسووناوییەکە و دەرمانە ئەفسووناوییەکە لەگەڵ من دەستی بە گەشتێک بکردایە بەرەو چاکبوونەوە، لەبەر ئەوە بوو کە من توانای هەقی خۆم بوو کە ئەم شتانەی پێبڵێم بەهۆی پشکنینەوە. شتێکی گرنگ ڕوویدا لەم گۆڕینەوە. ئەمەم برد بۆ هاوەڵەکەم لەبەشی مرۆڤناسی ستانفۆرد هەمان چیرۆکم بۆ گێڕایەوە. پێیان وتم. "ئەوەی تۆ باسی دەکەی نەرێتێکی کلاسیکیو" یارمەتیان دام تێبگەم ئەم دۆخانە دەربارەی گۆڕانن.
And I always felt that if my patient gave up the quest for the magic doctor, the magic treatment and began with me on a course towards wellness, it was because I had earned the right to tell them these things by virtue of the examination. Something of importance had transpired in the exchange. I took this to my colleagues at Stanford in anthropology and told them the same story. And they immediately said to me, "Well you are describing a classic ritual." And they helped me understand that rituals are all about transformation.
بۆ نموونە ئێمە هاوسەرگیری دەکەین، بە ووزەیەکی زۆرو ئاهەنگ و پارە سەرفکردن بۆ ئەوەی جیابوونەوەکەمان دیاری بکەین لە ژیانێکی تەنیایی و بێزاری و بێکەسی بۆ دیارییەکی ناکۆتا. نازانم بۆچی پێدەکەنن. ئەوە نیازی سەرەکی بوو، وانییە ؟ ئەمە جێگۆڕکێی توانایە لەگەڵ دۆخەکان. ئێمە ڕێگەکانی ژیانمان بە دۆخەکاندا دەبەین دۆخ زۆر گرنگن. هەمووی بۆ گۆڕانە. پێتان دەڵێم نەرێتەکەی یەکێک کە دەڕوات بۆ یەکێکی دیکە شتیشی پێدەڵێن کە بە قەشە و حاخامەکەیان ناڵێن. دوای ئەوەش و لەسەرو ئەوەش. جل داکەنین و هێشتنی دەستلێدانی- پێتان دەڵێم ئەوە نەرێتێکە کە زیاتر گرنگ دەبێت. ئەگەر ئەم ڕێگایەش کورت بکەیتەوە بە جل دانەکەندنی نەخۆشەکە. بە گوێگرتن لە بیستۆکەکت لە سەروو جلی خەوەکە، بە نەکردنی پشکنینی تەواو. تۆ ئەم هەلەت تێپەڕاندنەوە بۆ ئەوەی پەیوەندی پزیشک و نەخۆش بهێڵیتەوە.
We marry, for example, with great pomp and ceremony and expense to signal our departure from a life of solitude and misery and loneliness to one of eternal bliss. I'm not sure why you're laughing. That was the original intent, was it not? We signal transitions of power with rituals. We signal the passage of a life with rituals. Rituals are terribly important. They're all about transformation. Well I would submit to you that the ritual of one individual coming to another and telling them things that they would not tell their preacher or rabbi, and then, incredibly on top of that, disrobing and allowing touch -- I would submit to you that that is a ritual of exceeding importance. And if you shortchange that ritual by not undressing the patient, by listening with your stethoscope on top of the nightgown, by not doing a complete exam, you have bypassed on the opportunity to seal the patient-physician relationship.
من نوسەرم . دەمەوێت کۆتایی پێبێنم بە پارچەیەک کە نوسیومە کە پەیوەندی تەواوی بەم دیمەنەوە هەیە. من پزیشکی نەخۆشییە درمەکانم. لە سەرەتاکانی ڤایرۆسی نەمانی بەرگری، پێش ئەوەی دەرمانەکەمان بێن. دیمەنی وام زۆر دیوە. بیرمە هەموو جارێ کە چوومەتە سەر قەرەوێلەی نەخۆشێکی هیلاک لە خەستەخانە یان لە ماڵەوە. هەستم بە دۆڕان کردووە-- ئەو هەستەی کە نازانم چی بڵێم؛ نازانم دەتوانم چی بڵێم؛ نازانم دەبێت چیبکەم. کاتێک لەو هەستە تەواو دەبم. بیرم دەکەوێتەوە هەموو کات دەبێت پشکنین بکەم. پێلووەکان دێنمە خوارەوە تەماشای زمانی دەکەم. دەکێشم بەسەر سنگدا، گوێ لە دڵی دەگرم. دەست لە سک دەدەم. زۆر نەخۆشم لەبیرن. کە ناویان ئێستاش دێن و دەڕون لەسەر زمانم دەموچاویان زۆر دیارن. زۆر چاوی گەورەی بۆشی ترسێنەرم بیرن. تەماشام دەکەن کە ئەم دۆخە دەکەم. رۆژی دواتریش. دێم و هەمووی دووبارە دەکەمەوە.
I am a writer, and I want to close by reading you a short passage that I wrote that has to do very much with this scene. I'm an infectious disease physician, and in the early days of HIV, before we had our medications, I presided over so many scenes like this. I remember, every time I went to a patient's deathbed, whether in the hospital or at home, I remember my sense of failure -- the feeling of I don't know what I have to say; I don't know what I can say; I don't know what I'm supposed to do. And out of that sense of failure, I remember, I would always examine the patient. I would pull down the eyelids. I would look at the tongue. I would percuss the chest. I would listen to the heart. I would feel the abdomen. I remember so many patients, their names still vivid on my tongue, their faces still so clear. I remember so many huge, hollowed out, haunted eyes staring up at me as I performed this ritual. And then the next day, I would come, and I would do it again.
ویستم ئەم ووتەی کۆتایی پێهێنەتان بۆ دەخوێنمەوە دەربارەی یەک نەخۆش. " یەک نەخۆشم بیرە لەو خاڵەدا بوو کە لە پەیکەرێکی ئێسکی زیاتر نەبوو لە ناو پێستێکی تەسک بووەوە گیری خواردووە. ناتوانێت قسە بکات. دەمی پڕبوو لە کەڕوو کە بەرگری هەبوو بۆ دەرمانە باوەکان. کاتێک بینیمی لەوکاتەی کە کۆتا کاژمێرەکانی بوون لەسەر زەوی. دەسەکانی جوڵان وەک بڵێی بە خاوی. وتم تۆ بڵێی بەتەمای چیبێت، پەنجە پێکەوە نوساوەکانی هێنا بۆ کراسی بیجامەکەی. قۆپچەکانی کردەوە تێگەیشتم کە چی دەویست بۆ ئەوەی سنگە بە ناواچوەکەیم بۆ بکاتەوە. دەعوەتی دەکردم منیش ڕەتم نەکردەوە.
And I wanted to read you this one closing passage about one patient. "I recall one patient who was at that point no more than a skeleton encased in shrinking skin, unable to speak, his mouth crusted with candida that was resistant to the usual medications. When he saw me on what turned out to be his last hours on this earth, his hands moved as if in slow motion. And as I wondered what he was up to, his stick fingers made their way up to his pajama shirt, fumbling with his buttons. I realized that he was wanting to expose his wicker-basket chest to me. It was an offering, an invitation. I did not decline.
کێشام و دەستم لێدا و گوێم لە سنگی گرت. وابزانم دڵنیا بوەوە کە ئەوە بۆمن زۆر گرنگ بوو وەک چۆن بۆ ئەو پێویست بوو. کەسمان نەمانتوانی واز لەم نەریتە بهێنین. کە هیچ پەیوەندی بە دۆزینەوەی دەنگی نەشازەوە نەبوو لە سیەکانی. یاخود چوار ناڵەی دڵی پەککەوتە بدۆزیتەوە نەخێر ئەم نەرێتە بۆ گەیاندنی پەیامێک بوو کە دەبێت پزیشکان بیگەیەنن بە نەخۆشەکانیان هەرچەندە ، خودا دەزانێت لە ڕێگە لامان داوە. بیرمان چوەتەوە-- لەگەڵ تەقینەوەی زانیاریش. هەموو جینۆمی مرۆڤ لەناو قاچمان هەیە. ئێمە گوێی پێنادەین بیرمان چوەتەوە کە نەرێتەکە زۆر گرنگە بۆ پزیشک پێویستە بۆ نەخۆش-- بیرمان چوەتەوە کە نەرێتەکە واتای هەیە یەک پەیامە بگات بە نەخۆشەکە
I percussed. I palpated. I listened to the chest. I think he surely must have known by then that it was vital for me just as it was necessary for him. Neither of us could skip this ritual, which had nothing to do with detecting rales in the lung, or finding the gallop rhythm of heart failure. No, this ritual was about the one message that physicians have needed to convey to their patients. Although, God knows, of late, in our hubris, we seem to have drifted away. We seem to have forgotten -- as though, with the explosion of knowledge, the whole human genome mapped out at our feet, we are lulled into inattention, forgetting that the ritual is cathartic to the physician, necessary for the patient -- forgetting that the ritual has meaning and a singular message to convey to the patient.
پەیامەکەش کە ئەو کات بە تەواوی لێتەنەگەیشتم هەرچەندە گەیاندیشم. کە ئێستا باشتر لێی تێدەگەم ئەمەیە: هەمیشە هەمیشە لەوێ دەبم. لەگەڵت دێم. قەت جێتناهێلم. هەتا کۆتایی لەگەڵت دەبم."
And the message, which I didn't fully understand then, even as I delivered it, and which I understand better now is this: I will always, always, always be there. I will see you through this. I will never abandon you. I will be with you through the end."
زۆر سوپاس.
Thank you very much.
(چەپڵە)
(Applause)